ئەکادیمیای ئیمامی ماتوریدی

ئەکادیمیای ئیمامی ماتوریدی ئەکادیمیای حەزرەتی ئیمام ئەبو مەنصوری ماتوریدی

"حەزرەتی ئامینە - گەورەی باوەڕداران"حەزرەتی دایکە ئامینە ، دایکی حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه واله وسلم) ، وەک ئەبو ن...
22/03/2026

"حەزرەتی ئامینە - گەورەی باوەڕداران"
حەزرەتی دایکە ئامینە ، دایکی حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه واله وسلم) ، وەک ئەبو نەعیم دەگێڕێتەوە لە ئوم سەماعە کچی ئەبی رهم ، لە دایکیەوە فەرموویەتی : بینیم حەزرەتی ئامینەی کچی وەهەب لەو کاتەی لەو نەخۆشیەدا بوو کە بەهۆیەوە وەفاتی کرد ، حەزرەتی موحەمەد منداڵێکی پێنج ساڵان بوو لەلای سەریەوە ڕاوەستابوو ، حەزرەتی ئامینە سەیری ڕوخساری کرد و فەرمووی :
🟣 خودا بەرەکەتت بەسەر بڕژێنێ ئەی غوڵام ، ئەی کوڕی ئەو کەسەی لە ناو مەیدانی جەنگ و شەڕەکاندا ڕزگاری بوو
🟠ئەی ئەو کەسەی خودا باوکتی ڕزگارکرد لە سەربڕین ئەو ڕۆژەی حەزرەتی عبدالمطلب بڕیاری سەربڕینی حەزرەتی عىدالله ی دا و حەزرەتی عبدالله ش گیانفیدایانە ئامادەبوو ، بەڵام لەبری ئەو لە دوای سەد جار هەڵبژدارن لە نێوان حەزرەتی عبدالله و سەربڕینی حوشترێک ، لەکۆتاییدا هەڵبژاردنەکە لەسەر حوشترەکە دەرچوو
🟣ئەگەر ئەوە ڕاست بێت کە من لەخەو دیومە ، ئەوا تۆ نێردراوی بۆ هەموو خەڵک ، لەلایەن خودای پەروەردگار و گەورەوە
🟠دێیت بۆ یەلاکردنەوەی حەڵاڵ و حەرام ، دێیت بۆ چەسپاندنی ئاینی ئیسلام
🟣ئاینی باوکە چاک و بەرزەکەت حەزرەتی ئیبراهام ، دێیت بۆ ئاسانکاری و ئاشتەوایی
🟠خودای تاک و تەنها دەپەرستیت و خوداش بەدوورت دەخات لە پەرستنی بتەکان
🟣هەموو زیندوویەک ئەمرێت و هەموو نوێیەک کۆن دەبێت و هەموو گەورەیەک لەناو دەچێ ، منیش دەمرم ، یادەکەم دەمێنێتەوە ، باشترین کەسم لەدوای خۆم بەجێ هێشتووە ، منداڵێکی پاک و پایەبەرز
دوای ئەوەی ئەمەی فەرموو ، حەزرەتی دایکە ئامینە کۆچی دوایی دەکات
--------------
سەرچاوە :
الصالحي الشامي - سبل الهدى والرشاد في سيرة خير العباد
ج**ع أبواب : بعض الأمور الكائنة بعد مولده وقبل بعثته (ص)
الباب الأول : في وفاة أمه آمنة بنت وهب وحضانة أم أيمن له
الجزء : ( 2 ) - رقم الصفحة : ( 121 )
النص :
وروى أبو نعيم ، عن أم سماعة بنت أبي رهم ، عن أمها ، قالت : شهدت آمنة بنت وهب في علتها التي ماتت فيها ، ومحمد غلام يفع له خمس سنين عند رأسها ، فنظرت إلى وجهه ، ثم قالت :
بارك فيك الله من غلام * يا ابن الذي من حومة الحمام
نجا بعون الملك المنعام * فودي غداة الضرب بالسهام
بمائة من إبل سوام * إن صح ما أبصرت في منامي
فأنت مبعوث إلى الأنام * من عند ذي الجلال والاكرام
تبعث في الحل وفي الحرام * تبعث بالتحقيق والإسلام
دين أبيك البر إبراهام * تبعث بالتخفيف والإسلام
أن لا تواليها مع الأقوام * فالله أنهاك عن الأصنام
ثم قالت : كل حي ميت ، وكل جديد بال ، وكل كبير يفنى ، وأنا ميتة ، وذكري باق ، وقد تركت خيرا ، وولدت طهرا ، ثم ماتت

گۆڕی شێخی ئیرهاب و تیرۆر و خوێنڕشتن و تەکفیر "ئیبن تەیمیە"خاوەنی ئەو فتوایەی کە دەڵێت : "هەموو گۆڕێک کە بەرزکراوەتەوە دە...
22/11/2025

گۆڕی شێخی ئیرهاب و تیرۆر و خوێنڕشتن و تەکفیر "ئیبن تەیمیە"
خاوەنی ئەو فتوایەی کە دەڵێت : "هەموو گۆڕێک کە بەرزکراوەتەوە دەبێت تەخت بکرێتە سەر زەوی" و لەسەر بنەمای فتواکەی سەلەفیەکان چوون بەقیعیان هەموو تەخت کرد ، و خاوەنی ئەو فتوایەی کە گۆڕ نابێ سیاجی بۆ هەبێ ، و خاوەنی ئەو فتوایەی کە گۆڕ نابێ داری لەپاڵدا بنێژرێ ، و خاوەنی ئەو فتوایەی کە دەڵێت نابێ کەسێ لای پیاوچاکێ یان پێغەمبەرێک بنێژرێت ، کەچی گۆڕی بەرامبەری کە لە ئاستی پێیەکانی ئیبن تەیمیەیە گۆڕی ئیبن کەثیرە !
(مجموع الفتاوى" (24/321))
(مجموع الفتاوى (27/79))

08/10/2025

وەڵامێکی ئازارهێن بۆ بەڵا هەڵۆی دین ڕوخێن :
لەم ڤیدیۆیەدا بەڵا هەڵۆی تەکفیری کۆمەڵە فاوڵێک دەکات ، لەوانەش :
١) سەرەتا دەڵێت لای هەندێک ڕێی پێدەدەن بەڵام بزەیەک دەکات چونکە دەزانێت ئەو هەندێکە کۆمەڵە زانایەکی زۆرن کە لێرەدا دواتر ناویان دەهێنین
٢) دەڵێت کەوا بەرەکەتی پێغەمبەر ﷺ مونتەقیلە دوای مردنیشی ، کەواتە بەپێی ئەمە بێت هەروەک چۆن گۆڕەکەی موبارەک دەبێت بەهەمان شێوە ئاسەوارەکانیشی پیرۆز و موبارەک دەبن ، بەهەمان شێوەش هەردوو گۆڕی حەزرەتی ئەبوبەکر و عومەر موبارەک دەبن چونکە لە پاڵیدان ، ئێستا ئێوە خۆتان یەکلا بکەنەوە چۆن بەرەکەت لەدوای مردنیشی بەردەوامە لەکاتێکدا ئێوە باوەڕتان بەو بەرەکەتە نییە و دژی دەوەستنەوە ؟
٣) ئەگەر مەسەلەکە ئیجتیهادە ئیتر چۆن خەڵکی لەسەر کافر و موشریک دەکرێت لەکاتێکدا (الاجتهاد ظني الثبوت) ، چۆن لەسەر گومان خەڵک کافر و موشریک دەکەن ؟؟
٤) پێغەمبەر ﷺ نەیفەرمووە دوای مردن کە تەبەروکی پێ بکرێت چونکە هەموو ئالوبەیتی فێرکردووە کە ئەو هەموو کاتێکی بە مردن و زیندوویەتی بەرەکەت و خێر بووە ، (حياتي خير لكم و مماتي خير لكم) ، هەموو سەحابە و ئالوبەیتی فێرکردووە کە تەبەروک بە هەموو شتێکیەوە بکەن تەنانەت بە تاڵە مووەکانی پرچی و ڕیشی و ئاوی دەستنوێژەکەی و تەنانەت خوێن و ئارەقەکەشی
٥) ئیجتیهادەکە دەداتە پاڵ پێشەوای مەزهەبەکەی خۆیان کە ئیمامی ئەحمەدی حەنبەلە ، سەیرە لە تەکفیردا ئیمامی ئەحمەد پێشەوایانە بەس لە تەبەروکدا ئیجتیهادەکەی کار پێ ناکەن ؟
٦) پاشان هەڵۆی دین ڕوخێن دێت و دەڵێت تەواوی عولەما پێچەوانەین ! کام عولەما بێزەحمەت ؟ (ئەلبانی و فەوزان و ابن عبدالوهاب و ئیبن تەیمیە) ؟ ئەمانە ؟؟ وەرە کاکی دین ڕوخێن با ناوەکانی زاناکان ڕیز بکەین بزانین هەریەکەمان چەند زانای لایە کە دژ بە تەبەروک بن و چەندیان لەگەڵ تەبەروکن ، ئەگەر ئێوەی دین ڕوخێن بردتانەوە ئەوا ئێمە واز لە سۆفیگەری دەهێنین و دێینە سەر ڕێگای تەکفیریەکەتان
٧) هەڵۆی دین ڕوخێن هەرچی پیاوچاکی گەورەی ئیسلامە بە گەجەر و گوجەر ناودەبات ، لەکاتێکدا بە سەعات دادەنیشێت پارێزگاری لە محمد بن عبدالوهابی تیرۆریست و خوێنڕێژ دەکات ، ئەمەش سیفاتی مونافیقەکانە (يحاربون أهل الإسلام و يدعون أهل الاوثان)
٨) کێ گۆڕی پەرستووە و وتوویەتی ئەم گۆڕە خوای منە ؟ تەحەدات ئەکەین کاکی دین ڕوخێن تەنها یەک نەفەر بهێنەرەوە کە بڵێت فڵان گۆڕ خوای منە !
٩) ئەمەش تەبەروک لەلای هەرچوار مەزهەبەکە :
🔶 ڕای زانایانی مەزهەبی شافعی لەسەر تەبەروک :
🔰 تەبەروکی ئیمامی شافعی بە ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل (سەرچاوە : تأريخ دمشق لإبن عساكر – جوزئی ٧ – لاپەڕە ١٧٠)
🔰 هەروەها بە ئیمامی ئەبو حەنیفە (سەرچاوە : تأريخ إبن عساكر – جوزئی ١ – لاپەڕە ١٣٥)
🔰 هەروەها ئیمامی دارالقطنی تەبەروکی دەکرد بە ابی الفتح القواس (سەرچاوە : البداية و النهاية – جوزئی ١١ – لاپەڕە ٣١٩)
🔰 هەروەها ئیمامی ئەبو جەعفەری بەیهەقی لە ژیان و مردنیدا خەڵک زیارەتیان دەکرد و تەبەروکیان پێ دەکرد (سەرچاوە : سير أعلام النبلاء – جوزئی ٢٠ – لاپەڕە ٢٠٨)
🔰 هەروەها خەڵک بە پیاو و منداڵ و ئافرەتیانەوە زیارەت و تەبەروکی ئەبو ئیسحاقی شیرازیان دەکرد و لە خۆڵی مەرقەدەکەیان دەبردەوە ( سەرچاوە : البداية و النهاية – جوزئی ١٢ – لاپەڕە ١٢٣)
🔰 هەروەها دروستە تەبەروک کردن بە پیاوچاکان و پاشماوەیان (سەرچاوە : الفتح – جوزئی ١ – لاپەڕە ٥٦٩)
🔰 هەروەها دروستە تەبەروک کردن بە پۆشاک و جل و بەرگی پیاوچاکان (سەرچاوە : إحكام الأحكام لإبن دقيق – جوزئی ١ – لاپەڕە ١٧٨)
🔰 هەروەها دروستە تەبەروک بە خۆراکی پیاوچاکان (سەرچاوە : الفتح – جوزئی ٦ – لاپەڕە ٦٦)
🔰 هەروەها دروستە تەبەروک کردن بە گۆڕی پیاوچاکان (سەرچاوە : روضة الطالبين – جوزئی ٦ – لاپەڕە ٩٨)
🔰 هەروەها دروستە ماچکردنی گۆڕی پیاوچاکان (سەرچاوە : حاشية أسنى المطالب – جوزئی ١ – لاپەڕە ٣٣١)
🔶 ڕای زانایانی مەزهەبی حەنبەلی لەسەر تەبەروک :
🔰 ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل تەبەروک بە جوبەی یەحیای کوڕی یەحیا دەکات ، یەحیای کوڕی یەحیا وەسیەتی کردبوو کە جوبەکەی بدرێت بە ئیمامی ئەحمەد ، کە کوڕەکەی بۆ ئیمامی ئەحمەدی هێنا ، ئیمامی ئەحمەدیش فەرمووی : پیاوچاکێکە کە گوێڕایەڵی خودای دەکرد منیش تەبەروک بە جوبەکەی دەکەم ( سەرچاوە : الاداب لأبن مفلح – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٢٣٥)
🔰 هەروەها صالەحی کوڕی ئیمامی ئەحمەد تەبەروک بە پۆشاکی باوکی دەکات : ئاگرێک لە ماڵی صالح کەوتەوە شتەکان سوتان ، ئەویش فەرمووی : ئەوەی زۆر خەفەتی بۆدەخۆم ئەو پۆشاکەی باوکمە چونکە نوێژی تێدادەکرد و منیش تەبەروکم پێ دەکرد ( سەرچاوە :مناقب أحمد لإبن جوزي – لاپەڕە ٢٩٧)
🔰 هەروەها عبدالغنی مقدسی حەنبەلی کە وەفاتی کرد مەڕاسیمی بەڕێکردنی تەرمەکەی زۆر زۆر قەرەباڵەغ بوو و خەڵک هەموو تەبەروکیان بە گۆڕەکەی دەکرد (سەرچاوە : تذكرة الحفاظ لضياء المقدسي – جوزئی ٤ – لاپەڕە ١٣٧٧)
🔰 هەروەها ئیبن تەیمیەی حەرانی حەنبەلی کە وەفاتی کرد لە مەڕاسیمی بەڕێکردنی تەرمەکەی خەڵک مێزەر و پەڕۆکانیان هەڵدەدایە سەر لاشەکەی و لەو ئاوەیان خواردەوە کە ئەوی پێ شۆردرابوو ، پەتێکیشی لەمل بوو بۆ لابردنی ئەسپێ کە بە ٢٥٠ درهەم فرۆشرا ( سەرچاوە : البداية و النهاية لأبن كثير – جوزئی ١٤ – لاپەڕە ١٣٦)
🔰 هەروەها ئیمامی ڕەهاوی دەفەرموێت : کورسی شێخ الاسلام ئەبو ئیسماعیلی هەرەوی حەنبەلیم بینی خەڵک تەبەروکیان پێوە دەکرد (سەرچاوە : ذيل طبقات الحنابلة لإبن رجب – لاپەڕە ٢٣)
🔰 هەروەها سعدی کوڕی مرزوقی مسڕی حەنبەلی کە وەفاتی کرد خەلک تەبەروکیان بە گۆڕەکەی کرد (سەرچاوە : ذيل طبقات الحنابلة لإبن رجب – لاپەڕە ١٤٨)
🔶 ڕای زانایانی مەزهەبی حەنەفی لەسەر تەبەروک :
🔰 جایزە و دروستە تەبەروک کردن بە پیاوچاکان و پاشماوەکانیان (سەرچاوە : الإحسان في ترتيب صحيح ابن حبان لإبن بلبان – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٣١٧)
🔰 هەروەها دروستە ئەگەر کەسێکی چاک پێی گوتی ئەم شتە چاکە بچیت تەبەروکی پێوە بکەیت ( سەرچاوە : عمدة القاريء للعيني – جوزئی ٤ – لاپەڕە ١٧٠)
🔰 هەروەها دروستە ماچکردنی مردوو بەمەبەستی تەبەروک کردن پێی (سەرچاوە : بريقة محمودية للخادمي – جوزئی ٤ – لاپەڕە ١٤٥)
🔰 هەروەها دروستە ماچکردنی دەستی زانایان بەمەبەستی تەبەروک (سەرچاوە : الجوهرة للعبادي – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٢٨٦)
🔰 هەروەها دروستە تەبەروک کردن بە جل و بەرگی پیاوچاکان (سەرچاوە : شرح النسائي للسندي – جوزئی ٤ – لاپەڕە ٢٩)
🔶 ڕای زانایانی مەزهەبی مالیکی لەسەر تەبەروک :
🔰 دروستە تەبەروک کردن بە گۆڕی حەزرەتی اسماعیل و هاجەری دایکی هەروەها گۆڕی حەزرەتی ئادەم لە کێوی ئەبی قەبیس و ئەشکەوتی حراء (سەرچاوە : القوانين القهية لأبن جزي – جوزئی ١ – لاپەڕە ٩٦)
🔰 هەروەها پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ زیارەتکردنی پیاوچاکان و زانایان و گۆڕەکانیان و تەبەروک کردن پێیان (سەرچاوە : المدخل لإبن حاج – جوزئی ٤ – لاپەڕە ٥٤)
🔰 هەروەها دروستە تەبەروک کردن بە پاشماوەی پیاوچاکان (سەرچاوە : فتح العلي المالك للعليش –جوزئی ١ – لاپەڕە ٨٨)
🔰 هەروەها دروستە تەبەروک کردن بە پۆشاکی پیاوچاکان (سەرچاوە : حاشية العدوي على كفاية الطالب – جوزئی ١ – لاپەڕە ٤٤٩)
🔰 هەروەها دروستە بردنی خۆڵی سەر گۆڕی پیاوچاکان بۆ تەبەروک (سەرچاوە : حاشية الدسوقي – جوزئی ١ – لاپەڕە ٤٢٢)
١٠) ئەمەش تەبەروک بە پێغەمبەر و پیاوچاکان :
تەبەروک بە گۆڕی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم:
1) داودی کوڕی صالح دەفەرموێت : ڕۆژێکیان مەروان بینی یەکێک سەری ناوەتە سەر گۆڕی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ، مەروانیش یەخەی گرت و پێی گوت : دەزانیت ئەوە چی دەکەیت ؟ ئەویش فەرمووی : بەڵێ ، دەرکەوت حەزرەتی ئەبو ئەیوبی ئەنصاری بوو پاشان بە مەروانی فەرموو : من بۆ لای پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم هاتووم نەک بەردەکە. (سەرچاوە : مستدرك الحاكم – 8571 – صحيح )
2) مەلا عەلی قاریء کە شەرحی شیفای کردووە لە ابن سعد لە عبدالرحمن لە عبدالقادر دەگێڕیتەوە : قاضی عیاض فەرموویەتی : ئیبن عومەر (کوڕەکەی ئیمامی عومەر) بینراوە دەستی خستۆتە سەر شوێنی دانیشتنی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەسەر مینبەر و پاشان بە ڕووخساری خۆیدا هێناوە ، هەروەها قاضی عیاض لە ئەبی قسیط و عوتبی دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت : سەحابەکان کاتێک نوێژ تەواو دەبوو دەستیان دەهێنا بە مینبەرەکەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ، پاشان ڕوویان دەکردە قیبلە و دووعایان دەکرد . (سەرچاوە : الشفاء لملا علي القاريء - جوزئی ٣ – لاپەڕە ٥١٨)
3) ئیبن تەیمیە لە ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلەوە دەگێڕێتەوە کە ڕێگەی بە دەستهێنان بە مینبەر داوە و فەرموویەتی کە ابن عمر و سعید بن المسیب و یحیی بن سعید وەهایان کردووە . (سەرچاوە : اقتضاء الصراط المستقيم – لاپەڕە ٣٦٧)
4) کاتێک حەزرەتی ئیمامی عومەر لەسەرە مەرگدا بوو بە عبدالله ی کوڕی فەرموو کە بچێت بۆ لای حەزرەتی عائیشە و ڕوخسەتی لێوەربگرێت بۆ ناشتنی تەرمەکەی لە تەنیشت حەزرەتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم و حەزرەتی ئەبو بەکر ، کە بە حەزرەتی عائیشەی فەرموو ئەویش فەرمووی : ئەوێم بۆ خۆم دانابوو بەڵام با بۆ عومەر بێت ، کە عبدالله گەڕایەوە ئەمەی بە ئیمامی عومەر فەرموو کە حەزرەتی عائیشە ڕێگای بەوە داوە ، ئیمامی عومەر فەرمووی : سوپاس بۆخودا ئەمە گرنگترین شت بوو لام ) (سەرچاوە : صحيح البخاري – ١٣٩٢)
5) ئیبراهیمی حەربی دەفەرموێت : دروستە ماچکردنی حوجرەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
6) خاوەنی کتێبی غاية المنتهى . شێخ مرعی کوڕی یوسفی حەنبەلی دەفەرموێت : دەشێت دەست بە گۆڕدا بهێنرێت بەمەبەستی بەرەکەت)
7) ئیمامی مرداوی خاوەنی کتێبی ئینصاف دەفەرموێت : دروستە دەست هێنان بە گۆڕدا و کەراهیەتی نیە
8) ئیمامی سەمهودی لە وفاء الوفاء دەفەرموێت : کاتێ حەزرەتی بیلال لە شامەوە هاتەوە بۆ مەدینە چووە سەر گۆڕی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم و لەوێدا دەگریا و ڕووخساری بە گۆڕەکەدا دەهێنا
9) پرسیار لە ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل کرا سەبارەت بە ماچکردنی مینبەر و گۆڕی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ، فەرمووی کە هیچ کێشەی تێدا نیە ( البداية و النهاية – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٨)
10) ئیمامی ابن ابی الصیف الیمانی المکی الشافعی فەرموویەتی کە دروستە ماچکردنی قورئان و حەدیث و گۆڕی پیاوچاکان)
11) الطیب الناشری لە المحب الطبری دەگێڕیتەوە کە دروستە ماچکردن و دەستهێنا بە گۆڕدا ، فەرمووشیەتی : ئەمە کاری زانا پێشینە چاکەکانمان بووە (سەرچاوە : المقالات السنية – لاپەڕە ١٢٨-١٢٩)
12) حەزرەتی عائیشە دەفەرموێت : منداڵیان دەهێنا بۆ لای پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەویش دەستی بەسەریاندا دەهێنا و دووعای بۆیان دەکرد ( سەرچاوە : صحيح مسلم - ٢١٤٧)
13) موحەمەدی کوڕی مونکەدیر دەفەرموێت : هەرکات خەتەرە بەدڵم بێت هانا دەبەم بۆ گۆڕی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم و چەناکەم دەخەمە سەر گۆڕەکەی تا خەتەرەکە لەدڵم نامێنێت ( سەرچاوە : تأريخ دمشق لإبن عساكر – جوزئی ٥٦ – لاپەڕە ٥٠)
تەبەروک بە تاڵە مووی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم:
1) ئەنەس دەفەرموێت : پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تەشریفی هاتە (منا) و لەوێدا قۆچی کرد پاشان بە سەرتاشەکەی گوت کە لە پرچی بتاشێت سەرەتا لە بەشی ڕاست پاشان بەشی چەپ ، پاشان دابەشی کرد بەسەر خەڵکدا (سەرچاوە : صحيح المسلم – ١٣٠٥ )
2) موحەمەدی کوڕی سیرین دەفەرموێت : بە عبیده م وت : تاڵە مووی پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم لەلایە ، کە لەڕێگای ئەنەس و بنەماڵەی ئەنەسەوە پێمان گەیشتووە ، ئەویش فەرمووی : گەر تاڵێک لە مووی ئەوم لا بێت لە هەموو دونیا لام خۆشەویستترە
3) عوسمانی کوڕی عبدالله ی کوڕی موهب دەفەرموێت : خێزانەکم منیان بە جامێک ئاوەوە نارد بۆ لای حەزرەتی ئوم سەلەمە ، ئەویش دەفرێک(جەڕەسێک)ی زیویی هێنا کە تاڵێک لە تاڵە مووەکانی پێغەمبەری صلی الله علیه وسلم تێدا بوو ، گەر کەسێک چاوی لێبدرایە ئەو تاڵانەی بۆ دەکردە ناو دەفرەکە ، کە سەیری دەفرە زیوەکەم کرد چەند تاڵێکی ڕەنگ سورم بینی (سەرچاوە : صحيح البخاري – ٥٨٩٦)
4) ئیمامی عینی دەفەرموێت : خەڵک دەهاتن بۆ لای ئوم سەلەمە و تەبەروکیان بەو تاڵە موانە دەکرد و نەخۆشەکانیانی شیفا دەدا بەوەی تاڵە مووەکانیان دەکردە جامێک ئاوەوە و لە ئاوەکەیان دەخواردەوە
تەبەروک بە پاشماوەی دەستنوێژی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم:
1) ئەبو جوحیفە دەفەرموێت : پێغەمبەرم صلی الله علیه وسلم لە بطحاء بینی و بینیم حەزرەتی بیلال پاشماوەی دەستنوێژەکەی پێغەمبەری صلی الله علیه وسلم هێنایە دەرەوە ، بینیم خەڵک چوون لە پاشماوەی دەستنوێژەکەیان برد و هەرکەس بەری نەکەوتایە لە تەڕێتی لاشەی هاوڕێکەی دەبرد منیش بەشێکم بەرکەوت (سەرچاوە : صحيح البخاري – ٣٧٦)
2) ئەبو موسا دەفەرموێت : پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داوای کرد کە دەفرێک ئاوی بۆ بهێنین ، دەست و دەمووچاوی لێشۆرد و پاشان فەرمووی وەرن (واتا ئەبو موسای ئەشعەری و بیلال) لەم ئاوە بخۆنەوە و بیکەن بە ڕوخسار و گەردنتان (سەرچاوە : صحيح البخاري – ١٨٨)
3) جابری کوڕی عبدالله ی ئەنساڕی دەفەرموێت : پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم سەردانی کردم کە من نەخۆش بووم ، بۆیە لە ئاوی پاشماوەی دەستنوێژەکەی خۆی کرد بەسەرمدا چاک بوومەوە ( سەرچاوە : صحيح البخاري – ١٩٤)
تەبەروک بە ماچکردنی ئەو دەستەی کە دەستی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ی ماچ کردبێت:
1) عبدالرحمانی کوڕی رزین دەفەرموێت : بە ناوچەی رەبوە تێپەڕین ، پێیان وتین کە لەوێ سەلەمەی کوڕی ئەکوەعی لێیە ، ئێمەش چوینە لای و سەلاممان لێکرد ، ئەویش هەردوو دەستی دەرهێنا و فەرمووی بەم دوو دەستە بەیعەتم بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داوا ، ئێمەش چوین هەردوو دەستیمان ماچ کرد (سەرچاوە : الأدب المفرد للبخاري – ٩٧٣)
2) ئیبن جەدعان دەفەرموێت : حەزرەتی ثابت بە حەزرەتی ئەنەسی فەرموو : ئایا دەستت بەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کەوتووە ؟ فەرمووی : بەڵێ ، ئەویش هات دەستی ماچ کرد
3) حەزرەتی صهیب دەفەرموێت : حەزرەتی ئیمامی عەلیم بینی کە دەست و پێی حەزرەتی عەباسی ماچ دەکرد (سەرچاوە : الأدب المفرد للبخاري – لاپەڕە ١٤٤)
4) یەحیای کوڕی حارثی الذماري دەفەرموێت : واثلەی کوڕی ئەسقەعم بینی و پێم گوت : ئایا بە دەستەکانت بەیعەتت بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داوە ؟ فەرمووی بەڵی ، منیش گوتم : دەستەکانتم بدەرێ ماچی بکەم ، ئەویش دەستەکانی پێدام و ماچم کرد ( سەرچاوە : مجمع الزوائد للهيثمي – جوزئی ٨ – لاپەڕە ٤٢)
5) یونسی کوڕی میثرە دەفەرموێت : چوینە لای یەزیدی کوڕی ئەسوەد ، واثلەی کوڕی ئەسقەع هاتە ژوورەوە ، کە دەستی درێژ کرد یەزیدی کوڕی ئەسوەد هات دەستی واثلەی هێنا بەسەر ڕووخسار و سنگی خۆیدا چونکە واثلە بە دەست بەیعەتی بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دابوو (سەرچاوە : الحلية لأبو نعيم – جوزئی ٩ – لاپەڕە ٣٠٦)
6) حەزرەتی ثابت دەفەرموێت : هەرکات بچوبوایەم بۆ لای حەزرەتی ئەنەس دەستەکانیم دەگرت و ماچم دەکردن و دەموت : باوکم بەقوربانی ئەم دوو دەستە بێ کە بەر دەستی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کەوتوون ، پاشان هەردوو چاویم ماچ دەکرد و دەموت : باوکم بە قوربانی ئەم دوو چاوە بێت کە پێغەمبەری صلی الله علیه وسلم بینیوە (سەرچاوە : المطالب العالية لإبن حجر – جوزئی ٢ – لاپەڕە ١١١)
تەبەروک بە خۆڵی مەرقەدی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم:
1) ئیمامی ئیبن عەساکر لە تحفه دا دەفەرموێت : حەزرەتی عەلی دەفەرموێت : کاتێک پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم وەفاتی فەرموو ، حەزرەتی فاطیمە چووە سەر مەرقەدەکەی و خۆڵی مەرقەدەکەی خستە سەر چاوی و دەگریا و شعرێکی فەرموو (سەرچاوە : المغني لأبن قدامة – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٢١٣ ، وفاء الوفاء للسمهودي – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٤٤٤ ، إرشاد الساري للقسطلاني – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٣٩٠ )
تەبەروک بە مستیلەکەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم:
1) ئیبن عومەر دەفەرموێت : پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم مستیلەیەکی هەبوو کە لەسەری نوسرابوو محمد رسول الله کە دواتر لە پەنجەی حەزرەتی ئەبوبەکر بوو پاشان حەزرەتی عومەر پاشان حەزرەتی عوسمان هەتا لەدەستی بەربوەوە بۆ ناو بیری ئاریس ( البخاري – جوزئی ٥ –٥٥٢٨)
نافع دەفەرموێت کە عبدالله ی کوڕی عومەر دەفەرموێت : کاتێک لەگەڵ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم چونە ناو خاکی قەومی ثمود ، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داوای لێیان کرد کە لەو ئاوی بیرە دەربهێنن کە حوشترەکەی حەزرەتی پێغەمبەر صالح لێی خواردووە (سەرچاوە : صحيح مسلم – ٧٣٩١)
ئیمامی نەوەویش لە شەرحی ئەم حەدیثە دەفەرموێت : لە سودەکانی ئەم حەدیثە دروستبوونی تەبەروک کردنە بە پاشماوەی پیاوچاکان
تەبەروکی زانایان:
1) ئیمامی سوبوکی کە هات بۆ زیارەتی ئیمامی نەوەوی ، خەبەریان پێدا کە وەفاتی فەرمووە ، ئەویش هاتە داری حەدیث و فەرمووی : ئیمامی نەوەوی لەکوێ دادەنیشت ؟ کە شوێنەکەیان پێگوت ڕۆیشت ڕوخسار و ڕیشی خۆی بە کورسیەکەدا دەهێنا پاشان شعرێکی فەرموو کە واتاکەی بریتیە لە : (بەڵکو ڕوخسارم بەر شوێنێک بکەوێ کە پێی ئیمامی نەوەوی بەرکەوتبێت)
2) ڕەبیعی کوڕی سەلمان دەفەرموێت : کاتێک ئیمامی شافعی چوو بۆ میسڕ بە منی فەرموو: ئەی ڕەبیع ئەم کتێبەم ببە بۆ ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و وەڵامەکەیم بۆ بهێنەرەوە ، ڕەبیع دەفەرموێت : منیش چووم بۆ بەغداد بینیم ئیمامی ئەحمەد لە نوێژی بەیانیدایە ، کە تەواو بوو کتێبەکەم پیدا و وتم : ئەمە لەلایەن براکەتەوە ئیمامی شافعی نێردراوە ، فەرمووی : ئایا سەیری ناوەوەیت کردووە ، وتم : نەخێر ، ئەویش کردیەوە و کە خوێندیەوە چاوی پڕ لە فرمێسک بوو ، منیش پرسیارم کرد کە چی نوسراوە : فەرمووی : ئیمامی شافعی فەرموویەتی خەوم بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دیوە فەرموویەتی سەلامم بگەیەنە ئەحمەد و پێی بڵێ کە لە بابەتی خەلقی قورئان تاقیدەکرێیتەوە بۆیە وەڵامیان مەدە ، خودای گەورە ئاڵایەکت بۆ بەرز دەکاتەوە ڕۆژی قیامەت ، ڕەبیع فەرمووی : مژدانە چیم دەدەیتێ ؟ ئیمامی ئەحمەد قەمیسەکەی داکەند و پێیدام ، منیش گەڕامەوە بۆ میسڕ لەوێ نوسراوەکەی ئیمامی ئەحمەدم دا بە ئیمامی شافعی و ئەویش فەرمووی : چی پێدایت ؟ منیش وتم : قەمیسەکەی ، ئیمامی شافعیش فەرمووی : قەمیسەکە تەڕ بکە و ئاوەکەیم بۆ بهێنە با تەبەروکی پێ بکەم (سەرچاوە : تأريخ دمشق لإبن عساكر – جوزئی ٧ – لاپەڕە ١٧٠)
هەروەها لە سەرچاوەیەکی تردا ڕەبیع دەفەرموێ : منیش ئیمامی شافعیم بینی کە هەموو ڕۆژێک لەو ئاوەی دەهێنا بە ڕوخساریدا تەبەروکێک بە ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل (سەرچاوە : مناقب أحمد بن حنبل لإبن الجوزي – لاپەڕە ٤٥٦)
3) ضياء الدينی مەقدسی دەفەرموێت : لە ئیمامی عبدالغنی مەقدسی م بیست فەرمووی : شتێک لەسەر لاشەم دەرچوو وەک دومەڵ ماوەیەک دەردەچوو و پاشان ون دەبوو و پاشان دەهاتەوە ، منیش چووم بۆ لای گۆڕی ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل خۆم بە گۆڕەکەدا هێنا ، دومەڵەکە نەما و دواتر هەرگیز نەهاتەوە (سەرچاوە : الحكايات المنثورة – ٣٨٣٤)
4) عەلی کوڕی مەیمون دەفەرموێت : لە ئیمامی شافعیم بیست کە فەرمووی: من تەبەروک بە گۆڕی ئیمامی ئەبو حەنیفە دەکەم و هەموو ڕۆژێک دێمە خزمەت گۆڕەکەی وەک زیارەتکار ، ئەگەر پێداویستیەکم بۆ دروست بوایە دوو ڕوکعەت نوێژم دەکرد و پاشان بەجاهی ئەو داوام لەخودا دەکرد پێداویستیەکەم جێبەجێ دەبوو (سەرچاوە : تأريخ إبن عساكر – جوزئی ١ – لاپەڕە ١٣٥)
دروستە شت هێنان بە بۆنخۆشکراوی دیوای کەعبەدا بۆ تەبەروک (سەرچاوە : المجموع للنووي – جوزئی ٧ – لاپەڕە ٤٦١)
تەبەروک کردنی خەڵک بە پیاوچاکان و پۆشاک و گۆڕیان:
تەبەروک کردنی صەحابە بە موحەمەدی کوڕی طەلحەی کوڕی عبدالله ( سەرچاوە : المستدرک – جوزئی ٣ - لاپەڕە ٤٢٢ ) ، تەبەروکی سوفیانی ثەوری بە عومەری کوڕی قەیسی الملائی ( سەرچاوە : الثقات للعجلی - جوزئی ٢ - لاپەڕە ١٨٢ ) ، تەبەروک کردنی خەڵک بە گۆڕی ئیمامی عەلی ( سەرچاوە : الکامل لابن اثیر - جوزئی ٣ – لاپەڕە ٣٩٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئەبو ئەیوبی ئەنصاری ( سەرچاوە : شذرات الذهب - جوزئی ١ - لاپەڕە ٥٧ ) ، هەروەها تەبەروکی کمیت بە پۆشاکی زین العابدین( سەرچاوە : تأريخ دمشق لإبن عساكر - جوزئی ٥٠ - لاپەڕە ٢٣٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی سعیدی کوڕی جبیر ( سەرچاوە : شذرات الذهب - جوزئی ١ - لاپەڕە ١٠٨ ) ، هەروەها تەبەروکی خەلک بە گۆڕی ئەبو الحەسەنی زاهید( سەرچاوە : تأريخ الطبري - جوزئی ١١ - لاپەڕە ٢٤٨ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک و پیاوچاکان بە حەزرەتی شێخ مەعرەفی کەرخی ( سەرچاوە : تأريخ بغداد - جوزئی ١٢ - لاپەڕە ١٩٩ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە یەحیای کوڕی موجاهید ( سەرچاوە : سیر اعلام النبلاع - جوزئی ١٦ - لاپەڕە ٢٤٤ ) ، تەبەروک کردنی خەڵک بە گۆڕی داودی ( سەرچاوە : سیر اعلام النبلاء - جوزئی ١٨ - لاپەڕە ٢٢٢ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە ئەبو عەلی کوڕی بەیان ( سەرچاوە : تأريخ بغداد - جوزئی ١٤ - لاپەڕە ٤٢٧ ) ، هەوەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئیبراهیمی کوڕی شەیبان ( سەرچاوە : تاریخ دمشق - جوزئی ٦ - لاپەڕە ٤٤٣) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە پۆشاک و خەنجەری حەزرەتی شەقیقی بەڵخی( سەرچاوە : تاریخ دمشق - جوزئی ٢٣ - لاپەڕە ١٣٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئیبراهیمی حەربی ( سەرچاوە : صفة الصفوة - جوزئی ١ - لاپەڕە ٥٧٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی عبدالصمدی واعظ ( سەرچاوە : صفة الصفوة - جوزئی ١ - لاپەڕە ٦٢٢ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە ئەبو هادی مەشهور ( سەرچاوە : تاریخ ابن خلدون - جوزئی ٦ - لاپەڕە ٥٣٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئیمامی بوخاری ( سەرچاوە : طبقات الشافعية - جوزئی ٢ - لاپەڕە ٢٣٣ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئەحمەدی بوخاری ( سەرچاوە : شذرات الذهب - جوزئی ٨ - لاپەڕە ١٠٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە تەمی ئەبو مەنسوری خەیات ( سەرچاوە : ذيل طبقات الحنابلة لإبن رجب - لاپەڕە ٣٩ )
🔶 تەبەروک بە ماچکردنی ئەو دەستەی کە دەستی حەزرەتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ی ماچ کردبێت:
🔰 عبدالرحمانی کوڕی رزین دەفەرموێت : بە ناوچەی رەبوە تێپەڕین ، پێیان وتین کە لەوێ سەلەمەی کوڕی ئەکوەعی لێیە ، ئێمەش چوینە لای و سەلاممان لێکرد ، ئەویش هەردوو دەستی دەرهێنا و فەرمووی بەم دوو دەستە بەیعەتم بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داوا ، ئێمەش چوین هەردوو دەستیمان ماچ کرد (سەرچاوە : الأدب المفرد للبخاري – ٩٧٣)
🔰 ئیبن جەدعان دەفەرموێت : حەزرەتی ثابت بە حەزرەتی ئەنەسی فەرموو : ئایا دەستت بەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کەوتووە ؟ فەرمووی : بەڵێ ، ئەویش هات دەستی ماچ کرد
🔰 حەزرەتی صهیب دەفەرموێت : حەزرەتی ئیمامی عەلیم بینی کە دەست و پێی حەزرەتی عەباسی ماچ دەکرد (سەرچاوە : الأدب المفرد للبخاري – لاپەڕە ١٤٤)
🔰 یەحیای کوڕی حارثی الذماري دەفەرموێت : واثلەی کوڕی ئەسقەعم بینی و پێم گوت : ئایا بە دەستەکانت بەیعەتت بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داوە ؟ فەرمووی بەڵی ، منیش گوتم : دەستەکانتم بدەرێ ماچی بکەم ، ئەویش دەستەکانی پێدام و ماچم کرد ( سەرچاوە : مجمع الزوائد للهيثمي – جوزئی ٨ – لاپەڕە ٤٢)
🔰 یونسی کوڕی میثرە دەفەرموێت : چوینە لای یەزیدی کوڕی ئەسوەد ، واثلەی کوڕی ئەسقەع هاتە ژوورەوە ، کە دەستی درێژ کرد یەزیدی کوڕی ئەسوەد هات دەستی واثلەی هێنا بەسەر ڕووخسار و سنگی خۆیدا چونکە واثلە بە دەست بەیعەتی بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دابوو (سەرچاوە : الحلية لأبو نعيم – جوزئی ٩ – لاپەڕە ٣٠٦)
🔰 حەزرەتی ثابت دەفەرموێت : هەرکات بچوبوایەم بۆ لای حەزرەتی ئەنەس دەستەکانیم دەگرت و ماچم دەکردن و دەموت : باوکم بەقوربانی ئەم دوو دەستە بێ کە بەر دەستی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کەوتوون ، پاشان هەردوو چاویم ماچ دەکرد و دەموت : باوکم بە قوربانی ئەم دوو چاوە بێت کە پێغەمبەری صلی الله علیه وسلم بینیوە (سەرچاوە : المطالب العالية لإبن حجر – جوزئی ٢ – لاپەڕە ١١١)
🔶 تەبەروک بە خۆڵی مەرقەدی حەزرەتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم:
🔰 ئیمامی ئیبن عەساکر لە تحفه دا دەفەرموێت : حەزرەتی عەلی دەفەرموێت : کاتێک پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم وەفاتی فەرموو ، حەزرەتی فاطیمە چووە سەر مەرقەدەکەی و خۆڵی مەرقەدەکەی خستە سەر چاوی و دەگریا و شعرێکی فەرموو (سەرچاوە : المغني لأبن قدامة – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٢١٣ ، وفاء الوفاء للسمهودي – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٤٤٤ ، إرشاد الساري للقسطلاني – جوزئی ٢ – لاپەڕە ٣٩٠ )
🔶 تەبەروک بە مستیلەکەی حەزرەتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم:
🔰 ئیبن عومەر دەفەرموێت : پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم مستیلەیەکی هەبوو کە لەسەری نوسرابوو محمد رسول الله کە دواتر لە پەنجەی حەزرەتی ئەبوبەکر بوو پاشان حەزرەتی عومەر پاشان حەزرەتی عوسمان هەتا لەدەستی بەربوەوە بۆ ناو بیری ئاریس ( البخاري – جوزئی ٥ –٥٥٢٨)
🔶 تەبەروک بە پاشماوەی پێغەمبەرانی پێشوو :
🔰 نافع دەفەرموێت کە عبدالله ی کوڕی عومەر دەفەرموێت : کاتێک لەگەڵ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم چونە ناو خاکی قەومی ثمود ، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داوای لێیان کرد کە لەو ئاوی بیرە دەربهێنن کە حوشترەکەی حەزرەتی پێغەمبەر صالح لێی خواردووە (سەرچاوە : صحيح مسلم – ٧٣٩١)
🔰 ئیمامی نەوەویش لە شەرحی ئەم حەدیثە دەفەرموێت : لە سودەکانی ئەم حەدیثە دروستبوونی تەبەروک کردنە بە پاشماوەی پیاوچاکان
🔶 تەبەروک کردنی زانایان:
🔰 ئیمامی سوبوکی کە هات بۆ زیارەتی ئیمامی نەوەوی ، خەبەریان پێدا کە وەفاتی فەرمووە ، ئەویش هاتە داری حەدیث و فەرمووی : ئیمامی نەوەوی لەکوێ دادەنیشت ؟ کە شوێنەکەیان پێگوت ڕۆیشت ڕوخسار و ڕیشی خۆی بە کورسیەکەدا دەهێنا پاشان شعرێکی فەرموو کە واتاکەی بریتیە لە : (بەڵکو ڕوخسارم بەر شوێنێک بکەوێ کە پێی ئیمامی نەوەوی بەرکەوتبێت)
🔰 ڕەبیعی کوڕی سەلمان دەفەرموێت : کاتێک ئیمامی شافعی چوو بۆ میسڕ بە منی فەرموو: ئەی ڕەبیع ئەم کتێبەم ببە بۆ ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و وەڵامەکەیم بۆ بهێنەرەوە ، ڕەبیع دەفەرموێت : منیش چووم بۆ بەغداد بینیم ئیمامی ئەحمەد لە نوێژی بەیانیدایە ، کە تەواو بوو کتێبەکەم پیدا و وتم : ئەمە لەلایەن براکەتەوە ئیمامی شافعی نێردراوە ، فەرمووی : ئایا سەیری ناوەوەیت کردووە ، وتم : نەخێر ، ئەویش کردیەوە و کە خوێندیەوە چاوی پڕ لە فرمێسک بوو ، منیش پرسیارم کرد کە چی نوسراوە : فەرمووی : ئیمامی شافعی فەرموویەتی خەوم بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دیوە فەرموویەتی سەلامم بگەیەنە ئەحمەد و پێی بڵێ کە لە بابەتی خەلقی قورئان تاقیدەکرێیتەوە بۆیە وەڵامیان مەدە ، خودای گەورە ئاڵایەکت بۆ بەرز دەکاتەوە ڕۆژی قیامەت ، ڕەبیع فەرمووی : مژدانە چیم دەدەیتێ ؟ ئیمامی ئەحمەد قەمیسەکەی داکەند و پێیدام ، منیش گەڕامەوە بۆ میسڕ لەوێ نوسراوەکەی ئیمامی ئەحمەدم دا بە ئیمامی شافعی و ئەویش فەرمووی : چی پێدایت ؟ منیش وتم : قەمیسەکەی ، ئیمامی شافعیش فەرمووی : قەمیسەکە تەڕ بکە و ئاوەکەیم بۆ بهێنە با تەبەروکی پێ بکەم (سەرچاوە : تأريخ دمشق لإبن عساكر – جوزئی ٧ – لاپەڕە ١٧٠)
🔰 هەروەها لە سەرچاوەیەکی تردا ڕەبیع دەفەرموێ : منیش ئیمامی شافعیم بینی کە هەموو ڕۆژێک لەو ئاوەی دەهێنا بە ڕوخساریدا تەبەروکێک بە ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل (سەرچاوە : مناقب أحمد بن حنبل لإبن الجوزي – لاپەڕە ٤٥٦)
🔰 ضياء الدينی مەقدسی دەفەرموێت : لە ئیمامی عبدالغنی مەقدسی م بیست فەرمووی : شتێک لەسەر لاشەم دەرچوو وەک دومەڵ ماوەیەک دەردەچوو و پاشان ون دەبوو و پاشان دەهاتەوە ، منیش چووم بۆ لای گۆڕی ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل خۆم بە گۆڕەکەدا هێنا ، دومەڵەکە نەما و دواتر هەرگیز نەهاتەوە (سەرچاوە : الحكايات المنثورة – ٣٨٣٤)
🔰 عەلی کوڕی مەیمون دەفەرموێت : لە ئیمامی شافعیم بیست کە فەرمووی: من تەبەروک بە گۆڕی ئیمامی ئەبو حەنیفە دەکەم و هەموو ڕۆژێک دێمە خزمەت گۆڕەکەی وەک زیارەتکار ، ئەگەر پێداویستیەکم بۆ دروست بوایە دوو ڕوکعەت نوێژم دەکرد و پاشان بەجاهی ئەو داوام لەخودا دەکرد پێداویستیەکەم جێبەجێ دەبوو (سەرچاوە : تأريخ إبن عساكر – جوزئی ١ – لاپەڕە ١٣٥)
🔰 دروستە شت هێنان بە بۆنخۆشکراوی دیوای کەعبەدا بۆ تەبەروک (سەرچاوە : المجموع للنووي – جوزئی ٧ – لاپەڕە ٤٦١)
١١) ئەمەش ناوی هەندێک لەوانەی تەبەروکیان ئەنجام داوە :
تەبەروک کردنی صەحابە بە موحەمەدی کوڕی طەلحەی کوڕی عبدالله ( سەرچاوە : المستدرک – جوزئی ٣ - لاپەڕە ٤٢٢ ) ، تەبەروکی سوفیانی ثەوری بە عومەری کوڕی قەیسی الملائی ( سەرچاوە : الثقات للعجلی - جوزئی ٢ - لاپەڕە ١٨٢ ) ، تەبەروک کردنی خەڵک بە گۆڕی ئیمامی عەلی ( سەرچاوە : الکامل لابن اثیر - جوزئی ٣ – لاپەڕە ٣٩٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئەبو ئەیوبی ئەنصاری ( سەرچاوە : شذرات الذهب - جوزئی ١ - لاپەڕە ٥٧ ) ، هەروەها تەبەروکی کمیت بە پۆشاکی زین العابدین( سەرچاوە : تأريخ دمشق لإبن عساكر - جوزئی ٥٠ - لاپەڕە ٢٣٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی سعیدی کوڕی جبیر ( سەرچاوە : شذرات الذهب - جوزئی ١ - لاپەڕە ١٠٨ ) ، هەروەها تەبەروکی خەلک بە گۆڕی ئەبو الحەسەنی زاهید( سەرچاوە : تأريخ الطبري - جوزئی ١١ - لاپەڕە ٢٤٨ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک و پیاوچاکان بە حەزرەتی شێخ مەعرەفی کەرخی ( سەرچاوە : تأريخ بغداد - جوزئی ١٢ - لاپەڕە ١٩٩ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە یەحیای کوڕی موجاهید ( سەرچاوە : سیر اعلام النبلاع - جوزئی ١٦ - لاپەڕە ٢٤٤ ) ، تەبەروک کردنی خەڵک بە گۆڕی داودی ( سەرچاوە : سیر اعلام النبلاء - جوزئی ١٨ - لاپەڕە ٢٢٢ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە ئەبو عەلی کوڕی بەیان ( سەرچاوە : تأريخ بغداد - جوزئی ١٤ - لاپەڕە ٤٢٧ ) ، هەوەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئیبراهیمی کوڕی شەیبان ( سەرچاوە : تاریخ دمشق - جوزئی ٦ - لاپەڕە ٤٤٣) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە پۆشاک و خەنجەری حەزرەتی شەقیقی بەڵخی( سەرچاوە : تاریخ دمشق - جوزئی ٢٣ - لاپەڕە ١٣٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئیبراهیمی حەربی ( سەرچاوە : صفة الصفوة - جوزئی ١ - لاپەڕە ٥٧٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی عبدالصمدی واعظ ( سەرچاوە : صفة الصفوة - جوزئی ١ - لاپەڕە ٦٢٢ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە ئەبو هادی مەشهور ( سەرچاوە : تاریخ ابن خلدون - جوزئی ٦ - لاپەڕە ٥٣٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئیمامی بوخاری ( سەرچاوە : طبقات الشافعية - جوزئی ٢ - لاپەڕە ٢٣٣ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە گۆڕی ئەحمەدی بوخاری ( سەرچاوە : شذرات الذهب - جوزئی ٨ - لاپەڕە ١٠٦ ) ، هەروەها تەبەروکی خەڵک بە تەمی ئەبو مەنسوری خەیات ( سەرچاوە : ذيل طبقات الحنابلة لإبن رجب - لاپەڕە ٣٩ )

22/09/2025

تەنزێکی ئەشعەریانە :
جارێکیان ئیمامەکە لە نوێژدا فەرمووی (استووا) ، سەلەفیەکان دانیشتن

   #گرنگە !پەیامێک بۆ هەموو مزگەوت و خانەقا و تەکیەکان و ئەهلی تەصەوف ئەو کەموکوڕیانەی لە مەولودەکانی ئێستادا بەدی دەکرێ...
01/09/2025

#گرنگە !
پەیامێک بۆ هەموو مزگەوت و خانەقا و تەکیەکان و ئەهلی تەصەوف
ئەو کەموکوڕیانەی لە مەولودەکانی ئێستادا بەدی دەکرێت و بەهۆیەوە مەجلیسەکانی مەولودنامە ساردوسڕن و پێویستە هەتا زووە چاک بکرێن ئەمانەن:
🔶وتاری مامۆستایانی ئاینی : لەکاتێکدا وتار پێوسیتە کەم و کورت بێت و پێویستە ئەو کەسە وتارەکە بدات کە بتوانێ مەجلیسەکە گەرموگوڕتر بکاتەوە ، نەوەک کەسێک هەستێت و تەنها کۆمەڵە قسەیەک بداتە پاڵ یەک تاکو بڵێت وتارم داوە ، بەمەش هەم دڵی ئامادەبووان سارد دەبێتەوە و هەم کاتێکی زۆر بێ سوود تێدەپەڕێت لەو مەجلیسە پیرۆزەدا
🔷سیستەمی دەنگی : ئەو سەماعە و بڵندگۆیانەی وتار و ستایشەکانی پێ دەوترێت دەبێت بەشێوەیەک ڕێک بخرێت کە هەمووان دەنگەکە بە بەرزی و بە ڕوونی ببیستن ، ئەگەر وانەبوو ئەوا کۆتایی مەجلیسەکە خەڵک سەرقاڵی قسەی دونیایی دەبن و ئاگایان لە مەجلیسەکە نامێنێت و لێی سودمەند نابن ، هەروەها لەکاتی قەسیدە خوێندندا پێویستە دەنگی قەسیدەخوێنەکە بەشێوەیەک ڕوون بێت خەڵک لە وشەکان و ئاوازەکان و مەقامەکان تێبگەن
🔶ستایش خوێن و قەصیدە خوێنەکان : پێویستە بەلایەنی کەمەوە وانەی مەقاماتیان خوێندبێت و دەنگیان شیاوی ئەو مەجلیسانە بێت ، پێویستە ستایشخوێنەکە شعرەکانی بەباشی لەبەربێت لە ڕووی وەزن و قافیەوە وەک خۆیان بیڵێت و لەخۆیەوە وشەی نوێ نەخاتە شعرە کۆنەکانەوە یاخود شعرێک دروست نەکا کە وشەکانی بەهێز و ڕێکوپێک نین ، ئەمانە هەمووی بەرەکەت و گەرموگوڕی مەجلیسەکە کەم دەکەن ، پێویستە ئەو ستافەی لەگەڵ قەسیدە خوێنەکەن ستافێکی گرجوگۆڵ ببن و قەسیدەکان بە گەرموگوڕی بڵێنەوە
🔷شعر و قەسیدەی نوێ : سەیرمان پێدێ کە لە هەندێ مەجلیسی مەولود هەندێک قەسیدەی نوێ ئاوازی بۆ دادەنرێ و دەخوێندرێت کە هیچ کاریگەریەکی ڕووحی لەسەر ئامادەبووان ناهێڵیت ، واچاکترە قەسیدە کۆنەکان زیندوو بکرێنەوە و بخوێنرێنەوە ، چونکە قەسیدە نوێکان زۆرێکیان زیاتر بۆ کلیپ گونجاوترن وەک لە مەجلیسێکی مەولودنامە
🔶بۆنخۆشکردنی مەجلیسەکە : بەکارهێنانی بۆنەکانی عود و عەنبەر و گوڵاو و بوخور و هەموو بۆنێکی خۆش تاکو ئامادەبووان لەگەڵ کەشی مەولودەکە تێکەڵاو ببن
🔷دەف و تەپڵ : بەکارهێنانی دەفێکی پتەو و چاک لەگەڵ تەپڵی تەریقەتی قادری کە ئەم دووانە پێکەوە دەنگێکی بەرز و کاریگەر دروست دەکەن و دڵی ئامادەبووان دەخرۆشێنن و بەجۆش دەهێنن
🔶گوێزەبانە : وا جوانترە وەک شێوازی جاران گوێزەبانە ئامادە بکرێت نەوەک پێکهاتەکانی گوێزەبانەکە بە بەشی جیاواز دابەش بکرێت
🔷ئامادەبوونی دەروێشان : کاریگەریەکی زۆری لەسەر ئامادەبووان دەبێت کاتێک دەروێشان ڕابوەستن و بە پرچە جوانەکەیان زیکر لەگەڵ ستایشەکاندا بکەن
🔶ئامادەبوونی شێخانی تەریقەت : مەولودنامە دەرفەتێکی چاک و گرنگە بۆ پێدانی تەریقەت و بەیعەتی تەریقەتەکان بە ئامادەبووان و ڕێنمایی کردنیان بۆ ڕێگای خودا و تەصەوف
🔷ئامادەبوونی سەیدەکان : هەبوونی ڕۆڵە و نەوە چاکەکانی حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه واله وسلم) بەرەکەتی زیاتر دادەبارێنن بەسەر مەجلیسەکە
🔶 کۆتایی مەجلیسەکە : پێویستە بە طلع البدر کۆتایی بە مەولودەکە بێت و لەکاتی خویێندنیدا هەموو ئامادەبووان هەستنە سەر پێ

Address

Www. Facebook. Com/qadri. Naqshbandi 12
Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئەکادیمیای ئیمامی ماتوریدی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share