Mohammed Ali

Directions

Mohammed Ali Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Mohammed Ali, Tutor/Teacher, Sulaimania.

شانۆگەری "دڵی خۆم نیە لەسینەمدا" شایانی تەماشاکردنە. دەستخۆشی و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ نوسەرو دەرھێنەرو ستافە بەتوا...
24/09/2026

شانۆگەری "دڵی خۆم نیە لەسینەمدا" شایانی تەماشاکردنە. دەستخۆشی و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ نوسەرو دەرھێنەرو ستافە بەتواناکەی ئەم شانۆگەریە.

پێشنیازێک بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانپێشنیازدەکەم دیداری لوتکەی سلێمانی (١٧ و ١٨ی ٩ی ٢٠٢٦) بەڕێوەنەچێت و ئەو بودجە زەبەلاح...
05/09/2026

پێشنیازێک بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان

پێشنیازدەکەم دیداری لوتکەی سلێمانی (١٧ و ١٨ی ٩ی ٢٠٢٦) بەڕێوەنەچێت و ئەو بودجە زەبەلاحەی بۆی تەرخانکراوە؛ بخرێتە خزمەت تەواوکردنی کۆمەڵگای پەروەردەیی قالاوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەردی بناغەی دانراوە و تا ئێستا تەواو نەکراوە! یاخود تەرخانبکرێت بۆ دروستکردنی چەند قوتابخانەیەک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی پۆلەکان.

بەڕاستی کاتی ئەوە نەهاتووە سنورێک بۆ ئەم لێشاوە لە دیدار و کۆنفرانس و لوتکە نمایشییانە دابنرێت؟ ئایا باشتر نیە ئەم هەموو بودجەیە لە پرۆژەی خزمەتگوزاریدا خەرجبکرێت کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان هەیە؟

کە ڕەشەبا ڕێی پێگرتی  ببە بەشاخکە شەماڵ هات بە پیرتەوە ببە بە باخشێرکۆ بێکەسبەھیوای سەرکەوتنی ئاشتەوایی لەڕۆژئاڤا؛ ڕۆژئا...
26/08/2026

کە ڕەشەبا ڕێی پێگرتی ببە بەشاخ
کە شەماڵ هات بە پیرتەوە ببە بە باخ
شێرکۆ بێکەس

بەھیوای سەرکەوتنی ئاشتەوایی لەڕۆژئاڤا؛ ڕۆژئاڤای خاوەن زیاد لە یانزە ھەزار شەھیدو بیست و یەک ھەزار بریندار.

"لەوەتەی بیرم بێت خەریکی ئەوەیە میللەت ڕابهێنێت کە بە دەرد و نەهامەتییەکانی خۆی پێبکەنێت، نەک بە جەلادەکەی. ئەمەش مەترسی...
21/08/2026

"لەوەتەی بیرم بێت خەریکی ئەوەیە میللەت ڕابهێنێت کە بە دەرد و نەهامەتییەکانی خۆی پێبکەنێت، نەک بە جەلادەکەی. ئەمەش مەترسیدارترین و فریودەرترین فۆڕمی سڕکردنە بە ناوی قسەخۆشییەوە".

ھاوڕای ئەم نوسینەی کاک ڕەوا ھەژارم؛ دەستخۆش

ئەم کاک شێرکۆیە کە دەمێکە قسە و نوکتەکانی گەردێک لە خوریی پەزەکانی دەربار ناکاتەوە، لە تازەترین داهێنانیدا شکۆی مرۆڤی گیرۆدەی دابەزاندووە بۆ پلەی مریشکی دەواجن. با وا دابنێین لە پانتایی فشەفشی کۆمیدیادا ئەم شوبهاندنە قابیلی تێپەڕین بێت، بەڵام لە تەرازووی سیاقی ئەم گفتوگۆیە و ئوسوڵ و ناهەمواری دۆخی میلەتی ئێمەدا، مایەی نەفرەت و چەمۆڵە لێدانە.

گرفتی ئەم پیاوە لەوەدایە؛ لەبری ئەوەی تەنز بکاتە ئامرازێکی بڕەر بۆ ئەوەی خەڵک بە هەڵەوپەڵە و گەندەڵییەکانی دەسەڵات پێبکەنێت، هاتووە سەنعەتەکەی سەرەوژێر کردووەتەوە. لەوەتەی بیرم بێت خەریکی ئەوەیە میللەت ڕابهێنێت کە بە دەرد و نەهامەتییەکانی خۆی پێبکەنێت، نەک بە جەلادەکەی. ئەمەش مەترسیدارترین و فریودەرترین فۆڕمی سڕکردنە بە ناوی قسەخۆشییەوە.

بۆیە من بوومایە لە بری کاک ڕانکۆی پێشکەشکار پێم دەوت: خۆش نەبوو ڕەحمان، پێکەنینمان پێت نەهات...

بەرپرسێکی یەکێتی وتویەتی "چەتری کولتووری سلێمانیمان بۆیە دروستکردوە؛ هەتاکو ھونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی سلێمانی نەبن بەپارت...
11/08/2026

بەرپرسێکی یەکێتی وتویەتی "چەتری کولتووری سلێمانیمان بۆیە دروستکردوە؛ هەتاکو ھونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی سلێمانی نەبن بەپارتی".
ئەگەر ئەمە مەبەستەکەبێ؛ بێگومان کارەساتە.

بەڵام گومان و پرسیارو ترسەکەش ئەوەیە: کە ئەمە چەتر نەبێ و تۆڕبێ بۆ دەستەمۆکردن و دەستبەسەراگرتنی موتڵەقی بواری کولتووری و ڕۆنشبیری سلێمانی. بەدڵناییەوە ڕودانی ئەم سیناریۆیە؛ دەبێتە کارەساتی کارەساتەکان.

سەرەڕای قەیرانی ئابووری و سیاسی و گەندەڵی و دڵەڕاوکێی جەنگ؛ ڕوونکردنەوەکەی هاوسەری د. عەبدوللەتیف بۆ چەندەمین جار ئەوەی ...
02/08/2026

سەرەڕای قەیرانی ئابووری و سیاسی و گەندەڵی و دڵەڕاوکێی جەنگ؛ ڕوونکردنەوەکەی هاوسەری د. عەبدوللەتیف بۆ چەندەمین جار ئەوەی دایەوە بە گوێماندا:
سەلەفیزم نیفاقێکی مەترسیدار و جۆرێکە لە دەرد و نەخۆشیی کوشندە کە ساڵانێکە جەستەی ئەم کۆمەڵگەیەی تەنیوە. ئەرکی هەموو تاکێکی ئازادیخواز و بەویژدانە، بە جیاوازیی ئایینی و فکری و سیاسییەوە، بەرەنگاری ئەم ژەهرە ببێتەوە.

سەرۆکی نەوەی نوێ؛ مێژووی سەرکردەکان و بازاڕی سیاسەت-بەراوردکردنی خۆت و ڕێککەوتنەکەت بە ئۆجەلان و ماندێلا، هیچ بنەمایەکی ...
02/07/2026

سەرۆکی نەوەی نوێ؛ مێژووی سەرکردەکان و بازاڕی سیاسەت

-بەراوردکردنی خۆت و ڕێککەوتنەکەت بە ئۆجەلان و ماندێلا، هیچ بنەمایەکی مێژوویی و سیاسی نییە، بەڵکو چەواشەکارییەکی گەورەیە.

-ماندێلا و ئۆجەلان هەر یەکەیان ٢٧ ساڵ لە تەمەنی خۆیان لە پێناو ماف و ئازادیی دوو نەتەوەی جیاوازدا لە زینداندا بەڕێکرد. ناکرێت خەباتی چەندین ساڵەی ئەوان بە ڕێککەوتنی کاتی و حزبی و بازرگانی بەراورد بکرێت.

شێواندنی مێژوو و ڕاستیەکان لەچەند چاوپێکەوتنێکدا؛ گێڕانەوەکانی سەرۆکی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان بۆ ململانێکانی ناوخۆی گ...
27/06/2026

شێواندنی مێژوو و ڕاستیەکان

لەچەند چاوپێکەوتنێکدا؛ گێڕانەوەکانی سەرۆکی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان بۆ ململانێکانی ناوخۆی گۆڕان؛ ئەوەندە تەژییە بە چەواشەکاری و ھەڵە و خۆ بەفریشتەکردن کە مرۆڤ ناچار دەکات ھەندێک ڕاستی بخاتەڕوو:

یەک: ئاشکرایە تەوریسی سیاسی و کۆمپانیای وشە یەکێک بوون لەھۆکارە سەرەکیەکانی شکستی گۆڕان، تۆش یەکێک بووی لەئەندازیارانی ئەم پیلانە. بەڵگەی ئەم قسەیەشم گروپی ھەستانەوە بوو کە ئەندامەکانی بریتیبوون لە (یوسف محمد، ھۆشیار عبداللە، ئارام شێخ محمد، عەدنان عوسمان ، عەلی حەمە ساڵح، زمناکۆ جەلال، محمد علی). بۆچی دامەزرا؟ بۆچی کۆبوونەوە چەند کاتژمێرییەکەی شەوی ٢٠١٧/٦/٢٢، لەشوقەیەکی پاک ستی، بوو بەدەمەقاڵەیەکی زۆر توند؟ بۆچی کۆبوونەوەکەو کاری گروپەکە بەدڵێێشان لە یەکتری کۆتایی ھات؟ گرنگ نیە ببپرسین کەهۆکاری جیاوازی و دەمەقالێکان و ھەڵوەشانەوەی گروپەکە بە درێژایی ڕۆژ و مانگەکانی دواتر لەسەرچیبوون؟

دوو: : گروپێک کە ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لەکەوتنی گۆڕاندا ئەو کۆمەڵە بەناو گەنجەبوون، دوای مردنی ڕێکخەری گشتی چونە بنکڵێشەی کوڕەکانی و پلانی دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵ و میدیای گۆڕانیان داڕشت. ئەمەش بە ئومێدی ئەوەی خۆیان ببنە بڕیار بەدەستی بزوتنەوەکە. بەداخەوە تۆش یەکێک بووی لە کەسە دیارەکانی ئەم گروپە. زیاتر لەمەش، جەنابت ڕۆڵی سەرەکیت ھەبوو لەوەی کە گۆڕان بە عەمەلی ببێتە بارمتە و کرێچی موڵک و ماڵ و دارایی و میدیای کۆمپانیای وشە. ئەم گروپە (ناوەکانیان پارێزراون) بونە ئەندازیاری وێرانبونی گۆڕان و تەوریسی دارایی و سیاسی و میدیایی، ھاوکات ڕۆڵی گەورەیان ھەبو لە دروستبونی حیزب لەناوحیزبداو لاوازبونی دامەزراوە فەرمیەکانی گۆڕان.
باسکردنی سەروەری یاسا، شەفافیەتی دارایی و ڕۆڵی دامەزراوە بۆ حکومڕانی ھەرێم لەلایەن ئەندامانی ئەم گروپەوە (بەئێستاشەوە)؛ بوەتە گەورەترین نیفاقی سیاسی و چەواشەکاری.

سێ: گوایە "ململانێکانی ناو گۆڕان؛ ململانێی نێوان گەنج و پیرەکان بووە. شکستەکەش دەرئەنجامی تاوانی پیرەکان بووە کە ڕێگربوون لەوەی کە دەبوایە خانەی ڕاپەڕاندن گەنجی تێدابوایە". بە ئەرک نەبێ بۆ مەگەر سەیید عمر،حەمە تەوفیق ڕەحیم، مستەفای سەیید قادر، جەلال جەوھەر گەنج بوون؟ کە بەڕێزتان بە ئۆکەی و ڕەزامەندی (گروپی تەوریس) بوویتە گەورەترین پاڵپشتیان لەپێناو دەرچوونیان وەک ڕێکخەرو ئەندامانی خانەی ڕاپەراندن، بۆ مەگەر کوتلەیان نەبویت لە ناوبزوتنەوەکە؟
بێزەحمەت پشتگیریت لەکام گەنج کرد بچێتە خانەوە؟ نەک پشتگیری، بەڵکو دژایەتی نوسەری ئەم دێڕانەشت کرد (تەنها بەھۆکاری ئەوەی کە لە بەرەی کوتلەی تەوریس نەبوو)؛ نیازمەندبوو کە خۆی کاندیدبکات بۆ خانە. هەروەها، ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ڕێکخەرو ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن لە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٠٧/٢٤، لە باڵەخانەکەی خوارەوەی گردەکە، بەئامادەبوونی چەندین کەس داوات لێکردم بکشێمەوە لەکاندیدبون لەبەرژەوەندی حەمە تەوفیق ڕەحیم کە بڕوام وایە یەکێک بوو لە خراپترین کارەکتەرەکانی ناو گۆڕان. ئەگەر بیرت بێت ھەر لەوکاتەدا و لە هەمان مەجلیسدا؛ وەڵامی منت وەرگرتەوە!

چوار: ئەزانیت ھەر لەربەرژەوەندی شەخسی و بەکارھێنانت لەلایەن حەمە تەوفیق و گروپی تەوریسەوە؛ گەورەترین دژایەتی دوو کەسایەتی جددی و دڵسۆزی گۆڕانت کرد (کاک عوسمانی حاجی مەحمود) و (کاک قادری حاجی علی)؟ تەنانەت بەئامادەبونی چەند کەسێک، گوتبووت "عوسمان و قادرو جەماعەتەکەیان چیان کردوە بۆ گۆڕان و بۆ ناڕۆن و لەکۆڵمان بنەوە". دوای ماوەیەکی تر گوتبووت "ئینقلابی سپیمان کرد و دەرمانپەڕاندن". بۆ کێ؟!

پێنج: سەبارەت بەھەڵەی چوونە ناو حکومەت و نزیکبوونەوە لەپارتی؛ جەنابتان یەکێک بوون لەو بەرەیەو تەنانەت لە مانگی حەوتی ٢٠١٨، بەبێ ئاگاداری ھیچکام لە ئۆرگانە فەرمیەکانی گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح، یوسف محمد و مستەفای سەید قادر کەوتنە دانوستان (ڕاستتر تەسلمیکردنی گۆڕان بە بەپارتی). یەکەم ھەنگاویشتان ھەموارکردنەوەی یاسای دژە تیرۆر و ھەڵپەساردنی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بوو بەخواستی پارتی. دواتریش بەمەوە نەوەستان فراکسیۆنی گۆڕانتان پەلکێشکرد بۆ بەغداد بە فڕۆکەیەکی تایبەتی پارتی، بۆ دەنگدان بە کاندیدی حیزبی ناوبراو بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.
سەیرەو ناڕاستگۆییەکی گەورەشە کە دەڵێیت "نەمان زانی فرۆکەکە هی پارتی بووە".

شەش: ڕۆڵی سەرەکیتان ھەبوو لە ململانێ ناشرینەکانی ناوبزوتنەوەکە و داڕمانی ناوەوەو پیربوون و نەخۆشکەوتنی. نەدەبوو لەگیانەڵاو سەرەمەرگدا بەجێی بھێڵن؛ حەقبوو بەشداربن لە پرۆسەی ناشتنەکەشیدا.

حەوت: سەلماندنی ھەمو ئەوانەی سەرەوە، وتارەکان، نوسین، چاوپێکەوتنەکان و کۆنوسی کۆبونەوەکان باشترین بەڵگەن، ھەمویان ماون و ناتوانرێت نکوڵیان لێبکرێت.

ھەندێک مرۆڤ ھۆکارن بۆئەوەی کە پیشەیەکت خۆشبوێت؛  ھەروەھا بەپێچەوانەشەوە. بەھرەکانی مێسی نەک تۆپی پێی لەلا خۆشەویست کردوی...
22/06/2026

ھەندێک مرۆڤ ھۆکارن بۆئەوەی کە پیشەیەکت خۆشبوێت؛ ھەروەھا بەپێچەوانەشەوە. بەھرەکانی مێسی نەک تۆپی پێی لەلا خۆشەویست کردوین بەڵکو وایلێکردوین بەتاسەوە تەماشای یاریەکانی مۆندیالیش بکەین.

سوپاس بۆ مێسی و بەھیوای سەرکەوتن بۆ ئەرجەنتین.

15/02/2026

تۆماری ڤیدیۆیی سیمیناری: سوریای دوای ئەسەد؛ ئایا گوتاری برایەتی گەلان چارەسەرە؟
زۆر درێژنیە؛ تەنھا بیست و ھەشت خولەکە....(:)

زۆر سوپاس و پێزانینم بۆ ڕێکخراوی ئازادبوون و ستافە بەڕێزەکەیان هەیە. هەروەها، زۆر سوپاس بۆ ئەو بەڕێزانەی کە ئامادەبووی کۆڕەکە بوون، بە سەرنج، ڕەخنە و تێبینییەکانیان گفتوگۆی بەرهەمداریان سازاند.

Address

Sulaimania
KURDCITY

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mohammed Ali posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category