سوپرایز

سوپرایز بەپەلە: ئەو پەیچەی هەموو هەموو گەنجی کوردستانی سەر سام کردوەبە

بەپەلە:ئەو پەیچەی هەموو هەموو گەنجی کوردستانی سەر سام کردوەبە زانیاری هەمەجۆر ئەم شەو ئاشکرا کرا تۆش وەرە بزانە جی لەپەیچەکەیدا بڵاو کراوەتەوە ...!

12/27/2020

ملا لەخوتبەی باسی مردنی کردبوو مام حاجیەکیش ویستبوی بچی دەست نوێژی نوێ بکاتەوە مەلا حەماس دەیگرێ لەباسی مردن دڵێت بۆ کوێ دچییییییی هەردەبی بمری مام حاجیش ئاوردەداتەوە دەڵێ تەنگاوم 🤣

10/21/2020


حەوسەلەی نووسینم نەماوە
بەڵام من بەختەوەرترین مرۆڤم
چونکە من تۆم هەیە "دایکە

10/17/2020

هه‌رخه‌مێك داخیل ده‌بێ له‌ عدودی حاجی ئۆمه‌ران
بۆ مالێ من ده‌گه‌رێ ده‌پرسێ له‌ نه‌فه‌ران
مالێ مه‌ی نیشان ده‌ده‌ن زوو ده‌سته‌ی براده‌ران
به‌راستی زۆر بێزاریشم له‌ جمكه‌و بنبێرزی
چونكه‌ یاری بێوه‌فا جاكی كردوم نیگه‌ران
ترپه‌ی دلی راگرتوم وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

07/18/2020

ئەگەر من ئێستا بڵێم :
#خودایە ئەوەی مناڵی نیە مناڵی صالحی پێ بدەیت وئەوەی قەرزارەقەرزەکانی لەسەرئاسان کەی ئەوەی نەخۆشە شیفای بدەی
چەند کەس لەگەڵم ئەڵێت آمـین ؟

07/07/2020

گەورەترین تاوان لە مێژووی مرۆڤایەتی
باوکێک هەموو رۆژێک کچە تەمەن 16 سالانەکەت دەبرد بۆ قوتابخانە، رۆژێک تەلەفۆنێکی بۆ هات
باوکی کچەکە وەلامی پەیوەندیەکەی دایەوە ، بەرێوەبەری قوتانبخانەی کچەکەی بوو
پرسیاری لە باوکی کچەکە کرد تۆ باوکی فلان کەسی : وتی بەلێ
مودیرەکە وتی : بۆچی کچەت ماوەی هەفتەیەکە نایەت بۆ قوتابخانە ؟
باوی کچەکە بە سەرسورمانەوە وتی چۆن ! چۆن ئەو قسەیە دەکەی من خۆم هەموو رۆژ بە سەیارە دەیگەیەنم
لە رۆژی دووەمدا
باوکەکە کچەکەی برد بۆ قوتابخانە و لە نزیک قوتابخانە خۆی شاردەوە و تاقیبی کچەکەی کرد بزانیت چی دەکات و چاوەروانی موفاجەئەیەکی گەورە بوو ؟
باوکەکە بینی کچەکەی لە مەکتەب هاتە دەرەوە لەگەل گەنجێک رۆیشتن بە سەیارەیەک ، باوکەکە لە دوایان کەوت بزانن دەچن بۆ کوێ ؟
بینی لەگەل کورەکە بە دلێکی خۆشەوە دابەزین وا دەچنە شوقەیەکەوە باوکی فەقیر سەری سورماوە و وەختە مێشکی بتەقێت و جەلتە لێی بدات
پاش کەمێک جرەسی دەرگای شوقەکە لیدا کورەکە دەرگای شوقەکەی کردەوە و باوکی کچەکە بینی کچەکەی لە حالەتێکی باشدا نیە و باری گونجاو نیە
باوکەی کچەکە تورەبوو و شەر دەرستی پێکرد لەگەل کورەکە ،لەوکاتەدا کچەکە بە خیرایی رایکردە مطبخ و چەقۆیەکەی ئامادە کرد و لە سەر دلێ باوکی دا و توشی خێن بەربونی کرد و پاشان کچ و کورەکە باوکی کچەکەیان کردە ناو غەسالە
کچەکە گەرایەوە مالەوە وەک ئەوە بێت هیچ شتیک رووی نەدابێت و پرسیاری دەکرد و دەیوتت باوکم لەکوێە ؟
لەوکاتەی منی بردە مەکتەب دواتر نەهاتەوە دوام 1 سعات چاوەروانی بووم هەر نەهات بەدوام ناچار لەگەل برای کچیکی رەفیقم هاتمەوە مالەوە
پاش چەند کاتژمێریک لە چاوەروانی : جرەسی مالەوەیان لێدرا
کچەکە چوو دەرگای مالەوەی کردەوە و توشی سەرسورمان بوو بینی و دەستی لەسەر دەرگابوو
دەرگای کردەوە بینی باوکیەتی
کچەکە هەلچوونێکی بەخۆیەوە بینی وتی باوکە ئەوە چۆن.....
وەلامی دایەوە
کچەکەم
(( لەگەل‌ طایتی پیرسیل هیچ شتیک موستەحیل

06/30/2020


چیرۆکی ترسناک تکایە 18+
بۆ کچان کەمێک ترسناکە𗂧𗀹𗁝𗀻𗀟
خوێنەر بن ئەگەر تاقەتی خوێندنەوەیشیت نییە ڵایکێک بکە
--
چیرۆکی ئەمشەومان....
من هەر لە منداڵییەوە بەتەنهایی گەورە بووم...
باوڪم پیاوێڪۍ دەوڵەمەند بوو
بەڵام چون زڕ دایڪم بوو ئەویش باش نەبوو لەگەڵم
بۆیە لە تەمەنۍ 12 ساڵییەوە
باوڪم ماڵۍ جیایی بۆ گرتم...
خۆم بە تەنها ئەژیام باوڪم لە چوار دەورۍ ماڵەڪەم ڪامێراۍ
دانابوو بۆ ئەوەۍ ئاگایی لێم بێت
هەتا زەواجم ڪرد و بەردەوام لەگەڵ هاوسەرەڪەم دا لەماڵۍ خۆمان ئەژیاین من ئەوێم زۆر بە دڵ بوو چونکە وەڪ ڪۆشڪ وابوو ...
بە هۆی چەند هۆڪارێکەوە دوای ساڵێڪ تەڵاقم وەرگرت
دیسان تەنیا ڪەوتمەوە ئیتر حاڵم زۆر باش نەبوو دائیم سەرم ڪردبوە مەشرووب خواردن و گریان و سیگار و حەبۍ خەو
هەتا دوای بەینێڪ وام لێ هات گێشتبوومە ڕادەی شێت بوون دائیم ناوی هاوسەرەکەمم ئێناو بانگم ئەڪرد !!!
شەوێڪ مەست بووم
لەبەرخۆمەوە ئەم ووت ئاسۆ ...
ئاسۆڪەی مــــن
ئاسۆۆۆ
---
بەشەکانی تری لە کۆمێنت دا ئەنێم کۆمێنت بکە بۆ ئاگادار بوونت
ئەکتیڤیشم خراپە دەمێکە پۆستم نەکردووە لەبەر خوێندن
---

٢ خەریڪ بوو چاوم ئەچووە خەو ڪە بەیەڪجارۍ بیستم ڪەسێڪ ووتۍ گیانەڪەم !!!!!!!!!!!!!!!!! من یەکسەر وریا بوومەوە ... زوو گڵۆپەکانم هەڵڪرد و بە مەستی و خراپ حاڵۍ گەڕام وام ئەزانۍ ئاسۆ هاتۆتەوە... بەڵام هیچ .... بنەماڵەۍ ئێمە هەر لە کاتۍ زوو دینیان کومونیست بوو ئێمە بڕوامان بە نوێژ و ئەمانە نەبوو ... لەو شەوەوە هۆشیار تر بووم بڕیارم دا شەوانە نەخۆمەوە بۆ ئەوەی بزانم ئەو شەوە بەڕاستۍ کەسێک وڵامی دامەوە یان هەر مەست بووم و خەیاڵم کردوە ... ئیتر شەوێڪی ترهەرئاوا ڪە خەریک بوو چاوم ئەچووە خەو بیستم ڪەسێڪ بانگم ئەڪات... هەستم ئەکرد لە پشتی سەرمەوەیە کە ئەڵێ ماریااا ماریااااا هەستە... ماریا هێندە ترسا بووم کە چاوم نەکردەوە بەڵام بەخەبەر بووم... هەستێکی زۆر ناخۆشم بوو ... رێک پێم ئەزانی کە سەیرم ئەکات بەڵام کێ ؟؟؟؟؟ بەیانی هەستاموو چوم داوای فلیمی کامێراکانم لە باوکم کرد هی تۆماری 7 ڕۆژ باوکیشم ووتی بۆ چیتە منیش نەم ئەتوانی باسی مەوزوعەکە بکەم ووتم هەست ئەکەم دز هاتووە ٣ داوام لێ کرد کامێراکان لەبەر چاوی خۆماو لەسەر تی ڤیەکەی ژووری خەوەکەم دانێ ئەۆیش ووتی باش لەمەو دوا ئیشم ببووە سەیر کردنی ئەو کامێرایانە دائیم هەستم ئەکرد ئەگەر یەک دەقە چاو خافڵ کەم شتێک ئەبێت شەوێکی بارانی کە هەر ئاوا دانیشتبووم سەیری کامێراکانم ئەکرد کارەبا بڕا یەکسەر هەموو شتێک ڕۆیی هێندە ئەترسام چوومە ناو سیستەمەکەوە بەتانیەکەم لەخۆمەوە پێچا ووتم هەرچی ببێت من سەیری ناکەم زۆر ئەترسام هەیتم ئەکرد دڵم ئەوەستێ من لە دوای جیا بوونەوە لە هاو سەرەکەم زانیم دوو مانگە سکم پڕە و شتی زۆر سەیرم ئەبیست دەربارەی ئەوەی کە جنۆکەیەک هەیە بەناوی ئــــــــــــــال کە خۆیت لێ ئەکاتە باوکی منداڵەکە بۆ ئەوەی سکەکەت لەبار بچێت ئەیان ووت ژن کاتی سک پڕی نابێ بە تەنیا بێت منیش دائیم تەنها بووم چەندین شەو بوو بە ئیسراحەتی نەخەو تبووم هەتاهێندە هیلاک بووم شەوێک خەوم لێ کەوت ڵەناکاو سکم بەرز ببۆوە هەر لەو جێیەدا کە خەوتم خەوم بینی کەسێک لە دەرگاکەوە هاتە ژوورێ پشتی لەمن بوو پێ ئەکەنی یەکسەر زانیم ئاسۆیە ووتم دڵم ئەوە هاتیەوە کە لای کردەوە چاوەکانی شین شین بوون ... بەڵام ئاسۆ چاوی ڕەش بوو پێم سەیر هات ووتم دڵم بۆ چاوەکانت گۆڕاون ئەویش ووتی ماریـــــااااااا

بەشی سێ سبەی شەو بڵاوی ئەکەمەوە بەشەرتی لایک کۆمینت زۆر بیت

06/30/2020



من کچێکی 17 ساڵان بووم خوێندکاربووم لە پۆلی 4 ـی ئامادەیی لە یەکێک لە شارۆچکەکانی کوردستان ئەژیم من کورێکم خۆشەویست زۆر عاشق بە یەک بوین زۆرم خۆش ئەویست بـەردەوام هەواڵی یەکمان ئەپرسی و باسی دڵداریمان ئەکرد دوای ماوەیەک لە پەیوەندیەکەمان بە هاورێکانمم وت کە ئەو کورە خۆشەویستمە و وایەو وا نیە ئیتر باسیم بۆ کردن دوای ماوەیەک مامۆستایەکم گرت تا دەرسمان پێ بڵێ لەگەڵ هاورێکانم رۆژێ لە چونم بۆ لای مامۆستاکە دواکەوتم هاورێیەکم هات بە شوێنما خۆشەویستەکەم ئەوی بینیبوو عاشقی ئەو بوو بو رێکەوتبون و عیلاقەیان دانابوو بێ ئاگاداری من لەو لاوە لەگەڵ من بوو لە لاکەی تر لەگەڵ هاورێکەم بوو من بە پەیوەندیەکەی نێوانیانم زانی ئیتر جیابونەوە دوای ماوەیەک لەگەڵ هاورێیەکی ترم پەیوەندی دانا و بەویشم زانی دوای ئەو لەگەڵ هاورێیەکیتر بوو دواتر لەگەڵ خوشکی یەکێک لە هاورێکانم بوو تا ئیستاش بەردەوامن لەگەڵ یەک.. یانی بە کورتی زیاتر لە 5 جار خیانەتی خۆشەویستی لێکردم بەراستی ئەوەی بەدەم ئەوتریو بە مۆب ئەنوسرێ وا ئاسان نیە من ناخم ئەسوتێ دڵم شکاوە لەوانەیە هەندێ هەڵەم هەبووبێ بەس 5 جار خیانەت کردن پەیوەندی بە هەڵەکانمەوە نیە .... دوای ماوەیەک من داواکاریم هات و ماڵەوە وتیان ئەبێ شوبکەی من بەو شوکردنە رازی نەبوم زۆر ئینکاریم کرد زۆر هەوڵمدا رازیانکەم کە دەست لە شوکردنم هەڵگرن بەڵام بێ سوود بوو کورەکە کەسێکی باش نەبوو شەر فرۆش بوو هەردەم مەشروب خۆر بوو ..ئەوە بوو منیان لێ مارەکرد بۆ ماوەی دوو ساڵ بە مارەکراوی مامەوە لەو ماوەیەدا شتێک رویدا کە تا ژیانم ماوە لە بیری ناکەم تا ژیانم ماوە بەو ئازارەوە سەر ئەنێمەوە بە بێ دەسەڵاتیم توشی شتێکی وێرانکەر بووم 😐😐
لەو ماوەی مارە کرابووم رۆژێ دایکی هات و وتی مێردەکەت سجن کراوە بەراستی زۆرم پێخۆشبوو ئەوکاتە وتم ئۆخەی ......
10 کۆمێنـت بکە ....

06/30/2020

ئاگەداری سبەینێ لە هەرێم چی ڕوودەدات ؟
بە فەرمی ڕاگەیەندرا😱
5 کۆمێنت بکە وەک یارمەتیەک بۆ پەیج

06/30/2020

باروودۆخی سیاسی و ئابووری و تەندروستی لە کوردستان خراپتر دەبێت .
خوێندکاران لەم باروودۆخە ناتوانن بە تەرکیزەوە بخوێنن و هەوڵ و کۆشش بکەن .
هەر بۆیە بە هەموولایەکمانەوە لە هەوڵ و فشارەکان بەردەوام دەبین تا ئەم بڕیارە دەکەینە ئەمری واقیع .

05/20/2020

تەبیعەتی حەسەن زیرەکم ھەیە کە کچێکی جوان ئەبینم لەخۆمەوە گۆرانیم بۆیەت . 😁😂

12/16/2019

پێش 3 رۆژ لە وەفاتی
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم
ئازاری زۆر زیادی کرد
ئەو رۆژە لە مالی خاتوو مەیمونە بوو
فەرمووی خێزانەکانم کۆ بکەنەوە
خێزانەکانی هەموو هاتنە لای
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی (رێگەم پێ دەدەن لە مالی عائیشە بم ئەوەندەی لە ژیاندا ماوم!؟)
هەموویان گوتیان رێگەت پێ دەدەین ئەی نێردراوی خوا
ویستی هەستێتەوە بەلام نەیتوانی بۆیە عەلی کوری ئەبی طالب و فەزلی کوری عەباس هاتن و هەلیان گرت
بردیانە دەرەوە لە مالی خاتوو مەیموونە و بەرەو مالی عائیشە بردیان و هاوەلەکان بۆ یەکەم جار بەم شێوەیە پێغەمبەری خوایان بینی صلى الله عليه وسلم
هەموو هاوەلەکان دەستیان کرد بە پرسیار کردن و دەنگە دەنگ زیادی کرد.; چی بەسەر پێغەمبەری خوا هاتووە چی بە سەر پێغەمبەری خوا هاتوە؟
خەلک زۆر کۆبوونەوە لە مزگەوت و قەلەبالغی زۆر بوو
عەرەقی پیرۆزی زۆر زیادی کرد زیاد لە حەد
عائیشە رەزای خوای لێبێت دەفەرموێت هیچ کەسێکم نەدیوە ئەوەندە و بەم شێوەیە عەرەق بکاتەوە لە ژیانم
دەفەرموێت دەستی پێغەمبەری خوام گرت و دەموچاویم پێ دەسریەوە چونکە گوتم دەستی خۆی لە دەستی من بەڕێزتر و پاکترە
ئا لەو کاتەش گوێم لێ بوو دەیفەرموو (لا الە الا الله بەڕاستی مردن سامناک و سەختە)
دەنگەدەنگ زیادی دەکرد لە. مزگەوت بەهۆی ئیشتیاقی خەلکەکە بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی; ئەوە چیە ؟
گوتیان ; لە حالی تۆ دەترسن
فەرمووی ; هەلمگرن و بمبەن بۆ لایان!
بۆیە ویستی هەستێتەوە بەلام نەیتوانی
بۆیە 7 دێمکە ئاویان پێدا کرد تا برێک بێتەوە سەر خۆی و فێنک بێتەوە
هەلیان گرت و سەر مینبەر کەوت
ئەوە کۆتا خوتبەی بوو و وە کۆتا قسەکانی بوو
فەرمووی ( ئەی خەلکینە دەبینم لە. حالی من دەترسن)
گوتیان بەلێ ئەی نێردراوی خوا
ئەویش فەرمووی ; ئەی خەلکینە مەوعیدی ئێوە لەگەل من دونیا نیە، مەوعیدی ئێوە لەگەل من لەسەر حەوزی کەوسەرە والله هەر دەلێی ئێستا لەو شوێنەم وا دەیبینم
ئەی خەلکینە، والله لێتان ناترسم فەقیر بن، بەلکو لێتان دەترسم توشی دونیا بن و مونافەسە بکەن هەر وەکو چۆن خەلکانی پێش ئێوە مونافەسەیان لەسەر دەکرد. وە ئێوەش لەناو بچن هەروەکو چۆن ئەوان لەناو چوون
ئەی خەلکینە، اللە اللە لە نوێژەکانتان، اللە اللە لە نوێژەکانتان
ئەی خەلکینە، لەخوا بترسن بەرامبەر ئافرەتان، لە خوا بترسن بەرامبەر ئافرەتان
وەسیەتان دەکەم کە باش بن بۆ ئافرەتان
ئەی خەلکینە، عەبدێک خوا 2 هەلبژاردەی پێدا لە نێوان دونیا و ئەوەی لای خوا هەیە ئەویش لای خوای هەلبژارد
ئا لەو کاتەوە ئەبوبەکر خۆی پێ نەگیرا و هاواری کرد بە گریانەوە و قسەی بە پێغەمبەری خوا بڕی; بەقوربانت بین بە باوکمان و بە دایکمان بە مندال و خێزانەکانمان و مالو سەروەتمان
ئەمانەی دووبارە دەکردەوە و خەلک سەیریان کرد و چاویان تێ بری چۆن دەکرێ قسە بە پێغەمبەری خوا ببڕێت.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دیفاعی لە ئەبوبەکر کردو فەرمووی ; ئەی خەلکینە، لە ئەبوبەکر گەرێن چونکە هیچ یەکێک نیە لە ئێوە کە چاکەی هەبووبێت لەسەرمان پاداشتی چاکەکانیمان نەدابێتەوە تەنها ئەبوبەکر نەبێت نەمتوانی چاکەی بدەمەوە بۆیە پاداشتەکەیم بۆ خوای گەورە بەجێهێشت. هەموو دەرگاکان بۆ مزگەوت دادەخرێن تەنها دەرگای ئەبوبەکر نەبێت هەرگیز داناخرێت.
اللە پەناتان بدات. اللە بتانپارێزێت، الله سەرتان بخات، اللە راگیراوتان بکات، اللە پالپشتیتان بکات.
ئەی خەلکینە لەمنەوە سەلام بگەیەنن بە هەموو ئەوانەی شوێنم دەکەون تا قیامەت.
لەو قسانە تەواو بوو هەلیان گرتەوە بۆ حوجرەی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت
بەم شێوەیە لەسەر جێگا مایەوە نەخۆشیەکەی قورستر دەبوو لەو ساتانە دابوو عبدالرحمن ی کوری ئەبوبەکر هاتە ژوورەوە و سیواکی پێ بوو لە دەستی
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هەر سەیری سیواکەکەی دەکرد بەلام نەیدەتوانی داوای بکات لەبەر قورسی نەخۆشیەکەی
خاتوو عائیشە تێگەیشت لە سەیرکردنی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم
سیواکەکەی لە دەستی عبدالرحمن وەرگرت و خستیە دەمی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم
بەلام نەیتوانی سیواک بکات لە بێ هێزیان
خاتوو عائیشەش خستیە دەمی خۆی و بە دەمی خۆی نەرمی کردەوە و گەراندیەوە بۆ دەمی موبارەکی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم تا بتوانێت بەکاری بهێنێت
بۆیە خاتوو عائیشە دەفەرموێت ; کۆتا شت کە چووە دەمی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لیکی من بوو. ئەمەش فەزلی خوابوو بەسەرم کە وایکرد لیکی من و لیکی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم یەک بگرن پێش وەفاتی
دواتر خاتوو فاطمة هاتە ژوورەوە، کە بینی دەستی کرد بە گریان چونکە بینی وا کەوتووە و ناتوانێت هەلسێتەوە. چونکە هەر کاتێک بهاتایە لای پێغەمبەری خوا نێوچاوانی ماچ دەکرد
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی ; وەرە پێش ئەی فاطمة
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە گوێیدا چرپاندی و فاطمة زیاتر گریا
کە بینی زیاتر گریا پێی فەرموو وەرەوە پێش ئەی فاطمة
بۆ جاری دووەم چرپاندی بە گوێی دا
ئەم جارە پێکەنی فاطمة رەزای خوای لێبێت
کە وەفاتی کرد لێیان پرسی ; پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم چی پێ گوتی،
ئەویش وەلامی دایەوە کە. جاری یەکەم پێی فەرموو ئەی فاطمة من ئەمشەو دەمرم بۆیە گریام
کە دیتی دەگریم پێی فەرمووم ئەی فاطمة تۆ یەکەم کەسی لە ئال و بەیتی من پێم دەگەیت دوای مردنم بۆیە لە خۆشیا پێکەنیم
خاتوو عائیشە فەرمووی دواتر پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی هەموویان با بچنە دەرەوە تەنیا عائیشە تۆ لێم نزیک بەوە
لەو کاتەدا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەسەر سینگی خێزانەکەی خەوت دواتر دەستی بەرز کردەوە بۆ ئاسمان و دەیفەرموو ( بل الرفیق الأعلى. بل الرفیق الأعلى)
عائیشە دەلێ ئەوجە زانیم هێشتا ماوە
لەو کاتەدا بوو جوبرەئیل هاتە ژوورەوە
فەرمووی ; ئەی پێغەمبەری خوا، مەلائیکەی گیان کێشان لە دەرگا وەستاوە و داوای ئیزنی هاتنە ژوورەوە دەکات، وە هەرگیز ئیزنی لە کەس وەرنەگرتووە پێش تۆ.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی; با بێتە ژوورەوە ئەی جوبریل
مەلەکولمەوت هاتە ژوورەوە
فەرمووی ; السلام عليك ئەی پێغەمبەری خوا، خوای گەورە منی ناردووە 2 بژاردەت پێ بدەم بە مانەوە لە دونیا و بە گەیشتنت بە اللە
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی "بل الرفيق الأعلى، بل الرفيق الأعلى"
بەلکو گەرانەوە بۆ لای خوای بەرز
مەلەکولمەوت لای سەری وەستاو فەرمووی; ئەی روحی پاکی محمد ی کوری عبدالله وەرە دەرەوە بۆ لای رەزامەندی لەلایەن اللە و رازی بوون و خوایەکی رازی و تووڕە نەبوو لێت
عائیشە دەفەرموێت لەو کاتە دابوو دەستی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم کەوت و سەری موبارەکی قورس بوو لەسەر سینگم
بەم شێوەیە زانیم کە وەفاتی کرد
نەمدەزانی چی بکەم
هیچم پێ نەکرا تەنها چوومە دەرەوە بەو دەرگایەی کە دەچووە ناو حەرەمی مزگەوت و گوتم; پێغەمبەری خوا مرد، پێغەمبەری خوا مرد.
دەلێ لەو کاتەدا مزگەوت هەژا لەگەل گریانی خەلکەکە.
ئەوە عەلی کوڕی ئەبی طالب لەوێ دانیشتوە و ناتوانێ بجوولێ.
ئەوە عثمانی کوری عەفانە وەکو مندال راست و چەپی پێ بکرێ و ئۆقرەی نەبێ ئاوایە
ئەوە عومەری کوڕی خەتاب شمشێرەکەی بەرز کردۆتەوە و دەلێ ئەوەی بلێ پێغەمبەر مردووە سەری لێدەکەمەوە
دەیگوت پێغەمبەری خوا چووە بۆ لیقای خوا هەروەک موسا چوو بۆ لیقای وە هەر کەسێک بلێ مردووە دەیکوژم
بەلام جێگیر ترینیان ئەبوبەکر بوو رەزای خوایان لێبێت. چووە حوجرە و پێغەمبەری لە باوەش گرت و فەرمووی
ئەی هاورێیەکەم، ئەی هەلبژێردراو، ئەی خۆشەویست، ئەی پێغەمبەری خوا، وە ماچی دەکرد
پاشان فەرمووی ; ژیانێکی پاک ژیای، مردنێکی جوانیش مردی
پاشان چووە دەرەوە و فەرمووی ; ئەوەی محمدی دەپەرست ئەوە محمد مرد ئەوەشی خوای دەپەرست ئەوە خوا زیندووە و نامرێت... .
قوربانی فرمێسک و عەرەقەکانت بم ئەی خەمخۆری مرۆڤایەتی.
لە خـودا ترسان و زانستی شەرعی زامنی چوونە بەهەشتن

12/08/2019

گەرماکەی هه ولير ڕێکلام بۆجەهەنەم ئەکات ئەی لای ئێوە چۆنە

Address

Hawley, PA
7396591

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سوپرایز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category