Mali Muzik ماڵی موزیک

Mali Muzik ماڵی موزیک

Udostępnij

(ماڵى موزیک) .. ماڵێک بۆ موزیک..سلێمانى

ماڵی موزیک دامەزراوەیەکی هونەری ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوەو گرنگی دەدات بە هونەری موزیک لە رێگەی فێرکردن و تۆمارکردن و چالاکی جۆراوجۆر. ئامانجی بە کلتور کردن و ژیاندنەوەی موزیکی رەسەنی کوردی و رۆژهەڵاتییە.
ماڵی موزیک هەوڵدەدات جارێکیتر کلتوری موزیک و گۆرانی کوردی بەشێوازی زانستی نوێبکاتەوەو بە جیهانی بناسێنێت.
هەوڵدەدەین هاندەری گەنجان و هونەرمەندانبین، کە پەرە بە بەهرەو تواناکانیان بدەن. هە

11/05/2026

تەلمورە یان تەمبور؟!
مامۆستا مستەفا عەباس بۆمان ڕوون دەکاتەوە.
مامۆستا مستەفا بۆ هەمیشە جێگەی شانازیمانە🙏

28/04/2026

دڵتەنگە بە کۆچی دوایی نوسەرو ڕوناکبیری کورد د. فاروق ڕەفیق.
هاوخەمین لەگەڵ هەردوو فێرخوازی ماڵەکەمان سۆفیا و کارمای ئازیز، خوای گەورە دڵ ئارامیان بکات و تەمەنی درێژی بۆ ئەوان جێهێشتبێت.
رۆحی د. فاروق شادبێت و بۆ هەمیشە ناوو یادی لە بیری هەموومان دەبێت.

ماڵی موزیک / سلێمانی

01/03/2026

خولی فێربوونی موزیکدانان لە
بەسەرپەرشتی م. هۆشمەند سەمیر خولی فێربوونی موزیکدانان بۆ ئاستی سەرەتایی و مامناوەند دەکرێتەوە.
فێرخوازان بە شێوازی گروپ و تایبەت دەتوانن بەشداری بکەن.
ماوەی خولەکە ٦ شەش مانگەو لە سێ قۆناغ پێکدێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە :
07701911329
یاخود
07709593090
ناونیشانی ماڵی موزیک: سلێمانی- گەڕەکی بەرانان- شەقامی مزگەوتی شێخ فەرید- کۆڵانی دەرمانخانەی ریعایە.

14/01/2026

بانوو پێشەوا عودژەنە نازدارەکەی
بانوو یەکێکە لە باشترین فێرخوازەکانمان کە کەمتر لە شەش مانگ وانەخوێندن گەیشتووەتە ئەم ئاستە زۆر باشە.
بێگومان دەبێت سوپاسی مامۆستا مستەفا عەباس بکەین کە دڵسۆزانە ئەرکی فێرکاری بانووی لە ئەستۆ گرتووە.
سوپاس بۆ خێزانی بانوو کە هاوکاری کیژە نازدارەکەیان دەکەن.

22/12/2025

لیدیا سەڵاحەدین یەکێک لە فێرخوازە زۆر شیرینەکانی 🤩
دەستخۆشی بۆ مامۆستا بەسیڕی ئازیز کە ماندونەناسانە فێرخوازەکانی فێردەکات.
سوپاس بۆ خانەوادەی لیدیا کە هاوکاری کیژە نازدارەکەیان دەکەن بۆئەوەی ببێتە موزیکژەن🙏
🎬 بەشێک لە ڕاهێنانی ئاسایی وانەی دەف

19/12/2025

Happy New Year 🎊

17/12/2025

سوپاس بۆ ئاڤا میدیای ئازیز🙏
بینەری راپۆرتێکی کورت بن دەربارەی بەڕێز مامۆستا مستەفا عەباس بەرپرسی هونەری
مامۆستا مستەفا عەباس وەک هەمیشە دڵسۆزانە خزمەتی موزیک و کلتوری کوردی دەکات، جێگەی شانازی ئێمەو هەموو کوردێکی رەسەنە.
تەمەن درێژی بۆ مامۆستای ئازیز
سوپاسی بێ پایان بۆ هاوڕێکانمان لە ئاڤا میدیا

ماڵی موزیک/ سلێمانی

16/12/2025

✨رۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆزبێت✨
HAPPY KURDISTAN FLAG DAY

Photos from ‎Mali Muzik ماڵی موزیک‎'s post 20/11/2025

ئەمڕۆ پێشوازی لە هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد مامۆستا حەسەن دەرزی کرد.
مامۆستا حەسەن دەرزی خاوەن مێژوییەکی پاک و بێگەردی کوردایەتی و هونەردۆستی و ژیاندۆستییە، شانازی بوو کە سەردانی ماڵەکەمانی کرد. گفتوگۆی پڕ چێژو زانیاریمان کرد دەربارەی بەرهەمەکانی مامۆستا.
هیوای تەمەن درێژی بۆ مامۆستا دەخوازین و هیوادارین لە ئایندە کاری هاوبەشی هونەری ئەنجام بدەین.

19/10/2025

شانازی دەکات بە چرا ئاوات کە یەکێکە لە باشترین فێرخوازەکانی ماڵەکەمان. چرا توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ فێربوونی موزیک.
ئاستی ئەم فێرخوازە جێگەی دڵخۆشیمانە، چونکە مەحاڵە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگ فێرخوازێک بگاتە ئەو ئاستە کە بتوانێت پارچەی هێند بەرز بژەنێت🤩
سوپاس بۆ خاتوو چراو خانەوادە بەڕێزەکەی، هەروەها سوپاس بۆ مامۆستا ژیار هەورامی کە دڵسۆزانە هاوکاری فێرخوازەکانی دەکات بۆئەوەی ببن بە ژەنیار🙏
ماڵی موزیک هەمیشە کراوەیە بۆ گەنجان و منداڵانی کوردستان بۆ فێربوونی موزیک بە زانستی و کرداری.

15/09/2025

باران کاردۆ یەکێک لە ئەستێرە گەشەکانی 🤩
سوپاس بۆ باران هەروەها بۆ خێزانەکەی کە بەردەوامن لە فێربوونی موزیک🙏
#سلێمانی

Chcesz aby twoja szkoła była na górze listy Szkoła w Zoliborz?

Kliknij tutaj, aby odebrać Sponsorowane Ogłoszenie.

Lokalizacja

Telefon

Strona Internetowa

Adres


ماڵی موزیک
Zoliborz
00964