08/06/2024
ئەگەر ژمارەی باجی یۆنانیت هەیە، پێویستە پێش ٢٦ی مانگی ٦/ ٢٠٢٤ بەیاننامەی باجەکەت ئەنجام بدەیت
ژمارەی باجی یۆنانی (AFM) بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەدرێت بە هەموو پەناخوازان لە سەرەتای ڕێکارەکانیاندا. بۆیە نزیکەی هەموو ئەو پەناخوازانە و ئەو کەسانەی کە بڕیاری پەنابەری ئەرێنییان وەرگرتووە، پێویستە خاوەنی ژمارەیەکی باجی یۆنانی بن. هەر کەسێک ژمارەی باجی یۆنانی (AFM)ی هەیە، پێویستە پێش ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٤ بەیاننامەی باج بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بدات.
چەند هۆکارێک هەیە کە گرنگە پێش وادەی دیاریکردنی باج بەیاننامەی باج ئەنجام بدرێت. بۆ نموونە ئەگەر تۆ بەیاننامەی باجەکەت لە کاتی خۆیدا پێشکەش نەکەیت، ناتوانیت داوای هەندێک یارمەتی لە دەوڵەت بکەیت، وەک، بۆ نموونە، داهاتی هاوپشتی کۆمەڵایەتی (SSI)، یان هەندێک دەرماڵەی دیکە وەک دەرماڵەی خێزان. SSI بەرنامەیەکی پاڵپشتی داراییە لە دەوڵەتی یۆنان بۆ ئەو کەسانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدان، کە بۆ ئەو کەسانەش دەستڕاگەیشتنیان هەیە کە دۆخی پەنابەرییان وەرگرتووە (بەڵام بۆ پەناخوازان نا). ئەگەر بەیاننامەی باجت لە کاتی خۆیدا پێشکەش نەکردبێت، ناتوانیت بچیتە ناو SSI.
هەروەها ئەگەر بتەوێت داوای ئیقامەی درێژخایەن یان ڕەگەزنامەی یۆنانی بکەیت یان پەنابەرێکی دانپێدانراو بیت و دوای وادەی ٣ مانگ داوای یەکگرتنەوەی خێزانی ئەندامانی خێزانەکەت بکەیت. لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا پێویستە بیسەلمێنیت کە داهاتی دارایی تەواوت هەیە بۆ ئەوەی شایستەی وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی درێژخایەن، ڕەگەزنامەی یۆنانی یان هێنانی ئەندامانی خێزانەکەت بیت. تاکە ڕێگە بۆ سەلماندنی داهاتی پێویست لەم ڕێکارانەدا، پێشکەشکردنی بەیاننامەی باج لە وادەی دیاریکراودا.
ئەگەر لە ساڵی ٢٠٢٣ هەر داهاتێکت وەرگرتبێت، بۆ نموونە ئەگەر کارت کردبێت، لە هەندێک حاڵەتدا دەبێت غەرامە بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ یۆرۆ بکەیت ئەگەر لە کاتی خۆیدا باجەکانت ڕانەگەیەنیت. تەنانەت ئەگەر بە پێویستی نەزانیت ئێستا بەیاننامەی باج دەربکەیت، ئێمە بە توندی پێشنیار دەکەین کە هێشتا یەکێکیان بکەیت لە ئەگەری سەرهەڵدانی دۆخێک لە داهاتوودا کە سوودێکی زۆرت لێ وەربگرێت ئەگەر لە ڕابردوودا بەیاننامەی باجی ساڵانەت ئەنجامدابێت.
بیرۆکەیەکی باشە کە داوای یارمەتی بکەیت بۆ پێشکەشکردنی بەیاننامەی باج. دەتوانیت ژمێریارێکی یۆنانی بەکرێ بگرێت، کە تێچووی نزیکەی ٣٠ یۆرۆ دەبێت. یانیش هەندێک ڕێکخراو هەن کە پشتگیری بێبەرامبەر پێشکەش دەکەن بۆ پێشکەشکردنی بەیاننامەی باجەکەت. دەتوانن لێرە بیاندۆزنەوە:
سالۆنیکی: سەنتەری بلؤ رێفیوجی. تکایە چاوپێکەوتن لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان تەلەفۆنەوە ڕێکبخە. زانیاری زیاتر و زانیاری پەیوەندی لێرە (تەنها بە زمانی ئینگلیزی): https://greece.refugee.info/en-us/services/361
ئەسینای پایتەخت: سەنتەری هاوپشتی ئەسینای پایتەخت. تکایە چاوپێکەوتن لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان تەلەفۆنەوە ڕێکبخە. زانیاری زیاتر و زانیاری پەیوەندی لێرە (تەنها بە زمانی ئینگلیزی): https://greece.refugee.info/en-us/services/2635
ئەسینای پایتەخت: سەنتەری کۆمەڵایەتی ئەکشن ئاید هێلاس.
هیچ وەرگێڕێک لەبەردەستدا نییە، بۆیە تەنها ئەو کەسانەی کە بە زمانی ئینگلیزی یان یۆنانی قسە دەکەن یان وەرگێڕی خۆیان دەهێنن دەتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانیان بگات. بۆ ڕێکخستنی کات، تکایە لە ڕۆژانی چوارشەممە یان هەینی لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ١٠.٣٠ی بەیانی پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەی خوارەوە:
2155557345
هەر پرسیارێکتان هەیە لەسەر ئەم بابەتە یان هەر بابەتێکی تر دەتوانن لە فەیسبووک مەسنجەر نامەیەکمان بۆ بنوسن یان لە ڕێگەی واتس ئەپەوە نامەیەکی دەنگی یان کورتەنامەمان بۆ بنێرن. تکایە پەیوەندی مەکەن، چونکە ئێمە ناتوانین وەڵامی پەیوەندییەکان بدەینەوە. لێرەدا تێڕوانینێکی گشتی بۆ ژمارەی هێڵی گەرمی واتسئەپەکەمان دەخەینەڕوو:
عەرەبی: 2535 222 694 30+
فارسی: 8922 228 694 30+
ئوردو: 5104 828 694 30+
ئینگلیزی: 5026 828 694 30+
فەرەنسی/کوردی: 5102ئەگەر ژمارەی باجی یۆنانیت هەیە، پێویستە پێش ٢٦ی مانگی ٦/ ٢٠٢٤ بەیاننامەی باجەکەت ئەنجام بدەیت

فەرەنسی/کوردی: 5102 828 694 30+
Kurdish version