City Planning Engineering - ئەندازیاری پلانسازی شار

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimaniya
  • City Planning Engineering - ئەندازیاری پلانسازی شار

City Planning Engineering - ئەندازیاری پلانسازی شار Welcome to the official page of the City Planning Engineerin Department - Technical College of Engineering

The City Planning Engineering Department at the Technical College of Engineering was opened for admission in the academic year 2005-06 as part of the Technical Colleges at Sulaimani Polytechnic University. The subjects taught in this department cover a wide range of topics related to engineering, social and environmental sciences. Thus the department is in continuous effort to enhance the syllabi in order to be up to the needs of the society. The department sees that it is important to train and equip future engineers with planning and technical expertise required to make the best in the world of planning engineering. The graduates become competitive engineers in governmental organisations as well as private sector companies, thus they will eventually contribute to efficient development of their community. The alumni have good relation with the faculty and the department, some of them have become faculty through undertaking graduate studies at renowned universities abroad. The vision of the departments is to train individuals with a mixed mentality of heritage and techniques and methods needed to be applied to current planning issues.

17/08/2026
شار چییە؟ وە شار بۆ کێ داڕێژراوە؟پێشەکی:لە بیری شارستانی مۆدێرن، شار چیتر تەنیا کۆمەڵێک دامەزراو و ڕێگا و دانیشتووان نیی...
05/08/2026

شار چییە؟ وە شار بۆ کێ داڕێژراوە؟
پێشەکی:

لە بیری شارستانی مۆدێرن، شار چیتر تەنیا کۆمەڵێک دامەزراو و ڕێگا و دانیشتووان نییە. بەڵکو بووەتە سیستەمێکی ئاڵۆز کە ڕەهەندەکانی شار، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ژینگەیی تێکەڵ دەکات. شار ئاوێنەیەکی کۆمەڵگایە، ڕەنگدانەوەی کولتوور و مێژوو و ئاستی گەشەسەندنەکەیە. فەزا و جێگایەکە کە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و شوێن پێکدەهێنێت.
شار چییە؟
شار سیستەمێکی شارییە کە لە توخمە بەیەکەوە گرێدراوەکان پێکهاتووە، لەوانە دانیشتووانەکەی، بەکارهێنانی زەوی، تۆڕەکانی گواستنەوە، خزمەتگوزارییە گشتیەکان، فەزای کراوە و چالاکییە ئابووری کۆمەڵایەتییەکان. بوونێک و بوونەوەرێکی زیندووە کە لە ئەنجامی پەرەسەندنی پێداویستییەکانی مرۆڤ و گەشەسەندنی کۆمەڵگادا بەردەوام دەگۆڕێت.
لە ڕوانگەی شارییەوە، شار تەنیا فۆرمێک یان پلانێکی تەلارسازی نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی بەردەوام هەمیشەیی کارلێککردنە لە نێوان مرۆڤەکان و ژینگەی بیناکراوەکاندا دیزاینەکەی کاریگەری لەسەر ڕەفتار و شێوازی ژیان و خۆشگوزەرانی دانیشتووانەکەی هەیە.

شار بۆ کێ داڕێژراوە؟
ئەم پرسیارە بریتیە لە کرۆک و ناوەرۆکی بیری پلاندانانی هاوچەرخ.
شارەکە لە بنەڕەتدا بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی دروستکراوە و هەر بۆیەش دەبێت مرۆڤەکان جێگەی سەرنجی سەرەکی دیزاین و گەشەپێدانی بن.
شارێکی مرۆڤدۆستانە ئەو شارەیە کە ئەمانە دابین دەکات:
* ژینگەیەکی گونجاو و سەلامەتی ژیان.
* دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەکان بە ئاسانی.
* شەقام و فەزای گشتی کە هاندەری کارلێکی کۆمەڵایەتین.
* گواستنەوەی کارامە کە پشتبەستنی زۆر بە ئۆتۆمبێل کەم دەکاتەوە.
* هاوسەنگی لە نێوان گەشەپێدانی شارەکان و پاراستنی ژینگە.
بەڵام کاتێک ئەولەویەت و گڕنگی تەنها دەدرێت بە ئۆتۆمبێل یان بەرژەوەندی ئابووری، ڕەنگە شارەکە بگۆڕێت بۆ فەزایەک کە لەبری ئەوەی خزمەتیان بکات، خەڵک دەچەوسێنێتەوە.
شار و مافی بۆشایی ئاسمان
چەمکی “مافی شار” لە بیری شاردا سەری هەڵداوە. ئەمەش بەو واتایەی کە هەموو دانیشتووان مافی ئەوەیان هەیە سوود لە سەرچاوە و فەزا و خزمەتگوزارییەکانی شارەکە وەربگرن و بەشداری بکەن لە داڕشتنی داهاتووەکەی. شارێکی سەرکەوتوو ئەو شارە نییە کە زۆرترین بینای تێدابێت، بەڵکو شارێکە کە دادپەروەری و ئاسوودەیی و کەرامەت بۆ دانیشتووانەکەی بەدەستبهێنێت.
ئەنجام
شار تەنیا شوێنێک نییە کە ئێمە تێیدا دەژین؛ شێوازێکی ژیانە و پەیوەندییەکی بەرامبەریە لە نێوان مرۆڤ و شوێن. بۆیە پرسیاری ڕاستەقینە تەنیا ئەوە نییە: شار چییە؟ بەڵام هەروەها: چ جۆرە شارێکمان دەوێت؟ وە بۆ کێ دروستی دەکەین؟ شاری ئایندە پێش ئەوەی شاری کۆنکرێت و ئۆتۆمبێل بێت، دەبێت شاری خەڵک بێت.
نووسینی مامۆستا عەباس

ماستەر نامە لە بواری (ئەندازیاری پلانسازی شار)دا پەسەند کرا.لە چالاکییەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی -کۆلێجی...
27/07/2026

ماستەر نامە لە بواری (ئەندازیاری پلانسازی شار)دا پەسەند کرا.
لە چالاکییەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی -کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، رۆژی دوو شەممە رێکەوتی(٢٧/٧/٢٠٢٦) کاتژمێر (١٠ )ی سەرلەبەیانی لە هۆلی سمینار لە کەمپەسی کۆلێجە تەکنیکیەکان لە چوارچرا ، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا(سۆز جمال فتاح)، توێژینەوەیەکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی:
(Geo-AI for Enhancing Urban Healthcare Management: Sulaimani City as a Case Study)
لیژنەی گفتوگۆ پێك هاتبوو لە بەڕێزان:
١- پ.د. هەڤاڵ عبدالجبار صادق / زانکۆی سەلاحەددین/ سەرۆکی لیژنە.
٢- پ.ی. د. چرۆ علی حمەرضا / زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ ئەندام.
٣- پ.ی. د. ئازاد عثمان رسول / زانکۆی سۆران/ ئەندام.
٤- پ. د. حسين درويش محمد/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ ئەندام و سەرپەرشتیار.
دوای گفتوگۆیەکی وورد بۆ گشت بەشەکانی ماستەر نامەکە لە لایەن بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە
ماستەرنامەی توێژەر وەرگیرا.

😇👏🏻
21/07/2026

😇👏🏻

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشبڕکێی RISE Start Cup Competition 2026بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌...
https://spu.edu.iq/ku/?p=65013

https://www.facebook.com/share/1Cj86Cy6NT/
21/07/2026

https://www.facebook.com/share/1Cj86Cy6NT/

سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی Step Iraq کۆرسی بازرگانی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئینستاگرام ئەنجام دەدات.

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆرسەکە:-
١. هەڵبژاردنی بواری گونجاوی بزنسەکەت.
٢. ڕێکخستنی پڕۆفایل و هایلایت بۆ ڕاکێشانی کڕیار.
٣. دروستکردنی ناوەڕۆک (ڕێڵز و پۆست) بۆ زیادکردنی فۆڵۆوەر.
٤. گۆڕینی ستۆری و پۆستی ڕۆژانە بۆ فرۆشتن.
٥. تەکنیکەکانی دایرێکت و داخستنی خێرای مامەڵە.

کۆرسەکە بۆ کێ گونجاوە؟
* ئەوانەی دەیانەوێت دەست بە ئیشی سەربەخۆ یان فرۆشتنی ئۆنلاین بکەن. • ئارەزوومەندانی بەڕێوەبردنی پەیج و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک.
ڕاهێنەر: ڕۆژان ڕەحمان ڕەسول
ماوە: تەنها ( ١ )ڕۆژ (سێ کاتژمێر تیۆری و پڕاکتیکی)
تێچوو: تەواو بێبەرامبەر
شوێن: سەنتەری پەرەپێدانی کار – کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا
ڕێکەوت: ٢٢ / ٧ / ٢٠٢٦
کات: ٩ی بەیانی – ١٢ نیوەڕۆ
بۆ خۆتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمە پڕبکەرەوە:
https://forms.office.com/e/7EQjmY7WCg
بۆ زانیاری زیاتر، نامە بۆ واتساپ بنێرە: 07736926966

پۆدکاستی توانای ئەندازیاران / کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری / زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.سەبارەت بە ”گرنگی ڕێگاوبان وجۆرەکان...
13/07/2026

پۆدکاستی توانای ئەندازیاران / کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری / زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

سەبارەت بە ”گرنگی ڕێگاوبان وجۆرەکانی لە شارەکان و چۆنیەتی دیزاینکردنیان و پەیوەندییان بە پلاندانانی شارەوە و جۆراوجورکردنی هۆکارەکانی گواستنەوە”

ئێستا دەتوانن تەواوی ئەم ئەڵقەیە ببینن لەسەر چەناڵی یوتیوب.👇

Enjoy the videos and music you love, upload original content, and share it all with friends, family, and the world on YouTube.

https://www.facebook.com/share/p/1EHb9NzkJx/
05/07/2026

https://www.facebook.com/share/p/1EHb9NzkJx/

هەلی پێشکەشکردن بۆ پێشبڕکێی ناسراو بە (START CUP COMPETITION 2026) لە وڵاتی ئیتاڵیا بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی - بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان هەلی پێشکەشکردن بۆ پێشبڕکێی ناوسرا بە (START CUP COMPETITION 2026) لە وڵاتی ئیتاڵیا بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
ئەم هەلە تایبەتە بە خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی پرۆژەی (RISE) کە یەکێکی ترە لە پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی بەشداریکرنی خوێندکاران لە پرۆگرامە نێودەوڵەتیەکاندا.
ئەم پرۆگرامە تایبەتە بە ئەنجامدانی پێشبڕکێ لە نێوان پرۆژەی خوێندکارانی ئەو زانکۆیانەی هاوبەشی پرۆگرامەکەن، کە لە کۆی پرۆژە پێشکەشکراوەکان لە لایەن سەرجەم زانکۆ هاوبەشەکانەوە، لیژنەی نێودەوڵەتی پرۆگرامەکە (١٥) پرۆژەی ئاست بەرز کاندید دەکات بۆ بەشداریکردن لە دوو ڕۆژی ئەنجام دانی پێشبڕکێکە لە شاری تۆرین لە وڵاتی ئیتاڵیا لە ماوەی نێوان (٢٣ - ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٦) و، سەرجەم خەرجیەکان لە ئەستۆی پرۆگرامەکە دەبێت.
دەربارەی پێشبڕکێکە:
ئامانجی پێشبڕکێکە بریتییە لە پیشاندانی تواناو بەهرەمەندی و بیرکردنەوەی سەرکردانە لە نێوان خوێندکاران و گەنجانی زانکۆ هاوبەشەکانی پرۆگرامەکە.
پێویستە بیرۆکەی پرۆژەکان (Project Idea)بەشداربێت لە چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی ئێستا لە جیهاندا هەیە وەک لەبواری قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و تەندروستییەکاندا، کە دەگونجێت تەکنەلۆجیا بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەری کێشەکان یان هەرتەکنیکێک کە تیمی پێشکەشکار بەگونجاوی بزانن.
بیرۆکەی پڕۆژەی (Project Idea) پێشکەش کراو پێویستە:
١- بیرۆکەی داهێنەرانە و کاریگەر لە خۆ بگرێت کە بتوانرێت جێبەجێ بکرێت لە داهاتوودا.
٢- دیزاینکردنی چارەسەری داهێنەرانە کە توانای گونجاندن و مانەوە و گەشەکردنی هەبێت لە کاتی قەیرانە ئابووری ، کۆمەڵایەتی ،ژینگەیی یان تەندروستییەکاندا.
تیمی پێشکەشکار پێویستە ئاستی زمانی ئینگلیزیان (بە تایبەت ئاخاوتن) زۆر باش بێت.
دوا بەروار بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەی پرۆژەکان (Project Idea) ( ٨ / ٧ / ٢٠٢٦) لە ڕێگەی پرکردنەوەی ئەم لینکەوە:
https://forms.gle/K3qckV9bstP3DWhw6
کە پێویستە ئەم زانیاریانە لەخۆبگرێت:
١- ناوی ئەندامانی پرۆژەکە :
کە پێویستە لەدوو ئەندام کەمتر نەبێت، دەکرێت لەدووئەندام زیاتر بێت بەڵام ئەگەر پرۆژەکە هەڵبژێردرا بۆ پێشبڕکێی کۆتایی ئەوا تەنها تێچووی دوو ئەندام لە تیمەکە دابین دەکرێت)
٢- نونیشانی بیرۆکەی پرۆژەکە (بەزمانی ئینگلیزی).
٣- کورتەیەک (Summary or Introduction) دەربارەی بیرۆکەی پرۆژەکە :
کە تیایدا بەڕوونی ئاماژە بەو کێشەیە یان گرفتە بکات کە پێویستە چارەسەر بکرێت و، بە چ ڕێگایەک چارەسەر دەکرێت.
٤- ئیمەیل و ژمارەی مۆبایلی یەکێک لە ئەندامانی بیرۆکەی پڕۆژەی پێشکەش کراو، لەبەر ئەوەی کۆبونەوەیەک ڕێکدەخرێت بەمەبەستی باشترکردنی ئاستی پڕۆژەکان.

تێبینی:
١- دوای کۆتایهاتنی بەرواری دیاریکراو هیچ پرۆژەیەکی تر وەرناگیرێت.
٢- پڕۆژەی پاڵێوراو بۆ کۆتا پێشبڕکێ، بەشێوەی (Poster ، Prototype، Presentation ) پێشکەشدەکرێت.

19/06/2026

بە چاودێری پ. د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار ( CDC) بە هاوبەشی ڕێکخراوی (STEP Iraq) کۆرسی چۆنێتی خۆئامادەکردن بۆ بازاڕی کار بۆ خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆمان ڕایکدەخات.
ناوەرۆکی کۆرسەکە پێکدێت لە: -
هەفتەی یەکەم
بنەماکانی نووسینی سیڤی (CV) و تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار.
ڕۆژی یەکەم:
بنەماکانی نووسینی سیڤی (CV)و فێربوونی ئەو کارامەییە سەرەکییانەی کە بۆ ئامادەکردنی سیڤییەکی ڕوون و پیشەیی پێویستن، هەروەها ڕێکخستنی زانیارییەکان بە شێوازێک کە یارمەتیدەر بێت بۆ سەرنجڕاکێشانی خاوەنکار و بەدەستهێنانی کار.
ڕۆژی دووەم:
تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار (Interview)
واتا چۆن ئامادەکاری باش بۆ چاوپێکەوتن دەکەیت؟ ئەو هه‌نگاوانەی پێویستە پێش چاوپێکەوتنەکە بنرێن و
هەروەها چۆن لە چاوپێکەوتنی کاردا سەرکەوتوو دەبیت؟ لەگەڵ بەرێوەبردنی گفتوگۆی چاوپێکەوتن بە متمانەبەخۆبوون و وەڵامدانەوەی دروستی پرسیارەکان.
هەفتەی دووەم:
پالاندان و بەڕێوەبردنی کات
ڕۆژی یەکەم:
پلاندانان و داکۆکیکردن (Planning & Advocacy)
فێربوونی چۆنیەتی دیاریکردنی ئامانجە ڕاستەقینەکانی خۆت و داڕشتنی پلانێکی کرداری و هەنگاو بە هەنگاو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان هەروەها فێربوونی پێوانەکردنی سەرکەوتنەکانت.
- پەرەپێدانی کارامەیی داکۆکیکردن لە مافەکانی خۆت و دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگەکەتدا.
ڕۆژی دووەم:
بەڕێوەبردنی کات (Time Management)
چۆن کاتەکانی ڕۆژانەت بە باشترین شێوە بەکاربهێنیت،
هەروەها تێگەیشتن لەوەی چۆن کەسایەتی خۆت لەگەڵ بەڕێوەبردنی کاتدا بگونجێنیت و شێوازی گونجاندنی چالاکییەکانی ڕۆژانەت لەگەڵ ئامانجە گەورەکانی داهاتووت.
هەفتەی سێیەم:
سەکردایەتی و پەیوەندی کاریگەر
ڕۆژی یەکەم:
سەرکردایەتی (Leadership)
ناسینی شێوازە جیاوازەکانی سەرکردایەتی لە جیهاندا و چۆنیەتی بەکارهێنانیان و پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی کەسی پێش سەرکردایەتیکردنی کەسانی ترو، دۆزینەوەی ئەوەی کامە باشترین شێوازی سەرکردایەتییە کە لەگەڵ کەسایەتی تۆدا دەگونجێت.
ڕۆژی دووەم:
پەیوەندی کاریگەر (Effective Communication)
فێربوونی چۆنیەتی گەیاندنی پەیامەکەت بە شێوازێکی ڕوون، کورت و کاریگەرو، پەرەپێدانی ئەو کارامەییە کەسییانەی کە پێویستن بۆ گفتوگۆو سەرکردایەتیکردنی کاریگەر، هەروەها تێگەیشتن لەوەی کەی و لەکوێ پەیامەکەت بگەیەنیت بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامی هەبێت.
کۆرسەکە بێبەرامبەرە و بەشێوەی ڕووبەڕوو لە ڕۆژانی یەکشەممان و سێ شەممەمان بەڕیوەدەچێت. بەشداربوو لە دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕۆژەکانی کۆرسەکە دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەشدابوون.

شوێن: سەنتەری پەرەپێدانی کار – کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا
ڕێکەوتی دەستپێکردن: ٢١ / ٦ / ٢٠٢٦
کاتژمێر: ١٠:٠٠- ١:٠٠ی
خوازیار دەتوانێت لەم لینکەوە خۆی تۆمار بکات:
https://forms.gle/HQjPRfdcqhurkPk86

12/06/2026

Address

Chwarchra
Sulaimaniya
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when City Planning Engineering - ئەندازیاری پلانسازی شار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share