Dlawar Jamal Mahmood

Dlawar Jamal Mahmood سڵاوبەڕێزان....
تەنهائامانجم خزمەت کردنەبەکۆمەڵگە

مرۆڤ چۆن دەستی دەچێتە خۆی ، خۆکو*ژی ، لە نیوان (مانا و بێ مانایی)دا........................................١- ژمارەی ئەو...
17/11/2025

مرۆڤ چۆن دەستی دەچێتە خۆی ،
خۆکو*ژی ، لە نیوان (مانا و بێ مانایی)دا........................................
١- ژمارەی ئەو مرۆڤانەی کە لەژێر بەنج و بێهۆشکردنا هەڵناستنەوە هیچی کەمتر نییە لەوانەی بە پەت و دەرمان خۆیان دەکو*ژن ، لەبەر یەک هۆکاری سادە ئەویش ئەوەیە ، کە پێوەرەکان خەڵک بۆت دیاری دەکەن نەک دەروونی خۆت ، ئەوان پێت دەڵێن ئەمڕۆ مۆدی (لوتی بەرازییە) یاڵا بۆ ژێر چەقۆ و بەنج ، دواتر پێت دەڵێن ئەمڕۆ مۆدی پێڵو بڕین و چەناگە تیژ کردن و ددانی کەروێشکی و زەرع و گەدەبڕینە ، یاڵا بۆ ژێر بەنج ، ئەوانەی لەژێر بەنجدا هەڵناستنەوە ، هەمان ئەو مرۆڤانەن کە لەژێر باری سەختی ژیاندا هەڵناستنەوە.
پرسیارەکە ئەوە نییە کە خەڵک چۆن دەستی دەچێتە خۆی و خۆکو*ژی دەکات؟ ، پرسیارەکە ئەوەیە کە هەمووان چیان لەیەکتری دەوێت ؟..........................................
٢-خراپترین ئارگۆمێنتێک کە لە سالانی ڕابردوو تەرویج و برەوی پێدەدرێت ئەوەیە (کە مرۆڤ لاشە و جەستە و ڕۆحی هی خۆیەتی چی لێدەکات کەس بۆی نییە تەداخولی تێدا بکات) پێم وایە ئەم بابەتە لەسەد شوێنەوە ئەکەوێتەوە بەر ئارگۆمێنتی دژەکەی و بە دەیان بەڵگەی زانستی و لۆژیکی دەپوچێتەوە (کە ڕەنگە لێرەدا دەرفەت نەبێت بە وردی باسی هەمووی بکەین) :- بەڵام سادەترینیان

*(پێکەوە ئازار بچێژین باشترە لەوەی پێکەوە شادی بگێڕین- suffering together more important than celebrating together) لەم لۆژیکەوە بۆمان دەردەکەوێت شادی بڕێکی زۆری تاکە کەسییە ، کەچی ئێمە لە شادییەکاندا زیاتر بە دەوری یەکەوەین وەک لە کاتی کەوتن و شکست و دڵتەنگیەکانمان ،
دورین لەیەکتری تا ئەو کاتەی هەواڵەکە دەبیستین و دەکەوینە بەردەم ڕاچلەکاندنێکی گشتی و ترسی ئەوەمان لێدەنیشێت ، ئای لەوە! ئەو کەسەی کە ئەوەی بەسەر هات ، خۆ ئەوە ئێمەین ، ئەزانی ژیانی منیش هەمان شتە ؟ یان خەریکە بەهەمان ڕێگادا دەڕۆم ؟
بەو مانایەی شادی کەسێک بە ئەندازەی ناشادیی بوونی کاریگەری لەسەر هەمووان دروست ناکات ، کاتێک کەسێک هاوسەرگیری دەکات یان سەر دەکەوێت بڕێک خەڵکی تریش دڵخۆش دەکات ، بەڵام کاتێک شکست دەهێنێت یان کارەساتێکی گەورەی بەسەر دێت ، زۆرینەی خەڵکی غەمبار دەکات بە تایبەت لە ڕوداوە (کوتوپڕ و چاوەڕواننەکراوەکاندا) ، ئالێرەوەیە کە دەگوترێت ئازاری ئەوانی تر دەبێتە ئازار بۆ کەسەکانی چوار دەوری.................................
٣-گەڕانی مرۆڤ لە دەروەی خۆیدا چیرۆکێکە هەموو ئاین و فەلسەفەکان تاڕادەیەک مانا و بێ ماناییان پێداوە ، مانادارە کە مرۆڤ کەینونە و کنە و پشکنین بۆ جیهان و ئەوانی تر دەکات ، بێ مانایە کە لە کۆتایی چیرۆک و گەشتەکەدا دەبێت بگەرێیتەوە بۆ ناو خۆت بۆ ئەوەی مانایەک بدۆزیتەوە .

(فرۆید) پێی وایە ژیان چیرۆکێکە پڕە لە چێژ ، لە کاتێکدا لای (ئەدلەر)، پێی وایە ژیان گەڕانە بەدوای مانادا ، (نیتچە) پێمان دەڵێت بریتییە لە ئازار چەشن ، مەسیحیەت و ئیسلام و بودایزم پێمان دەڵێن ژیان برتییە لە (کەمکردنەوەی بارگرانیی لەسەر یەکتر).
ئەوەی کە لەکۆتایدا هەمووان لەسەری کۆکن ، ئەگەر چی مرۆڤ لەیەکەم وێستگە، کە بەبێ ویستی خۆی ، خۆی و جانتاکەی دایدەبەزێنن بۆ گەشتکردن بە ژیاندا (ئەکەوێت ، بە دوای پەپولەیا ڕائەکات ، هاوسەرگیری دەکات ، منداڵی دەبێت ، پارەدار دەبێت ، قەردار دەبێت ، گەشت دەکات ) لە کۆتایدا چیرۆکەکەدا بەدوای مانادا دەگەڕێت ، مانایەک کە وەڵامەکانی درەنگ کەوتووە دەستی بکەوێت، من کێم ؟ بۆ لێرەم ؟ چیم لەوانی تر کەمترە ؟ ژیان بۆ وایە ؟ تازە قەرەبووشی بۆ ناکرێتەوە ، قیتار دوکەڵکێشی چووە بە ئاسماندا و سافیرەی مەرگی قیتار یەک لە دوای یەک بە دەنگی بەرز هاوار ئەکات توت تووووت ، تووووت ، وا بەڕێ ئەکەوین سەرکەون ، مرۆڤ زیاتر دەکەوێتە بۆشایی و داڵغەوە تا ئەو کاتەی بەجێ دەمێنێت ، بۆ تۆڵەکردنەوە لەم تەرزە لەژیان و کاپتن و ئەوانی چوار دەوری خۆکوژی دەکات ، بەڵام هیچ کات مرۆڤ بیری ئەوەی نەکردەوە کە لەناو خۆیدا بۆ ژیان و مانا بگەڕێت.............................................
٤-لە کتێبی (مرۆڤ و گەڕان بەدوای مانادا) ڤیکتۆر فرانکل دەڵێت (ئازاری هاوبەش ئەشێ مرۆڤەکان لەدەوری یەک کۆبکاتەوە) بەڵام ڕەنگە شادی هاوبەش نەتوانێت یان کەمتر ئەمە بکات.

کەواتە با لە دەوری یەک کۆبینەوە ، مانایەک لە خۆماندا بدەین بە شتەکان ، هەزاران ساڵە کرمێک ، هەزارپێیەک لە دەرەوەی خۆی بەدوای مانادا ناگەڕێت ، لێگەڕێین خەڵکی سەبارەت بە ئێمە چی دەڵێن و چۆن بیر دەکەنەوە ، مەرج نییە ئەوەی ڕانج ڕۆڤەر و پۆست و پلە و پایەی و پارە و قەسر و کۆشک نییە شکست خواردووبێت ئەوەی پێڵووی ڕانەکێشاوە جوان نەبێت ، لە ڕاستیدا شکست خواردوو کەسێکە کە لەم راگوزەرەدا بۆ گەیشتن بە ڕەزامەندی ئەوانی تر و سیستەمەکە ئازارێکی زۆری خۆی و ئەوانی تریش دەدات ، بەڵام بەتەنها لۆمەی قوربانی ناکرێت ، چونکە هەموومان لەم تاوانەدا بەشدارین ، یەکتریمان خستۆتە ژێر داواکاری زۆرەوە و کەسیشمان پێی ڕاناگەین.

کورد ئێژێت (یەک تروسکای چاو ، لە سەد گۆچان باشترە) چونکە ڕوناکی لە خۆتەوە وەردەگرێت.

سەد هەزاری خۆت باشترە لە ملیۆنێک دۆلار کە وەک گۆچان خەڵک بۆت دادەتاشێ و بە نابینایی ڕێی پێدەکەیت تا دەکەویتە دەیان چاڵی ژیانەوە ، یەک لوتی دەستکاری نەکراوی خۆت کە بەجوانی هەناسەی پێدەدەیت باشترە لەوەی خەریکە دەخنکێت تەنها بۆ رەزامەندی خەڵک ، یەک مانای بچوکی ژیانت (منداڵەکەت ، هاوسەرەکەت ، تەندروستیەکەت ، ساغ و سەلامەتیەکەت) لەسەد مانای گەورەی ئەوانی تر ، کە پێت دەڵێن و بۆت دیاری دەکەن مانادارترە.......................................
داخی پەیجەوان و مایک بەدەستیش لە زیادکردنی ئەم ئازارە با لەولاوە بابوەستێ بۆ کاتێکی تر، حەمدی وتەنی :-

(ئەم باری منە ، بیخە سەرشانی فەلەک،جا
ئەو وەختە دەزانێ کە دڵم چەندە ، کەشەنگە) یان غەمناک و تەنگە.

نوقتە سەری دێڕ ...............................................
*کۆمێنتی یەکەم......

هێمن عبدالقادر......

گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک......

https://m.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share&mibextid=NSMWBT

( شایەنی ئەوویە دووجار بیخوێنیتەوە بۆیی تێبگەی تا پێبگەی) کردنەوەی دەرگای قوتابخانە و مشتێک ، بۆ ئەوانەی مشتەری کاڵای پە...
12/11/2025

( شایەنی ئەوویە دووجار بیخوێنیتەوە بۆیی تێبگەی تا پێبگەی)

کردنەوەی دەرگای قوتابخانە و مشتێک ، بۆ ئەوانەی مشتەری کاڵای پەروەردەیی مندالەکانیانن ..............................................

کاتێک دایک و باوک بەیانیان نان نادەن بەمندالەکانیان دەبێت بزانن مندالەکانیان لە گرفتێکی گەورەدان ، چونکە توێژینەوە زانستیەکان پێمان دەڵێن ئەو منداڵانەی کە برسین ناتوانن فێربن

دەزانم توشی کاردانەوەی توندوقورس دەبم لەلایەن هەندێک لە دایکان و باوکانی بەڕێزەوە ، وەلێ ناچارم بیڵێم کە خواردنی قوتابخانە و باخچە و حانووت و پێدانی پارە لە بری ژەمی بەیانیان یان نیوەڕوان کارێکە کە لە ڕوی پەروەردییەوە تەندروست نییە.

تەنها بە تەماشاکردن و بێ هیچ توێژینەوەیەک دەتوانیت ئەم دیاردەیە بە ئاشکرا لەناو قوتابخانەکاندا هەست پێ بکەیت ، نەک تەنها لە قوتابخانەکان ، بەڵکو لە ناو فەرمانگە و شوێنی کارکردنەکانیش هەر زەلامە و بە کۆڵێک شەهادە و بەرپرسیاری و جوانکاری و ئوتومبیلی گرانبەهاوە ، باوەشێک نان و سەتڵێک ماستی بەدەستەوەیە ، ئەمە دەرەنجامی شکستی پەروەردەیی خێزان نیشان ئەدات

جا پاساوەکەی هەرچییەکە (کاتمان نیە ، نان ناخوات ، درەنگ خەبەرمان بویەوە ، فریا ناکەوین ، لە خوێندنگا خواردنی خۆیان هەیە و ....هتد ) بەراستی عوزرێکە نەهێنانەوە و باسنەکردنی باشترە ، چون هیچ دایک و باوکێکی کوکوختی و چۆلەکە لێناگەڕێن بەیانیان بێچوەکانیان بێ ژەمێکی گەرم و فرێش ڕۆژ بکەنەوە ، ئەوا دیاردەی (قەڵەوی) و کێشی زیادە و چپس و پیپسی و ئیندۆمی و جەلی بۆنی ناو مارکێت و حانوتەکان بوەستێ ، جگە لە لەفە و پیتزا و خواردنی دیلیڤەری ، کە دەرخەری ئەوەیە خێزان کاتی بۆ هەموو شتێک هەیە بۆ منداڵەکانی نەبێت....................................................................................................

دیاردەی تێر خەو نەبوونی منداڵ دیسان یەکێکە لە گرفتەکانی پەروەردە ، پێم وایە لەم دۆخەشدا نابێت هیچ کەسێک لۆمە و سەرزەنشت بکرێت جگە لەدایک و باوک ، ئێستا جگە لەوەی زوو خەوتن وەک عەیبەیەکی گەورە سەیردەکرێ و درەنگ خەوتنیش وەک نیشانەی ڕۆشنبیری (کە زانست دیسان پێچەوانەی ئەمە دەسەلمێنێت) ، خەوتنی ناو پۆل و ڕاکێشانی منداڵ بەدەم گریانەوە بۆ قوتابخانە و ڕقی منداڵ لە دەرس و دەور ، بەشی هەرە زۆری هی هەست نەکردنە بە دڵخۆشی
(وە مرۆڤیش دڵخۆش نابێت تا دۆپامینی مێشکی نەڕژێت ، دۆپامینیش ناڕژێت واتا دڵخۆش نابێت ، هەتا تێر نەخەوێت) ،

کورد ئەڵێ (ئەوەی بەزۆر بیبەن بۆ مازوو ڕنین بە دارا هەڵناڕوانێ) ئێ مناڵێک لەکاتی خۆیا نەخوێنرێ و نانی نەدرێتێ و بەیانی زوو وەک ئۆپراسیۆنی (دەلتا) و (لێدانی کورەی ئەتۆمی) لە سەعاتی سفردا لە پڕ گڵۆپی لێداگیرسێنی و هەڵکوتیتە سەری و بلوس بکەیتە بەری و کڵاو ڕاکێشی بەسەریا و جەدوەلی جیا نەکردبێتەوە و جانتایەکی هەشت کیلۆیی بکەیتە شانی و دوو هەزاری بە لولکراوی بخەیتە مشتییەوە و حانوت نان حازر نەبێ تەبعەن ، منداڵ خوێندنگای لێدەبێتە سەربازگە و مەشقی قورس بۆیە هەمیشە لە چاوەڕوانی ئەوەدایە لە بری فێربوون کەی سافیرەی کۆتایی مەشق لێبدرێت و بە قەولی خۆمان و خۆیان (بەربن)

دایک و باوکێک کە هەتا نیوەی شەو بە دیار مۆبایل و ماڵان و گەڕان و سەیران و میوانی و دەعوەتەوەن چۆن ئەتوانن مندالەکانیان بە دروستی بخەوێنن .............................................................
گواستنەوەی منداڵ بۆ قوتابخانە و سەیارە گەرم کردن و ئیزدیحامی ترافیک و خنکانی شەقامەکان و نەبوونی هێڵی گشتی ، هۆڕن لێدانی بەیانیانی بەردەرگا و تەلەفۆن کردن (ئەوە بۆنایەیتە دەرەوە) ، قەپاتکردنی سکرێتەر تا لەو چارەکایە فریای بخەی هیچی کەمتر نیە لە مەترسی پێشبڕکێیەکی ترسناکی وەک (فۆرمەلا وەن) جگە لەوەی تەواوی هۆکارەکانی گواستنەوەی منداڵ بۆ قوتابخانە و باخچە لەگەڵ سیستەمی نوێی پەروەردە نایەتەوە

جێگەی خۆیەتی هەر لێرەدا داوا لە بەرپرسان بکرێت وردتر و ژیرانەتر مامەڵە لەگەڵ سیستەمی کامێرای هاتوچۆی پۆینت تو پۆینت بکەن ، من نازانم کێ ڕاوێژکار و نەخشە ڕێژی پشت ئەم بیرۆکانەیە ، وەلێ دەزانم کە ئەمە دەبێت دواین قۆناغی ڕێکخستن بێت لە دوای (دابینکردنی سیستەمی گشتنی گواستنەوەی نوێ وەک ترام و میترۆ و چاککردنی ڕێگاو بانەکان و کەمکردنەوەی ئوتومبیل و ڕێکخستنی تابلۆی شەقام و ئوتومبیلەکان و لە ئاخر قۆناغدا کامێرا) چونکە ئەو فشارەی شۆفێر لەکاتی گواستنەوەدا لەسەری دروست دەبێت ، رەنگە ببێتە هۆی ڕودانی چەندین کارەساتی دڵتەزێن بۆ منداڵەکانمان (کاتێک میترۆیەک یان هێڵی گشتی کراوە نەبێت لەمسەری شارەوە بەیانیان بە دەخولەک بتگەیەنێتە ئەو سەری شار و فریای کارەکانت بخات ، پێش خەڵکی سبەینێ گرفت بۆ خۆتان دروست دەکەن کە ڕەنگە سەر بکێشێ بۆ ناڕەزایی و خۆپیشاندان )

گواستنەوەی دەیان هەزار خوێندکاری زانکۆ و منداڵانی باخچە و قوتابخانەکان بە پاس و تەکسی بەیانیان ، لە گواستنەوەی سەدان تانکەری پڕ بانزین و نەوت بە شەقامەکاندا مەترسیدار ترە ...............................................................
شوکری فەزڵی دەڵێ :-

(گەورە قانوونە، قسەی کورت ئەمەیە، درێژی نەکەی)

نامەوێت درێژە بە بابەتەکە بەم وەلێ قسەی وردتر و زانستی تر هەبوو بەڵام تەنها ئەوەندە دەڵێم

یەک/منداڵەکانتان زو بخەوێنن ، دەبێت بینینی منداڵ لە دوای کاتژمێر ٩ بۆ ١٠ ی شەو لە کۆڵان و شەقام و ماڵان و مارکێت و شوێنان وەک دیاردەیەکی عەیبە تەماشا بکرێت
(زۆر ینەی جار هێزی عورفی کۆمەڵایەتی لە هێزی قانون زیاترە)

٢- نان بدەن بە منالەکانتان ، کرمێکی فەریکە نۆک ئەم ئەرکە لە ئێمە باشتر جێ بەجێ دەکات ، لە ڕاستیدا بۆ هەموو کارێک ڕێگایەک هەیە ، هیچ عوزرێک قبوڵ نییە ، مەگەر تەنها یەک عوزر نەبێت ، ئەویش ئەوەیە کە لە هونەری دایکایەتی و باوکایەتیا کەوتوین و نمرەی پێویستمان نەهێناوە.

٣-ئەم دیاردانە زۆرجار لەناو چینی (خوێنەوار)دا ، زیاترن ،

شاعیری گەورەی ئێرانی (شەفیعی کەدکەنی) دەڵێت:-
(مەعریفەیەک ئینسان لە خراپە و هەڵە نەگێڕێتەوە ،نەزانی باشترە)

دەی چی لەوە هەڵە و خراپترە کە دەرحەقی مندالەکانمان خراپ بین و کاروبارەکانیان بەهەڵە ڕایی بکەین ؟

سەرەڕای ئەوە ، تۆ کە نەتوانی خزمەتی منداڵی خۆت بکەیت ، من چۆن متمانەم بەوە هەبێت کە لەقوتابخانە خزمەتی منداڵی خەڵک بکەیت ، یان لەفەرمانگە ، خزمەتی خەڵکی تر بکەیت.

(پەروەردە و قوتابخانە و سیستەمی هاتوچۆ و تەندروستی و یاسای ووڵات هەمووی یەک پاکێجە و یەکتری تەواو دەکەن ، ناکرێت ئێمە تەنها لەیەک گۆشەی بەرژەوەندی خۆمانەوە دنیا ببینین )

حەمدی وتەنی :-
مشتەری، مشتێ لە بارێ بۆ نموونە سەیر ئەکا
کافییە بۆ ئەهلی دونیا تاقە یەک ئیشی قەبیح

نوقتە سەری دێڕ ..................................................... هێمن عبدالقادر.....

ئامانجم گۆڕين و خزمه‌ت كردنه‌ به‌ كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر يه‌ك كه‌سيش بێت ؛ ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ كۆمێنت يا شه‌يركردنى ئه‌م پۆسته‌ له‌ گۆڕينى كۆمه‌ڵگادا پشكى ئێوه‌شيتێدا بێت و به‌شداربن.

‏ ‏بۆبابەتی زیاتری خێزانی وهۆشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگە دەتوانن سەردانی ئەم دووگرووپەی لای خوارەوەبکەن ....... •┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•
https://www.facebook.com/groups/413614903157498/?ref=share

https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share

ناو نیشان(ئێمە سوپاسی خوامان لەبیر کردووە)ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــپ...
11/11/2025

ناو نیشان(ئێمە سوپاسی خوامان لەبیر کردووە)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پیاوێک دەیویست خانوەکەی بفرۆشێ تاخانویەکی لەوەی خۆی باشتر بکڕێت. بۆیە پەنای بردە لای هاوڕێیەکی کە نووسینگەی کڕینوفرۆشتنی خانووی هەبوو تا هاوکاریی بکات وڕیکلامێکی لەبارەی خانووەکەیەوە بۆ بنوسێ. هاوڕێکەی،کەباش لە پێگەو ڕووبەرودیزاینی خانووەکەی دەزانی،وەسفێکی زۆر جوانی خانووەکەی نوسی، کەئەم خانووە لە چ گەڕەکێکە؟ڕووبەرەکەی چەندە؟ دیزاینی خانووەکە چۆنە؟ئینجا وەسفی باخچەو حەمامی خانووەکەی کردو،پیاوەکە وتی:بۆم بخوێنەوە.خوێندیەوه بۆی. خاوەنی خانووەکە زۆر بەتامەزرۆییەوەگوێ گرتبوو.داوایک کرد دووبارە بۆی بخوێنێتەوە.سەرلەنوێ بۆی خوێندەوە.کابرای خاوەنی خانوو بەدەنگی بەرز هاواری کرد:ئاااای چەندە خانووێکی جوانە!من چەند ساڵەئاوات دەخوازم لە خانوویەکی ئاوادا بژیم. من نەمدەزانی خاوەنی ئەوخانووە جوان وناوازەم تاتۆ بۆت وەسف کردم.ڕووی کردە خاوەنی نوسینگەکە، زەردەخەنەیەکی کردو وتی:ڕیکلامی خانووەکەم بڵاو مەکەرەوە،نایفرۆشم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بێزەحمەت ساتێک بوەستە،چیرۆکەکە هێشتا کۆتای نەهاتووە. ئەوشتە باشانەی خوای گەورە پێی داویت یەکبەیەک بیانووسەو پاشان بیانژمێرە، ئەوکاتە بزانە چەندە ئاسوودەو خۆشحاڵ دەبیت کە پێشتربەو هەموو نیعمەتەت نەزانیبوو.ئێمە سوپاسی خوامان لەبیر کردووە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگیراو لەکتێبی( نامە ئیمانیەکان )

‏ ‏ •┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•
#هۆشیاری ڕۆشنبیری تاک......
#پەرەپێدانی ڕۆشنبیری ....
#گەشەپێدانی هزری تاک....
#خود ئاگای تاک .....
#گەشەپێدانی کۆمەڵگە.....

https://www.facebook.com/groups/413614903157498/?ref=share

https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share

تۆ بە ژنێكەوە پیاویت!لە یەکێک لە وتەکانیدا، تۆڵستۆی ئەڵێت: ئەوکاتەی  لە نەخۆشخانە پێیانگوتم کە ژنەکەت مردوە، سەرم لێ شێو...
06/11/2025

تۆ بە ژنێكەوە پیاویت!

لە یەکێک لە وتەکانیدا، تۆڵستۆی ئەڵێت:

ئەوکاتەی لە نەخۆشخانە پێیانگوتم کە ژنەکەت مردوە، سەرم لێ شێوابو، ویستم بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە بۆئەوەی بە ژنەکەم بڵێم کە چیبکەم!

ڕۆژهەڵاتیبوون ئەگەر هەموو شتیکی ناخۆشبێت، ئەوە بێشک پیاوبوونی زۆر خۆشە!
قالەی مامە کاکەوڵا، ئەگەر لەدایکبووی ئەم وڵاتی نەرویجە بوایە، گومانی نەبوو کە ئێستا لە خانویەکی چۆڵدا خەونی بە بوونی ژنێکەوە ئەبینی، بەڵام ئەوەتا ئەیبینن سێ ژنی هێناوە و خەریکە ئەیکا بە چوار!

بەر لە ماوەیەك ئۆلاڤی هاوڕێم بینی لەگەڵ کچە بچوکەکەیدا، کاتێک لە هەواڵیم پرسی، بە دڵتەنگییەکەوە گوتی: ژنەکەم بەبێ هیچ هۆکارێك جێیهێشتم!
ئۆلاڤ تەنها چل ساڵێک تەمەنیەتی، وەرزشەوانێکی بەتوانایە و ئەندازیاری بیناسازییە بە موچەیەکی زۆرباش!

منیش گوتم: دەی خۆ لات نەبوە وە دەوار، بڕۆ ژنێکی تر بدۆزەرەوە!

کەچی ئەو بە بێزارییەکەوە گوتی: خۆ من کریستیانۆ رۆناڵدۆ نیم کچم دەستبکەوێت!
بەڕاستی کە دۆخی ئۆلاڤم بەوشێوە بینی پڕبەدڵ بەزەییم پێدا هاتەوە و خۆزگەم ئەخواست کە لەبری ئەوەی نەرویجییە، کورد بایە!

ئاخر من لە خەمی ئۆلاڤ و خەمی ئەو هەموو پیاوە ئەوروپییانە تێئەگەم کەهەر تەمەنیان نزیکی چل ساڵ بوویەوە، ئیتر مەگەر برۆن لە تایلەند پیرەژنێک پەیدابکەن!

هیچ پیاوێک لای ئێمە پەکی لەسەر ژن ناکەوێت، ئەوانەش کە تائێستا ژنیان نەهێناوە، هۆکارەکە ئەوەیە کە ئەوان ژنەکانیان بەدڵ نیە یاخود باری دارایی ڕێگایان نادات!
تۆ هەرچییەکبیت، هەرچۆنێکبیت بەس بەومەرجەی کە ناوت پیاوبێت و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستا بژیت، ئەتوانیت ژن بهێنیت!
ئەمجارە کە گەڕامەوە پرسیاری ئەحەی مامە ئەلەم کرد، کەچی گوتیان وەڵا وەک خۆی وایە و بەرد ئەگرێتە سەیارە و ماڵی خەڵکی، دوو ژنیشیان بۆ هێناوە هەر چاک نەبوە!

پیاوەکان هەمیشە گلەیی لە بەختی خۆیان ئەکەن، خۆیان بە مەغدور ئەزانن و لایان وایە کە ژنەکانیان بونەتە تەوق بەسەریانەوە، بە قەولی کابرای پیکاب فرۆش، سەرە ئەگرن بۆئەوەی ئەو پیکابە بکڕن کە ئەبێتە هۆی مردنی ژنەکانیان!
لە کاتێکدا ئەوەی تەوقە پیاوەکانن بە ملی ژنەکانەوە نەک پێچەوانە.
ژنەکانن ئەبێت لە نەداری و هەژاریدا ، لە نەخۆشی و هیلاکیدا پیاوەکانیان جێ نەهێڵن، ژنەکانن ئەبێت لە کاتی مەرگی پیاوەکانیاندا ڕەش بپۆشن و ژیانیان بخەنە سەر منداڵ و سومعەی پیاوە مردوەکەیان!
بەوخوایە زۆرینەمان بەم شکڵ و شێوەیە ئێستامانەوە ، نەرویجی بوایەین ئەبوو ئێستا یان بە دوای پیرەژنێکدا ڕامان بکردایە، یان ئەبوو لە سەر پردەکەوە لە تاو بێژنی خۆمان هەڵدایەتە خوارەوە!
جا تۆ کە ژنێکی کوردت هەیە، جوانە باشە، خانەدانە ماڵ بەڕێوەبەرە منداڵ بەخێوکەرە، دانیشە و شوکوری خوا بکا ئەوە جوانی و ئازایەتی تۆ نییە کە ئەو ژنەت هەیە، ئەوە خەیری ئەو ژینگەیە کە تۆی تیا هەڵکەوتوە !

تۆ كە بەم قیافەتە ناڕێكەتەوە كە هیچ مواسەفاتێكت تێدا نییە و ژنێكت هەیە، ئەبێت شوكرانەبژێربیت .

خەونی ملێۆنەها پیاوی لە تۆ قۆزتر، لە تۆ باشتر لە تۆ زیرەكتر لەم دونیایەدا ژنێكە، كەچی ئەوە تۆش ژنێكی باش و جوانت هەیە و نازانیت وەك بەشەر مامەڵە بكەیت.

ئەگەر مرۆڤ بۆیاخ بكرایە ئەبوو بۆیەی ژەنگ بكرایەی هێندە ژەنگاویت، كەچی قسەی خۆشت لای ژنەكەت ئەوەیە: ئێژی چی ژنێكی تر بێرم!

حسێن علی شەریف.....
گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک......

https://m.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share&mibextid=NSMWBT

فەرشی گەمژەییلەسەردەمی هەرزەکاری و گەنجێتیی ئێمە لەشفرۆشیی نهێنی هەبو بەڵام شوێنی لەشفرۆشتن نەبو، بێگومان بەدڕەوشتی هەمو...
03/11/2025

فەرشی گەمژەیی

لەسەردەمی هەرزەکاری و گەنجێتیی ئێمە لەشفرۆشیی نهێنی هەبو بەڵام شوێنی لەشفرۆشتن نەبو، بێگومان بەدڕەوشتی هەمو کاتێک هەبوە و هەر دەشمێنێ چونکە یەکێکە لە کۆنترین پیشەکانی مێژوی مرۆڤایەتی.
جاران لەشفرۆشتن نهێنی بو چونکە سزا کۆمەڵایەتییەکەی زۆر سەخت بو، بۆیە دەمانبیست لێرەولەوێ لە هەندێ لە ئارایشگاکانی ئافرەتان ئەم کارە دەکرێت یا ئاسانکاریی بۆ دەکرێت، یا دەمانبیست ئەو ئافرەتانەی زۆر هاتوچۆی ماڵان دەکەن بە بیانوی کوتان(ئەوسا تاتۆ نەبو تەنها کوتان هەبو) ، ڕوهەڵگرتنی ئافرەتان(لابردنی موی ڕوخسار و جەستە) یا دەرزی لێدان، یا هەر بیانوێکی تر، گومانی ئەو کارەیان لێدەکرا..
ئەمڕۆ، -کە من بە سەردەمی گەمژەییی دەزانم- کۆمەڵێک بازرگانی بەدڕەوشت و چاوچنۆک کۆمەڵێک ناو و ناونیشانی بریقەدار و سەرنجڕاکێشیان داتاشیوە بۆ پیشەی لەشفرۆشی تا گەمژەکانی پێ هەڵبخەڵەتێنن، بۆ نمونە ناوێک یا ناونیشانێک بە لەشفرۆش دەدەن وەک هونەرمەند،گۆرانیبێژ، مەیکەپ ئارتیست، شاجوان، ئەستێرەی سۆشیال میدیا،ئەکتەر، چالاکوان.... هتد
ئاخر کەس ئامادە نییە ببێتە لەشفرۆش بەڵام کاتێک گەنجێکی سادە و هەژار کەسێکی بەتاڵ دەبینێ کە دەوڵەمەند و بەناوبانگ بوە و ناوێکی جوان و ناونیشانێکی سەرنجڕاکێش و ژیانێکی خۆشی هەیە و خەڵک پێی سەرسامن بێگومان ئەویش دەکەوێتە داوەکە.
کێ هەیە حەزنەکات دەوڵەمەند و جوان و خۆشەویست و بەناوبانگ بێ؟ جا گەنجی داماو هەرهێندە کەوتە داوی لەشفرۆشە بەناوبانگەکان و لەگەڵ ئەوان تێکەڵبو ئیتر ئەگەر کەسێکی پاکیش بێت تازە ناوبانگی زڕا و هەر بە لەشفرۆش ناوزەد دەکرێ .
لە سەردەمی گەمژەیی مەلها و قومارخانە و شوێنی لەشفرۆشی ناوی جۆراوجۆری لێدەنرێ وەک سپا، سەنتەری چارەسەری فیزیایی، یانە، کڵەب، کافێ، سەنتەری ڕۆشنبیری، قاوەخانە، شوێنی گەشتیاری .... هتد کە ئەویش دیسان هەوڵێکە بۆ جوانکردنی چەند شتێکی قێزەوەن .
ڕاخستنی فەرشیش بە هەمو ڕەنگاکانیەوە یەکێکی ترە لە تەڵە ترسناکەکان. فەرشی سور لە سەرەتای سەدەی بیست لەلایەن کۆمپانیاکانی شەمەندەفەر بەکارهێنرا بۆ ئاڕاستەکردنی خەڵک، پاشان بۆ جیاکردنەوەی هەڵگرانی تکیتی تایبەت و گرانبەها، واتە هەر لە سەرەتاوە بۆ جیاکاری و چینایەتی ڕاخرا، پاشانیش کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری سینەما و میدیا وەک هێمای هێز و دەوڵەمەندی و پایەی بەرزی کۆمەڵایەتی بەکاریان هێنا، ئاخر زۆرێک لەوانەی فەرشی سوریان بۆ ڕادەخرێ ئەسڵەن نازانن کێ باوکیانە، ئەگەر بەو شتە بێمانایانە گەورە نەکرێن دڵیان بەچی خۆشبێ !!
بێگومان فەرش بۆ مرۆڤی بەڕەوشت و زانا و بیرمەند و فەیلەسوف ڕاناخرێ، بەزۆری بۆ مرۆی بەتاڵ و هیچ لەبارانەبو ڕادەخرێ چونکە زۆرێک لەوان هێندە ناشرین و بچوک و بێزراون دەبێ بە ناوی گەورە و فیستیڤاڵ و ئاهەنگ و جلی سەرنجڕاکێش و نازناوی گەورە بەخەڵک بناسێنرێن، بەڵام مرۆی هۆشیار دەزانێ کێ گەورەیە و کێش بچوک، مرۆی گەورە پێویستیی بە فەرش و ئاهەنگ و فیستیڤاڵ نییە ، مرۆڤی گەورە هەر شەرم دەکا بچێتە ئەو جێگایانە.


ئەو کاتەی خۆتی و لە خۆت  #ناچیلەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێ و چەقبەستوو مەبە، ناڵێم وەک ئاژەڵی  #حەربا توانای خۆ گۆڕینت ...
27/10/2025

ئەو کاتەی خۆتی و لە خۆت #ناچی
لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێ و چەقبەستوو مەبە، ناڵێم وەک ئاژەڵی #حەربا توانای خۆ گۆڕینت هەبێ لەگەڵ هەر ڕەنگێکدا کە پێی لێ دەنێیت، وەلێ حەفتا ساڵ تەمەنتە سەری سپیت قبوڵبێ و نەشازە سمێڵ #ڕەشکەیتەوە لە کاتێکا نەک قژت برۆشت ڕووتاوەتەوە،

ئاخر ناکرێ چلەی #هاوینە گونک بدە بەسەر جادەی قیرا ئەبێ بە ناوساجی کەچی تۆ وێنەی پڕۆفایلەکەت بە #رەینکۆتەوەیە،

ئاخر مەعقول چییە هێشتا نازانی بە #کوردی باش قسە بکەی کەچی سناپەکانت هەمووی گۆرانی فارسییە ئەمە چییە لە زرێبار جارێک #ماسیت خواردووە،

ئاخر زۆر دوو فاقییە ئایەتێکی #قورئانت کردووە بە باکگراوند کە باسی سزای زاڵم دەکات کەچی ناو واڵاکەت پڕە لەوێنەی خۆت بە تاپڕێکەوە و دەیان #ئاسک و سوێسکەت کوشتووە،

ئاخر چۆ ئەبێ چل #موچەت خوراوە و لایەکی هەولێر بێ ئاوە و تاسەی جادەی سلێمانی دەربەندیخان هەفتەی دوو سەیارە وەرئەگەڕێنی کەچی تۆی #مــەلا لەبەر سپلێتا خۆت شین ومۆر کردۆتەوە و ئەڵێی جائیز نییە پیاو مووی برۆی هەڵگرێ،

ئاخر ناکرێ تۆ #کوڕەکەت ڕەسمی سەرکردەیەکی ناوە بە جامی سەیارەکەیەوە و یەک مانگ بانگەشەی بۆ دەکات کەچی تۆ لەبەر بانکی خانەنشن کە موچەکەت دوا ئەکەوێ ئەڵێی ئەم گەندەڵانە حەواڵە بەخوابن و دەست ئەکەی #بەگریان لەبەر مایکێکدا

ئاخر چ عەقڵێکە تۆ بە #ماتۆڕێکەوە مانگێک بانگەشە بۆ شەخسێک ئەکەی تا بچێتە پەڕلەمان موچەکەی ببێت بەهەشت ملیۆن و دانیشێت لە پێشی وەنەوشەیا، کەچی خۆت بە #فری لەسەر خەتی سێ ددانت کلۆرە، شەو تە بەیانی مێخەکی سەرئەخەیت و زستان لەسەر ماتۆڕەکەت #چڵم بەلوتتەوە ئەیبەستێ تا ئەگەیتە نۆکاوی سەهۆڵەکە،

چ عەقڵێکە بە #سیواک ئەڵێی دواکەوتوویی، کەچی خۆت بۆنی تەپڵەکە جگەرەت لێ دێت و شەو بە گۆرەوییەوە ئەخەویت ڕەسمی مارێکت بەتاتۆ لەسەر ملت دروست کردووە تا ئێستا تەحیاتت لەبەر نییە کەچی ئەزانی میسی ڕەقەمی پێڵاوەکانی چەندە و خۆشت بە #موسەقەف و عاقڵ دەزانی،

ئاخر کارەساتە دوو دەقە جارێ قومێ لە #ڤەیپەکەی ئەدات و لەماڵەوە نێرگەلە نەکێشی ناخەوێت و بەدیار کوپێ قاوەی تاڵەوە شەش نەوع #سناپ دائەنێت و #ئایفۆنەکەی دەستت بایی پانزە گەڵایە باوکی قیستەکەی ئەیات و سەیارەی خوشکەکەت لەژێردایە و دایکی بە #سلفە کردن ژنی بۆ هێناوە کەچی ئەمە پۆستەکانێتی لە فەیسبووک؛ {لە #سایەی عیزەتی نەفسم سەر شۆڕ ناکەم بۆ هیچ کەسێ، #یا گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ لە منەتی قەساب باشترە، یا کەم بژی و کەڵ بژی} لەهەووی کارەساتر ئەوەیە دایکی لە کۆمێنتا بۆی نوسیووە هەروا #سەربەرز بی کوڕە تاقانەکەم لەخوارتریش #ژنەکەی نوسیوێتی بۆی خوا تۆمان بۆ بهێڵێت سایە و سێبەمان هههههههه لەمانە داماوتر #کەسوکارەکەیەتی بەغیلی پێ ئەبەن.

✍️ نەبەز #سابونچی....

تۆی بەڕێز
وەک هاوکاریەک بۆ گرووپەکەمان زەحمەت نەبێت چەند کۆمێنتێک بنوسن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس پۆستەکانمان ببینێت ......

گەشەپێدانی هزری تاک....
https://m.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share&mibextid=NSMWBT

ترس چۆن دروست دەبێت ؟...................تاقیکردنەوەی (جۆن واتسن) بە یەکێک لە بێبەزەیترین و بێڕەوشترین تاقیکردنەوە زانستی...
26/10/2025

ترس چۆن دروست دەبێت ؟...................
تاقیکردنەوەی (جۆن واتسن) بە یەکێک لە بێبەزەیترین و بێڕەوشترین تاقیکردنەوە زانستیەکانی دەرونڕەفتاری دادەنرێت لە مێژوودا ، جوان واتسن منداڵێکی بچکۆلەی هێنا بەناوی (ئەلبێرت)، ئەم مندالە خرایە ژوورێکەوە ، سەگ و کەروێشک و مشک و دەموجاوی ترسناکی لەگەڵدا تاقی کرایەوە ، بەڵام لە هیچ کامێکیان نەترسا ، بەڵکو زۆر ئاسایی یاری و مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەدا دەکرد ، هەتا لە قۆناغی دووەمدا جۆن واتسن ، لەگەڵ کردنە ژوورەوەی مشکەکە یان کەروێشکەکە بۆلای ئەلبێرت ، زەنگێکی گەورەی لێدەدا ، ئەم زەنگە دەبووە هۆی بێزاری و ئازار گەیاندن بە هەستەوەر و بیرکردنەوەی مندالەکە ، بۆیە دەستی ئەکرد بە گریان ، لە قۆناغی سێیەمدا ، زەنگەکە لابرا ، تەنها مشکەکە یان کەروێشکەکەیان دەکردە ژوورەوە ، ئیتر منداڵەکە وای لێهات ، بێ ئەوەی زەنگەکە لێبدرێت ، هەر کە مشکەکەی دەبینی دەستی دەکرد بەگریان چونکە بە بینینی مشکەکە ڕاستەوخۆ دەنگە گەورەکەی بیر دەکەوتەوە، ئەمەش لە زانستی دەروونناسی رەفتاریدا پێشتر (بافیلۆف) ناوی نابوو
(وەڵامدانەوەی مەرجی - conditional response) ، مرۆڤ لە سێ هەستی سەرەکی پێک دێت (ترس ، توڕەیی ، خۆشەویستی) هەرسێکیان ئەشێ مەرجدار بکرێن ، بەهۆکار و بێ هۆکار زیاد و کەمیان تێدا بکرێت........................................
پرسیارەکە ئەوەیە مرۆڤ کاتێک مەرجدار دەکرێت :-
١-ئەشێ لە شتی بێ زیان و سەلامەتیش بترسێت
٢-ترس زۆرینەی وەرگیراوە لە لایەن دایک و باوک و ژینگەوە ، نەک خەسڵەتی بۆماوەیی و جێنەتیکی یان هەر بەراستی ئەو شتە خۆی ترسناک بێت.

لەبەر ئەوە کاتێک دایک یان باوک ، مشکێک یان کوللەیەک ، یان سیسرکێک ، یان شەوگەردێک ئەبینن و دەست بەجێ ئەیکەن بە هات و هاوار و راکردن و دەنگ بەرزکردنەوە ، هەمان ئەو زەنگەیە کە واتسن بۆ ئەلبێرتی لێدەدا ، یەکەم دەنگ بەرزکردنەوەی دایک یان باوک یان کۆمەڵگا یان میدیا ، ئەو مندالە یان هەموومان مەرجدار ئەکات، ئیتر بێ ئەوەی ، وەک ئەلبێرت دەستی بەر (سەگی بێلانە ، پشیلە ، هەواڵ ، چاوپێکەوتنی کار ، تاقیکردنەوە) کەوتبێت ...............................
زۆرینەی ترسەکانی ئێمە لە جێگەی خۆیدا نییە ، هەموو ئەوانەی کە ئێمە لێییان ئەترسین (نوشتە ، جادوو ، چاو ، سەگ ، شەو ، تاریکی ، تاقیکردنەوەکان ، چاوپێکەوتنی کار ، بەرپرسەکان ، ترس لە داهاتوو ... هتد ) شتی ئاسایی وەکو ئێمەن ، ئەوانیش پڕن لە کەلێن و کونی پەی پێنەبراو ، کە دەتوانین بەریان کەوین و بیانبڕین ، تەنها ئەوەیە کە ئێمە مەرجدار کراوین، هەرکاتێک مشکەکە ئەبینین یان کەسێک یان کارێک ئەبینین ئەترسین لەوەی شتێک ڕوبدات ، بەڵام لە راستیدا دەنگدانەوە و چیرۆک و ئەفسانەکان کە تەمەنێکە خراوەتە مێشکمانەوە دەمانباتەوە لای زەنگەکە ، ئەگینا لە راستیدا هیچ شتێک بە هۆی ئەوانەوە ڕونادەن ، ..........................
ترسیش چارەسەر ناکرێت ، هەتا بەری نەکەویت ، هەر شتێک بۆ ئەوەی ڕەتی بکەیتەوە ئەبێت سەرەتا بچیت بیناسیت ، کە ناسیمان و بەریکەوتین و لەگەڵی ژیایین تێئەگەین کە ترسەکانمان لە جێگەی خۆیدا نەبووە ، زیادەڕەویمان تێدا کردووە ، زیادە ڕەوی کردن لە ترسدا مرۆڤ دەکوژێت ، بڕۆن دەست لە ئاژەلەکان بدەن و لەگەڵیان بژین دەبینن ترسناک نیین تەنها ئەوەیە ئێمە ترسێنراوین بەرامبەریان ، بڕۆن لەتاریکی و شەودا بگەرێن دەبینن ئەوەندەش مەترسیدار نین پڕن لە سوکونەت و ئارامی و بێدەنگی ، لەگەڵ پالەوان و بەرپرس و دڕندەکان دانیشن ،مرۆڤ و بونەوەری ئاسایی وەک ئێمەن پڕن لە ترس و قەلەقی.............................
شەمسی تەبرێزی لە یەکێک لە بەسەرهاتەکانیدا دەڵێت :-
رۆژێک خەڵکێکی زۆرم بینی ترسا و شلەژاو ، ئاگاداریان کردمەوە کە هەژدیهایەک لەو دیو ئەو دەرگایە هەیە ، هەر کەسێک نزیکی کەوێت ، ئەیکات بە بابۆڵەیەک و قوتی ئەدات ، زۆریان ئامۆژگاری کردم نەچمە پیشەوە ، وەختێک دەرگام کردەوە ، بینیم کرمێکی بچووک بوو ، قاچم پێدانا و کوشتم.

دەرگای ترسەکانتان بکەنەوە ، بەریان کەون ، روبەڕویان ببنەوە ، لەگەڵیان بژین ، دەبینن لە راستیدا ترسەکانتان هەژدیها نەبوون ، بەڵکو کرمێکی بچووک بوو ، بەڵام چیرۆک و پیاهەڵنان و گەورەکردن و قیژە و میدیا و گرانی و کلتور و دایک و باوک و کۆمەڵگا و ئامۆژگاریکەرەکان زیاد لەحەدی خۆیان گەورەیان کردبوون و ترسیان خستبووە دڵی ئێمەوە.....................
ئەوەی سەربانەکەی گەورەتر بێت بەفری زیاتری لەسەر ئەنیشێت ، ئەوەی زۆرتر ترسێنرابێت، زیاتر شکست لەسەربانی ژیانی ئەنیشێت .

(ئەم کەلامەت وەک شەمامە حەمدی، نەخشاند و ئەسەف
کەس نییە وەک توحفەیێ بیباتە بەر دیوانی دۆست )

ئەم قسانە هی زانست و لۆژیکن ، وەلێ داخەکەم کەس نییە بێترس بیگەیەنێتە گوێچکەی خەڵک و دۆست.

نوقتە سەری دێڕ ...............................................
*لەبەر درێژ نەبوونەوەی بابەتەکە و گرنگیەکەی لە کۆمێنتی یەکەم تەواوکاری بابەتەکە دادەنێم بۆ ئەوانەی ئارەزوی ئەم باسە دەکەن

هێمن عبدالقادر.......

خوێنەرانی خۆشەویست! سوپاس بۆ ئێوەوبایەخ و دڵسۆزی بەردەوامتان، جۆش و خرۆش و پەسەندکردنی ئێوە هێزی بەردەوامیم پێ دەبەخشێت٫ سو‌پاس بۆ یەکە بەیەکەتان هەربمێنن..

‏ ‏بۆبابەتی زیاتری خێزانی وهۆشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگە دەتوانن سەردانی ئەم دووگرووپەی لای خوارەوەبکەن ....... •┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•

https://www.facebook.com/groups/413614903157498/?ref=share

https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share

مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە ...................زۆر جار ڕێک ئەکەوێت یانەیەک باشترین یاریزانەکانی هەیە و کەچی ...
25/10/2025

مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە ...................
زۆر جار ڕێک ئەکەوێت یانەیەک باشترین یاریزانەکانی هەیە و کەچی هەر ئەدۆڕێ ، خەرجییەکی زۆر و ڕاهێنانێکی زۆر دەکات بەڵام هەر ئەدۆڕێ ، چونکە ژیانیش یاسای خۆی هەیە.

(قەلە ڕەش کە لەشەڕگەدا چاوی مردوویەک دەر دێنێت ، ناپرسێت داخۆ ئەمە چاوی قارەمانێکە یاخود هەڵهاتوویەک) ، قەلەڕەشیش یاسای خۆی هەیە، قەلەڕەش چوزانێت یاساکانی شەرگە چییە؟ کێ لە بن بەردا خۆی شاردۆتەوە و کێ لە ریزی پێشەوەی مەتەرێز و سەنگەردا وەستاوە.

یاسای گەورەی گەردوونی هەیە دەبێت نان و بوار بدات بەهەمووان ، کەمتیار و قەلەڕەش ، کیسەڵ و کرمی فەریکە نۆک ، هەنگ و پڵنگ و ڕژد، (سۆزانی) و (بەحورمەت) دەبێت شوێنەکانیان بگۆڕنەوە ، وەک چۆن یاریزانەکان لە نیوەی گەیمەکەدا بە فیکە و شەپلی دادوەر شوێنی گۆڕەپان ئاڵوگۆڕ دەکەن ، دەبێت هەمووان ئەم ئاڵوگۆڕە بکەن.........................
ئەوەی لە ئاش دوا بکەوێت ، دەبێت لە ڕێگا ڕابکات ،ڕاکردن بەتەنها بەس نیە ، کێ دەتوانێت ئەرخەیان بێت کەسی تر پێشی نەکەوتووە؟
یان کێ خاترجەمە کە لە رێگا باوبۆران ڕێی پێناگرێت، یان کێ دەزانێت ئاشەوان تاقەت و تابشت ، سەبر و حەرسەڵە ، یان بەوزە و پەلەک و شیانی هاڕینی مابێت.
مرۆڤ هەندێک جار لە کاتی خۆشیدا دەگات ، بەڵام ئاسیاو ئاوی لێبراوە........................................
دارستانیش یاسای خۆی هەیە ، ئەگەر نەکوژیت ئەکوژرێیت ، ئەگەر برێکجار گزی و گەسک و تیژ نەبیت ئەدۆڕێیت ، کێ دڵتەختی بە نێرگز دەدات کە لە گوڵەباخ بباتەوە کەهەموو گیانی دڕکە؟ کێ دنجەی پەپولە ئەکات کە لەمار زیاتر بژی ؟ پەپولە بەو ناسکیەوە و مار بە کەڵبەو ژەهرەوە؟

جوانی و ناسکی یاد ئەکرێنەوە ، بەڵام مەرج نییە بیبەنەوە ، میداڵ و نواط و ئەوسیمە دەکرێتە ملی سەرباز ، زیندان و نەفی کردن و تەوقی گەردن و توک و نەفرەت و تەنها کەوتن دەبنە بەشی نووسەر و رەخنەگر و هۆزانڤان..........................
بە(مار)یان گوت بۆچی خواریت ؟ گوتی هەموو ئەو شوێنانەی لە دونیادا من پێیدا دەڕۆم خوارو خێچن ، ئەگەر ڕێک بڕۆم ناگەمە هیچ جێیەک. هەندێکجار رێک ڕۆیشتن پێچەوانەی فیترەت و سروشتی یاساکانە لانی کەم بۆ هەمووان نابێت ، هانی خوار ڕۆشتنی هەمووان نەدرێت ، وەلێ ڕێک ڕۆشتنیش بۆ هەموو کات و دەمێک نابێت......................
زۆرجار ژیان و ژیوار وەکو سیاسیەکان وان، کاتێک تەوقە لەگەڵ سیاسیەکدا ئەکەیت ئەبێت دواتر پەنجەکانت بژمێریتەوە ، نەبادا یەک دوانێکیانی دزی بێت یان چەند دانەیەکیانی شکاندبێت، قۆپیت و زیندەگیش لە دونیادا وایە کاتێک دەچیتە ناو ژیانەوە دەبێت زوو زوو سەیری خۆت بکەیت بزانیت چی لێسەندوویتەتەوە ، نیگەرانی ئەوە نەبیت کێ لێی بردویتەتەوە ، چونکە مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە.

هەندێک سەرگەرمی هەیە باشترە دەست پێنەکرێت ، وەلێ مادام مرۆڤ ئەو شاتانە گوێ پێنادات و بیر خۆی دەباتەوە ، دەبێت ئەوەی لە یاد بێت ، کە مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە ، مەرج نییە ئەوەی بە ڕەوشتەوە کار بکات بیباتەوە ، ئەوەی بەزانینەوە کار بکات بیباتەوە

ژیان وەک قەلەڕەشی شەڕگە وایە ناپرسێت ئاخۆ جوان شمشێرت راوەشاند یان هەڵهاتیت ، بەپێوە مردیت ، یان لەسەر چۆک، دەرباری کۆشک و سوڵتانەکان بوویت یان زاهید و برسی ...................................
(نوقڵی دا جانان، بە ئەغیار و جنێوی دا بە من
هەروەکو شاخی نەباتم دی جنێوی تاڵی خۆم)

ژیان زۆرجار نوقڵ و شیرینی و سەرکەوتن ئەدات بە وانەی کە باش یاری ناکەن ، وەلێ شکستی بەئەخلاقەوە بە هەزاران دەستکەوت و سەرکەوتنی رسوایی بەراوردناکرێت،

کەمالەدینی خوجەندی دەیگووت :-
(گه گه،که از لب چاشنی با هر دعاگویی دهی
از بهر من داری نگه زیر زبان دشنام را)

هەرکاتێک دوعایان بۆ کردیت بەلێو ، دڵنیابە نەفرەتەکەیان لە ژێر زمانیان هەڵدەگرن و دەیهێڵنەوە ، هەرکاتێک باش یاری ناکەیت و بەردەوام ئەیبەیتەوە ، کەوتنەکەشی لەژێر زمانی کات و ڕۆژگاردا هەڵگیراوە و دەمێنێتەوە.........................
فەرهاد کێوی بێستوون ئەبڕێت ،بەڵام ئەفسووس، خەسرەو شیرین ئەباتەوە

بەرەوشت و سەربەرزی و ملکەچ نەبوون و زانینەوە ژیان ئەبڕیت ،بەڵام پاوپوزێکی ساف و شایەر و دەرگاوانێک ڕەنگە بە ئەگەری زۆرەوە لێت بباتەوە، هەرگیز نیگەران مەبە ، چونکە ژیان هەندێک یاسای بێبەزەییانەی خۆی هەیە ، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە مەرج نییە ئەوەی باش و جوان و بەڕەوشتەوە یاری ژیان بکات بیباتەوە.

نوقتە سەری دێڕ ....

هێمن عبدالقادر.....
خوێنەرانی خۆشەویست! سوپاس بۆ ئێوەوبایەخ و دڵسۆزی بەردەوامتان، جۆش و خرۆش و پەسەندکردنی ئێوە هێزی بەردەوامیم پێ دەبەخشێت٫ سو‌پاس بۆ یەکە بەیەکەتان هەربمێنن..

‏ ‏بۆبابەتی زیاتری خێزانی وهۆشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگە دەتوانن سەردانی ئەم دووگرووپەی لای خوارەوەبکەن ....... •┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•

https://www.facebook.com/groups/413614903157498/?ref=share

https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share

منداڵ وكه‌ناڵه‌ بیانییه‌كان:زۆر كه‌ناڵ هه‌ن كه‌ منداڵ خولیایده‌بن وسه‌رنجیان زۆر راده‌كێشن به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ك...
21/10/2025

منداڵ وكه‌ناڵه‌ بیانییه‌كان:

زۆر كه‌ناڵ هه‌ن كه‌ منداڵ خولیایده‌بن وسه‌رنجیان زۆر راده‌كێشن به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌ زمانی بیانینه‌ به‌ تایبه‌ت زمانی ئینگلیزی. هه‌ر چه‌نده‌ منداڵ به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك سوودی لێ وه‌ر ده‌گرێت فێری هه‌ندێك ووشه‌، به‌ڵام كاتێك ده‌بێته‌ هۆی دابرانی منداڵ له‌ ده‌وروو به‌ری خۆی و وای لێ ده‌كات كه‌ بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرێ و قسه‌ نه‌كات… كاتێك منداڵ سه‌یری ئه‌و كه‌ناڵانه‌ ده‌كاتده‌بێته‌ هۆی:-

١-كه‌ زۆر گوێ ده‌گرێت له‌ ئاواز و ده‌نگه‌كان و خولیایان ده‌بێت.
٢-زۆر سه‌یریی وێنه‌ ره‌نگاو ره‌نگه‌كان ده‌كه‌وێت كه‌ به‌خێرایی نیشان ده‌درێن و فریا ناكه‌وێ به‌دوا داچوونیان بۆ بكات.
٣-منداڵ پاشان خولیای شاشه‌كان ده‌بێت و پێشیانه‌وه‌ ده‌لكێ تا بتوانێ له‌ گه‌ڵیان هه‌ڵبكات.
٤-دوای چه‌ند مانگێك منداڵ ته‌نها خولیای شاشه‌كانه‌ و له‌به‌ر خۆی گۆرانیه‌كان ده‌ڵێته‌وه‌، هیچ قسه‌یه‌كیش نازانێت و وه‌ڵامی دایك و باوكی ناداته‌وه‌ چونكه‌ قسه‌كانیان وه‌ك هی شاشه‌كان به‌ ئاواز نیه‌ بۆ ئه‌و. بۆ دوور بون له‌م گرفته‌ گه‌ورانه‌ ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ ده‌خه‌مه‌ روو…
١.گرینگی بدرێت به‌ یاری كردن له‌گه‌ڵ منداڵ و یاری كردن له‌ نێوان منداله‌كانی خۆیان و تیڤیه‌كانیش نه‌بنه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی كات به‌سه‌ر بردنی منداڵ.
٢.دانانی كاتی تایبه‌ت بۆ منداڵ تا سه‌یری تیڤیه‌كان و یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و نابێت به‌رده‌وام كراوه‌ و به‌ر ده‌ست بێ.
٣.نابێت له‌ یه‌ك كاتژمێر له‌ رۆژێك دا زیاتر سه‌یری تیڤیه‌كان بكرێت لای منداڵ.

٤.ئه‌و یاری و به‌رنامانه‌ ده‌بێ گونجاو بێ بۆ ته‌مه‌نی منداڵ و دیمه‌نی ترسناكی تیا نه‌بێت تا نه‌بێته‌ هۆ كاری ترس و خه‌و زڕانی منداڵ.
٥.نابێت به‌ هیچ جۆرێك تیڤی و یاری ئه‌لیكترۆنی له‌ ژووری خه‌و هه‌بێت.
٦.نابێت منداڵی ته‌مه‌ن ژێر دوو ساڵ سه‌یری ته‌له‌فزیۆن و یاری ئه‌لیكترۆنی بكات چونكه‌ كاریگه‌ری زۆر و راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشك به‌ تایبه‌تیقسه‌كردن.
٧.باشتریش وایه‌ دایك و باوكانیش زۆر خولیای تی ڤی نه‌بن و كاتی سه‌یر كردنی كه‌م كه‌نه‌وه‌.
٨.وا باشه‌ گرنگی بدرێت به‌ وه‌رزش به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و ئه‌ندامانی خێزان به‌شداری تێده‌ بكه‌ن، و وه‌رزش ببێته‌ به‌شێكی سه‌ره‌كه‌ ژیانی منداڵ.
٩.دانانی كاتی گونجاو و تایبه‌ت بۆ قسه‌كردنی ئه‌ندامانی خێزان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر هاته‌كانی هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ ژیانی رۆژانه‌یاندا.
١٠.هه‌ڵهێنانی منداڵ كه‌ خولیای خوێندنه‌وه‌ و پاشان نووسین یان هه‌ر هونه‌رێكی تربێت ژیانی پێ ره‌نگین و جوانتر بكات.

Address

Sulaimaniya

Telephone

+9647501484883

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dlawar Jamal Mahmood posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category