13/08/2026
🛑 ئاگاداری
خوێندکارە ئازیزەکانی قوتابخانەی (( نساران )) و ھەموو ئەو خوێندکارانەی کە لە ئامادەیەکەمان وەرگیراون بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦ / ٢٠٢٧ بەخێربێن بۆ ئامادەییەکەمان
ئازیزان ڕۆژی دوو شەمە بەرواری(( ٢٠٢٦/٨/١٧))
لەکاتژمێر ( ٩ بۆ ١١:٣٠ )سەردانی خوێندنگە بکەن بەمەبەستی جیاکردنەوەی و دیاریکردنی بەشی خوێندن واتە ⬇️
بەشی (( زانستی و وێژەیی ))
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
✍️ خوێندکاری ئازیز یەکێکە لە گرنگترین بڕیارەکانی ژیانت بریتیە لەم دیاری کردنی بەشی خوێندنەت چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر داهاتووی خوێندنی زانکۆ و پیشەی داهاتووت
لەبەر ئەوە پێویستە ئەم بڕیارە زۆر بەژیرانە و بیرکردنە و لەسەر بنەمای توانای خۆت ئارەزووەکان و ئامانجەکانت بدرێت نەک تەنها بەهۆی هەڵبژاردنی هاوڕێ یان دەوروبەر ئەم بریارە بدەیت ..
وەک بەرچاو رونیەک ⬇️
🛑(بەشی زانستی) (( عیلمی ))
بۆ ئەو خوێندکارانە گونجاوە کە توانایان یان حەزیان لە بابەتەکانی وەک
(( بیرکاری، فیزیا، کیمیا ، زیندەزانی )) لەداھاتودا بۆ خوێندنی زانکۆی لە بوارەکانی
(( پزیشکی، ئەندازیاری، ددانسازی، دەرمانسازی )) بوارە زانستییەکانی دیکە دەتوانن بەردەوامبن .
🛑 (بەشی وێژەیی ) (( ئەدەبی ))
بۆ ئەو خوێندکارانە گونجاوە کە توانایان یان حەزیان لە زمان و مێژوو و جوگرافیا
لەداھاتودا بۆ خوێندنی زانکۆی لە بوارەکانی (( یاسا، ڕاگەیاندن، مامۆستایەتی، زمانەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان )) بەردەوام بن.
⏪ خوێندکاری ئازیز سەرکەوتن پەیوەست نییە بە جۆری بەشەکە !
بەڵکو پەیوەستە بە دڵسۆزی، ماندووبوون و بەردەوامبوون لە فێربوون.
هەر بەشێک دەتوانێت دەرفەتی سەرکەوتنی گەورە بۆ خۆت دروست بکەیت ئەگەر بە ویست و لێهاتوویی تواناکانی خۆت هەڵبژێردرابێت..
بەھیوای سەرکەوتن بۆتۆی ئازیز 🌷
🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻
(( ئامادەیی بەھاری کچان ))
📝♍️