دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی

دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی, College & University, Kivskaya Street, Moscow.

09/03/2022

Implants
(ئیمپڵانت یان ددان چاندنەونەوە) چیە؟
ددان زەرع کردن یان چاندەنەوە ئەنجام دەدرێت لەلایەن دکتۆری تایبەت بە نەشتەرگەری دەم و ددان.
کە بریتیە لە دانانەوەی ددانێکی جێگیر (سابت) لە شوێنی ددانی نەماو، یان ئەو دددانەی لە دەستمان داوە،
ددانی جێگیر یان سابت بە هەمان شێوەی ددان ی خۆمان کار ئەکات بۆ ماوەیەکی درێژ زیاتر لە ١٠بۆ٢٠ ساڵ، سیستەماکانی ددانی زەرع زۆرن ، کە باشترینیان لە ئێستادا (ئاسترای سویدیە)
لەم ڤیدیۆ و وێنانەدا چەند هەنگاوێکی ددان چاندنمان بۆ داناون ،

دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی
10.03.2022 مۆسکۆ

22/02/2022

چۆن ددانمان بپارێزین لە کلۆر بوون؟

Photos from ‎دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی‎'s post 09/02/2022

‎بۆنی ناخۆشی دەم بێزاری کردووی ؟
‎ئایا ددان شۆرد ددانمان خراپ دەکات ؟
‎یان مینای ددانمان تەنک دەکا ؟
بۆنی ناخۆشی دەم بێزاری کردویی؟
ڕەنگی پوکت گۆڕاوە ؟

‎ئەو پرسیارە باوەی کە لای هەموومان دروست دەبێت ددان شۆردن ددانمان خراپ دەکات؟ نەخێر ددان شۆردن نەک ددانمان خراپ ناکات بەڵکو لە ددان خراپ بوون دەمان پارێزێت. بەڵام چۆن؟ لە ڕێگای ئامێری (ئایر فڵۆ-air flow) کە بریتەیە لە ماددەیەکی تایبەت بە پاکردنەوە لە شێوەی پاودەر-تۆز. ئەم ئامێرە تێکەڵی ئاوی دەکات و بەوشێوەیە کلسی ددان لادەچێت و دەگەرێتەوە باری پێشوو.

‎هەندێک جار بەهۆی کۆنی کلس و خراپ شۆردنی ددان یان نەشۆردنی کلسێکی زۆر کۆدەبێتەوە لە دەوری ددانەکان و کە پێویستی بە ئامێری( سکێلەیر scaler)ئەوە ئەو ئامێرەیە کە خەڵکی پێی دەڵێن ددان دەڕنێت !! لە ڕاستیدا ئەوە تەنیا ئەو کلسە کۆن و رەقە لادەبات کە بەشێوەیەکی ئاسایی لاناچیێت

ئەگەر ددانمان نەشۆین لای دکتۆری شارەزا چی ڕودەدات؟ نەخۆشی پووک ڕودەدات کە زۆرجار پێوەستی بە حەمەلیاتی بچوک هەیە واتا بە ددان شۆردن ناروات. توشی کیسی ددان و ئیلتیهاباتێکی زۆر دەبیت. لە هەندێ حاڵەت لەناوچوونی ئێسکی دوروبەری ددان ڕودەدات دەبێت هۆی کێشانی ددانەکە.

‎خۆپاراستن لەم ناخۆشیانە چین ؟
شۆردنی ددان و زمان بە شێوەیەکی زانستی. بەکارهێنانی پەتی ددان floss.
بەکارهێنانی گیراوەی تایبەت بە غەرغەرە

04/02/2022

چەند جۆر ڤینییر هەیە ؟
ئایا هەموو ددانێکی سپی ڤینییرە ؟

بەشێوەیەکی گشتی ٥ پێنج جۆر ڤینییرمان هەیە !

١- ڤینییری پرۆسیلاین، Porcelain Veneers
یەکێکە لە هەرەجۆرە باوەکانی ڤینییر لە جیهاندا کە ناوە بازرگانیەکەی هۆلیوود سامیل.ە ،کە تەنها بەشێکی تەنکی بەشی پێشەوەی ددان دا دەتاشرێت کە نابێ لە 0.4mm زیاتر بێ. ئەم جۆرە ڤینییرە لەمادەی سیرامیک پێکدێت کە دەکرێ بەباشترین جۆرەکانی ڤینییر دیاری بکەن.
کە بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵ بەبێ کێشە دەبێ.

2- ڤینییر کۆمپۆزیت.Composite Veneers
ئەم جۆرەیان وەک جێگرەوەی ڤینییری پرۆسیلاینە، هەرزانترە. کە لە هەمان ماددەی ددان پڕکردنەوە ئەنجام دەدرێت، بۆ ماوەیەکی کورت، ٤ بۆ ٦ ساڵ توانای بەرگە گرتنی هەیە.
Composite Veneers

٣-ڤینییری پاڵاتالی، Palatal Veneers
ئەم جۆرە ڤینییرە بەکار دەهێنرێت زیاتر وەک چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی لێکخشاندنی ددان، روشاندنی ددان بەبێ وەستی خۆی یان بەهۆی نەخۆشی بۆ ماوەی کە بەشێکی بەشی خوارەوەی ددان میناکەی دەروا. وەک (Bruxism, dental erosion )

٤- ڤینییری Lumineers
ئەم ڤینییرەی کە لە هەموو جۆرەکانی باشترە و سەلامەت ترە بۆ بۆ ددان ، بە هۆی ئەوەی بەشێکی تەنکی زۆر بچووکی سەر ددان هەڵدەگیرێت بە ئەندازەی 0.2mm ، وە هەمان ڕەنگ و شێوەی سروشتی ددان دەبەخشێت بە نەخۆش ، کە بۆ ماوەیەکی درێژ تاوانای بەرگە گرتنی هەیە زیاتر لە ٢٠ ساڵ،

٥- ڤینییری ناجێگیر Removable Veneers
ئەم جۆرەیان لەلایەن دکتۆری ددان و کەسانی شارەزا بە جوانکاری ددان دروست ئەکرێ نەک ، بەو شێوەی ئێستا لەبازار هەیە بەبازرگانی دروست کراوە، دکتۆر قالبی ددانی تۆ وارەگرێت لە تاقیگە قالبت بۆ دروست ئەکەن لەسەر خواستی نەخۆش ڕەنگ و شێوازی ددانەکە ، ئەمە زیاتر ئەو کەسانە بەکاری دێنن بۆ کۆنفرانسێک ،ئاهەنگێک ، حافلەی تەخەروجی خوێندکاران، کە بۆ رۆژێک بەکار دەهێنرێت و دواتر لە ناو بۆکسی تایبەتی خۆی هەڵدەگیرێت، ئەم جۆرەشیان ئەگەر باش بیپارێزیت و پاک و خاوێن هەڵبگیرێت بۆ ماوەی ٣ بۆ ٤ ساڵ توانای بەرگە گرتنی هەیە.

بەلایک کردنی پەیجەکامان پشتگیریمان بکەن بۆ بڵاو کردنەوەی زانیاری زیاتر
هیوات تەندروستیەکی باش بۆ هەموو تان

دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی
پسپۆر لە جوانکاری دەم و ددان
مۆسکۆ 04-02-2022

Photos from ‎دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی‎'s post 28/01/2022

هۆلیوود سمایلت کردوە و ڕەنگەکەیت بەدڵت نیە ؟
هۆلیوود سمایلت کردووە و سەرکەوتوو نەبووە یان شکاوە؟
یان کیفی ددانت کردوەو هاتۆتە دەر ؟ یان بۆنی ناخۆش دەکات؟
ددانت چاندوە (زەرع )کردوە هەمیشە خواردن ئەچێتە بەینی؟
لەم پۆستە هەموو ئەو کێشانە باس دەکەین.
یەکێک لە هەڵە باوەکانی ڤینیر شێواز و فۆرمی ددانەکەیە. درێژتر لە ددانەکەی کە ئەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پوک ئیلتیهاب کردنی پوک یان کورتر لە ددانەکەی خۆی دروست ئەکرێ ، کورتر کە دەبێتە هۆی نەخۆش کەوتنی ددانەکە خۆی. وەک لە وێنەی ١ و ٢ و٣ دا دیارە.

هەڵبژاردنی ڕەنگ کە بەشێوەیەکی بەرچاو چارەسەر خوازەکان یان لەلایەن تاقیگەکان هەڵە ئەکەن دواتر چارەسەر خواز پەشیمان دەبێتەوە لە هەڵبژاردنی بەگشتی ٤ جۆر ڕەنگ هەیە

اBL1,BL2,BL3,BL4 ئەوانیش
ڕەنگی سروشتی ددانە کە کەمتر هەستی پێدەکرێBL3
وەک لەوێنەی ژمارە ٤ دا دیارە

یەکێکیتر لە هەڵە باوەکان کە چارەسەر خوازەکە پوک و ددانەکانی ئامادەنین بۆ ئەم جوانکاریە بەداخەوە کە نابێ ئەنجام بدرێ لەو حاڵەتەدا. وەک لە وێنەی 5و٦ دا دیارە


ئەو هەڵانەی لە کاتی ددان کیف کردن ڕودەدەن و دابنە هۆی ئەوەی کە خواردن بکەوێتە نێوان ددان و پوک و بۆنی ناخۆش پەیدا بکات
ی تایبەت بە ئامادەکردنی ددان بۆ کیفکردن کە یارمەتی دکتۆر (cord ١- بەکار نەهێنانی پەت(
دەدات سنوری ددان و مینای ددانەکە دیاری دەکات، نە گەورەتر لە ددانەکە نە بچوکتر دروست ئەکر
- داتاشینی ددان زیاد لە پێویست و زۆر بچوکردنەوەی ددان کە نابی لە0.2mm کەمتر بێ و لە 0.7mm زیاتر بێت
زیاتر نەبێ بەپێی ددانەکە تا چەند ددنەکە ساغە. وەک لە وێنەی ٧ و ٨ دا دیارە.

یەکێکیتر لە هۆکارە گرنگەکان ئەو ماددەیە کە دکتۆر بۆ چەسپاندن یان (فیکس) کردن بە کاری دەهێنن بۆ ڤینیر و بۆ کیف زۆر گرنگەکە پاشماوەی دەرمانەکە لە دەوری ددان یان بەینی ددان و پوک نەمێنێت هۆکارێکی گرینگە.
هیوای تەندروستیەکی باش تەمەن درێژی بۆ هەموتان
لەپۆستی داهاتوو دا باسی جۆرەکانی ڤینییر و کیفی ددان و باشترین ئەو ماددانە ئەکین کە لێی دروست ئەکرێ.
دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی
٢٩-٠١-٢٠٢٢

Photos from ‎دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی‎'s post 24/01/2022

ڤینیر یان ناوە بازرگانیەکەی هۆلیوود سماێل
بریتیەلە توێکڵێکی پڕۆسیلەینی تەنک کە لە (0.3m-0.5m)پێک هاتووە لە پڕۆسەی جوانکاری بۆ ددانێک یان چەند ددانێک دەکرێت ،
کێن ئەو کەسانەی دەتوانن ڤینیر ئەنجام بدەن؟
لایەنی زانستی بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە..
١- توشبوون بە نەخۆشی ڕەنگ گۆڕینی ددان.
٢-ددانی چاندراو کیفی سەر ددان
٣- کیف کردنی ددانێک یان زیاتر لە ددانێک بە ڤینیر.
٤- بۆ گۆڕینی شێواز و ئەندازە(size) ددان گەورە و بچوکردنی.
٥- توشبوون بە نەخۆشی پەڵە بوونی سپی ددان(white spots)
٦- وەک ئەکتەر و بازرگان و مۆدێلەکان تەنها بۆ مەبەستی جوانکاری
--------------------
ئایا ڤینیر سەلامەتە؟
بەڵێ سەلەمەتە بۆ ددان تا ماوەیەکی درێژ.
---------
ئایا ڤینیر ئازاری هەیە؟
نەخێر ، بەمەرجێک بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بکرێت.

لە پۆستی داهاتوو باسی هەڵەکانی ڤینیر و ددان کیفکردن هۆکارەکانی دەکەین.

دکتۆر ئاوارە زیاد باویانی
مۆسکۆ 24.01.2022

20/01/2022

ڤینیر یان هۆلیۆد سمایێل چیە ؟
تا چەند زانیاریتان لەسەری هەیە؟ لە کۆمێنت بینوسە .
دواتر بە پۆستێک بەشێوەیەکی زانستی بۆتان ڕون دەکەینەوە.

Want your school to be the top-listed School/college in Moscow?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Kivskaya Street
Moscow

Opening Hours

Monday 09:00 - 20:00
Tuesday 09:00 - 20:00
Wednesday 09:00 - 20:00
Thursday 09:00 - 20:00
Friday 09:00 - 20:00