مامۆستایانی سه رده م

مامۆستایانی سه رده م Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from مامۆستایانی سه رده م, Education, slemany, Sulaimania.

04/06/2025
114گۆران
08/10/2024

114
گۆران

04/06/2024
06/02/2023

زانای هۆلەندی
frankدەلییت
چاودێریکردنی بوومەلەرزەکان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم لێدانە گەورەترینە، و بە ئیرادەی خودای گەورە کۆتایی هات، و ڕەنگە بۆ ماوەی هەفتەیەک لەرزینە سروشتییەکان ڕووبدات، کە ڕەنگە بگاتە ٢ ڕێختەر، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی پلێتەکان بۆ شوێنی خۆیان. ئەم بوومەلەرزەیە، بە گوتەی زانایان، هەر ٣٠٠ ساڵ جارێک لە هەمان شوێن ڕوودەدات
Monitoring earthquakes indicates that
this strike is the largest, and it ended with the will of God Almighty, and natural tremors may occur for a week, which may reach 2 Richter, due to the return of the plates to their place. This earthquake, according to scientists, occurs every 300 years in the same place

20/01/2023

♦ ئاگاداری پێشکەشکارانی پلەی سەرپەرشتیاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی ( خانەقین ، کفری ، کەلار ) دەکەینەوە ڕێکەوتی (چاوپێکەوتن و پرێزنتێشن) یان دواخرا بۆ هەفتەی دواتر بە هۆی پابەندی (٣) لە ئەندامانی لیژنەی باڵا بە هەندێک کاری وەزارەت ، وە( چاوپێکەوتن و پرێزنتێشن)کە لە ڕێکەوتی ١/٢٩ تاکو ٢٠٢٣/٢/١ ئەنجام دەدرێت بە پێی خشتەی خوارەوە .
لیژنەی باڵای پلەی سەرپەرشتیاری وەزارەتی پەروەردە ٢٠٢٣/١/١٩

06/10/2022

(بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان)

مامۆستایانانی سەربەزر وخۆڕاگری کوردستان
خەمخۆرانی پەروەردەو زانست
لەڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا دەستی ماندوبوون وبەهەڵوێستان دەگوشین وماندونەبن..
مامۆستایان چرای ڕوناکی گەل ونەتەوەکانن .. هەموومرۆڤایەتی قەرزاری مامۆستایانن...
ئێمە وەک کەمپینی داکۆکی لەمافی مامۆستایان وفەرمانبەران بەپێویستی دەزانین لەم یادەدا جەخت
لەداواکاریانەمان بکەینەوە
کەلەم خاڵانەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە:

1)ئەو ستەمەگەورەیەی کەلە ڕابردوودا لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرا بەناوی پاشەکەوت و لێبڕین و خۆگونجاندنەوە . پێویستە مکانیزمێکی گونجاوی بۆ دابنرێت بۆ گەڕاندنەوەیان.

2) کۆتاییهێنان بە ستەمی ڕاگرتی نایاسایی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران،کەسەرەتاییترین مافە

3)گرنتی پێدانی موچە لە (30)ڕۆژجارێکدا

4) دامەزراندی مامۆستایانی وانەبێژو پێدانی شایستە داراییەکانیان لەکاتی خۆیداو دوورنەخستنەوەیان
لە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن .

5) گرنگی دانی زیاتر بە پرسی پەروەردەو دوورخستنەوەی ناوەندەکانی خوێندن لە دیاریدە
ناپەروەردەییەکان.

6) دابینکردنی پارێزبەندی یاسایی بۆ مامۆستایان
وئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک لەو بارەیەوەو پشتگیری کردنی لەلەیەن پەرلەمانتارانەوە.

7)دوور خستنەوەی دەستی حیزب لەناو مامۆستایان وپڕۆسەی پەروەردەدا و دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ڕەخساندنی هەل لەبەردەم مامۆستایان بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستە کارگێڕی وپەروەردەییەکان لەقوتابخانەو فەرمانگە پەروەردەییەکان..

بۆیەلێرەوە هۆشداری دەدەینە دەسەڵات لەئەگەری بەدەمەوە نەهاتنی داواکاریەکانی مامۆستایان و وانەبێژان وفەرمانبەران فشارەکانمان بەردەوام دەبێ تائەوکاتەی بە مافە ڕەواکانی خۆمان دەگەین...
کەمپینی داکۆکی لەمافی مامۆستایان وفەرمانبەرانی کوردستان.
5/10/2022سلێمانی.

07/03/2022

لەسەدا پەنجای قوتابخانەکانی سنوری سلیمانی بایکۆت یان کرد

13/10/2020

دوو مانگە موچە نەدراوە

06/10/2020

ڕونکردنەوەیەک لەخانەوادەی لالەحەمەسەنگەرییەوە سەبارەت بەگیان لەدەستدانی هێرش سەنگەری و کەمتەرخەمیەکانی تەندروستی گەرمیان

بەداخەوە ئەمڕۆ جوانەمەرگەی کوڕمان لەتەمەنی٣٧ ساڵیدا بەجێیهێشتین و بۆئەبەد کەلار و گەرمیانی چۆڵکرد،
ئەم کۆچەی هێرش بۆ ئێمەی کەسوکار کەمەرشکێن و بەئازارە
بۆ وەسەطی اعلامی ئەم ناوچەیەش کەلێن وبۆشایی پڕنەکراوەیە،

بەپێویستی دەزانین بەڕوون و ڕەوانی قسەی خۆمان لەسەر کەمتەرخەمییەکانی سێکتەری تەندروستی بنووسین و مەرجی خۆشمان بخەینەڕوو
خۆئەگەر مەرجەکانمان قەبوڵ نەکرێت ئەوا
ڕێگا نادەین ئەو کابرایە لەسلێمانییەوە بێتە گەرمیانی لانکەی ئەنفال و شەهیدان و قوربانیدان و باکی بە لەناوبردنی ژیانی خەڵکەکەی نەبێت و خەڵکی بەشمەینەتی ئەم ناوچەیە بەبەرچاویانەوە ڕۆڵەکانیان ببنە قوربانی بەڕێوەبردن و بڕیاری سەقەتی بەرپرسانی ئەو سێکتەرە.

لەبەرواری ١٠ی ٦ی ٢٠٢٠ باوکمان کۆچی دوایی کرد
ئەوپیاوەی کە تا ژیانئاواییکرد
ئامادە نەبوو وەک خەڵکی دیکە ملی ڕێگای هەندەران بگرێتەبەر بۆ چارەسەر ئامادەنەبوو ماندوێتییەکانی ماڵەوە بگۆڕێتەوە بە منەت و شاباشی ئەم و ئەو
باوکم تا ژیا لەسەردەمی پێشمەرگایەتی و شاخەوە تەنگە نەفەس بوو هەر بەو شێوەیەش مایەو تا مرد بەئاوازی دەنگی هەناسە تەنگیەکەیەوە ڕۆژمان ئەکردەوە

ئەفسووس لەکۆتا ساتەکانی ژیانیدا هانامان بردە بەر نەخۆشخانەی کەلار کە مەنضومەیەکی مونتەسیبی تەندروستی گەرمیانە
کەچی لەو کاتەدا ئامادەیی ئەوەمان نەبینی بوتڵێکی ئوکسجین بنێرنە ماڵەوەبۆی

ئاخری تا بوتڵەکەمان بە هەزار تەکلیف گەیاند باوکم وەفاتیکرد

بەداخەوە
ئەمڕۆ ٦ی١٠ کاکە هێرشی کوڕمان بەهەمان تراژیدیا دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت
جێی باسە
ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە دوای ئەوەی ٢ جار پەیوەندیمان پێوەکرد جەنابی
د سیروانی مدیری صحەی گەرمیان تەلەفۆنەکەی هەڵنەگرتین

پاشان ٥ی ئەم مانگە واتە ٣ڕۆژدوای ئەو بەروارە جارێکیتر پەیوەندیمان پێوەکرد و تەلەفۆنەکەی هەڵگرت
و پێمان ڕاگەیاند کە ئیمە کوڕی لالەحەمە سەنگەرین
هێرشی برامان تەنگە نەفەسە
پێویستمان بە ئۆکسجین و ئەمبوڵانسە

کەچی جەنابیان بە ٢دێڕ وەڵامیان داینەوە بەم جۆرە

من نە ئۆکسجین ئەدەم وە نەکەس ئەنێرم بۆ ماڵەوە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشەکەتان
وە نە اسعافیشتان پێئەدەم بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکەتان بۆ سلێمانی

لەوێدا ڕەنجبێوەری نیشتیمانپەروەران و تێکۆشەرانمان کەوتەوە بیر

ئەم دەنگەی سیروانی تەندروستی هەتا ئیستاش لە گوێماندا ئەزرینگێتەوەو گیان لەدەستدانی هێرش سەنگەری ئەهێنێتەوە پێش چاومان.

لەکۆتاییدا داوادەکەین ئەو بێحورمەتییەی بەرامبەر هاووڵاتیانی گەرمیان وکەسوکاری قوربانیان و پێشمەرگە دێرینەکان ڕابگیرێت
گەرنا بەهیچ شێوەیەک قەبوڵی ناکەین خەڵکانێک ماڵی حکومەت بە میزاج بەکاربێنن بۆ نیاز و مەرامی شەخسی

تکایە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا
با سیروان دەست لەکاربکێشێتەوەو بڕواتەوە بۆ شارەکەی خۆی

یان وەکو ووتمان ڕێگانادەین بچێتە سەرکارەکەی و دەرگای ژوورەکەی لێدادەخەین

خانەوادەی لالەحەمە سەنگەری
٦ی ١٠ی ٢٠٢٠

Address

Slemany
Sulaimania
964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مامۆستایانی سه رده م posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category