H T L

H T L بەخێر بێن بۆ پەیجی H T L!
سەرەتا فۆڵۆومان بکەن! سوپاس

لە هەڵەبجە ئاڵا داگرنئەڵێی شانزەی سێیە شارمئاگر بەربۆتە گەرووم و ئێستا خۆراكی بە سووتووی چنگی خارمسەر بڵندكەن ئاڵا داگرن...
18/08/2025

لە هەڵەبجە ئاڵا داگرن

ئەڵێی شانزەی سێیە شارم
ئاگر بەربۆتە گەرووم و
ئێستا خۆراكی بە سووتووی چنگی خارم

سەر بڵندكەن ئاڵا داگرن
محەمەدێكی تری شار
پارێزەرێكی تری خاك
بە جەستەی خۆی
جامێ ئاوی زیندەگی كردە دڵی یار

ئاڵا داگرن و بێدەنگ بن
بەڵام مەمرن و شەبەنگ بن
مەهێڵن شانزە بێ و هەستن
پەڕۆی ڕۆحی ئاری و محەممەد
لە جەستە و تەوێڵی سوتاوتان بەستن
لە هەڵەبجەوە بانگ بكەن بانگی ویژدان
بڵێن دە كوان
پارێزەرانی نیشتیمان
ئەوانەی لە سەراپەردەی سپی و سورا
بەدەم عەیشەوە سەرمەستن

سێ ڕۆژ ئاڵا بهێننە خوار
هەڵەبجە شین دەكا شینی
گەنجی هەژاری شۆڕەسوار
دەمێ ئاو و دەمێ ئاگر
گاهێ گەواڵەی پڕ ئازار
ئەڵێی ئەمڕۆ شانزەی سێیە
دەی دایگرن ئەو ئاڵایە
جەرگی هەڵەبجە بە سوێیە

سەرت بەرزكە هەڵەبجەی دڵ
تۆ ناكەوی و ئیتر نامری
شەرت بێ بۆ ئەو ئازیزانەت
كە دەبنە قوربانی گیانت
وشە بكەم بە ملوانكەی گەردنی مێژووی نیانت

ئاری عەبدولەتیف
رۆحت شادی بەهەشت بێ
كاكە محەممەد گیان
تۆ و هەموو گەنجان و قوربانیانی هەڵەبجە و كوردستان

وێنەكە گرافیكی بەشێك لە كۆچكردوان و قوربانیانی هەڵەبجەیە كە بەم نزیكانە جێیان هێشتوین بە كارەسات و دەیانی تر هەن كە هەندێكیان ئافرەتن و داوای بەخشین دەكەم لە لەبیركردنیان
خوای گەورە لێیان خۆش بێت
٢٠٢٥/٨/١٨

18/08/2025

هەڵەبجە و خەم دوانەیەکی لە یەک دانەبڕاو😢😢
إنــا لـلـە و إنـا إلـیـە راجـعـون
کاکە ئاری دوێنێ لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی چنار و مۆردین گیانی بەخشی بە خوای گەورە لە پێناو پاراستنی ژینگە و گیاندارەکانی ئەو سنوورە

خوای گەورە لێت خۆش بێت و شوێنت بەهەشت بێت!

20/04/2025

الحمد لله علی كل حال

أللهم صل على سيدنا محمد وعلى آل سيدنا محمد.
07/03/2025

أللهم صل على سيدنا محمد وعلى آل سيدنا محمد.

07/03/2025

الحمد لله على كل حال

24/01/2025

أللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين وسلم تسليما كثيرا إلى يوم الدين.

ڕۆژی هەینی یە زۆرترین صلاوات بنێرن بۆ ڕۆحی پاکی پێغەمبەری خۆشەویستمان.

لیستی مووچەی مانگی ١١
02/01/2025

لیستی مووچەی مانگی ١١

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانهاوڕێیانی خۆشەویست سوپاستان دەکەین سەبسکرایبی  ( Subscribe ) ی ئەو چەناڵی یوتیوبە بکەن!
14/12/2024

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاوڕێیانی خۆشەویست سوپاستان دەکەین سەبسکرایبی ( Subscribe ) ی ئەو چەناڵی یوتیوبە بکەن!

13/12/2024
خوای گەورە بە نسیبی هەموو لایەکی بکات
16/11/2024

خوای گەورە بە نسیبی هەموو لایەکی بکات

10/11/2024

.بە ناوی خوای گەورە

مژدەیەکی خۆش بۆ مامۆستایانی گشت قۆناغەکانی خوێندن

بۆ تەواوی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی تاکو ئامادەیی
........ سڵاوی زانست و فێربوون.......

سوپاس بۆ خوای گەورە لە ئێستادا
ناوازەترین پلانی مامۆستامان بۆ هێناون
بە دیزاینی بئ وێنە بۆ بەرگەکەی و ناوەڕۆکێکی زۆر تایبەت کەوتە بەر دەستی مامۆستایانی بەڕێز و ئارەزوومەندانی پلانێکی شایستە.

لە هەفتەی داهاتوو دەکەوێتە بەردەست و خزمەتی مامۆستایانی بنەڕەتی و ئامادەیی .

لە ناو پلانەکە دا سەرجەم ئەم بابەتانەی تێدایە،
👇👇👇👇👇

1️⃣ 📢 📝 پلانی ساڵانە
2️⃣ 📢 📝 پلانی مانگانە
3️⃣ 📢 📝 پلانی هەفتانە
4️⃣ 📢 📝 پلانی ڕۆژانە
5️⃣📢 📝 تۆماری زانیاری گشتی قوتابی
6️⃣📢 📝 لیستی غیابات
7️⃣📢 📝 تۆماری هەڵسەنگاندن
8️⃣📢 📝 تۆماری نمرەکان
9️⃣📢 📝 تۆماری پێداویستیەکان
🔟📢 📝 تۆماری سەرجەم چالاکییەکان
1️⃣1️⃣📢 📝 تۆماری ، گەشتە زانستیەکان
1️⃣2️⃣📢 📝 تۆماری سەرجەم تێچووەکان
1️⃣3️⃣📢📝سی ڤی مامۆستا و چەند بابەتێکی تر

کە پلانی ساڵ، وەرز، هەفتە و ڕۆژانە لە خۆدەگرێت لەگەڵ سەرجەم تۆمارە پێویستەکانی مامۆستا بۆ ساڵێکی خوێندن. بە شێوەیەک دانراوە کە ئاماژە دەدات بە سەرجەم پێکهێنەرەکانی پلانی وانەوتنەوە ، مەرجەکانی پلانی ڕوون و واقیعی، میتۆدی وانەوتنەوەی هاوچەرخ، شێوازی کارکردنی فێرخواز و سەنتەربوونیان لە پرۆسەی فێربووندا .
هەنگاوەکردارییەکانی جێبەجێکردنی پلانی تێدایە ،
شایانی باسە ئەم پلانە زۆر تۆکمەیە و کاری مامۆستا جوانتر و ئاسانتر دەکات.
پێویست ناکات مامۆستا بارگرانی و زەحمەتی بۆ خۆی دروست بکات .



بەهیوای سەرکەوتن و بەرهەمی باشتر.
بۆدەست کەوتنی ئەم بەرهەمە یان هەر پرسیارێک
پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن . یان . #ڤایبەر

07502424145/ م .عبدالستار
07501841094/ م. طە
07502024121 م. سۆران
ئەم بەرهەمە دروست کراوە لەلایەن مامۆستای راهێنەر👇👇

Address

Sulaimanieh

Opening Hours

Monday 09:00 - 23:00
Tuesday 09:00 - 23:00
Wednesday 09:00 - 23:00
Thursday 09:00 - 23:00
Friday 10:30 - 23:44
Saturday 09:00 - 12:00
Sunday 09:00 - 23:45

Telephone

+9647501129357

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when H T L posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to H T L:

Shortcuts

Share