Water Resources Engineering Department

Directions

Water Resources Engineering Department This page is the formal page of Irrigation Department at the Faculty of Engineering, University of Sulaimani, Sulaimani City, Kurdistan Region, Iraq.

The department specialty is a part of Civil Engineering, our graduated students are capable to design structurally and hydraulically all water engineering projects in addition to construction projects and highways. Moreover, according to the various types of Civil Engineering related subjects are offering in this department, Irrigation BSc graduates able to think critically, discover related issues, develop modern projects, research for updates, design and supervise related site work successfully.

29/08/2026
🌊 **گەشتێکی زانستی و مەیدانی بۆ وڵاتی چین لە بواری ئاودێریی زیرەک** 🇨🇳💧وەک نوێنەرانی **زانکۆی سلێمانی** و **کۆلێژی ئەندا...
29/08/2026

🌊 **گەشتێکی زانستی و مەیدانی بۆ وڵاتی چین لە بواری ئاودێریی زیرەک** 🇨🇳💧

وەک نوێنەرانی **زانکۆی سلێمانی** و **کۆلێژی ئەندازیاری** (بەشی ئەندازیاریی سەرچاوەکانی ئاو)، پ. د. کاوە زیدان عبدالرحمن (سەرۆکی بەش) بە هاوڕێیەتی م. شڤان فارس، بەشدارییان کرد لە خولێکی ڕاهێنانی زانستیی دوو هەفتەیی لە **پارێزگای چێجیانگ** لە وڵاتی چین، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی چین ڕێکخرابوو.

📌 **دیارترین دەستکەوت و سەردانە مەیدانییەکان:**

* 💡 **ئاودێریی ورد (Precision Irrigation):** ئاشنابوون بە سیستەمی زیرەکی ئاودێری لە پێنج قۆناغدا (هەستپێکردن ⬅️ شیکردنەوە ⬅️ بڕیاردان ⬅️ کۆنترۆڵ ⬅️ هەڵسەنگاندن).
* 🏢 **سەردانی کۆمپانیا و سەنتەرە جیهانییەکان:**
* **Tianjian Water Group:** وێستگە زیرەکەکان و فلتەرکردنی سێرامیكی ئاو.
* **Dayu Water-Saving Group:** تەکنەلۆژیای "مێشکی ئاودێری" و بەکارهێنانی BIM و GIS.
* **Hikvision:** بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد (AI) بۆ دیاریکردنی پێداویستیی ئاوی ڕووەک.
* **وێستگەی تاقیکاریی چێجیانگ و بەنداوی شانگبۆ:** سیستەمی کۆنترۆڵی دووربەدەست و ئۆتۆماتیکردنی ئاودێری.

🎯 **ئامانجی ئێمە:**

گواستنەوەی ئەم ئەزموونە جیهانییانە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی ئەزموونی و نوێکردنەوەی ژێرخانی ئاودێری بە ئامرازی دیجیتاڵی.

سوپاسێکی تایبەت بۆ گەل و حکومەتی چین بۆ پێشوازیی گەرم و هاوبەشکردنی زانست و ئەزموونەکانیان. 🙏✨

#چێجیانگ #چین

ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەممە ڕیکەوتی ٢٤-٥-٢٠٢٦ کاتژمێر  ١٠:٠٠ سەرلەبەیانی ، لە درێژەی چالاکیە زانستیەکانی بەشی ئەندازیاری سەرچاو...
24/05/2026

ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەممە ڕیکەوتی ٢٤-٥-٢٠٢٦ کاتژمێر ١٠:٠٠ سەرلەبەیانی ، لە درێژەی چالاکیە زانستیەکانی بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو،لە هۆلی سمینارەکانی کۆلێجی ئەندازیاری ، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەڕێزی سەرجەم بەشەکانی ئەندازیاری سمینارێکی زانستی لەلایەن بەرێز مامۆستا (برهان محمد شریف ) پێش کەش کرا، بەناونیشانی
(خوێندنەوەیەکی ئەندازیاری و تەکنیکی بۆ پرد وژێرخانی گواستنەوە لە سلیمانی لە سەردەمی بابانەکاندا )
هەروەها ڕۆژی دوو شەممە ڕیکەوتی ١٨-٥-٢٠٢٦ کاتژمێر ١:٠٠ دوانیوەڕۆ ، لە درێژەی چالاکیە زانستیەکانی بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو،لە هۆلی سمینارەکانی کۆلێجی ئەندازیاری ، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەڕێزی بەشەکانی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو ،تەلارسازی،شارستانی وکارەبا سمینارێکی زانستی لەلایەن بەڕێز مامۆستا (برهان محمد شریف )پێش کەش کرا، بەناونیشانی
(کورتەیەک لەمێژووی یەکەمین بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو لەعێراقدا.
سوپاس وپیزانین بۆ بەشداری وئامادەبوانی سەرجەم مامۆستایانی بەڕێز

سیمیناری خوێندکارانی قۆناغی یەکەملە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠-٥-٢٠٢٦ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاری سەرچاوە کانی ئاو،...
22/05/2026

سیمیناری خوێندکارانی قۆناغی یەکەم
لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠-٥-٢٠٢٦ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاری سەرچاوە کانی ئاو، لە چوارچێوەی وانەی (Introduction to Water Resources Engineering) بەسەرپەرشتی مامۆستای وانە و بەچەند گروپێک هەستان بە پێشکەش کردنی چەند سیمینارێکی زانستی لەسەر پڕۆژە کانی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو بەم شێوەیە:
1. پۆندی تەکیەی جەباری-چەمچەماڵ
2. پڕۆژەی ئاودێری جۆگەی موان-شارەزور
3. پۆندی دەرەوەیان-قەرەداخ
4. پۆندی پریس-هەڵەبجە
5. پڕۆژەی ئاودێری جۆگەی سەنگەسەر
6. پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە- سیستمی دابەشکردن
7. پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە- سیستمی پاککردنەوە
8. پڕۆژەی ئاوی دوکان-سلێمانی
9. پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی سلێمانی- گەڕەکی شەکرەکە
10. پڕۆژەی ئاوی سەراو-سەیدسادق
11. پۆندی سۆتکە-سلێمانی
12. بەنداوی چەقچەق
13. پۆندی عەلیاوا-قەرەداخ
14. بەنداوی زەلان-شارباژێڕ
15. پڕۆژەی ئاودێری جۆگەی سەروچاوە-ڕانیە
16. ڕووباری تانجەڕۆ
17. پڕۆژەی ئاودێری جۆگەی زێڕینجۆ-شارەزوور
18. پۆندی گورگەیەر-پێنجوێن
سوپاس بۆ ئەم شوێنانە بۆ هاوکاریی خوێندکاران :
• بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانی
• بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی
• بەڕءوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە
• بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سەیدسادق
• بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری چەمچەماڵ

🌊 لە هۆڵی خوێندنەوە بۆ دڵی پڕۆژە ئاوییەکان!بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو گەشتێکی زانستی فراوانی بۆ خوێندکارانی سەرجەم ...
16/05/2026

🌊 لە هۆڵی خوێندنەوە بۆ دڵی پڕۆژە ئاوییەکان!

بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو گەشتێکی زانستی فراوانی بۆ خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکان ڕێکخست بۆ بەنداوی دوکان و پڕۆژەی ئاوی تابین.

📍 وێستگەکانی گەشتەکە:
🔹 دیدار لەگەڵ بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان (ئەندازیار کۆچەر) و پێشکەشکردنی قەڵغانی ڕێز و سوپاس.
🔹 بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی بەنداوەکە و ئاشنابوون بە ووردەکارییەکان.
🔹 ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی زانستی لە کەشێکی پڕ چێژدا و دابەشکردنی خەڵات.
🔹 بینینی ویر و کەناڵەکانی پڕۆژەی ئاوی تابین لە نزیکەوە.

هەوڵدەدەین وانە تیۆرییەکان بە جیهانی واقیعی ببەستینەوە بۆ ئەوەی خوێندکارەکانمان وەک ئەندازیاری بەتوانا پێبگەن. 🎓

🙌 سوپاسی بێپایان بۆ:

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان (کاک کۆچەر، کاک سەلام و ئەندازیار تەڤگە).

سپۆنسەرە ئازیزەکانمان: کۆمپانیای ناترۆن و نووسینگەی ئەندازیاری سمارت بۆ دابینکردنی تێچووی گەشتەکە و دیارییەکان.

#ئەندازیاری

لە هەنگاوێکی دڵسۆزانە و خەمخۆرانەدا بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی خوێندکارانمان، دەمانەوێت زۆرترین سوپاس و پێزانینی خۆما...
09/05/2026

لە هەنگاوێکی دڵسۆزانە و خەمخۆرانەدا بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی خوێندکارانمان، دەمانەوێت زۆرترین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی مامۆستا **(عومەر محەمەد)**، ستافی دڵسۆزی بەشەکەمان (بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو) بکەین. 💧📐

ئەندازیار عومەر، وەک هەستکردن بە لێپرسراوێتی و دڵسۆزی بۆ بەشەکەمان، هەڵساوە بە بەخشین و دابینکردنی دوو ئامێری (Laser Level) بۆ تاقیگەی ڕووپێوی (Surveying Lab). 📏🔭

بێگومان ئەم ئامێرانە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ خوێندکارانمان لە کاتی وانە پراکتیکییەکاندا و یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئاشنابوونی زیاتریان بە کارە مەیدانی و ڕووپێوییەکان.

دەستی ماندووبوونی دەگوشین و هیوای سەرکەوتن و تەندروستییەکی باشی بۆ دەخوازین، نموونەیان هەر زۆر بێت لە خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردە و زانستدا. 💐🎓

#زانکۆ #ئەندازیاری #تاقیگە

بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو کۆچی دوایی هاوکارێکی بەرێز و مامۆستایەکی دڵسۆزم...
03/05/2026

بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو کۆچی دوایی هاوکارێکی بەرێز و مامۆستایەکی دڵسۆزمان، مامۆستا ئەزمەڕ شەوکەت ڕادەگەیەنێت.
بۆ زیاتر لە ٢٠ ساڵ، مامۆستا ئەزمەڕ ڕووخساری دیاری وانەکانی ڕووپێوی بوو. ئەو تەنها مامۆستا نەبوو، بەڵکو ڕێبەر و هاوڕێی زۆربەمان بوو. ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ بەخشینی زانستەکەی، و خولیای بۆ کارەکەی جێپەنجەیەکی کاڵنەبووەوەی بەجێهێشتووە لەسەر هەزاران خوێندکار کە بەم بەشەدا و بەشەکانی تری کۆلێچ تێپەڕیون.
ئێمە خەمباری لەدەستدانی مامۆستامانین کە میهرەبانی و دەیان ساڵ خزمەتی هەرگیز لەبیر ناکرێت. بۆ خێزان و کەسە نزیکەکانی: بەشدارین لە خەم و پەژارەتان و قووڵترین سەرەخۆشیتان لێدەکەین.
سوپاس مامۆستا ئەزمەڕ، بۆ هەموو ئەو شتانەی پێشکەشی ئەم بەشەت کرد. جێگەت زۆر دیار دەبێت

Address

Sulaimani, Kirkuk Road
Sulaimania
334

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Water Resources Engineering Department posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share