21/08/2026
خۆشحاڵبوم وەک ڕێکخەری ئەم بۆنە زانستیە لە نزیکەوە شەن و کەونی تازەترین زانیاری و توێژینەوە زانستیەکانمان کرد لە چل و دووهەمین پێداچوونەوەی خێرای تاوەری تەندروستیی سمارت دەربارەی ڕێگریکردن لە هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری (Preventing Surgical Site Infections) ، لەم بۆنەیەدا بە ئامادەبوونی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، بە شێوەیەکی چڕ و ورد لە دوو پانێڵدا تیشک خرایە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ، لەوانە:
🔹 پانێڵی یەکەم: ێگەیشتن و ڕێگریکردن لە هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری.
🔹 پانێڵی دووەم: تازەگەرییەکان لە ڕێگریکردن و چارەسەرکردن.
لە کۆتایی هەر پانێڵێکدا کات تەرخان کرا بۆ گفتوگۆ و پرسیار و وەڵامی زانستی لەسەر بابەتەکە و ئاماژە بە نوێترین توێژینەوە جیهانییەکان درا.