13/08/2026
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ وڵاتى بەریتانیا زەمالەى خوێندنى ماستەر (Chevening Scholarships 2027–2028) ڕادەگەێنێتت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە زەمالەی Chevening بۆ ساڵی خوێندنی (2027–2028) کراوەتەوە. ئەم بەرنامەیە لەلایەن حکومەتی شانشینی یەکگرتوى بەریتانیا، لەڕێگەی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، هاوبەشێتی و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (FCDO)، پشتیوانی دارایی دەکرێت.
زەمالەی Chevening یەکێکە لە ناودارترین بەرنامە نێودەوڵەتییەکانی زەمالەی خوێندن کە بە شێوەی تەواو خەرجی خوێندن دابیندەکات بۆ خوێندنی ماستەر بۆ ماوەی یەک ساڵ لە زانکۆ پێشەنگەکانی شانشینی یەکگرتو. جگە لە خوێندن ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکی بەنرخ بۆ گەشەپێدانی تواناکانی سەرکردایەتی، فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییە پیشەییەکان و بون بە ئەندامی تۆڕی جیهانی دەرچوانی Chevening دابین دەکات.
بۆ زیاتر زانیاری و پێشکەش کردن، تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://www.chevening.org/scholarship/iraq/
مەرجەکانی وەزارەت بۆ خوێندنی ماستەر بریتیە لە:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بروانامە.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەشدەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن بەرنامەکە پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (Chevening) دەبێت.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٦/ ١٠/ ٢٠٢٦).
Chevening Scholarships for Iraqis looking to study in the UK