بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimania
  • بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی سلێمانی/هوانە/خوار سەرۆکایەتی تەندروستی سلێمانی/بەرامبەر عەلوەی سەوزە و میوە

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بنکەی ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵی بەسەر کردەوە.ڕۆژی دوو شەممە  ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ خاتوو کو...
16/06/2026

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بنکەی ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵی بەسەر کردەوە.

ڕۆژی دوو شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بە یاوەری د.خالد قادر ڕاوێژکاری وەزارەت،ئاسۆ بەکر مستەفا قائیمقامی چەمچەماڵ، خاتوو شێری تاڵەبانی سەرۆکی ڕێکخراوی سیید و بەڕێوەبەری چەندین دامودەزگەی حکومی بنکەی ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵی بەسەر کردەوە و لەلایەن کریم احمد ڕەزا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازیان لێکرا

مەبەست لەم سەردانە کردنەوەی چەند خولێکی پیشەیی بوو کە بە پشتیوانی دارایی ڕێکخراوی سیید بە ناونیشانی خولی ڕاهێنانی کارامەیی ژیان دەستی پێکرد
لە وتەیەکدا خاتوو کوێستان ستایشی ڕێکخراوی سیدی کرد بۆ پاڵپشتی کردنی ئەم جۆرە خولانە کە خەڵکی ناوچەکە سودی لێ دەبینن و دەست خۆشی لەڕێکخەران و بەشدار بوانی خولەکە کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن دواتر قەڵغانی سوپاس و پێزانینی خۆی بەخشیە خاتوو شێری تاڵەبانی سەرۆکی ڕێکخراوی سیید لە پای پاڵپشتی ڕێکخراوەکەی بۆ وەزارەتمان.

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی

بەشداری کردنی بەڕێزان کەریم احمد ڕەزا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان و احمد محمد حسن جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایتیمان لە ...
14/06/2026

بەشداری کردنی بەڕێزان کەریم احمد ڕەزا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان و احمد محمد حسن جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایتیمان لە ڕاهێنانی ڕاوێژکارانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر خزمەتگوزارییەکانی سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ لە شاری هەولێر
شایەنی باسە ئامانج لەم ڕاهێنانە دووبارە تێکەڵبوونەوەی گەڕاوەکانی دەرەوەی ووڵاتە بە کۆمەڵگا و ڕەخساندنی ڕاهێنان و دۆزینەوەی هەلی کاری شایستەیە بەو توێژە

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/٠٦/١١بەڕێز/ بێستون شەهید جەبار بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر  بە نوێنەرایەتی خاتوو کوێستان محمد عبدالله و...
11/06/2026

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/٠٦/١١
بەڕێز/ بێستون شەهید جەبار بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر بە نوێنەرایەتی خاتوو کوێستان محمد عبدالله وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەڕێوەبرایەتیمانی کرد.
مەبەست لەم سەردانە بەخشینی سوپاس و پێزانین بوو بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێز/ کەریم احمد ڕەزا و ستافی بەڕێوەبەرایەتیمان لە پای ئەو هاوکاری و یارمەتیانەی کە پێشکەش بە سەنتەر و بەڕێوەبەرایەتیە ڕاهێنان و پیشەییەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیمان کردووە.

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی

دەزگای روانگە دەرفەتی دەستخستنی کارامەیی بۆ هەلی کار پێشکەش دەکاتلە چوارچێوەی هاوبەشی پڕۆژەی ئاسۆکان (PROSPECTS) و بە پا...
10/06/2026

دەزگای روانگە دەرفەتی دەستخستنی کارامەیی بۆ هەلی کار پێشکەش دەکات

لە چوارچێوەی هاوبەشی پڕۆژەی ئاسۆکان (PROSPECTS) و بە پاڵپشتی حکومەتی هۆڵەندا، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، پڕۆگرامێکی نوێی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ گەنجان لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و نەینەوا پێشکەش دەکات. ئەم پڕۆگرامە ڕاهێنانێکی کردەیی و پیشەییی ٤٥ رۆژەیە کە بە مەبەستی دەستخستنی کارامەیی راستەقینە و گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا داڕێژراوە. پڕۆگرامەکە بەخۆڕاییە و بۆ گەنجان لە هەردوو ڕەگەز لە کۆمەڵگەی خۆجێی، پەنابەران و ئاوارەکان و گەڕاوەکان دەستەبەرکراوە. کە تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ شۆفاش لەخۆ دەگرێت
ئەمە تەنها ڕاهێنانێک نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ دەستخستنی کارامەیی ڕاستەقینە، بەدەستهێنانی متمانە بەخۆبوون و هەنگاوێکی گرنگ بەرەو داهاتوویەکی پیشەیی. ژمارەی بەشداربووان سنووردارە، بۆیە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە و هەر ئێستا داواکاری پێشکەش بکە: لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە خۆت تۆمار بکە.
شاری سلێمانی
https://ee-eu.kobotoolbox.org/x/WgbWm7Kh

ڕاگەیەندراوێکی گرنگ بۆ سەرجەم خاوەنکاران و کرێکارانوەرگرتنی "کۆمپیالە" یان "کەفالەى دارایی" لە کرێکاران بە هەموو شێوەیەک...
31/05/2026

ڕاگەیەندراوێکی گرنگ بۆ سەرجەم خاوەنکاران و کرێکاران
وەرگرتنی "کۆمپیالە" یان "کەفالەى دارایی" لە کرێکاران بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

پاڵپشت بە یاسای کار ژمارە (٧١)ی ساڵی ١٩٨٧ و نووسراوە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە:
وەرگرتنی کۆمپیالە، کەفالەی دارایی، یان ناچارکردنی کرێکار بە "خۆقەرزارکردن" وەک مەرجێک بۆ دامەزراندن یان بەردەوامبوون لە کاردا، پێچەوانەی یاسایە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هەروەها سەرجەم ئەو خاوەنکارانەی پێشتر ئەم کارە نایاساییەیان ئەنجام داوە، پێویستە بە زووترین کات هەموو ئەو پابەندییە داراییانە لەسەر کرێکاران هەڵبوەشێننەوە. بەپێچەوانەوە، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە، چونکە ئەم کارە دەبێتە ئامرازێک بۆ فشاری نایاسایی لە دەرەوەی بەندەکانی گرێبەستی کار.
داوا لە سەرجەم کرێکارانیش دەکەین ڕێگە نەدەن ئەم پێشێلکارییەیان بەرامبەر بکرێت، لە کاتی هەر ناچارکردن یان بەدیکردنی ئەم سەرپێچیانەدا، دەتوانن بە شێوەیەکی نهێنی و پارێزراو بەم ڕێگایانەى خوارەوە ئاگادارمان بکەنەوە:
هێڵی گەرمی هۆشیاریی کرێکاران ژمارە (5500)
دەتوانیت لە ڕێگەى پەیوەندی تەلەفۆنى یان لە ڕێگەى (واتسەپ، ڤایبەر) نامە بنێرى بۆ ژمارە (07511225500) یان (07721225500) چ بە شێوەى نووسین یان پەیامى دەنگى.
دەتوانیت لە ڕێگەى سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى لە ڕێگەى ئەم بەستەرەى خوارەوە سکاڵا تۆمار بکەیت و ئاگادارمان بکەیتەوە:
https://skala.gkrd.krd/ComplianceProcess
بۆ بینینى بەڵگە فەرمییەکان سەردانى پۆرتاڵی کار بکە:
https://kar.molsa.gov.krd/News/f8357ddf-32ca-4016-81bd-2ea05f22ccb0

پلاتفۆرمێکی پارێزراو بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت بۆ ڕاپۆرتکردنی کێشەکانی شوێنی کار. سکاڵاکەت بە شێوەیەکی پیشەیی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و مافەکانت دەپارێزرێن.

چەژنتان پیرۆز بێت  هەموو ڕۆژێکیان چەژن و شادی بێت
26/05/2026

چەژنتان پیرۆز بێت هەموو ڕۆژێکیان چەژن و شادی بێت

22 ساڵ خزمەتئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/٠٥/٢٥ پاش بیست و دوو ساڵ خزمەت فەرمانبەر (خەلیل کەریم کاکەخان) کۆتا ڕۆژی خۆی وەک فەرمانبە...
25/05/2026

22 ساڵ خزمەت
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/٠٥/٢٥ پاش بیست و دوو ساڵ خزمەت فەرمانبەر (خەلیل کەریم کاکەخان) کۆتا ڕۆژی خۆی وەک فەرمانبەر بەڕێکرد و خانەنشین بوو،پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتمانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش کرا لەپای ئەو خزمەتە زۆر و دڵسۆزییەی کە هەیبوو بۆ پیشەکەیی و هیوای ژیانێکی شایستە و تەندروستی باشی بۆ خواست .

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی

21/05/2026

Address

GF62+QQW, Sulaymaniyah, Sulaymaniyah Governorate
Sulaimania
GF62+QQW,SULAYMANIYAH,SULAYMANIYAHGOVERNORATE

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00
Tuesday 08:30 - 14:00
Wednesday 08:30 - 14:00
Thursday 08:30 - 14:00
Sunday 08:30 - 14:00

Telephone

+9647749106984

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی:

Shortcuts

Share