Lutka Technical and Vocational Institute / پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی لوتکە

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimaniya
  • Lutka Technical and Vocational Institute / پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی لوتکە

Lutka Technical and Vocational Institute / پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی لوتکە ئامانجی ئێمە گەیشتنی تۆیە بەلوتکە

پەیمانگایەکی تایبەتی ناحکومی مۆڵەتپێدراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو وتوێژینەوەی زانستییە
معهد خاص غير حكومي مرخص من وزارة التعليم العالي والبحث العلمي
It is a private Technical and vocational institute licensed by the KRG-MOHE

ئاگاداری دەرچوانی بەشی تەکنیکی پەرستاری پەیمانگەکەمان ئەکەین، ئەتوانن درێژە بەخوێندن بدەن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکا...
24/08/2026

ئاگاداری دەرچوانی بەشی تەکنیکی پەرستاری پەیمانگەکەمان ئەکەین، ئەتوانن درێژە بەخوێندن بدەن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشی تەکنیکی پەرستاری.
بەهیوای سەرکەوتن.

————————————
● ناونیشان: سلێمانی - کانی با - نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش و شاری ئابووریناسان
بۆ پەیوەندی کردن: 07709558080 - 07700488585 - 07500558080
✭ لوتکە : ئامانجمان گەیشتنی تۆیە بە لوتکە

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەبارەت بە هەلی خوێندن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە سیستەمی خوێندنی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧).

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلی خوێندن بۆ (دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییە دوو ساڵییەکان حکومی و ناحکومی بەیانیان و ئێواران) ڕادەگەیەنێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سیستەمی خوێندنی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧).

مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن:
- پێشکەشکردن تەنها بە ئۆنلاین دەبێت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (https://admitionspu.com/)
- ماوەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٦) دەست پێدەکات تاوەکو (١٠/٩/٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.
- پێداویستییەکانی پێشکەشکردن
- بڕوانامەی دبلۆم یاخود پشتگیری دەرچوون بەمەرجێک نمرەکەى نوسرابێت بە شێوازی ڕێژەى سەدی.
- کارتی نیشتمانی هەردوو دیوەکەى لەسەر یەک لاپەڕە.
- تەنها بۆ فەرمانبەران: نوسراوی لاری نەبوونی فەرمانگەکەى بۆ مۆڵەتی خوێندن.
- ناوی چواری وەک کارتی نیشتمانی داخڵ بکرێت بە ڕێنووسی کوردی.
- مەرجى تەمەن بۆ پێشکەشکردن لە ( ١ / ١ / ١٩٨٦ ) و بچوکتر، واتە لە (40 ساڵ) زیاتر نەبێت.
- مەرجى نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ بۆ (کۆلێجە تەکنیکییە ئەندازیارییەکان) نمرەی دبلۆمی لە (70%) کەمتر نەبێت.
- مەرجى نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ بۆ (کۆلێجە تەکنیکییە تەندروستییەکان) نمرەی دبلۆمی لە (65%) کەمتر نەبێت.
- مەرجى نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ بۆ کۆلێجە تەکنیکییەکانى (کارگێڕی، ئینفۆڕماتیک، کشتوکاڵ) نمرەی دبلۆمی لە (60%) کەمتر نەبێت.
- وەرگرتن تەنها بۆ بەشی هاوتا دەبێت.
- کاتی خوێندن بەم سیستەمە بەیانیانە، وە کاندیدی سەرکەوتوو ئەوانەی وەردەگیرێن ئەگەر فەرمانبەری حکومی بوون پێویستە نوسراوی لاری نەبوونی فەرمانگەکانیان هاوپێچ بکەن وە زانکۆمان بەرپرس نییە بەرامبەر فەرمانگەکانیان بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن.
- ماوەی خوێندن بەم سیستەمە (4 ساڵە).
- خوێندکاری وەرگیراو لە (قۆناغی یەکەم)ەوە دەست بە خوێندن دەکات.
- دەرچووانی پەیمانگەکانی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر - زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک - زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان - زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) لە ڕێگەی نزیکترین زانکۆی پۆلیتەکینکییەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونیان داواکاری پێشکەش دەکەن.
- سەبارەت بە دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەیانیان و ئێواران)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦)ی (تەنها پەیمانگەکانی زانکۆمان) ئەوانەى کۆنمرەى دەرچوونیان لە پەیمانگە لە (٧٠% زیاترە) لە ڕێگەى ئەم سیستەمەوە داواکاری پێشکەش نەکەن بەڵکو ئەو دەرچووانە پێویستە لە پەیمانگەکانیان داواکاری پێشکەش بکەن،
وە ئەگەر دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەیانیان و ئێواران)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦)ی (تەنها پەیمانگەکانی زانکۆمان) ئەوانەى کۆنمرەى دەرچوونیان لە پەیمانگە لە (٧٠% کەمترە) ئەوا پێویستە لە ڕێگەى لینکی ئاماژە بۆکراوی سەرەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
- دەرچووانی (پەیمانگەی دوو ساڵی نا حکومی) دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بە مەرجێک بەشی هاوتای لە زانکۆمان هەبێت.
- هەر پێشکەشکارێک ڕێگەپێدراوە تەنها یەک جار فۆڕم پێشکەش بکات بە پێچەوانەوە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
- هەر پێشکەشکارێک زانیاری هەڵە پێشکەش بکات لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
- مه‌رج نیه‌ هه‌ر خوێندكارێك كه‌ داواکارى پێشكه‌ش كرد وه‌ربگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ژمارەی کورسییەکانی خوێندن دیاریکراوە به‌پێی پلانی به‌شه‌ زانستییه‌كان، وە تەنها (نمره‌ی دبلۆم و پلانی وەرگرتن) ده‌كرێت به‌ پێوه‌ر بۆ ده‌ستنیشانكردنی خوازیاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان وە هیچ پێوه‌رێكی تر به‌كارناهێنرێت.
- دوای وردبینی کردنی زانیاری پێشکەشکاران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتیمانەوە ناوەکان لە لیستی پێشکەشکراواندا دەردەکەوێت.

🏆⚽ پەیمانگەی لوتکە، وەک بەشێک لە پشتگیری بەردەوامی چالاکییە وەرزشییەکان، دووەمین وەرزی Fantasy Premier League ڕادەگەیەنێ...
20/08/2026

🏆⚽ پەیمانگەی لوتکە، وەک بەشێک لە پشتگیری بەردەوامی چالاکییە وەرزشییەکان، دووەمین وەرزی Fantasy Premier League ڕادەگەیەنێت! 🔥

🎮 League Code: r4354u

💰 خەڵاتەکان:
🥇 پلەی یەکەم: 150,000 IQD
🥈 پلەی دووەم: 100,000 IQD

🎁 هەروەها خەڵاتی هەفتانەش هەیە بۆ باشترین ئەنجامی هەفتانە، بە تایبەت لەو هەفتانەی یارییە گەورەکانی تێدا بەڕێوە دەچن.

📌 تاکە مەرج:
فۆڵۆکردنی پەیجی TikTok و انستاگرام و فەیسبوک ـی پەیمانگەی لوتکە.

⏳ ئێستا جۆین بکە و تواناکانی خۆت وەک ڕاهێنەری فەنتاسی تاقی بکەرەوە!

————————————
● ناونیشان: سلێمانی - کانی با - نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش و شاری ئابووریناسان
بۆ پەیوەندی کردن: 07709558080 - 07700488585 - 07500558080
✭ لوتکە : ئامانجمان گەیشتنی تۆیە بە لوتکە

FantasyLeague Football

19/08/2026

پەیمانگای لوتکە و کۆلێجی پزیشکی ددانی زانکۆی سلێمانی، ڕێککەوتننامەی کاری هاوبەش (MOU) ـیان واژوو کرد. 🤝
ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پراکتیکی فێرخوازانی بەشی تەکنەلۆجیای ددان و پەرەپێدانی تواناکانیان لە بواری کار و پیشە.
لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، فێرخوازان دەرفەتی زیاتر بۆ ڕاهێنانی کرداری، ئەزموونی ڕاستەقینە و پەرەپێدانی لێهاتووییە پیشەییەکان بەدەست دەهێنن بە پشتبەستن بە پێوەرە زانستی و جیهانییە پێشکەوتووەکان.
ئامانجمانە فێرخوازان تەنها زانیاری بەدەست نەهێنن، بەڵکو زانستەکانیان بگۆڕن بۆ توانای جێبەجێکردن و کارامەیی پیشەیی، بۆ ئامادەبوون بۆ بازاڕی کار.
سوپاسی ڕاگرایەتی و مامۆستا دڵسۆزەکانی کۆلێجی پزیشکی ددان لە زانکۆی سلێمانی دەکەین بۆ هاوکاری، پشتیوانی و پێشوازیی گەرمیان.
پێکەوە، بەرەو داهاتویەکی باشتر لە تەکنەلۆجیای ددان
لە لوتکە، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئاستێکی باڵاتر
————————————
● ناونیشان: سلێمانی - کانی با - نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش و شاری ئابووریناسان
بۆ پەیوەندی کردن: 07709558080 - 07700488585 - 07500558080
✭ لوتکە : ئامانجمان گەیشتنی تۆیە بە لوتکە

13/08/2026

ئەم گەڕانەی تۆ بەس کات بەفیڕۆ ئەدات
کاتێک پەیمانگای لوتکە هەبێت، گەڕان هیچ مانایەکی نیە.
ئێرە خاڵی دەستپێکی سەرکەوتن و کۆتایی هەموو دوودڵییەکانتە

هذا البحث ليس سوى إضاعة لوقتك
فمع وجود معهد لوتكە، لم يعد هناك ما يستدعي المزيد من البحث.
هنا تبدأ رحلتك نحو النجاح، وهنا تنتهي كل حالات التردد
————————————
● ناونیشان: سلێمانی - کانی با - نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش و شاری ئابووریناسان
بۆ پەیوەندی کردن: 07709558080 - 07700488585 - 07500558080
✭ لوتکە : ئامانجمان گەیشتنی تۆیە بە لوتکە

ۆرکشۆپەکانی دیکەت لە کیس چوو!! کێشە نیە!!ۆرکشۆپ و خولەکان بەردەوامن لە لوتکە!!✨ لە زانستەوە بۆ شارەزایی؛ لە شارەزایییەوە...
12/08/2026

ۆرکشۆپەکانی دیکەت لە کیس چوو!! کێشە نیە!!

ۆرکشۆپ و خولەکان بەردەوامن لە لوتکە!!
✨ لە زانستەوە بۆ شارەزایی؛ لە شارەزایییەوە بۆ پیشەیی‌بوون.

💉 وەرکشۆپی فێربوونی میزو پلازما (PRP)
لوتکە بە هاوکاری سەنتەری جوانکاری بەناوبانگی سلێمانی
سەنتەری مێلاڤ ڕێکئەخات.
ئەگەر دەتەوێت بنەما زانستییەکان و جێبەجێکردنی کرداری PRP بۆ دەموچاو و قژ فێربیت، ئەم وەرکشۆپە بۆ تۆیە.
لەناو ۆرکشۆپەکەدا:
• بنەما و زانیارییە زانستییەکانی PRP
• PRP بۆ جوانکردن و نوێکردنەوەی دەموچاو
• PRP بۆ پشتگیریی گەشەی قژ
• ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پرۆسەکە
• سەلامەتی و Infection Control
• Practical Training
🎓 Certificate of Participation
🎁 خەڵاتی تایبەت بۆ بەشداربووان لەلایەن سپۆنسەرەکانەوە
📍 زانیارییەکان
ماوە: ٢ ڕۆژ
ڕێکەوت: 17/8/2026
کات: 10:00 – 1:00
شوێن: پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی لوتکە
🎟️ بەشداری بەبێ بەرامبەرە
ژمارەی کورسییەکان سنووردارە!
📩 بۆ بەشداریکردن، نامە بنێرە لەڕێگەی پەیجی پەیمانگە.

————————————
● ناونیشان: سلێمانی - کانی با - نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش و شاری ئابووریناسان
بۆ پەیوەندی کردن: 07709558080 - 07700488585 - 07500558080
✭ لوتکە : ئامانجمان گەیشتنی تۆیە بە لوتکە

08/08/2026

✨ فێربوون، پڕاکتیک و هەنگاوی نوێ بۆ پەرەپێدانی تواناکانتان…..

پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی لوتکە بە هاوکاری کلینیکی ڤێنیس، ۆرکشۆپێکی تایبەتی و پڕۆفیشناڵی HydraFacial ڕێکخست. 💎

لەو ۆرکشۆپەدا بەشداربووان لەگەڵ بنەما زانستییەکان و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی HydraFacial ئاشنا بوون و بە شێوەیەکی پڕاکتیکی ئەزموونی کارکردن بەدەستیان هێنا. ✨

💆🏻‍♀️ زانیاریی زانستی + ڕاهێنانی پڕاکتیکی = شارەزایی زیاتر

هەنگاوێکی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و تواناکانتان لە بواری پێست و جوانکاری. �

————————————
● ناونیشان: سلێمانی - کانی با - نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش و شاری ئابووریناسان
بۆ پەیوەندی کردن: 07709558080 - 07700488585 - 07500558080
✭ لوتکە : ئامانجمان گەیشتنی تۆیە بە لوتکە

پەیمانگەی لوتکە سیمینارێکێکی بێبەرامبەر ساز دەکات تایبەت بە  ئامادەکردنی گەنجان بۆ بازاڕی کار و پەرەپێدانی تواناکانیان.ب...
05/08/2026

پەیمانگەی لوتکە سیمینارێکێکی بێبەرامبەر ساز دەکات تایبەت بە
ئامادەکردنی گەنجان بۆ بازاڕی کار و پەرەپێدانی تواناکانیان.

بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو بەڕێز :

ڕێبین شیرین
مامۆستای زمانی ئینگلیزی
چۆن تازەدەرچووان بتوانن دەرفەتی کارکردن بەدەست بهێنن ؟

درود محەمەد عەلی
بەرپرسی HR ی هەڵەبجە گروپ
کە لەم بەشەی سیمینارەکەدا تیشک دەخرێتە سەر چۆنێتی نوسینی CV و چاوپێکەوتنی کار

دەرچووانی پەیمانگا و زانکۆکان دەتوانن بەشدار بن !

سیمینارەکە لە بەرواری ١١/٨/٢٠٢٦ ڕۆژی سێشەممە
کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی ئەنجام دەدرێت

کۆفی بڕیک ئامادەکراوە
بەشداری کردن لەم سیمینارە بێبەرامبەرە

ئەگەر دەتەوێت هەنگاوێکی بەهێز بۆ داهاتووی کاریت بنێیت، ئەم سیمینارە دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن

ناونوسین سنوردارە ✨

بۆ بەشداریکردن، نامە بنێرین یان پەیوەندیمان پێوە بکەن .

————————————
● ناونیشان: سلێمانی - کانی با - نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش و شاری ئابووریناسان
بۆ پەیوەندی کردن: 07709558080
✭ لوتکە : ئامانجمان گەیشتنی تۆیە بە لوتکە

Address

کانی با
Sulaimaniya
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 16:00
Tuesday 08:00 - 16:00
Wednesday 08:00 - 16:00
Thursday 08:00 - 16:00
Saturday 08:00 - 16:00
Sunday 08:00 - 16:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Lutka Technical and Vocational Institute / پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی لوتکە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category