Researcher Organization

Researcher Organization Both the above programs work on a system in which only top students can apply in a race of points or basing on the level of points.

ڕێكخراوی توێژه‌ر بۆ توێژینه‌وه‌ و هۆشیاری و گه‌شه‌پێدان
Researcher for Scientific Research, Awareness and Development -RRAD
منظمة الباحث للبحث العلمي، توعية ، والتطوير Gihan Institute is an online group working for facilitating, recommending and getting offer in universities for those who are eager to get degree of post graduate like MA,Ph.D or under graduate degree. We have some representative

s in those countries that do not use or accept online applications only need direct visit to their registration departments unlike most of the universities that work with online applying. Fortunately in Iraq every year there are two great scholarship program, in ministry of higher education of Iraqi Government this program called (HCED) and In Ministry of higher Education of Iraqi Kurdistan Regional Government there is Human capacity development program(HCDP) these two program provide scholarship for about 12,000 twelve thousands students all over Iraq. Contact: [email protected]
www,facebook.com/GihsnInstitute Paymanga
009647711564746, 009647508454746

ئەنجامدانی ۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی  نیوان ڕێکخراوی توێژەرو  سەنتەری توێژینەوەی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیە...
17/03/2026

ئەنجامدانی ۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی نیوان ڕێکخراوی توێژەرو سەنتەری توێژینەوەی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی کۆیە.

ۆرک شۆپەکە سەبارەت بە بابەت و میتۆدە ترێند و گرنگەکان بوون لە زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان و بەتایبەت لە پسپۆری یاسا.

هەریەک لە بەریزان دکتۆر قارەمان حسن ، مامۆستا و توێژەر لە زانکۆی هیوستن لە ئەمریکا و د.هیوا رشید مامۆستای میلاکی بەشی یاسا لە زانکۆی گەرمیان و مامۆستای سەردان لە کۆلیجی یاسا لە کۆلیجەکانی رۆژهەڵاتی عەرەبی لە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجامدرا و تیایدا ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و تویژەر بەشداربوون.

Doha Institute ScholarshipCountry: QatarFull or partial scholarships for Master’s and PhD studies in Social Sciences, Hu...
09/10/2025

Doha Institute Scholarship
Country: Qatar

Full or partial scholarships for Master’s and PhD studies in Social Sciences, Humanities, Public Administration, Economics, and Public Policy.

Benefits:
Covers tuition, housing, and living expenses (for full scholarship).
Eligible Applicants:
Open to students from the Kurdistan Region and other countries.

Deadline:
January 15, 2026

Apply Online:
https://www.dohainstitute.edu.qa/en/admissions-office/pages/apply.aspx
Documents Required:
Passport, academic certificates, English test (IELTS/TOEFL or English-taught degree), and supporting documents such as statements and recommendations

 #وۆرکشۆپ   کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپ...
18/08/2025

#وۆرکشۆپ

کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە و کۆلێژی تەکنەلۆجی / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی توێژەر، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی:
(Bridging Minds and Disciplines: Effective Group Research and Interdisciplinary Collaborating)

بۆ ناو تۆمار کردن و بەشداری کردن، تکایە ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە:
https://forms.gle/xLbGt4SWdxC7FzbD6

تێبینی: تکایە لە کاتی دیاریکراودا ئامادەبن، ژمارەی بەشداربووان بۆ وێبنارەکە سنووردارە.
بەروار: 20/8/2025
کات: 9:00PM - 11:00PM شەو
مۆد: ئۆنڵاین

تێبینی: پێشکەشکردن بە زمانی کوردی دەبێت.

بۆ بەشداربوون لە خولەکان کە لە داهاتوودا ئەنجامدەدرێن، تکایە ببە ئەندام لە گروپی واتسئەپ لە رێگای ئەم لینکەی خوارەوە:
https://chat.whatsapp.com/ILb17Ub34xaLCDHXxWOd4y

-------------------------------گرووپی رێکخراوی توێژەو

https://chat.whatsapp.com/HH0aR4bLkQL0upfX8LxX6H?mode=ems_copy_c

https://chat.whatsapp.com/Ko6Z6exZ2sgATapwEPAIhZ?mode=ems_copy_c

ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ...وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان فۆڕ...
04/08/2025

ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان فۆڕمی دامەزراندنی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدرال بۆ دامەزراندنی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی گشتی و کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستارییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بڵاودەکاتەوە کە دانیشتوی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

دەرچوانى کۆلێژی (پزیشکی گشتی) و (کۆلێژی پەرستاری) و (پەیمانگە پەرستاری) لەم لینکەى خوارەوە دەتوانن فۆڕمەکان پر بکەنەوە:

https://soft.moh.gov.iq/2025/kurdistan_al.htm?fbclid=IwY2xjawL9nEJleHRuA2FlbQIxMABicmlkETFoRDR4RlhZeGpKVTFKQndpAR5dz63Yi-2GbP0UCHFlHxwzv1N2jCUnUxK_IOa0lBMFXKntOlfC-ckLZGvciQ_aem_2EfDG92DNpOTmKp0yvWNDQ

30/07/2025

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان وردەکارى دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێم لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی بڵاودەکاتەوە:

• دەرچوانی ساڵی (٢٠٠٣) تاکو ئەمڕۆ دەگرێتەوە.
• دەرچوانی دەرەوەی عێراق لە زانکۆى پارێزگاکانی خۆیان بەپێی کارتی زانیاری داوکاری پێشکەش دەکەن.
• پێشکەشکار فۆرمی داوکاری دامەزراندن و فۆرمی وەرگرتنی کۆد بەدەستی پڕ دەکاتەوەو ئیمزاى لەسەر دەکات.
• تۆماری کۆلێژو پەیمانگەکان فۆرمی ئۆنلاین بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.
• پێویستە دەرچوو ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆی ببات لە کاتی پێشکەشکردن:

1. کارتی نیشتیمانی دەرچوو لەگەڵ کارتی نیشتیمانی دایک و باوکی دەرچوو.
2. کارتی زانیاری یان بەڵگەنامەی نیشتەجێ بونی مۆرکراو لە یەکێک لە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

• هەر دەرچویەک سەردانی تۆمارى کۆلێژ نەکات و فۆرمی دەستی پڕنەکاتەوە بێ بەش دەبێت لە وەرگرتنی کۆدو دامەزراندن.
• لە ئێستادا تەنها کۆد دروست دەکرێت و لە داهاتودا دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دەبێت بەپێی شوێنی نیشتەجێبون.
• ئەم پرۆسەیە تەنها دانەمەزراوەکان دەگرێتەوە.
• ئەم پرۆسەیە تاکو رۆژی (2025/9/15) سەعات (4)ى ئێوارە بەردەوام دەبێت.
• ماوەی سکاڵا لە (2025/9/16) دەستپیدەکات تاکو (2025/9/30).
کامۆ خدر

ئەنجامى تاقیکـردنەوەى کۆتایی ئاستەکـانى زمانى ئینگلیزى ڕاگەیەنرا ئاگـادارییـەکى گرنگ بۆ خوازیـاران و خوێندکـاران و قوتاب...
08/07/2025

ئەنجامى تاقیکـردنەوەى کۆتایی ئاستەکـانى زمانى ئینگلیزى ڕاگەیەنرا

ئاگـادارییـەکى گرنگ بۆ خوازیـاران و خوێندکـاران و قوتابیانى خوێندنى باڵا ...

لە ئێستاوە خوازیاران دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکـردنەوەى کۆتایی ئاستەکـانى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردسـتان کلیک لەسەر ئەم بەسـتەرەى خـوارەوە بکەن:

https://lc.digital.gov.krd/ #/login

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

🎓💼 اكتشف أقوى بوابات النجاح! أفضل 10 جامعات عالمية تهيئك لسوق العمل بامتياز. هل تعلم أن اسم جامعتك قد يفتح لك آفاقًا وظي...
25/06/2025

🎓💼 اكتشف أقوى بوابات النجاح! أفضل 10 جامعات عالمية تهيئك لسوق العمل بامتياز. هل تعلم أن اسم جامعتك قد يفتح لك آفاقًا وظيفية غير محدودة؟ للمزيد من التفاصيل: https://aja.ws/inqpxe

لەبارەی پێویستی چاکسازیی لە خوێندنی دکتۆرا.!لە وتارێکی گرنگدا؛ مارک سی تایلۆردا بە ناوی [چاکسازیی لە سیستەمی دکتۆرا یان ...
04/06/2025

لەبارەی پێویستی چاکسازیی لە خوێندنی دکتۆرا.!

لە وتارێکی گرنگدا؛ مارک سی تایلۆردا بە ناوی [چاکسازیی لە سیستەمی دکتۆرا یان داخستنی]، باس لەو قەیرانە قوڵە دەکات، کە لەبەردەم خوێندنی دکتۆرا بە تایبەتی لە ئەمریکادا هەیە. ئەو تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، کە ژمارەی ئەم بەرنامانە زۆر زیاترە لە پێداویستییەکانی بازاڕیکار، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووان سەرکەوتوونەبن لە دۆزینەوەی کاردا.

ئەم خاڵە سەرەکیانەی خوارەوە لە بابەتەکەدا باسکراون:

١. مۆدێلی تەقلیدی کۆن: پرۆگرامەکانی دکتۆرا هێشتا پشت بە مۆدێلێکی زانکۆی سەدەی ناوەڕاست دەبەستن، فێرخوازەکان ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەوەی ببنە کۆپی پرۆفیسۆرەکانیان، نەک ئامادەیان بکەن بۆ ئاستەنگەکانی سەردەمی مۆدێرن.

٢. کەمی هەلیکار: ژمارەی ئەو پۆستە ئەکادیمیانەی، کە لەبەردەستدان هاوتا نییە لەگەڵ ژمارەی دەرچووان، ئەمەش وایکردووە وەبەرهێنان لە پرۆگرامەکانی خوێندنی دکتۆرادا مەترسییەکی بەرچاو بێت بەبێ گەرەنتی پیشەیی ڕوون.

٣. قەیرانی دارایی بەردەم زانکۆکان: دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بەدەست خراپتربوونی کێشەی داراییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی دوای قەیرانی ساڵی [٢٠٠٨]، کە بەردەوام توانایان لاواز دەکات بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆگرامەکانی دکتۆرا.

٤- پسپۆڕی زۆر: مەنهەجەکان زۆر ورد و دیاریکراون، دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان دیسیپلینە جیاوازەکان سنووردار دەکات و نەرمی دەرچوان لە بازاڕی کاردا کەمدەکاتەوە.

٥- پێویستی چاکسازیی: نووسەر داوای چاکسازی ڕیشەیی دەکات، لەوانەش پێکهێنانی هاوپەیمانی لە نێوان زانکۆکان بۆ هاوبەشکردنی سەرچاوەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە پەروەردەدا، وەک فێربوون لە دوورەوە و کۆنفرانسی ئۆنلاین.

٦- ئاییندەی خوێندنی باڵا: پێویستی بە بیرکردنەوە لە ئامانجەکانی پرۆگرامەکانی دکتۆرا هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ داواکارییەکانی سەدەی بیست و یەکەمدا بگونجێت.

• وەرگێڕان: پ.ی. د.یادگار عەلی

ئابڕووچوونێک لە هۆڵەکانی بەناوبانگترین زانکۆی جیهان دەستیپێکردووە .. زانکۆی [MIT]ی ئەمەریکی یان [پەیمانگای تەکنەلۆژیای م...
20/05/2025

ئابڕووچوونێک لە هۆڵەکانی بەناوبانگترین زانکۆی جیهان دەستیپێکردووە .. زانکۆی [MIT]ی ئەمەریکی یان [پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساشوستس] لە ئەمەریکا.
چیرۆکەکە ساڵی ڕابردوو لە [مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤] دەستیپێکرد کاتێک ئایدن تۆنەر - ڕۆدجەرز، خوێندکاری دکتۆرا لە بەشی ئابووریی زانکۆکە، توێژینەوەیەکی نووسی بە ناوی [ژیری دەستکرد، دۆزینەوەی زانستیی و داهێنانی بەرهەم]، کە تیایدا باسی پەیوەندی نێوان زیرەکی دەستکرد و گەشەکردنی داهێنان و زیادبوونی پاتێنتەکانی کردووە، بەتایبەتی کاتێک لەلایەن زانایانی پێشەنگەوە بەکاردەهێنرێت. [وێنەی یەکەم].
گرنگ ئەوەیە، کە خوێندکارەکە سوودی لە ئامادەبوونی خۆی لە [MIT] وەرگرت و چووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پرۆفیسۆرە باڵاکانی ئەوێ. لەگەڵ پرۆفیسۆر دەیڤید ئۆتۆر و هەروەها پرۆفیسۆر دارۆن عاسمئۆغڵو - بە ڕەچەڵەک تورک - کە لە ساڵی [٢٠٢٤] خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی بەدەستهێناوە گفتوگۆی کردووە.
خوێندکاری 'ئایدن' توێژینەوەکەی لە پلاتفۆرمی پێش چاپکردنی arXiv بارکرد و پێشکەشی کرد بۆ بڵاوکردنەوە لە گۆڤارێکی بەناوبانگدا. گرنگ ئەوەیە، کە ناوی عاسمئۆغڵو هەروەها ناوی ئۆتۆری لە تێبینی ژێرەوەی توێژینەوەکەدا داناوە، سوپاسی ڕێنمایی و گرنگیدانیان بۆ کردوون. [وێنەی یەکەم].
یەکێک لە هاوکارە بەڕێزەکان پرۆفیسۆرەکانی ئاگادار کردەوە، کە ناویان لە توێژینەوەکەدا هاتووە و توێژەر تاقیکردنەوەکانی لەو تاقیگەیەدا ئەنجامنەداوە، کە لە توێژینەوەکەدا ئاماژەی پێکردووە.
هەردوو پرۆفیسۆرەکە پێداچوونەوەیان بە توێژینەوەکەدا کرد و کەموکوڕییەکی ڕوونیان لە شێوازی پرۆسێسکردنەکەدا دۆزیەوە. دەستبەجێ یاداشتێک پێشکەش بە ئیدارەی زانکۆکە کرد.
یەکسەر زانکۆ لێکۆڵینەوەیەکی نهێنی ئەنجامدا و لێکۆڵینەوەکە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو قسانەی ئەو دوو پرۆفیسۆرە کۆتاییهات .. کەواتە زانکۆی بەناوبانگی میت چی کرد؟️
زانکۆکە لە [١٦ ئایاری ٢٠٢٥] بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە و ئەو ڕێوشوێنانەی لەوبارەیەوە گرتەبەر [وێنەی سێیەم].
یەکەم: زانکۆ تۆماری خوێندکارەکەی بۆ دکتۆرا تەواو کرد لە کاتێکدا تەنها لە ساڵی دووەمدا بوو. هەروەها زانکۆ پەیوەندی بە پلاتفۆرمی [arXiv] کرد و داوای کشانەوەی توێژینەوەکە دەکات. هەروەها پەیوەندی بەو گۆڤارە کرد، کە خوێندکارەکە توێژینەوەکەی پێشکەشی کردووە بۆ بڵاوکردنەوە و داوای کشانەوەی توێژینەوەکە دەکات.
هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی زانستیی دەکات لە بەیاننامەکەدا پشت بەو ئەنجامانە نەبەستن، کە لەلایەن توێژینەوەکە خراوەتەڕوو.
هەروەها لە پەیامەکەدا دەستەواژەی [یەکپارچەیی توێژینەوە لە پێش هەموو شتێکەوەیە] دەبینیتەوە، واتە: یەکپارچەیی لە توێژینەوەی زانستیدا لە پێش هەموو شتێکەوەیە.
سەیر نییە .. میت ناوبانگی خۆی لەخۆڕا پەیدا نەکرد، جگە لەوەش زانکۆ ئامۆژگاری خوێندکارەکەی [ئایدن]ی نەکرد، بۆ نموونە، یان ئاگادارییەکی پێنەدا، بەڵکوو یەکسەر دەریکرد.

* وێنەی چوارەمی هەواڵەکە لە وۆڵ ستریت جۆرناڵ WSJ.

- وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە بۆ عەرەبی لە لایەن [د. محەمەد شەعبان].

وەرگێڕانی بۆ کوردی: پ.ی. د.یادگار عەلی

وێبناری (هه‌نگاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ گۆڤاره‌ ئاست به‌رزه‌كان).له‌ سه‌ر داخوازی زۆر له‌ به‌شدارب...
02/05/2025

وێبناری (هه‌نگاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ گۆڤاره‌ ئاست به‌رزه‌كان).
له‌ سه‌ر داخوازی زۆر له‌ به‌شداربوان و توێژه‌ران بۆ وێبناری هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ جارێكی تر میوانداری به‌ڕێز دكتۆر قاره‌مان محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ده‌كه‌ین، به‌ڕێزیان مامۆستا و توێژه‌ره‌ له‌ به‌شی یاسا له‌ زانكۆی هیوستن له‌ ئه‌مریكا.

وێبناره‌كه‌ له‌ 2025/5/9
كات: 9ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له‌ ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی گوگڵ میت پێشكه‌ش ده‌كرێت.

بۆ به‌شداری له‌م لینكه‌وه‌ جۆینی گروپی تایبه‌ت به‌ وێبناره‌كه‌ بكه‌ن

https://bit.ly/4iJIkEf

06/04/2025

🔵 قرابة 16.9% من أبحاث ضمن أكثر 10% من المنشورات العلمية الأكثر استشهاداً في العالم..
🇦🇪🌍
| #الإمارات

حققت جامعة #أبوظبي الإماراتية إنجازاً علمياً جديداً في مسيرتها البحثية والأكاديمية، من خلال توثيق أكثر من 4 آلاف دراسة بحثية في مؤشر "سكوبس" العالمي.

ويعتبر مؤشر سكوبس قاعدة بيانات عالمية معروفة ومتخصصة في الأبحاث العلمية المرموقة، بحسب وكالة الأنباء الإماراتية "وام".

وبحسب الوكالة، فإن التزام جامعة أبوظبي بتطوير بحوث عالية التأثير يسهم في تعزيز الحوار العالمي، ويعالج التحديات المجتمعية المُلحة في مختلف المجالات.

وأشارت إلى أن 16.9% من أبحاث جامعة أبوظبي ضمن أكثر 10% من المنشورات العلمية الأكثر استشهاداً في العالم، بينما يظهر 27.5% منها ضمن أبرز 10% من المجلات العلمية.

كما حصدت أبحاث الجامعة الإماراتية مجتمعة 77445 استشهاداً، بمعدل استشهاد ملفت بلغ 19.4 لكل منشور، ما يعكس مدى عمق وأهمية إسهاماتها في المجال الأكاديمي العالمي، وفق وكالة "وام".

وتأسست جامعة أبوظبي عام 2003، ويزيد إجمالي عدد الطلبة المسجلين في الجامعة عن 8,700 طالب وطالبة، ينتمون إلى نحو 100 جنسية مختلفة، في مقراتها في أبوظبي ودبي والعين.

Address

Sulaimania
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Researcher Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Researcher Organization:

Shortcuts

Share