05/08/2026
ئـــاگـــــــاداری
کافتریاو کۆشکی فۆتۆکۆپی پەیمانگە بەکرێدەدرێت
پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی (کافتریا) و دوو (کۆشکی پاشکۆی خواردەمەنی) و (کۆشکی فۆتۆکۆپی)، بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا (مزايدة علنية) بە کرێدەدات. هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت سەردانی هۆبەی یاسایی پەیمانگە بکات لە (سلێمانی گەڕەکی بەختیاری) بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و بینینی شوێنەکە پێش ڕۆژی ٢٠٢٦/٨/١٥.
تێبینی: زیادکردنە ئاشکراکە لەڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٦/٨/١٦) کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەیمانگە تەکنییەکانی سلێمانی ئەنجامدەدرێت.
مەرج و ڕێنمای بەشداريكردن:
١. ماوەى بڵاوكردنەوەى بانگەوازى زيادكردنى ئاشكراى بەكرێدانى كافترياى سەرەکی و (٢) كۆشكى خواردەمەنى و كۆشكى فۆتۆكۆپى لەڕۆژى (٢٠٢٦/٧/١٥) دەستپێدكات تا بەروارى (٢٠٢٦/٨/١٤) .
٢. زيادكردنەكه له نهۆمى زەمينى باڵەخانەى پەيمانگه تەكنيكيیەكانى سلێمانى/هۆڵى كۆبوونەوەكان ئەنجامدەدرێت لەڕۆژى (يەكشەممه) بەروارى (٢٠٢٦/٨/١٦) كاتژمێر (١٠) سەر لەبەيانى.
٣. پێويسته لەسەر بەشداربووى بەكرێگرتنى كافترياو (٢) كۆشكى خواردەمەنى پاشکۆ ڕێژەى (٢٠٪ بيست لەسەدى) نرخى خەمڵێنراوى بەكرێدانى كافترياو (٢) كۆشكى خواردەمەنى پاشكۆ كه بڕەکەی دەكاته (٣,٦٠٠,٠٠٠) سێ مليۆن شەش سەد هەزار دينارى عێراقى و ڕێژەى (٢٠٪ بيست لەسەدى) كۆشكى فۆتۆكوپى كه بڕەکەی دەکاته (٤٤٠,٠٠٠) چوار سەدو چل هەزار دينارى عێراقى پێش ئەنجامدانى زيادكردنەكه بە نەقدى پێشكەىش بەهۆبـەی دارای پەیمانگە بکات.
٤. پێويسته لەسەر بەشداربوو قەرزارى دامەزراوەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژينەوەى زانستى و سەرۆكايەتى زانكۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگە نەبێت. بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی لەزیادکردنەکەدا نابێت.
٥. پێویستە لەسەر بەشداربووی کافتریاو کۆشکی خواردەمەنی خاوەنی (مۆڵەتی کۆمەڵەی چێشتخانەو میوانخانەکانی سلێمانی)بێت و وێنەیەکی پێ بێت ڕێکەوتەکەی تازەبێت و بەسەرنەچووبێت.
٦. پێویستە لەسەر بەشداربووی کۆشکی فۆتۆکۆپی خاوەنی (مۆڵەتی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان و مۆڵەتی ئیستینساخ) بێت و وێنەیەکی پێ بێت.
٧. پێوستە لەسەر بەشداربووان وێنەیەکی کۆپی لە (کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری شوێنی نیشتەجێبوون) لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ مەبەستی بەشداریکردن لەزیادکرنەکەدا.
٨. پێویستە لەسەر بەشداربووان ئەستۆپاکی باجی دەرامەتی ساڵی ٢٠٢٦ی پێ بێت، بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی نابێت.
٩. کرێی خزمەتگوزاریی بەڕێژی (٢% دوو لەسەدی) بڕی کرێی خەمڵێنراوی ساڵانەی بەکرێدانی کافتریاو (٢) کۆشکی خواردەمەنی پاشکۆ و کۆشکی فۆتۆکۆپی لەو بەڵـێندەرە وەردەگیرێت کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
١٠. ئەگەر بەپێی ئەم بانگەوازە ڕۆژی زیادکردنەوە کەوتە ڕۆژی پشووی فەرمی، ئەوا کارەکە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.