Horticulture Department / College of Agricultural Engineering Sciences/ UoS

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimanieh
  • Horticulture Department / College of Agricultural Engineering Sciences/ UoS

Horticulture Department / College of Agricultural Engineering Sciences/ UoS Horticulture is the Department at the College of Agricultural Sciences Engineering belongs to the University of Sulaimani

Horticulture is the Department at the College of Agricultural Sciences belongs to the University of Sulaimani

پیرۆزە
25/08/2026

پیرۆزە

25/08/2026

دوای ڕێز و سوپاسمان بۆ بەڕێزان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەووی زانستی و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بەتایبەتی بەڕێز ( پ.د. کۆسار محمد على) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەڕێز ڕاگری کۆلیجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان بەڕێز (پ.د. بەهزاد حمە صالح مصطفى) و بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری کۆلیج بەڕێز (پ.ی.د. انور محمد رؤوف) و بەڕێز (پ.د. چنور هادی محمود ) و بەڕێز (پ.ی.د. ووریا صابر عبداللە) لێپراسراوی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و بەریز (پ. د. زید خلف) و سەرجەم ئەو بەڕێزانە هاوکار و یارمەتی دەرمان بوون بۆ گۆڕینی ناوی بەشەکەمان لە ( بەشی باخداری ) بۆ (بەشی باخداری و دیزاینی باخچەکان ) .
بەناوی سەرۆکایەتی بەشە تازەکەمان پیرۆزبایی لە سەرجەم ستافی بەشەکەمان ئەکەین هیواردین ببێتە مایەی پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر بۆ کۆلیجەکەمان و بەشەکەمان جارێکی تر پیرۆزمان بێت.
هەروەها سوپاسی لیژنەی زانستی بەش و لیژنەی گۆڕینی ناوی بەش دەکەین کە سەرجەم بابەت و وانەکانی بەشەکەیان نوێکردۆتەوە بەشێوەیەکی وا کە بگونجێت لەگەڵ زانستی سەردەم

پ.ی.د.لقمان غريب كريم برزنجي
سەرۆکی بەشی باخداری و دیزاینی باخچەکان

گوڵەكانی   باخچەكانی كۆلێج ڕازاوەتر و جوانتر دەكەن.سەرۆكایەتی بەش سوپاسی ستافی باخچە و خانووە داپۆشراوەکان دەكات، هیوای ...
23/08/2026

گوڵەكانی باخچەكانی كۆلێج ڕازاوەتر و جوانتر دەكەن.

سەرۆكایەتی بەش سوپاسی ستافی باخچە و خانووە داپۆشراوەکان دەكات، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت

11/08/2026
هەڵمەتی لێکردنەوەی کاڵەکی دێم  #باخداریمامۆستایانی بەشەکەمان بە پشووی هاوین دڵسۆزانە لە کێڵگەی فێرکاری خەریکی خزمەتن نمو...
11/08/2026

هەڵمەتی لێکردنەوەی کاڵەکی دێم #باخداری
مامۆستایانی بەشەکەمان بە پشووی هاوین دڵسۆزانە لە کێڵگەی فێرکاری خەریکی خزمەتن نمونەیان زۆر بێت سوپاسیان ئەکەین

زانکۆی سلێمانی و هۆڵەندا پڕۆژەیەکی هاوبەشی ڕاهێنان لەبواری کشتوکاڵدا بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێدەهێنن
08/08/2026

زانکۆی سلێمانی و هۆڵەندا پڕۆژەیەکی هاوبەشی ڕاهێنان لەبواری کشتوکاڵدا بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێدەهێنن

The University of Sulaimani, in partnership with the Consulate General of the Kingdom of the Netherlands, has concluded a four-week capacity-building programme designed to equip students with the knowledge and practical skills needed to meet the evolving demands of the agricultural sector. A tota....

🌱 پەرەپێدانی کارامەییەکانی کشتوکاڵ و خۆراکخوێندکارانی دەستنیشانکراوی   و کۆلێژ بەشداربوون لە پڕۆگرامێکی تایبەت بە پاڵپشت...
07/08/2026

🌱 پەرەپێدانی کارامەییەکانی کشتوکاڵ و خۆراک

خوێندکارانی دەستنیشانکراوی و کۆلێژ بەشداربوون لە پڕۆگرامێکی تایبەت بە پاڵپشتی کۆنسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندا بۆ بەستنەوەی خوێندکارانی زانکۆ بە کەرتی بازرگانیی کشتوکاڵییەوە لە هەرێمی کوردستان.

🔹 پڕۆگرامەکە بۆ ماوەی 4 هەفتە بوو بە شێوەی گەشتی مەیدانی و وۆرکشۆپی پراکتیکی بۆ ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ بازاڕی کاری کشتوکاڵیی مۆدێرن.

🔹 سەرپەرشتیارانی خولەکە:
• پ.ی.د. پێشەوا مصطفى – سەرۆکی بەشی سامانە سروشتییەکان
• پ.ی.د. هیران سەروەر – سەرۆکی بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری
• م. هاوار سلێمان – بڕیاردەری بەشی باخداری

🔹 بە پاڵپشتی بەڕێزان:
• پ.د. زانا محمود – جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
• پ.د. بەهزاد حمە صالح – ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
• م. ڕازان عومەر – لێپرسراوی ئۆفیسی گرانت

🎓 کۆتایی پڕۆگرامەکە: لە بەرواری ٦ی ئابی ٢٠٢٦ مەراسیمێکی تایبەت ڕێکخرا لە هۆتێل ڕۆتانا بە ئامادەبوونی:

• ئادریان ئایسڵستاین (Adriaan IJsselstein) – کۆنسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا
• هۆشەنگ کانەبی – ڕاوێژکاری کشتوکاڵی كونسوڵخانە

✨ : سەرۆکایەتی بەش زۆر سوپاسی کۆنسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندا و سەرجەم ئەو لایەنانە دەکات کە هاوکاربوون، هەروەها هیوای سەرکەوتن و ئایندەیەکی گەش بۆ خوێندکارە ئازیزەکان دەخوازێت.

07/08/2026

Address

Horticulture Department/College Of Agricultural Sciences/Bakrajo/Awall Road
Sulaimanieh

Opening Hours

Monday 08:00 - 14:00
Tuesday 08:00 - 14:00
Wednesday 08:00 - 14:00
Thursday 08:00 - 14:00
Sunday 08:00 - 14:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Horticulture Department / College of Agricultural Engineering Sciences/ UoS posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category