Digital Cultural Heritage کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی

  • Home
  • Iraq
  • Sulaymaniyah
  • Digital Cultural Heritage کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی

Digital Cultural Heritage کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان?

کوردی/Englishسەرچاوەی دارایی   و فەندەر (سپۆنسەر) و هاوبەشە نێودەڵەتی و ناوخۆییەکانی لە کەمتر لە ٤ ساڵی تەمەنی کارای سەن...
15/10/2022

کوردی/English
سەرچاوەی دارایی و فەندەر (سپۆنسەر) و هاوبەشە نێودەڵەتی و ناوخۆییەکانی لە کەمتر لە ٤ ساڵی تەمەنی کارای سەنتەرەکەمان!
--------------------------------------------------------------------------

DCH financial sources, funders, and international and local partners in less than 4 years since the activation of our center!

کوردی/English  بە ژمارە!ئاماری دەستکەوتەکانی کەمتر لە ٤ ساڵی تەمەنی کارای سەنتەرەکەمان!---------------------------------...
15/10/2022

کوردی/English
بە ژمارە!

ئاماری دەستکەوتەکانی کەمتر لە ٤ ساڵی تەمەنی کارای سەنتەرەکەمان!
--------------------------------------------------------------------------
Our in Numbers!

Our achievements in less than 4 years since the activation of our center!

کوردی/Englishدوابەدوای پێشکەشکردنی داوا و تەواوبوونی مامەڵەی گواستنەوەی ڕاژەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری  سەنتەرەکەمان و ها...
09/10/2022

کوردی/English
دوابەدوای پێشکەشکردنی داوا و تەواوبوونی مامەڵەی گواستنەوەی ڕاژەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری سەنتەرەکەمان و هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەینی بەڕیتانی، د.ڕۆژین کەمال محمدامین، بۆ دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و ڕادەستکردنی سەنتەر بە بەڕێوەبەری نوێی سەنتەرەکەمان بەڕێز (مامۆستا سلێمان حمدامین سۆرکان)، ئەمڕۆ ٩/١٠/٢٠٢٢ سەنتەرەکەمان دواکۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا بە ئامادەبوونی ستافی دی سی ئێچ و تیمی تۆڕی نەهرەین و بەڕێوەبەری نوێ.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، د.ڕۆژین پیرۆزبایی لە مامۆستا سلێمان کرد و هیوای خواست بۆ بەردەوامی پێدان و فراوان کردنی خزمەت و دەستکەوتەکانی دی سی ئێچ.

لە ڕوانگەی شەفافیەتی بەڕێوەبردنەوە، د. ڕۆژین باسی لەهۆکارەکان و زەرورەتی گواستنەوەی ڕاژەکەی کرد بۆ دەرەوەی زانکۆ لە پێناو پاراستنی کات و ووزەی بۆ کار و پڕۆژەی سوودبەخش و بەردەوامی دانی بە خزمەتەکانی بۆ زانست و گەنجان و کۆمەڵگا، ئەمەش دوای کارکردنی بەردەوامی لە ئاستی بەڕێوەبەرێتی کردن (بەشێوەی خۆبەخشانە بێ دەرماڵەی پایە) و خۆتەرخاکردنی هەموو کات و ووزەی خۆی و تیمەکەی بۆ خزمەتکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەماوەی زیاد لە ٦ ساڵ و نیوی پێشوو بۆ بەرزکردنەوەی متمانەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی زانکۆ و بەرزکردنەوەی ژمارە و کوالێتی دەستکەوتە زانستی و خزمەتەکانی زانکۆ و سەنتەرەکەمان بۆ کەرتی کەلەپووری کولتووری خۆماڵی لە ڕێگەی پڕۆژە و چالاکی هاوبەشەوە لەگەڵ باشترین زانکۆ جیهانیەکان بە گرانت و سەرچاوەی دارایی دەرەکی.

دواتر، د.ڕۆژین لەڕێگەی پیشان دانی ئاماری وردەوە دەستکەوت و خزمەت و کاریگەریەکانی سەنتەرەکەمانی بۆ زانکۆ و کۆمەڵگا باس کرد لە ماوەی کارابوونی سەنتەرەکەمانەوە لە ١/١٢/٢٠١٨ تا مانگی ١٥/٩/٢٠٢٢.

لە ڕوانگەی پابەندبوونی سەنتەرەکەمان بە شەفافیەتی داراییەوە، هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، د. ڕۆژین ووردەکاری سەرچاوەی دارایی چالاکی و پڕۆژە تاک و هاوبەشەکانی سەنتەرەکەمانی خستە ڕوو. جگە لەوەی کە پڕۆژە تاک و هاوبەشەکانی سەنتەرەکەمان و ئاڵوگۆڕە زانستیەکان هەمووی بە گرانتی نێودەوڵەتی ئەنجام دراون، پشکی شێر (زیاد لە ٪٩١) ی چالاکیە ئەکادیمیەکانی وەکو ۆرک شۆپ و سیمینار و خولی ڕاهێنان و وێبینار و چالاکیەکانی ناو کۆمەڵگا (کە بۆ ڕانکی زانکۆ حساب کراوە) بە گرانتە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام دراون. لەو لایەنەوە سەنتەرەکەمان لەماوەی چەند ساڵی پێشوودا سەرکەوتوانە و پێشەنگانە توانیویەتی بە پارەی نێودەوڵەتی و ستافی دەرەکیەوە خزمەتی زۆر و کاریگەری زانکۆ و ڕانک و سومعەی زانکۆ و کۆمەڵگاکەمان بکات.

جگە لەوەش، لەڕێگەی وەرگرتنی متمانە و گرانتی نێودەوڵەتیەوە بۆ پڕۆژەی هاوبەش، سەنتەرەکەمان (بەپشتیوانی و open mind ی لیدەرشیپی پێشووی زانکۆ وە) توانیویەتی ناو و لۆگۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرێتە تەنیشت ناو و لۆگۆی باشترین زانکۆکانی بەڕیتانیا و جیهان وەکو زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆرد و ڕێدینگ و لیستەر! وە لە ڕێگەی بەدەستهێنانی فەندی هاوبەشەوە بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی، سەنتەرەکەمان زیاد لە ٢٠ هەلی سەردان و ئاڵوگۆڕی زانستی بۆ مامۆستا و ستافەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆیەکی بەڕیتانی و چیکیەوە دروست کردووە.

لە پاڵ ۆرک شۆپ و سیمینارەکانمان دا، لە ڕێگەی زنجیرە وێبینارێکی سەرکەوتوی هاوبەشی سەنتەرەکەمان وتۆڕی نەهرەینی بەڕیتانیەوە، لەماوەی دوو ساڵ دا سەنتەرەکەمان توانی زانست و زانیاری و ئەزموونی پڕۆفیسۆر و ئەکادیمیستە بەتوانا و بەناوبانگە جیهانیەکان لە بواری کەلەپووری کولتووری و شاری داهێنەر دا بەزمانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی بگەیەنێتە هەزارەها ئەکادیمیست و توێژەر و خوێندکار و پیشەیی و کەسانی تر لە کۆی ٣٤ ووڵاتی جیهانەوە لە باکوری ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئاسیاوە!

خۆشبەختانە، ئەمانە و چەندین دەستکەوتی تری زۆر و کوالێتی بەرز لە ماوەی تەمەنی کورتی ٤ ساڵی کارابوونی سەنتەرەکەمان دا بوونە هۆی دروستکردن و فراوانکردنی متمانە و پەیوەندیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیە ئاستبەرزەکانی سەنتەرەکەمان کە ڕەنگیان داوەتەوە لە داوا زۆر و بەردەوامەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە و چالاکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دا!

وە لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، د.ڕۆژین جەختی لەوە کردەوە کە هیچ کام لەم دەستکەوتانە بەدەست نەدەهاتن و بەردەوام نەدەبوون بەبێ خۆتەرخان کردن و ماندووبون و دڵسۆزی و پڕۆفیشناڵیزم و بە ئیتیک کارکردنی چەند ساڵەی تیمەماندوونەناسەکەی لە ئەندامانی پێشوو و ئێستای سەنتەرەکەمان کە زۆرینەیەکی ڕەهایان ستافی دەرەوەی زانکۆ بوون و موچەکانیان لەسەر فەندی پڕۆژەکانی تۆڕی کەلەپووری کولتووری و تۆڕی نەهرەینی بەڕیتانی دەدرا. وە ئاماژەشی بەوەدا کە لە دەستکەوتە زۆر و ئاستبەرزەکانی پێشووی سەنتەرەکەماندا، چەندین دڵسۆز و خەمخۆر لە ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ و کۆمەڵگاکەمان بەشدار و خاوەندارن، ئەوەش بە پشتگیری و کارئاسانی و تەنانەت وشە سوپاس و پێزانین و هاندەرەکانیان.

هەر بۆیە د. ڕۆژین سوپاس و پێزانینی زۆری بۆ تیمەکەی لە ستافی سەنتەرەکەمان و تۆڕی نەهرەین و هەموو ئەو بەڕێزانەی تر دەربڕی کە لە ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەڵەتی هاوکاربوون لە دروستکردن و فراوانکردن و زانست و خزمەت گەیاندنەکانی سەنتەرەکەمان(دی سی ئێچ)، وەک یەکەم سەنتەری توێژینەوەی نێوپسپۆڕی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، لە ماوەی تەمەنە کورتەکەی دا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، د.ڕۆژین داوا و هانی بەڕێوەبەری نوێی سەنتەرەکەمان (مامۆستا سلێمان) و ئەندامانی تری سەنتەرەکەمانی دا بەردەوام بن نەک تەنها لە پاراستن بەڵکو فراوانتر کردنی چالاکی و پڕۆژە و دەستکەوت و کاریگەریە ئاستبەرزەکانی دی سی ئێچ و بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیری تەواویان ئەکات لەو ئەرکەیاندا.

-------------------------------------------------------------------------
After the approval of her transfer from Sulaimani Polytechnic University to the Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR), today, 9/10/2022, our Founding Director and Nahrein Network Co-Director, Dr. Rozhen Kamal Mohammed-Amin, met with our members and upcoming Director (Mr. Sullayman Hamad Amin Sourkan) to reflect on and celebrate DCH's last 4 year achievements! As part of the meeting, Dr. Rozhen presented statistics about all DCH activities and projects that we will soon publicize !

کوردی/Englishتوێژینەوەیەکی هاوبەشی توێژەر و بەڕێوەبەری سەنتەرەکەمان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاستبەرزدا بڵاو دەبێتەوەلە بە...
08/10/2022

کوردی/English
توێژینەوەیەکی هاوبەشی توێژەر و بەڕێوەبەری سەنتەرەکەمان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاستبەرزدا بڵاو دەبێتەوە

لە بەردەوامی چالاکیە زانستیە نێودەوڵەتیەکانی دا، د. ڕۆژین کەمال محمدامین (بەڕێوەبەری سەنتەرەکەمان و هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەینی بەڕیتانی) توێژینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ دوو توێژەری ئینستیتیوتی حضری و هەرێمایەتی لە نەمسا بەڕێزان (د. هۆشمەند علیزادە و د. جۆزێف کۆهل باچێر) و بەڕێزان (پرۆفیسۆر تابیا بۆرک هوفەر و کیۆماس نائیمی) ئەنجام دەدەن و لە ئێستادا توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری Urban Affairs(بە ئیمپاکت فەکتەری 3,377) دا بڵاو بووەتەوە.

لە ڕێگەی بەراوردکردنی شاری سلێمانی و سنەوە، توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ڕادە و کاریگەری بەکارهێنانی شوێنە گشتیەکانی شار لەلایەن ژنانی ئەو دووشارەوە و کاریگەری بەکارهێنانی شوێنە گشتیەکان لەسەر پشتگیری کردنی مافی ژنان و دادپەروەرێتی کۆمەڵایەتی لەو دوو شارە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ئەنجامی توێژینەوەکە و خوێندنەوەی هەموو توێژینەوەکە، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://www.tandfonline.com/doi/abs/10.1080/07352166.2022.2095915?needAccess=true&journalCode=ujua20

--------------------------------------------------------------------------
A collaborative research of our director and Nahrein Network co-director, Dr. Rozhen Kamal Mohammed-Amin, has been published in the Journal of Urban Affairs (with an impact factor of 3.377).

The research paper compares women interaction in the public spaces of two Kurdish cities (Sulaimani and Sanandaj) and the effect of these public cities on women empowerment.

To obtain info about the results and read the paper, you can visit the following link:

https://www.tandfonline.com/doi/abs/10.1080/07352166.2022.2095915?needAccess=true&journalCode=ujua20

کوردی/Englishبەخۆشحاڵیەکی زۆرەوە ئەم هەواڵە گەورەیە ڕادەگەیەنین کە چەند مانگە چاوەڕێی ڕاگەیاندنین! جێگری هاوبەڕێوەبەری ت...
04/10/2022

کوردی/English

بەخۆشحاڵیەکی زۆرەوە ئەم هەواڵە گەورەیە ڕادەگەیەنین کە چەند مانگە چاوەڕێی ڕاگەیاندنین! جێگری هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین لە سەنتەرەکەمان ( ) و توێژەری هاوەڵی بە توانا و دڵسۆزمان، خاتوو نیان حسێن ابراهیم، توانی فول سکۆڵەرشیپی ماستەر/دکتۆرای تۆڕی نەهرەین بەدەستبهێنێ لە کێبڕکێیەکی کراوەدا کە لەلایەن پانێڵێکی بێلایەن لە ئەکادیمیستانی زانکۆی یوسی ئێلی بەڕیتانیەوە هەڵسەنگاندن بۆ پێشکەشکردنەکان کراوە!

سکۆڵەرشیپەکە بوار بە خاتوو نیان دەدات کە خوێندنی باڵا لە کەلەپووری سەستەینەبڵ دا تەواو بکات لە فاکەڵتی بارتلێت بۆ ژینگەی دروستکراو لە زانکۆی بەناوبانگی یوسی ئێڵی بەڕیتانی (کە سێ هەم زانکۆیە لەسەر ئاستی بەڕیتانیا و یەکێکە لە ٢٠ باشترین زانکۆکانی جیهان)!

تیمەکەمان شانازی دەکات بەم دەستکەوتە ئەکادیمیە مەزنەی جێگر و هاوەڵەکەمان!

------------------------------------------------------------------------

We are thrilled to share this BIG news that we have been eagerly waiting for several months to announce! Our dedicated and bright - Nahrein Networkco-director deputy and Research Associate, Mrs. Niyan Hussein Ibrahim, received the Nahrein Network's MSc./PhD full scholarship in an open competition, assessed by an independent panel from UCL academics!

The scholarship enables Mrs. Niyan to complete her postgraduate studying in Sustainable Heritage at the Bartlett Faculty of the Built Environment in the prestigious UCL (which is one of the top 3 universities in the UK and among the top best 20 universities worldwide)!

We are proud with this great academic achievement of our deputy and colleague!

👋👋👋 نود ان نرحب ب نيان ابراهيم في لندن! حصلت نيان على زمالة دراسية ممولة بالكامل من قبل شبكة النهرين على شهادة الماجستير في التراث المستدام في كلية لندن الجامعية معهد بارتليت
The Bartlett

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە وەفاتی ئەندازیار، بەڕێز عبداللطيف رضا، باوکی ئەندامی دڵسۆز و خۆشەویستی تیمەکەمان، بەڕێز مامۆست...
27/09/2022

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە وەفاتی ئەندازیار، بەڕێز عبداللطيف رضا، باوکی ئەندامی دڵسۆز و خۆشەویستی تیمەکەمان، بەڕێز مامۆستا ڕۆزا، ڕادەگەیەنین. لە یەزدانی مەزن داواکارین کە ڕۆحی کۆچکردوو شادبێت و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە مامۆستا ڕۆزا و خێزانەکەی.

سبەینێ، ڕۆژی ٤ شەممە بەرواری ٢٨/٩/٢٠٢٢، یەکەم ڕۆژی پرسەکەیە لە مزگەوتی قازی محمد (ژنان و پیاوان).

انا لله و انا اليه راجعون.

26/09/2022
کوردی/Englishئاهەنگگێڕانێکی دڕەنگ کەوتووی تیمەکەمان (دی_سی_ئێچ-تۆڕی نەهرەین-سی_ئێچ_ئۆ) بەبۆنەی تەواوکردنی کۆلێژی ئەندازی...
26/09/2022

کوردی/English
ئاهەنگگێڕانێکی دڕەنگ کەوتووی تیمەکەمان (دی_سی_ئێچ-تۆڕی نەهرەین-سی_ئێچ_ئۆ) بەبۆنەی تەواوکردنی کۆلێژی ئەندازیاری/بەشی پلانسازی شار لەلایەن ئەندامێکی بەتوانا و دڵسۆز و پڕ ووزەی تیمەکەمان بەڕێز (ئەندازیار ئالان خالید)!
--------------------------------------------------------------------------
A belated celebration of our -CHO-Nahrein Network team members for the completion of BSc. degree in the City Planning Engineering by one of our bright, dedicated, energetic team members, Mr. Alan Khalid!

کوردی/Englishئەگەر زانیاری زیاترت دەوێت یان پرسیارت هەیە دەربارەی فرسەتی وەرگرتنی گرانت لە تۆڕی نەهرەینمان، ئەوە خۆت تۆم...
24/09/2022

کوردی/English
ئەگەر زانیاری زیاترت دەوێت یان پرسیارت هەیە دەربارەی فرسەتی وەرگرتنی گرانت لە تۆڕی نەهرەینمان، ئەوە خۆت تۆماربکە بۆ بەشداربوون لەم وێبینارە دا کە پرسیارەکان بە هەرسێ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی وەڵام دەدرێنەوە!

--------------------------------------------------------------------------
If you want to obtain more information or have any question about our Nahrein Network's upcoming grant call, please register in this webinar in which questions are answered in three languages of English, Arabic, and Kurdish!

🔔 هل تريد التقديم على المنح البحثية و لديكم اسئلة؟
يمكنكم الان التسجيل في ندوتنا القادمة يوم 7 تشرين الاول. ستكون الندوة في اللغة الانجليزية والعربية والكردية بحضور البروفيسور الينور روبسون والدكتور مهيار كاظم و د ڕۆژین کمال

التسجيل على الرابط التالي:

https://ucl.zoom.us/meeting/register/tJUvdOirrzksHNAIkTiCqgqyz9P2HIWsXPsA

کوردی/Englishئەگەر دەتەوێت پڕۆژە توێژینەوە لە خزمەت پەرەپێدانی بەردەوامی کەلەپووری کولتوور یان مێژوو لە هەرێمی کوردستان ...
23/09/2022

کوردی/English

ئەگەر دەتەوێت پڕۆژە توێژینەوە لە خزمەت پەرەپێدانی بەردەوامی کەلەپووری کولتوور یان مێژوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا بکەیت، ئەوە تۆڕی نەهرەینمان (کە بنکە سەرەکیەکەی لە زانکۆی یو سی ئێڵی بەڕیتانیە) دەستیکردەوە بە ڕاگەیاندنی هەلە زێڕینەکانی بۆ بەدەستهێنانی گرانت و پاڵپشتی دارایی لە ١٠،٠٠٠ بۆ ١٠٠،٠٠٠ پاوەند بۆ پڕۆژەکەت!

------------------------------------------------------------------------
If you want to pursue a research project in the sustainable development of Cultural Heritage or History in the Kurdistan Region and the rest of Iraq, our Nahrein Network (with its main office based at UCL in the UK) has re-launched its generous oppourtunities for receiving grant and financial support between 10,000 to upto 100,000 GBP for your project!

The Research Grants scheme funds Iraqi-led research into the sustainable development of Iraqi history, heritage and the humanities. It is now open for Expressions of Interest until 31 October 2022.

Address

Computer Science Institute, Qirga/Ibrahim Ahmed
Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Digital Cultural Heritage کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Digital Cultural Heritage کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی:

Shortcuts

Share