02/05/2017
به شه رتى قرتان😂😂😂
بەرێوبەری کارگەیەک لەکاتی گەرانی بەناو کارگەکەیدا
تێبینی کرد گەنجێک لەسوچێکدا وەستاوە و هیچ ئیشێک ناکات!!!
چووە نزیکی و بەهێواشی پێی وت : موچەکەت چەنە...؟!
کورەکە سەری سورما بەو پرسیارە...
وەڵامی دایەوە : نزیکەی 500$ مانگانە، بۆچی؟
بەبێ هیچ وەڵامێک بەرێوبەرەکە 500$ی دەرهێنا و یای بە کورەکە!!!
پاشان وتی : من لێرە پارە ئەدەم بۆ ئیشکردن نەک بۆ وەستان...ئەمەش موچەکەتە برۆو نەتبینمەوە!!!
کورەکە پارەکەی وەرگرت و شوێنەکەی بەجێهێشت...
بەرێوبەرەکە سەیرێکی کرێکارەکانی تری کرد و بەشێوەیەکی هەرەشە ئامێز ووتی :
ئەمە ئاگادار کردنەوەیەکە بۆ هەمووتان !!
کێ بەباشی ئیش نەکات راستەوخۆ دەرەکرێ
پاشان بەرێوبەرەکە چوە لای یەکێک لە کرێکارەکان و پێی وت : ئەو کورە کێبوو کە ئێستا دەرمکرد..؟!
بەسەرسورمانەوە پێی وت : ئەو کورە پیتزای هێنابو گەورەم و لێرە ئیش ناکات!!!!..حەماسی خۆت بگرە و فەلسەفەکانت هەڵگرە بۆخۆت😛😛😂