English for All

English for All Learn English language

یاری وشەVocabulary gameSongGoalLaugh بەم شێوەیە وەرنە خوارەوە
22/07/2021

یاری وشە
Vocabulary game

Song
Goal
Laugh
بەم شێوەیە وەرنە خوارەوە

18/07/2021

What is meaning of Blind?

مانای ئەم وشەیەی چیە blind

‎بۆ خۆت بژی نەک بۆ خەلک.‎گەر بۆ خۆت بژیت، هەر شتێکت هەبێت پێی ئاسودەیی. بەلام، ئەگەر بۆ خەلک بژیت، هەرچیت هەبێت هەر پێی ...
05/05/2021

‎بۆ خۆت بژی نەک بۆ خەلک.

‎گەر بۆ خۆت بژیت، هەر شتێکت هەبێت پێی ئاسودەیی. بەلام، ئەگەر بۆ خەلک بژیت، هەرچیت هەبێت هەر پێی ئاسودە نابیت.

Follow us:moment_book.films moment_book.films moment_book.films

‎تۆ تەنیا چەند سەدھەزار دینارێکت پێویستە بۆ ئیدارەدانی ژیانێکی ئاسایی و بێ کێشە، بەڵام خەڵک بڕێکی زۆرتریان بە تۆوە دەوێت تا بە پیاوت بزانن!

‎تۆ لە خانوویەکی پەنجا شەست مەتریش جێت دەبێتەوە، بەڵام خەڵک گەورەتریان لە تۆ دەوێت تا بە گرنگ و سەرکەوتووت بزانن!

‎تۆ بە ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی و سادەش کاروبارەکانت ڕایی دەبن، بەڵام خەڵکی ئۆتۆمبێلی گەورەتر و گرانتریان بە تۆوە دەوێت تا تاقەتیان ھەبێت ڕێزی زۆرترت لێ بگرن!

‎ئایفۆن حەوت و ھەشت و نۆ و سەرتر ھەر یەک جۆر ئیش دەکەن، بەڵام ئەوان دەیانەوێت ئایفۆن دوانزە بە دەست تۆوە ببینن تا لەوە تێبگەن کە تۆش عەزیمول شەئن و گرنگیت!

‎سی، سیوپێنج ساڵە دەژیت، گەر موھیمیت ئەمانەت بۆ نییە؟ پرسیارێکی ناخۆشە، مەگەر نە؟
moment_book.films moment_book.films moment_book.films

🇹🇯 ❤️

‎🚫نەزانی گەورەترین دوژمنی مرۆڤە...‎ئاسەواری نەزانی لە ناو گەل  و کۆمەڵگە ‎نەزانی + هەژاری  =  تاوان‎نەزانی + دەولەمەندی ...
23/04/2021

‎🚫نەزانی گەورەترین دوژمنی مرۆڤە...

‎ئاسەواری نەزانی لە ناو گەل و کۆمەڵگە
‎نەزانی + هەژاری = تاوان
‎نەزانی + دەولەمەندی =گەندەڵی
‎نەزانی + ئازادی = گێرەشێوێن
‎نەزانی + دەسەڵات = دیکتاتۆری
‎نەزانی + ئایین = تیرۆر

‎💡 گۆرینی شوێنی نەزانی بۆ زانست و زانیاری بزانە چی بە نەزانی دەکات
‎زانست + هەژاری = رازیبوون
‎زانست + دەولەمەندی = داهێنان
‎زانست + ئازادی = خۆش بەختی
‎زانست + دەسەڵات = دادگەری
‎زانست + ئایین = بەردەوامی و خۆڕاگری ......


__________________________________________________

🇹🇯 ❤️

‎لە رۆژی جیهانی کتێب ئەو چیڕۆکە بخوێنەوە..‎ساڵی ڕابردوو لە یەکێ لە گروپەکان، هاوڕێیەک ئەمەی پۆست کردبوو، باسی خوێنەربوون...
23/04/2021

‎لە رۆژی جیهانی کتێب ئەو چیڕۆکە بخوێنەوە..

‎ساڵی ڕابردوو لە یەکێ لە گروپەکان، هاوڕێیەک ئەمەی پۆست کردبوو، باسی خوێنەربوونی خۆی دەکرد، منیش حەزم کرد لەم ڕۆژە پەیامەکەی لە پڕۆژەی کتێب دابنێنەوە بۆ ئەوەی خوێنەری بن، ئەمەش نووسینەکەی:

‎بۆ ڕۆژی جیهانی کتێب، ۲۳ـی نیسان.
‎ ژیان ماندووی کردم، ماندووبوو بووم هەر لە دانیشتن و مانەوە لە ژوورە. هەموو کاتەکانم بە فەیسبووک و شتی بێ سوود بەسەردەبرد، ئاخر نەخۆشییەکەم زیندانی کردووم لە ژوورەوە. هاوڕێکانم کە لەگەڵیان خوێندبووم و دەمخوێند خۆ نەدەکرا و نەیاندەتوانی هەمیشە لەلام بن، ئەوانەی کە لە فەیسبووک دەمناسین ماوەیەک دەمانەوە و ون دەبوون، هاوڕێیەکی ڕاسەتەقینەم دەویست، ئاخر من کەسێکی خاوەنپێداویستی تایبەتیشم هەموو کەس هاوڕێیەتی نەدەکردم، چونکە ئەوانە کەسێکیان دەویستە هەمیشە بە جەستە لەگەڵیان بێت و گەشت و پیاسەیان لەگەڵ بکات، من ئەوە ناتوانم...
‎ ڕۆژێک لە کۆلێژ کەسێک پێیگوتم: هاوڕێیەتی کتێب بکە، باشترین هاوڕێیە. کتێبێکی پێدام و خوێندمەوە، ڕۆحم برسی برسی بوو، لەگەڵ کتێبەکە ژیان بۆ ڕۆحم گەڕایەوە، ڕۆحم هێندە ئارام بوو شێوەی نەبوو. ڕێک دوو ساڵ بەر لە ئەمڕۆ (۲٠۱۸)، ڕۆژی جیهانی کتێب، پەیجی کتێبخانەکان هەموو داشکاندیان ڕادەگەیاند، ئێوە قەت حەزتان لە کتێب کردووە و نەتان توانیبێ بچنە کتێبخانە؟ نەمدەتوانی بچم، هەندێ پارەم بە براکەمدا و چوو بۆ نێو کتێبفرۆشان و هەندێ کتێبی کڕیبوو کە خۆشم دەویستن و دڵخوازم بوون.
‎ ئەوە دوو ساڵ و شتێکە دەخوێنمەوە، سێیەم جارە لەم یادەدا ئاگادارم، ڕۆژێکی جوانە، وەک چەژنە بۆ ئێمەی خوێنەر، ئەوە دوو ساڵ و شتێکە من ئاوام، هیچ کات نەچووم بۆ کتێبخانەیەک، هەموو کات دەبێت براکەم بنێرم، دەبێت ئەو کتێبەی دەمەوێت لە ژوورەکەمەوە دیاری بکەم نەک لە کتێبخانەدا دانیشتم و لاپەڕەکانى هەڵبدەمەوە ئینجا هەڵیبژێرم، سەختە بەڵام گەیشتم بەو هاوڕێیەی دەمویست.
‎ تکام لە خوێنەرانە ئەم ڕۆژە یادبکەنەوە، کتێبەکان بکەن بە دیاری بۆ یەکتر، بڕۆن بۆ نێو کتێبەکان ئەوەندەی دەتوانن، ئەو کتێبانەی دەمێکە کڕیوتانە و دەستی پێ نەکەوتووە بیانخوێننەوە، ئەو هاوڕێیانەتان کە کتێب ناخوێننەوە هەوڵبدەن کتێبیان لەلا ئازیز و جوان بکەن.
‎ دووبارە ئەم ڕۆژەتان پیرۆز.

🇹🇯

کۆمێنت بکە وشەیەکی کوردیت ئەدەمێ، تۆش بیکە بە ئینگلیزی‌ 😁Write down a billow comment l will give you a Kurdish word and ...
22/04/2021

کۆمێنت بکە وشەیەکی کوردیت ئەدەمێ، تۆش بیکە بە ئینگلیزی‌ 😁
Write down a billow comment l will give you a Kurdish word and you translate it into English language. 🤓


for all

‎لەوانەیە کوڕێک یان کچێکی لاو دەستی بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە کرد، دایکی دوو سێ جار بانگی بکات و بڵێ:ڕۆڵە زووبە خواردنەکەت...
18/04/2021

‎لەوانەیە کوڕێک یان کچێکی لاو دەستی بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە کرد، دایکی دوو سێ جار بانگی بکات و بڵێ:ڕۆڵە زووبە خواردنەکەت سارد بووەوە..ئەویش نەتوانێ واز لە کتێبەکە بێنێ و بڵێ:دایە گیان برسیم نیە،ئێوە نانی خۆتان بخۆن.
‎بەڵێ...ئەم کتێبە شیاوی ئەوەیە مرۆڤ بۆ خوێندنەوەی واز لە نانخواردن و قسەکردن و هەموو کارێکیتر بێنێ،چونکە باس باسی حەزرەتی"ئەبوبەکری صددیق"ە،باسی ئەو گەورەپیاوەی کە دوای وەفاتی پێغەمبەر(د.خ)ئەو پووە هۆکاری ئەوەی ئەم ئاینە وەک خۆی بمێنێتەوە و هیچی لێ بەسەر نەیەت.

‎ناوی کتێب:دەمێک لەگەڵ یاری غار
‎بابەت:ڕۆمان
‎نوسەر:ئەدهەم شەرقاوی
‎وەرگێڕ:ئازاد عەبباس گڵێجاڵی
‎ژ.ل:۲٥۲
🇹🇯

‎مشەخۆر “parasite” ‎ــــــــــــــ‎فلیمی parasite فلیمێکی ھەست بزوێنی کۆریە لە دەرھێنانی b**g Joon ho یە کە کاری دەرھێنا...
15/04/2021

‎مشەخۆر “parasite”
‎ــــــــــــــ
‎فلیمی parasite فلیمێکی ھەست بزوێنی کۆریە لە دەرھێنانی b**g Joon ho یە کە کاری دەرھێنانی بۆ فیلمە ناوبانگەکانی کۆری memories of murder و mother کردووە. لە رۆڵ گێڕانی Choi woo s*k- Park so dam - lee jung eun- Song Kang ho- lee sung kyun - choi yeo jeong.

‎ئەم فیلمە باس لە خێزانێکی بێ کار دەکات کە خێزانێکی دەوڵەمەندیی خانەدان دەدۆزنەوە کەوا دەتوانن لەڕێگەی کارکردن بۆیانەوە بژێوی خۆیان دابین بکەن، بەڵام نازانن کە دەیان نهێنی جۆراوجۆر چاوەڕێیان دەکات.

‎ئەم فیلمە لە 21 مانگی پێنچی 2019 لە فیستیڤاڵی کان بۆ یەکەم جار پاخشکرا و بووە یەکەمین فلیمی کۆری براوەی golden palm کە بەنرخترین خەڵاتە لەم فیستیڤاڵە. ئەم فلیمە زۆرترین راخنەی بۆ چوو کە باشترین فلیمی ساڵ و یەکێ لە باشترین فلیمی 2010کان بێت. پلەی 42 وەرگرتوە بۆ نایابترین فلیمەکان
‎و لە 92nd Academic award بووە خاوەنی چوار خەڵات :
‎باشترین نیگار ، باشترین فیلمی بیانی ، باشترین دەرھێنەر و باشترین سیناریۆ و بووە یەکەمین فیلم کە براوەی باشترین نیگار بێت و ئێنگلیزی نەبێت و یەکەمین فلیمی کۆری و دووەم فلیمی ئاسیایی پاڵێوڕابێت بۆ ئەم خەڵاتە. یەکەم فلیمی کۆریە سەرنجی Academic Award ی ڕاکێشابێ و خاڵاتی باشترین فیلمی بیانی لە golden goblet بردۆتەوە و یەکەم فیلمی ئینگلیزی نەبێت و براوەی پایەبارزترین ئاکتینگ بووە بۆ ئەکتەرانی ئەم فیلمە. لە خاڵاتی ئۆسکاری ئەمساڵ ئەم فیلم ھەمووانی توشی سەرسورمان کرد بە بردنەوەی زۆرترین خەڵاتی ئەم ساڵە کە چوار خەڵات بوو یەکەمین فیلمی کۆری بوو بەژداری ئۆسکار بکات و پاڵێوەراو بێت بۆ پێنج خەڵات. براوەی چوار خەلاتی ئۆسکار:
‎باشترین نیگاری ساڵ
‎باشترین دەرھێنەر
‎باشترین سینارێۆ
‎باشترین فیلمی نێودەوڵەتی
‎ئەم فیلمە براوەی 270 خەڵاتی جیا جیایەو پاڵێوڕاوە بۆ 236 خەڵاتی تر.

‎دەرھێنەری ئەم فیلمە باسی کرد کە چۆن بیرۆکەی بۆ ھاتووە باسی لەوە کرد کە خۆی ئەم چیرۆکەی بەسەر ھاتوە کاتێ لە تەمەنی بیستەکان دا بووە و لەگەڵ خۆشەویستیەکەی فێڵیان لە خانەوادەیەکی دەوڵەمەند کردووە بۆ بەدەستھێنانی بژێوی ژیان بەڵام زوو وازیان ھێناوە.چەند شتێ تریشی بۆ زیاد کردوە. و ئەو خانوەی کە فیلمەکەی تێدا وێنە گیراوە بە تایبەت دروستکراوە و وا دروست کراوە کە ئەندامانی خێزانە دەوڵەمەند و ھەژارەکە جیا بکاتەوە لە ڕێگەی چەند ھێڵێک کە لە ماڵەکەدا ھەیە.
‎بڕیار وایە کە ئەم فیلمە بە رەش و سپی بڵاوبێتەوە بۆ ئەوەی جیاوازی نێوان چینی ھەژار و دەوڵەمەند زەقتر دیاربێت.

‎« خودا لە تەنهاییەکانتدا دەتبینێت ،‎بەئەدەب بە ! »‎کتێبی: « لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم »moment_book.films moment_book....
14/04/2021

‎« خودا لە تەنهاییەکانتدا دەتبینێت ،
‎بەئەدەب بە ! »

‎کتێبی: « لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم »
moment_book.films moment_book.films moment_book.films

🇹🇯

‏1- Chernobyl ‏‎باس لە گەورەترین تەقینەوەی ناوەکی مێژوو دەکات کە لە شاری پریتپیت ناوچەی چێرنۆبیل لە ئۆکرانیا لە سالی ١٩٨...
13/04/2021

‏1- Chernobyl
‏‎باس لە گەورەترین تەقینەوەی ناوەکی مێژوو دەکات کە لە شاری پریتپیت ناوچەی چێرنۆبیل لە ئۆکرانیا لە سالی ١٩٨٦ دا کە ئەو کاتە لەبن دەستی یەکێتی سۆڤیەت دابوو. باس لە رودانی تەقینەوەکە و هۆکارەکە و کاریگەری تیشکی ئەتۆمی و چۆنیەتی رودانی دەکات. لەو کاتە تا ئێستا شارەکە چۆل بوە بەهۆی مەترسی تیشکەوە.
‏.moment_book.films
‏.moment_book.films
‏.moment_book.films

‏The Chernobyl disaster was a nuclear accident that occurred on Saturday 26 April 1986, at the No. 4 reactor in the Chernobyl Nuclear Power Plant, near the city of Pripyat in the north of the Ukrainian SSR

‏Follow us
‏.moment_book.films

‏ .moment_films.books

‎لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە دەپرسم چەند جار قورئانی پیرۆزت ختم کردووە.On the first day of Ramadan, I ask you how man...
13/04/2021

‎لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە دەپرسم چەند جار قورئانی پیرۆزت ختم کردووە.

On the first day of Ramadan, I ask you how many times you have completed the Holy Quran.

12/04/2021

‎کتێبی دووبارە ژیام
‎کتێبێک بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئەو کەسانەی لە دڵەڕاوکێدان و هەست بە دلتەنگی دەکەن.

‎لەلایەن خوێنەرێکەوە نێردراوە بە سوپاسەوە.

Indirizzo

Erbil
Sorano

Sito Web

Notifiche

Lasciando la tua email puoi essere il primo a sapere quando English for All pubblica notizie e promozioni. Il tuo indirizzo email non verrà utilizzato per nessun altro scopo e potrai annullare l'iscrizione in qualsiasi momento.

Contatta La Scuola/università

Invia un messaggio a English for All:

Scelte rapide

Condividi

Digitare