Soran University زانکۆی سۆران

Soran University زانکۆی سۆران Soran University Official page: a public university in Iraqi Kurdistan Region. www.soran.edu.iq

زنجیرە خولی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی مێرگەسۆر کۆتایی پێهاترۆژی دووشەممە، ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. ...
07/09/2026

زنجیرە خولی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی مێرگەسۆر کۆتایی پێهات

رۆژی دووشەممە، ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، مامۆستایان و قوتابیان، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی زنجیرە خولی “پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی مێرگەسۆر” لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکدا، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، وتارێکی پێشکەش کرد. ناوبراو، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی زنجیرە خولەکە، پیرۆزبایی لە بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەروەها، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ مامۆستایانی خولەکە دەربڕی و جەختی لە بەردەوامبوونی پاڵپشتیی زانکۆی سۆران، وەک ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستی، بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولانە کردەوە.

لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا، هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەروەها، سوپاسی مامۆستایانی وانەبێژی کرد بۆ بەڕێوەبردنی زنجیرە خولەکە و جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولانە کردەوە، بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان.

دواتر، م. هێرش ڕەشید سەلیم، بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر، وتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی پاڵپشتیی زانکۆی سۆرانی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم زنجیرە خولە. هەروەها، پیرۆزبایی لە بەشداربووان کرد و سوپاسی مامۆستایانی خولەکەی کرد. ناوبراو جەختی لە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولانە و پاڵپشتیکردنی گەنجان کردەوە.

لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا، سێ لە بەشداربووانی خولەکە ئەزموونی بەشداریکردنی خۆیان لە زنجیرە خولەکە باس کرد و ئاماژەیان بە گرنگی و سوودەکانی خولەکە و ئەو ئەزموونەی لە مامۆستایانی وانەبێژەوە بەدەستیان هێنا، کرد.

لە کۆتاییدا، سوپاس و پێزانین و بڕوانامەی بەشداریکردن پێشکەش بە مامۆستایان و بەشداربووانی زنجیرە خولەکە کرا.

جێی ئاماژەپێدانە، زنجیرە خولی “پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی مێرگەسۆر” بە هاوبەشیی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر، بۆ ٣٠ فێرخواز لە گەنجانی قەزای مێرگەسۆر، بۆ ماوەی دوو مانگ لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو. وانەکانیش لەلایەن ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی سۆرانەوە، لە چەندین بابەتی جیاواز پێشکەش کران.
ئامانجی سەرەکیی ئەم زنجیرە خولە، پەرەپێدانی تواناکان و کەسایەتیی پیشەیی گەنجان بوو و چەندین بواری لەخۆ دەگرت، لەوانە: سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن، پەیوەندی و کارامەییە نەرمەکان، تەکنەلۆجیا، مێژوو و داهاتوو، داهێنان و کارسازی، ژینگەپارێزی و پایاری، هەروەها ئامادەکردنی سیڤی و ڕاگەیاندن.

بەوێنە؛ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە زانکۆی سۆران و هاتنی قوتابیان بۆ دەوام.
06/09/2026

بەوێنە؛ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە زانکۆی سۆران و هاتنی قوتابیان بۆ دەوام.

دۆزینەوەیەکی نوێ لە  کانزاکانی مس لە  هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەنجامی نوێترین توێژینەوەیە لەسەر کانزاکانی مس لە ناو چین...
03/09/2026

دۆزینەوەیەکی نوێ لە کانزاکانی مس لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

ئەنجامی نوێترین توێژینەوەیە لەسەر کانزاکانی مس لە ناو چینە بەردەکانی پێکهاتەی نیشتووەسورەکان (Red Bed Series) لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاو کرایەوە.

بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە، بۆ یەکەم جار لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە لە کانزای خاوی مس دەستنیشان کراوە لە پێکهاتە نیشتەنییەکاندا بەشێوەیەکی زانستی ورد؛ دۆزینەوەیەکی گرنگە بۆ بایەخپێدان و ناسین و هەڵسەنگاندنی بەهای ئابووری کانزاکانی مس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەرێمی کوردستاندا کە لەئێستادا توخمی مس یەکیکە لەپێکهنەرە بنەڕەتییەکانی تەکنۆلجیاو وزەی ژینگە دۆست لە جیهاندا.

ئەم توێژینەوەیە لە بەشی نەوت و گەڕان بەدوای کانزاکان لە زانکۆی سۆران ئەنجامدراوە و لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیی ئاستبه‌رز و پۆلی یەکەم (Q1)، بە ناوی Applied Geochemistry، بڵاوکراوەتەوە، کە فاکتەری کاریگەریی ٣.٥ هەیە. ئەم توێژینەوەیە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێک لە زانکۆکانی تر ئەنجامدراوە.

توێژەرەکانی زانکۆی سۆران:
د. محمد پیرۆی
د. ئازاد طاهر سعید
م. بژار عبدالمناف خدر
م. شاهین عەلی شاهین

لینکی توێژینەوە:

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0883292726003835?dgcid=coauth

خولی لێهاتووییەکانی پەرەپێدانی کار لە زانکۆی سۆران دەستی پێکردرۆژی چوارشەممە، ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. ی. د....
02/09/2026

خولی لێهاتووییەکانی پەرەپێدانی کار لە زانکۆی سۆران دەستی پێکرد

رۆژی چوارشەممە، ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. ڕزگار سەعید حوسێن، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری قوتابیان، سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سۆران (CDC)، خولێکی ڕاهێنانی لەژێر ناونیشانی “لێهاتووییەکانی پەرەپێدانی کار” “Career Development Skills” دەستی پێکرد، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانی مامۆستایانی زانکۆ لەم بوارەدا بەردەوام دەبێت.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی خولەکەدا، پ. ی. د. ڕزگار سەعید حوسێن، لە وتارێکدا ئاماژەی بە گرنگیی ئەکادیمی و جێبەجێکاریی ئەم خولە کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی تواناکانی مامۆستایان لە بواری پەرەپێدانی کاردا کردەوە، بە تایبەتی ئەو مامۆستایانەی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ئاڕاستەکردن و ئامادەکردنی قوتابیان بۆ بازاڕی کار.

دواتر، لە ڕۆژی یەکەمی خولەکەدا، د. سیاکۆ سلێمان، وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد، تێیدا ڕۆشنایی خرایە سەر نوێترین میتۆد و لێهاتووییە پێویستەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی پیشەیی، هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم توانایە زانستییە لە پرۆسەی خوێندن و ڕێنماییکردنی قوتابیاندا.

جێی ئاماژەپێدانە، ئەم خولە لە چوارچێوەی ستراتیژیی بەردەوامی زانکۆی سۆراندا دێت، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناسازیی ئەکادیمی و بەستنەوەی ژینگەی زانکۆ بە پێداویستییە هاوچەرخەکانی بازاڕی کار.

خولێک دەربارەی سیستەمی زانکۆلاین لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوورۆژی چوارشەممە، ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. ڕزگ...
02/09/2026

خولێک دەربارەی سیستەمی زانکۆلاین لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

رۆژی چوارشەممە، ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. ڕزگار سەعيد حوسێن، یاریدەدری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری قوتابیان، سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، ڕاهێنانێکی ئەکادیمی و زانستی بۆ نوێنەرایەتی قوتابیان و لاوانی هەر ٦ قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە زانکۆی سۆران بەڕێوەبرد، بە مەبەستی ناساندن و بەرزکردنەوەی توانای بەشداربووان لە بەکارهێنانی سیستەمی زانکۆلاین.

لە دەستپێکی ڕاهێنانەکەدا، پ.ی. دکتۆر رزگار سعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری قوتابیان، وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە گرنگی کردنەوەی ئەم جۆرە ڕاهێنانانە کردەوە و جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی بەردەوامی زانکۆ بۆ ئەو چالاکییە زانستی و ئەکادیمییانە کە ئامانجیان خزمەتکردن و پشتیوانیکردنی قوتابیانە.

دواتر، ڕاهێنانەکە لەلایەن م. موحسین خالید سابیر، بەڕێوەبردرا و بەشداربووان بە شێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمی زانکۆلاین، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان بە کاروباری قوتابیان ڕاهێنانیان وەرگرت.

02/09/2026

چاوپێکەوتنی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی کوردستانTV، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی زانکۆی سۆران بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧.

دەستەی متمانەبەخشی کوردستان بۆ پەروەردە ، لە ئاستی هەرێمدا پێشەنگیی توانای ژیریی دەستکرد دەکات لە خوێندنی باڵادادەستەی م...
01/09/2026

دەستەی متمانەبەخشی کوردستان بۆ پەروەردە ، لە ئاستی هەرێمدا پێشەنگیی توانای ژیریی دەستکرد دەکات لە خوێندنی باڵادا

دەستەی متمانەبەخشی کوردستان بۆ پەروەردە (KAAE) لە ئاستی هەرێمدا پێشەنگیی توانای ژیریی دەستکرد دەکات. لەم چوارچێوەیەدا، تیمێکی نیشتیمانیی ٦ ئەندامی بەشداریی خولێکی یەک‌ساڵەی پەیمانگای AAC&U بۆ ژیریی دەستکرد، پێداگۆجی و پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ دەکات، کە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات.

تیمەکە پێکدێت لە د. بوشرا ڕەحال، سەرۆکی KAAE، و د. دیلان مەجید ڕۆستەم، بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی خوێندنی باڵا، کە سەرۆکایەتیی تیمەکە دەکەن، لەگەڵ چوار ئەندامی دیکە کە مامۆستای چوار زانکۆی تاقیکاری و چالاکی KAAE ـن، م. ڕۆشنا ڕەشید سەبری نوێنەرایەتیی زانکۆی سۆران دەکات.

ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە بنیادنانی توانای بەردەوامی هەرێمییە بۆ تێکەڵکردنی بەرپرسیارانەی ژیریی دەستکرد لە بواری وانەوتنەوە و فێربوون، پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندن و هەڵسەنگاندن، دەستپاکی ئەکادیمی، پەرەپێدانی مامۆستایان و دڵنیایی جۆری.

لە ئاستی جیهانیدا فێربە، لە ئاستی دامەزراوەییدا جێبەجێی بکە، لە ئاستی هەرێمیدا تواناکان بنیاد بنێ.

بۆ ئەم مەبەستە، KAAE کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی زانکۆکان و ڕێکخەرانی کاروباری متمانەبەخشی (ALO)ی چوار زانکۆکە ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر پرۆگرام و پلانی خولی یەک‌ساڵەکە، هەروەها ڕۆڵی ئەندامانی تیمەکە و بەرپرسیارییەکانیان لە ئاستی هەرێمدا دوای تەواوکردنی خولەکە و بەدەستهێنانی بڕوانامەکە.

کۆبوونەوەی هەماهەنگی هەڵمەتی یەکساڵەی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچووڕۆژی دووشەممە، ٣١ی ئابی ...
31/08/2026

کۆبوونەوەی هەماهەنگی هەڵمەتی یەکساڵەی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی هەڵمەتی یەکساڵەی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، کۆبوونەوەیەکی هەماهەنگی لە زانکۆی سۆران بە ئامادەبوونی پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری زانستی؛ پ. ی. د. ڕزگار سەعید حوسێن، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری قوتابیان؛ د. کامەران مەلا موحەممەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی سۆران؛ هەروەها تیمی دەزگای خێرخوازی بارزانی و تیمی زانکۆی سۆران، بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ و ڕوونکردنەوە لەبارەی پلانی یەکساڵەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە کرا. ئەم هەڵمەتە کۆمەڵێک چالاکیی زانستی و هۆشیاری‌ لەخۆدەگرێت، لەوانەش بەڕێوەبردنی سیمینار و کۆڕی هۆشیاری لە شوێنە جیاوازەکان، هەروەها ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و دیداری زانستی و گفتوگۆی پسپۆڕانە دەربارەی نەخۆشی شێرپەنجە.

جێی ئاماژەپێدانە، هەڵمەتی یەکساڵەی ڕووبەرووبوونەوەی شێرپەنجە، بە هابەشی لەنێوان زانکۆی سۆران، دەزگای خێرخوازی بارزانی و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجە، ناساندنی ڕێگاکانی پێشگیری و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی، هەروەها هاندانی تاکەکانی کۆمەڵگە بۆ گرنگیدان بە تەندروستی و پشکنینی زووەختی نەخۆشییەکەیە.

زانکۆی سۆران دوو هەنگاوی تر دەنێت بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانیرۆژی یەکشەممە، ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. ...
30/08/2026

زانکۆی سۆران دوو هەنگاوی تر دەنێت بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی

رۆژی یەکشەممە، ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەند بابەتێکی گرنگ تاووتوێ کران، لەوانەش نوێترین هەنگاوەکانی زانکۆ بۆ ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکان. لەم چوارچێوەیەدا، م. ی. ڕێکان نیعمەت، بەڕێوبەری تۆماری گشتیی زانکۆی سۆران، تیشکی خستە سەر پرۆژەی ئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی نوسینگەی سەرۆکی زانکۆی سۆران و کۆگای ناوەندی زانکۆ، کە بە مەبەستی ئاسانکردنی مامەڵەکان، کەمکردنەوەی ڕۆتین، خێراکردنی جێبەجێکردنی کارەکان و بە دامەزراوەییکردنی پرۆسەکانی کار دەخرێتە بواری جێبەجێکردن.

30/08/2026

زانکۆی سۆان ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧

Address

Delzyan Campus
Soran
44008

Opening Hours

Monday 08:30 - 17:00
Tuesday 08:30 - 17:00
Wednesday 08:30 - 17:00
Thursday 08:30 - 17:00
Friday 08:30 - 15:30
Sunday 08:30 - 17:00

Telephone

+964663506666

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Soran University زانکۆی سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Soran University زانکۆی سۆران:

Shortcuts

Share