Ali Bazyar

Ali Bazyar ناوەند و پێگەیەک بۆ زمان، ڕێزمان، ڕێنووس، وشە و واتای کوردی پەتی و ڕەسەن.

16/09/2022

...
#کورد
#کوردی
#کوردەواری
#کوردستان
#زمان

15/09/2022

قامکی بچووک: تیتۆڵە یا قلیچ
قامکی ناوەراست: قاچکە قوتی یا قامکە قوچە
قامکە گەورە: پەنجە کەڵە
قامکی نێوان قامکه‌ تیتۆله‌ و قامکی ناوه‌ڕاست
قامکی شاده‌؛ قامکه‌ شاده‌؛ دۆشاومژه‌؛ قامکی په‌نا قامکه‌ گه‌وره
قامکه‌ تیتۆله‌ (تووته‌، چکۆله)؛ په‌نجه‌ توته‌؛ پیت؛ قلیچ؛ قلیچان؛ قلینج؛ قلینجک؛ قلینچک؛ قولنچک؛ قنجلیک؛ قجیلک؛ قه‌له‌کوچک؛ قه‌ره‌قووچ؛ تبلیا بیچک؛ قلانج؛ گشتا میت؛ گشتا قلینج؛ گشتا قولانج؛ گیشتا قلینج؛ مامه‌ لینچک؛ بابلیچگ؛ *کلگ ‌توته‌؛ *کلگ کوچڵه‌؛ *کلگه‌ توتڵه‌؛ کابلیچ؛ کابلوچ؛ تلیابه‌رکلیچک؛ *تلیا گچکه‌؛ *ئه‌نگوسه‌ تووته‌له‌؛ کوڵێ؛ گولالێ؛ چووکترین قامکی ده‌ست و پێ
قامکه‌قوتێ؛ قامکی ناوه‌ڕاست؛ قامکه‌قوچه‌؛ تلیا ناوی/ ناوین؛ زه‌رنه‌قووته‌؛ ئه‌ژنۆڕووته‌؛ *به‌رزه‌لووته‌؛ *باڵابه‌رزه‌؛ *کلگ‌ناوینه‌؛ *کلک‌نۆمن؛ *هه‌ڵمه‌قوته‌؛ به‌رزه‌ملێ
براتووته‌؛ تیکله‌لێسه‌؛ مه‌له‌مووچک؛ قامکی نێوان قامکه‌ تیتۆله‌ و قامکی ناوه‌ڕاست

چێوارەکان بۆ هەڵسەنگاندنی ئاژەڵەکان ئەنگوست بە کار دێنن و هەر ئەنگوستێ ناوی تایبەتی هەیە و نوێنەری نرخ و چۆنیەتی ئاژەڵێکە.
...
#کورد
#کوردی
#کوردەواری
#کوردستان

15/09/2022

...
#ئاوات
#خەیاڵ
#تێکۆشان
#بەرخۆدان


#کوردی
#وتە

03/09/2022

چاوی شینت گۆمی مەندی پر لە ماسی زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆرەبی برژانگی نەرمت دەوری داوە؟
بۆچی گەرمای ڕوانینت نەماوە؟...
#شیعر
#نالی

...گه‌ر ده‌ناڵێنم ئه‌من په‌ک‌که‌وته نیمتێده‌کۆشم بۆ وه‌سڵ تاکوو ده‌ژیمهه‌ر ده‌پێوم کێو و شاخ و چۆڵ و ده‌شتدێم به‌ره‌و کو...
28/08/2022

...
گه‌ر ده‌ناڵێنم ئه‌من په‌ک‌که‌وته نیم
تێده‌کۆشم بۆ وه‌سڵ تاکوو ده‌ژیم
هه‌ر ده‌پێوم کێو و شاخ و چۆڵ و ده‌شت
دێم به‌ره‌و کوێستان به‌ره‌و باخی به‌هه‌شت
دێم به‌ره‌و زیخ و چه‌و و کانیاوی خۆم
چۆن له‌وانه وه‌رده گێڕم چاوی خۆم
دێم به‌ره‌و ئه‌و دار و به‌رد و به‌نده‌نه
دێم به‌ره‌و ئه‌و باخ و مێرگ و چیمه‌نە
دێم به‌ره‌و زوورک و ته‌ڵان و که‌ند و له‌ند
دێم به‌ره‌و بژوێن و زه‌نوێر و زه‌مه‌ند
دێم به‌ره‌و پاناوک و هه‌وراز و نشێو
دێم به‌ره‌و ئه‌شکه‌وت و زه‌ندۆڵ و په‌سێو
دێم به‌ره‌و به‌فر و چلووره و به‌سته‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و شێخاڵ و رێچکه‌و ره‌شبه‌‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و لێڕ و چڕ و به‌ستێن و چۆم
دێم به‌ره‌و هه‌ڵدێر و گێژ و به‌ند و گۆم
دێم به‌ره‌و هۆبه و هه‌واری باسه‌فا
دێم به‌ره‌و لادێ به‌ره‌و کانگه‌ی وه‌فا
دێم ببینم نیشتمان و زێده‌که‌م
دێم ببینم خزم و کاک و دێده‌که‌م
دێم و ده‌گرم بازی بێری شۆخ و شه‌نگ
دێم و ده‌گرم ده‌ستی دۆی جوان و چه‌له‌نگ
دێم گراویی خۆم له باوه‌ش وه‌رگرم
دێم نه‌هێڵم به‌رهه‌ڵست و به‌رگرم
دێم و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی کوێستانی کورد
دێم و ده‌چمه شه‌وڕنی بێستانی کورد...

26/08/2022

بە پێی لێکۆلینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی "ساێنس science" بڵاو کراوەتەوە هاتووە؛ لێکۆڵەرانی نیوزیلەند رایدەگەیەنن: بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئورووپیی نوێ و مودێرن خاوەنی مێژوویەکی هەشت تا نۆهەزار و پێنج سەد ساڵە لەوە پێش و لە ناوچەیەک کە ئەمڕۆکە ناوی تورکیای لەسەرە سەرچاوەیان گرتووە، کە تیایدا زمانی کوردیش وەک یەکێک لەو زمانە هیند وئوروپییانە ناوی هاتووە کە هەڵگری مێژووی زیاتر لە 8 هەزار ساڵە و لە پاڵ جەند زمانێکی دیکە وەک کۆنترین زمان ناوی هاتووە بە پێی بەڵگەکان و ناوچەی باکووری کوردستانیش کە لە راپۆرتەکەدا بە ناوچەی ئاناتۆلی تورکیا ناوی هاتووە، بە ناوچەی سەرهەڵدانی زمانە هیند و ئورووپییەکانی دەزانێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم لێکۆلینەوەیە لە گۆڤاری زانستی "ساێنس science" بایەخی پێتر بەم مەسەلەیە دەدات. تا ئێستا دەگوترا کە زمانە هیند و ئورووپییەکان هەڵگری مێژوویەکی 5 هەزار ساڵەن و و سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ ناوچەکانی باکووری دەریای خەزەر، لێکۆڵینەوەی زانکۆی نیوزیلەند ئەوەی رەت کردەوە و بەشێکی زۆر لە خاکی تورکیای بە سەرچاوەی زمانە هیند و ئورووپییەکان لەقەڵەمدا، بە پێی ئەو بەڵگانەی لەو لێکۆلینەوەیە بلاو کراوەتەوە ، ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە زمانی کوردی و ناوچەی باکووری کوردستان سەرچاوەی سەرهەڵدانی زمانە هیند و ئوروپییەکانە و زمانی تورکی هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەی زمانە هیند و ئورووپییەکانەوە نییە.

بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئورووپییەکان خاوەنی زۆر وشەی لێکچوو و هاوبەشن و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هەموویان یەک سەرچاوەیان هەیە، ئەو لێکچوونانە لە نێو وشەکاندا وایکردووە کە کۆمەڵێک زمانی جۆراوجۆر خۆیان لە نێو گرووپێک دا بدۆزنەوە و ئەمڕۆ زمانەکانی زیندووی دونیا بە سەر چەند گرووپێک دابەش بوون کە هیند و ئورووپی یەکێک لە گرنگترین و گەورەترینی ئەو دابەشکردنە زمانەکانی هیند و ئورووپین

لە نوێترین لێکۆڵینەوەی زانستی لێکۆڵەرانی زانکۆی ئۆکلاندی نیوزیلاند لە ژێر ناوی:
Mapping the Origins and Expansion of the Indo-European Language Family "
تێشک دەخاتە سەر رەگ و ریشە و سەرچاوە و پەرەسەندنەکانی بنەماڵەی زمانە هیند و ئورووپییەکان و بیرۆکەیەکی تازە دەخاتە روو کە زمانەکانی هیند و ئورووپی لە ناوچەی ئاناتۆلی واتە تورکیای ئێستا سەرچاوەیان گرتووە.

ئەم گروپە بە سەرپەرەشتی دوکتورکوئینتین ئەتکینسۆن شێوازێکی نوێیان بۆ لێکۆڵینەوەکانی خۆیان هەڵبژاردووە، کە بە "فیلۆژێنێتیک" ناوی دەکردووە، شێوازێک کە بۆ دۆزینەوەی رەگ و ریشەی ژێنێتیکی ویرووسەکان بەکار دەهێندریت

ئەوان بە هەلسەنگاندنی (DNA) ی ویرووسەکان و وێکچوونیان، شەجەرەنامەی ویرووسەکە ئامادە دەکەن تا بزانن ویرووسەکە لە چییەوە هاتووە، ئێمە ئەو شێوازەمان بۆ دۆزینەوەی سەچاوەی زمانەکانی هیند وئوروپی بەکارهێناوە، واتە لە جێی ئەوەی لێکۆلینەوە لەسەر ویرووسەکان بکەین هاتووین ئەم کارەمان لەسەر زمانەکان کردووە و لە جیاتی (DNA) ش هاتووتین لێکۆلینەوەمان لەسەر وشەکانی ناو زمانەکان کردووە.

ئەوەی لەو راپۆرتەدا وەک مەسەلەیەکی سەرنجراکێش باسی لێوە کراوە ئەوەیە کە زمانی تورکی هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەی زمانەکانی هیند وئوروپییەوە نییە، بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئورووپی بریتین لە 400 زمان کە خۆیان لە 60 وڵاتی دونیادا دەبینەوە.



بەربڵاوی زمانەکانی هیند و ئورووپی و شوێنی سەرهەڵدانی ئەو بنەماڵەیە لە باکووری کوردستان

دوکتورئەتکینسۆن سەبارەت بە زمانی تورکی دەڵێت: زمانی تورکی ئیستانبوولی سەر بە بنەماڵەی زمانەکانی ئالتایی یە و پێدەچیت شوێنی سەرهەڵدانی ئاسیای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی تورکیا بێت، بەڵام زمانەکانی هیند وئوروپی کە لە ناوچەی ئاناتۆلی سەرچاوەیان گرتووە بە درێژایی مێژوو بە سەر گروپگەلی بچووکتر دابەشکراون و لەگەڵ جەماوەر جێگۆڕکەیان پێکراوە، کەچی مێژووی زمانی تورکیا بۆ چوار سەد ساڵ دەگەرێتەوە کە ئێستا لەو ناوچەیە بەکار دەهێندرێت بەڵام زمانەکانی هیند وئوروپی مێژوویان بۆ نۆ هەزار ساڵ لەوە پێش دەگەرێتەوە کە لێکۆلینەوەکانی ئێمە نیشان دەدا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ئەم زمانە ناوچەکانی ئاناتۆلی واتە تورکیای ئەمڕۆیە

زمانی کوردی لەتەک ئەو زمانەی کە مێژوویان بۆ زیاتر لە هەشت هەزار ساڵ دەگەرێتەوە
دوکتورئەتکینسۆن لە سەر ئەو باوەڕەیەکە لەو لێکۆلینەوەیەدا بەڵگەی بەهیز بوونیان هەبووە کە ئەو ئەنجامەی لێکەوتۆتەو و لەمبارەوە دەڵێت؛ لەهەر بەشێکی زانستی دەکرێ بە پێی بەڵگە وەدەستهاتووەکان، بیرو رای جۆراوجۆری لێبکەوێتەوە کە خەڵکانێک رازی و خەڵکانیکی دیکە ناڕازی بن. ئێمە زانیاری زۆرمان لەسەر وشەکانی زمانە زیندووەکانی بنەماڵەی هیند و ئورووپی کۆکردەوە و مودێلێکی پەرەپێدراومان بۆ هەر هەموویان لەبەر چاو گرت، ئەم مودێل و وشە هاوبەش و لێکچووەکان سەرچاوەی ئەو گروپە بۆ ناوچەی ئاناتۆلی لە تورکیا ، بۆ نۆهەزار لەسەر پێش دەگەرێنێتەوە.

ئەو شێوازەی کە ئەم گروپە لە لێکۆلینەوەکانی خۆیاندا پەیرەویان کردووە، هێشتا ڕای زۆربەی زمانناسان و بیرمەندانی ئەم بوارەی رازی نەکردووە، بەڵام بە دەسکەوتێکی گرنگی وەسف دەکرێ لە رووی مێژووییەوە و ناوی زمانە کۆنەکان تیاییدا بە روونی هاتووە کە زمانی کوردیش یەک لەو زمانانەیە.

زمانی کوردیش یەکێک لەو زمانانەیە کە سەر بە بنەمالەی زمانەکانی هیند وئوروپییە و لەگەڵ زمانەکانی دیکە ناو ئەو بنەماڵەیە خاوەنی کۆمەڵێک وشەی وێکچوو و هاوبەشن، گرنگی و بایەخی ئەو لێکۆلینەوەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە زمانی کوردی لای خۆمان لەرووی زانستی کەمتر ئاوڕی لێدراوەتەوە و باکووری کوردستان شوێنی سەرهەلدانی بەشێکی هەرە زۆری ئەو زمانانەن کە لە ئێستادا قسەیان پێدەکرێ....
ئامادەکردنی: جەمال نەجاری

26/08/2022

بزانە کوردی تۆ پەتی تر و ڕەسەنترە یا ئەم خاتوونە ئەمریکاییە!؟...
#کورد #کوردی #کوردەواری #کوردستان

لە کاتێکدا کە گەورەترین ڕووناکبیران و زمانەوانانی وەک چامسکی زمانی کوردی بە کۆنترین و ڕەسەنترین و سروشتی ترین و دەوڵەمەن...
25/08/2022

لە کاتێکدا کە گەورەترین ڕووناکبیران و زمانەوانانی وەک چامسکی زمانی کوردی بە کۆنترین و ڕەسەنترین و سروشتی ترین و دەوڵەمەندترین زمانەکانی دونیا پێناسە دەکەن، لە ئێوە ژنان و کیژانی کورد زمانی فارسی بێژ دەپرسم؛ ئایا ڕەوایە زۆرینەی هەرە زۆری ئێوە زمانی کوردی وەک زمانێکی پەراوێز و دواکەوتوو و بێ کەڵک دەبینن و فێربوون و ڕاهێنانی خۆتان و منداڵەکانتان بە زمانی زگماکی خۆیان بە فیڕۆدانی کات و پارە دەزانن و بە پێچەوانە فارسی قسە کردن بە بێ زار و لەهجە بۆ نموونە بەوپەری کلاس و پێشکەوتوویی و ئایەندەنگری دەزانن و هەزار ئەوەندەی کوردی کات و پارە و هەوڵ و تەقالا بۆ زمانەکانی تری وەک عەرەبی و تورکی و ئینگلیزی و فەرانسەیی و ئەڵمانی و ئیسپانیایی تەرخان دەکەن و کەسێک کە زار و لەهجەی فارسی بێت با ئەنیشتاین و ئیفلاتوونیش بێت، لاتان هەر دواکەوتوو و بێسەواد و کز و داماوە و کەسێکیش کە قەد قوتابخانە نەچووبێت بەڵام سێ چوار وشەی ئینگلیزی یا فارسی لە بەر کردبێت ئەسڵزادە و نەجیب و خاوەن پریستیژ و بەرۆژ و زانای سەردەم دێتە بەرچاوتان و لە هەر کوێ دەرکەوێت هەر لە دوورەوە دەست و پێی خۆتان گوم دەکەن!

ئایا ڕەوایە لە شارێکی وەک سنەدا کە خۆی بە ناوەند و پێتەختی کولتوور و مۆسیقا و هونەر و جوانی دەناسێت و دەناسن پتر لە سی چل موسسە و فێرگەی زمانی ئینگلیزی و ئیتالیاییو تەنانەت مێخی و سۆمەری و بابولی و پەهلەوی کۆنیش هەیە بەڵام فێرگەی زمانی سەرەکی و پێویست و بنەرەتی کوردی یەک دوو دانە فرەتر نییە ئەویش وەرزییە و لە بەر ئەوەی کەس لایان لێ ناکاتەوە تووشی کێشەی ئابووری دەبن و هێشتا دایان نەمەرزاندووە بە کۆڵێ قەرز و قیست و وام و کرێ ماڵ و دووکان و بیرەوەری تاڵ و ناشیرینەوە دەبێت کۆی کەنەوە و ئەگەریش بە قەد سەرەناخوونێک ئەڤینی زمانەکەیان لە دڵیان بووبێت چیتر کوردییەکەیان لێ دەبێت بە دەعبا و دێوەزمەیەک کە پووڵ و پارە و تەمەنیانی قووت داوە و ....
ئەوەیش نەبێت گوشار و هەڕەشە و گوڕەشە و بوختیان و اتهامی هێز و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی داگیرکەران و چەوسێنەرانی تورک و تازی و فارس بە تەنیا بەسە بۆ داڕمان و کۆکردنەوەی هەر فێرگە و ئەنیستیتۆیەک کە ئامانجی فێرکاری زمانی کوردی بووبێت و بە هەوڵ و تەقالا و کەمپەین و تەبلیغ و وتار و ڕەخنە و داماوییەکی لە ڕادە بەدەر توانیبێتی سێ چوار قوتابی کوردی خوێنی کۆکردبێتەوە و پارەی بەرێوەبردن و کرێی فێرگەکەی دەست خستبێت!

بە ڕای ئێوە ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی و زل و زەبەلاحی وەک یۆنسکۆ کە ئاگادارییەکانی بە لێکۆڵینەوە و سەرچاوە و بن و بناغەی قایم و پتەوی زانستی بە دەست ھێناوە و بە پانتایی هەموو نەتەوە و وڵاتانی دونیا خاوەن ئەزموون و لێهاتووییە لە خۆیەوە دەڵێت کە هەر کەس نەتوانێت بە زمانی زگماکی خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە بە فەرمی نەخوێندەوار و بێسەواد و دواکەوتوو و لارەمل و داماو و هەموو ئەو شتانەیە کە ئێوە دەیخەنە پاڵ و ئەستۆی کوردی زانان و شوێنکەوتووانی زمان و ناسنامە و وڵاتی داگیرکراوی کورد و کوردستان!؟
یا نە یۆنسکۆیش وەک ناوەند و ڕێکخراوەیەکی رەگەزپەرستی دەمارگرژی بێ بنەما و مافیایی داگیرکەرانی تورک و فارس دەبینن کە بۆ گەیشتن بە ئامانجە شەیتانییەکانی هەموو پێوەرە زانستی و دەسکەوت و بەها بەنرخەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی پێشێل دەکات و بۆ ساق کردنەوەی خەلافەتی عوسمانی یا هیلالی شیعی یا قەڵەمڕەوی هەخامەنشی لە هەر چەشنە تاوان و جینایەتێک سڵ ناکات؟

کەی ڕەوایە کە زمان و کولتوور و ناسنامەیەک هەم لە لایەن داگیرکەرانەوە بچەوسێت و سەرکوت و قەدەغە بکرێت و هەم لە لای گێژی و گەمژەیی و نەزانکاری و هەڵە و هوروژمی بێ بنەمای ئێوەی دواکەوتوو و لەخۆبایییەوە کە ساڵەهای ساڵە بوونە بە داری تەوری تاڵان کەران و دەستەی چەقۆی چەوسێنەران و لە باتی بیرکردنەوە و پێداچوونەوەیەکی بنەرەتی ئامانج و ئاواتە چیپ و نزم و بێ بەهاکانتان، ئاواتە بەرز و ئامانجە مەزنەکانی چالاکوانان و تێکۆشەران و ڕۆڵە راستەقینەکانی ئەم وڵاتە لەت لەت و پرژ و پڵاوە دەکەنە نیشان و بە وەهم و خەیاڵی ساویلکانەی پاراستنی داهاتوو و کلاس و پریستیژی بەرۆژی خۆتان و منداڵە هەژارەکانتان و تاوانی دواکەوتوویی و بێکەڵکی، زمان و ناسنامەی دەیان هەزار ساڵەی خۆتان و باب و باپیرانتان دەبەنە قوربانگای دوژمنان و داگیرکەرانی خۆتان و ناسنامەیەکی نامۆ و بێگانە و جڵف بە زۆر لەبەر دەکەن و بە هەزار درۆ و دەلەسە لە بەر چاو بنەماڵە و منداڵە داماوەکانیشتان پیرۆزی دەکەن تا ئەوانیش لەبەری کەن و لە ناسنامەیەک کە پێی گەورە بوون و داهاتن پشت هەڵکەن.

کەی خوا هەڵدەگرێت لە کاتێکدا منداڵێکی فارس زمان بابەتێکی بیرکاری یا ریازی بۆ نموونە بە زمانی زگماکی خۆی بە ئاسانی و بە بێ هیچ ئاڵ و گۆڕ و گیر و گرفت و کێشەیەک ڕاستەوخۆ بە فارسی ببیسێت، بە فارسی وەریگرێت، بە فارسی لەبەری کات و بە فارسی و دەسبەجێ بیخاتە نێو قووڵایی دەڕوون و ڕۆح و رەوانی خۆی بەڵام هەر لەو کاتەدا منداڵێکی هەژاری بێدەسەڵاتی کورد دەبێت هەر بۆ ئەو بابەتە بە کوردی گوێ بگرێت، بە فارسی ببیسێت، بە ناتەواوی بیکاتە کوردی - یانێ ئەو منداڵە داماوە لە یەک کاتدا دەبێت هەم کاری تەرجومە و وەرگێران بکات و هەم بابەتە ریازییەکەش فێر ببێت- بە کوردی فێری ببێت و بەو چەشنە دوای چەندین جار و چەندین رۆژ و رەنگە حەوتوو و مانگ و ساڵیش، بابەتێکی پارچە پارچە و تێکەڵاوی کوردی و فارسی بناسێ، لەبەری کات و بچێتە بیر و دەروونی! کە دیپولۆمیشیان وەرگرت هەر فارس و کورد بە پێوەری یەک ئەزموونی زەبەلاح و ناعادڵانە و بە دوور لە هەر چەشنە لێکۆڵینەوە یا بنەمایەکی زانستی یا دەروونناسی بە نێو کونکور تاقی دەکرێنەوە و فارس زمانێکی خاوەن پلە و پایە بەرز و بە هێزی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و شارومەندی پلە یەک، لە گەڵ منداڵێکی ڕەش و ڕووتی دێهاتی هەژاری چەوساوەی کورد بە یەک پێوەر تاقی دەبنەوە ئەویش لە وڵاتێکدا کە خۆی بە تەنیا نوێنەر و رزگاریدەری هەژاران و چەوساوەکانی دونیا دەزانێت و فروفیشاڵ و دەنگی پاڵپشتی مافی هەژارانی پتر لە چل ساڵە گوێی عالەمی کەر کردووە!

بەو چەشنە کە لەم چەند ساڵەی رابردوودا زمانی کوردی سەرنجی زانایان و زمانەوانانی کورد و بیانی بۆ لای خۆی راکێشاوە و بە پێی ئەو بەڵگە بەهێزانەی کە ڕەسەنایەتی و بنەرەتی زمانی کوردی بۆ دە هەزار ساڵ پێش و سەرەتای شارستانییەت و پێکەوە ژیانی مرۆڤ دەگەرێنێتەوە و بێ هیچ شەک و شوبهەیەک دەیسەلمێنێ کە سەرچاوەی زمانە هیند و ئەورووپیەکان بە تایبەت و هەموو زمانەکانی دونیا بە گشتی زمانی کوردی بووە و هەر وەها لە سایەی سەری ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زیندوو بوونەوە و پەرە سەندنی خێراتری رۆژ لە دوای رۆژ و ساڵ لە دوای ساڵی ئەم زمانە هیچ دوور نییە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا زمانی کوردی پلە و پایەکی زانستی وەها پەیدا بکات کە هەموو قوتابیان و توێژەرانی مێژوو و زانستە مرۆڤییەکان مەجبوور بکات کە بۆ زانیاری پێویست و شارەزایی و زانایی سەرەتا کوردی فێر بن وەک چۆن ئێستاکە بۆ ڕاهاتن بە کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و زۆربەی لقە جۆربەجۆرەکانی زانست پێویستە ئینگلیزی بزانین و بەو جۆرە زمانی کوردی ببێتە یەکێک لە زل و بەهێزترین زمانەکانی دونیا. گەرچی لە ئێستادا و بە تایبەت لە ژێر هیژمونی و هەیمەنەی داگیرکەرانی کوردستاندا وێنا و تەسەوری وەها ڕۆژێک بۆ زمانی کوردی بە خەیاڵێکی ساویلکانە دێتە بەرچاو بەڵام بە پێی هەموو پێوەر و دەسکەوتە مێژووی و زانستییەکان، ئەو وێنایە ئاکامێک ماقووڵ و موستەدیل و مەنتیقیە.

بە لە بەرچاوگرتنی وەها ئاکام و داهاتوویەک و ئەو راستییەیی کە فێربوونی هەر چەشنە زانست و زانیارییەک بە زمانێکی تری بێجگە لە زمانی زگماکی سێ ئەوەندەی زمانی دایکی دژوارترە بۆ ساوایان نە تەنیا داهاتوو و تەنانەت کلاس و پریستیژی سبەینێ منداڵەکانتان دەخەنە ژێر پرسیار و بەر مەترسی و تارمایی بەڵکوو بە لەبەر کردنی زمانێکی نامۆ و بێگانە پەروەردە و فێرکاری ئەمرۆ و ئێستاکەیشی تووشی کێشە و دژواری و ئاڵۆزی دەکەن و دەبنە وێنای راستەقینەی دۆستێکی نەزانی خرابتر لە سەدان دوژمنی زانا!..
تێبینی: ئامانجی سەرەکی ئەم نووسراوەیە تێگەیشتن و لۆمەی هەندێ بەردەنگ با موخاتەبی تایبەت بووە کە تێگەیشتنی کوردی پەتی و ڕەسەن بۆیان ئاستەمە. هەر بەو هۆیەوە بە ئەنقەست وشەی فارسی یا ئینگلیزی بەکار براوە.
توورەیی و توند دەربڕینی بابەتەکەیش بە ئەنقەست و پێویستی نالەباری بارودۆخەکە بووە و بەردەنگی تایبەت بە خۆی بووە نه هەمووانێ کە پاشتر داوای لێبوردنیان لێ دەکەین....
Ali Bazyar بازیار هاوینی ۱۴۰۱..
#کورد #کوردی #کوردەواری #کوردستان

Address

بهاران-3/19
Sanandaj

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ali Bazyar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Ali Bazyar:

Shortcuts

Share