ئامادەیی کاروخی تێکەڵاو

ئامادەیی کاروخی تێکەڵاو Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ئامادەیی کاروخی تێکەڵاو, Education, Kandakaw, Sulaimanieh.

🔔خوێندکارانی ئازیزی قۆناغەکانی ١٠ ، ١١ سبەینێ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەستپێدەکات، لە کاتژمێر 8 بەیانی، بە پێی ئەو خش...
14/06/2026

🔔خوێندکارانی ئازیزی قۆناغەکانی ١٠ ، ١١
سبەینێ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەستپێدەکات،
لە کاتژمێر 8 بەیانی، بە پێی ئەو خشتەیەی بۆتان دانراوە.. تکایە لەکاتی دیاریکراودا ئامادەبە.
هیوای سەرکەوتن و دەرچونتان بۆ دەخوازین…. ✌️

ئاگاداری ئەم خوێندکارانەی ١٢ زانستی دەکەین،  کە لە هۆڵی ژمارە ٢٨٦ لەناو بینای خوێندنگاکەمانن، شێوازی دانیشتنیان بۆ تاقیک...
13/06/2026

ئاگاداری ئەم خوێندکارانەی ١٢ زانستی دەکەین، کە لە هۆڵی ژمارە ٢٨٦ لەناو بینای خوێندنگاکەمانن، شێوازی دانیشتنیان بۆ تاقیکردنەوە گشتیەکان بەم شێوازەی لای خوارەوە دەبێت…
بە هیوای سەرکەوتن و نمرەی بەرز..

💥💥💥 خوێندکارانی قۆناغی ١٠ ، ١١   ئاگاداربن خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم گۆڕانکاری تیاداکراوە بەهۆی بوونی پشووەوە… تک...
03/06/2026

💥💥💥 خوێندکارانی قۆناغی ١٠ ، ١١ ئاگاداربن خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم گۆڕانکاری تیاداکراوە بەهۆی بوونی پشووەوە… تکایە سەیری ئەم خشتە نوێیە بکەنەوە و هاوڕێکانتان ئاگاداربکەنەوە.

👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇

📣📣📣📣📣  ئــــــاگــــاداری  🔔ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی زانستی و وێژەیی ئەوانەی بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن...
01/06/2026

📣📣📣📣📣 ئــــــاگــــاداری

🔔ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی زانستی و وێژەیی ئەوانەی بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن بە (ئاسایی و دەرەکی و یەک ودووبابەتیەوە)، ڕۆژی چوارشەمە ٣-٦-٢٠٢٦ کاتژمێر ٩ تا ١١ سەردانی خوێندنگاکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پێناسەکانتان(باجەکانتان).
👈تکایە لە کاتی دیاری کراودا بێن، هەر خوێندکارێک نەیەت بۆ وەرگرتنەوەی، خۆی بەرپرسیارە.

30/05/2026

🔔ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی ١٠ وێژەیی(ب) دەکەین کە سبەینێ یەکشەمە ٣١-٥-٢٠٢٦ کاتژمێر٩ دەتوانن سەردانی خوێندنگا بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان(کارت)ەکان.

30/05/2026

⬛️ هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا سارا محمد رشید شانە، دەکەین بۆ کۆچی دوایی( دایکی )بەڕێزیان، لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی ببەخشێت بە ئازیزانیان و جێگای کۆچکردوش بەهەشت بێت …
انا للە وانا الیە راجعون

مامۆستایانی بەرزوبەڕێز ، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیزی خوێندنگاکەمان ، دایکان و باوکانی بەڕێز؛ بە ناوی دەستەی کارگێری...
27/05/2026

مامۆستایانی بەرزوبەڕێز ، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیزی خوێندنگاکەمان ، دایکان و باوکانی بەڕێز؛
بە ناوی دەستەی کارگێری خوێندنگاکەمانەوە لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێدەکەین،
ان شااللە هەموو سات و رۆژێکتان جەژن و شادی بێ، دووربن لە خەم و ناخۆشی، لەشساغ بن هەمیشه …
💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐

لەگەڵ پێدانەوەی ئەنجامی کۆششی ساڵێکی خوێندندا، پیرۆزبایی دەستەی کارگێری و مامۆستایانمان بە خوێندکارە زرنگ  و ئازاو و سەر...
25/05/2026

لەگەڵ پێدانەوەی ئەنجامی کۆششی ساڵێکی خوێندندا، پیرۆزبایی دەستەی کارگێری و مامۆستایانمان بە خوێندکارە زرنگ و ئازاو و سەرکەوتوەکانی قۆناغی دەیەم و یانزەیەمی خوێندنگاکەمان بەخشی ، لە پای بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و شایستە بە خۆیان…
هیوای سەرکەوتنی زیاترو بەدیهاتنی خەونەکانتان بۆ دەخوازین….
🎉🎉🎉🎉🎉🎉🎉💐💐💐💐💐💐💐💐

23/05/2026

📣📣📣 ئـــــاگـــــــــاداری ؛

سبەینێ رۆژی یـــەکشــەمە ٢٤-٥-٢٠٢٦ ئەنجامی کۆتایی ساڵ(کارت)ی خوێندکارانی پۆلی ١٠ ، ١١ ی خوێندنگاکەمان دەدرێتەوە، لەم کاتژمێرانەدا؛

👈قۆناغی ١٠ زانستی و وێژەیی کاتژمێر ٩
👈قۆناغی ١١ زانستی و وێژەیی کاتژمێر ١٠

تێبینی//
١-خوێندکار خۆی بێتەوە بۆ وەرگرتنی کارتەکەی.
٢- هێنانی مۆبایل بۆ ناو خوێندنگا قەدەغەیە.
٣-پابەند بن بەو کاتەی کە دیاری کراوە بۆتان.

بەهیوای سەرکەوتن …. ✌️✌️✌️

20/05/2026

🔔🔔🔔🔔🔔 ئــــاگــــاداری 🔔🔔🔔🔔🔔

سەرجەم خوێندکارانی ١٠ ، ١١ زانستی و وێژەیی خوێندنگاکەمان دەکەین، کە سبەینێ پێنجشەمە ٢١-٥-٢٠٢٦ کاتژمێر ٨ سەرلەبەیانی لەناو خوێندنگا ئامادەبن بۆ بینینەوەی تیانووسی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم.
تێبینی//
١- بەجلوبەرگی فەرمیەوە خوێندکار بێتەوە.
٢- هێنانی مۆبایل قەدەغەیە.
٣- تەنها سبەینێ خوێندکار مافی بینینی تیانوسەکانی هەیە.

Address

Kandakaw
Sulaimanieh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی کاروخی تێکەڵاو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category