قوتابخانەی قەدەمخێری سەرەتای Qadamxer School

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimania
  • قوتابخانەی قەدەمخێری سەرەتای Qadamxer School

قوتابخانەی قەدەمخێری سەرەتای  Qadamxer School This PAGE about(Qadamxer Primary School),FOR the people want find their old friends and share their activites.

08/11/2022

بەڕێزان ئەتوانن وێنەی خۆتان یاخود پۆلەکانتان بنێرن بۆ ئەوەی هاوڕێی مناڵیتان بدۆزنەوە لە قوتابخانەی قەدەمخێر.

په‌رتووكی نوێی زمانی شیرینی كوردی پۆلی یه‌ك ☺️
21/10/2015

په‌رتووكی نوێی زمانی شیرینی كوردی پۆلی یه‌ك ☺️

ئه‌یا ئه‌زانن هاوڕێیان پینۆكیۆ دوای ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ و به‌وه‌فاو زیره‌ك و ئاقڵ بوو...له‌ یارییه‌كی دارینه‌وه‌ بوو به‌ كوڕێ...
20/10/2015

ئه‌یا ئه‌زانن هاوڕێیان پینۆكیۆ دوای ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ و به‌وه‌فاو زیره‌ك و ئاقڵ بوو...له‌ یارییه‌كی دارینه‌وه‌ بوو به‌ كوڕێكی مناڵی ڕاسته‌قینه‌ له‌و كاته‌شه‌وه‌ به‌ خۆشی له‌گه‌ڵ باوكی ده‌ژیا و ده‌چوو بۆ قوتابخانه‌

دوێنێ خوێندنگاكان كرانه‌وه‌ به‌ هیوای ساڵێكی پڕ زانست و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك
20/10/2015

دوێنێ خوێندنگاكان كرانه‌وه‌ به‌ هیوای ساڵێكی پڕ زانست و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك

05/09/2015

وا خوێندنگه‌ ده‌كرێته‌وه‌ خۆتان ئاماده‌ بكه‌ن💃😃

Peshangay Xwendkaran 22-23/02/2014
25/02/2014

Peshangay Xwendkaran 22-23/02/2014

29/01/2014

Slaw Hawreyan,Atwann ba msj Rasmy xotantan boman bnern taku blawy kaynawa,lagal barwarakay be zor bashtr ..

Fery HawrêyetÎ ba...دوو هاورێ له‌ بیابانيكدا هاوگه‌شت بوون ، ...له‌ گه‌شته‌كه‌یانا كه‌وتنه‌ گفتوگؤ یه‌كيكیان زله‌‌یه‌كی ...
04/11/2013

Fery HawrêyetÎ ba...

دوو هاورێ له‌ بیابانيكدا هاوگه‌شت بوون ، ...له‌ گه‌شته‌كه‌یانا كه‌وتنه‌ گفتوگؤ یه‌كيكیان زله‌‌یه‌كی كيشا به‌رووی ئه‌وی تریان و زؤر ئازاری پيگه‌یشت ، به‌لام بئ ئه‌وه‌ی وه‌لامی بداته‌وه‌ و ووشه‌یه‌ك له‌ ده‌می ده‌رچيت له‌سه‌ر لمی بیابانه‌ كه‌ نووسی هاوريكه‌م زله‌‌یه‌كی كيشا به‌رووم دوو هاوريكه‌ له‌ رؤیشتن به‌رده‌وام بوون و پاشان له‌ شوينيكدا ئؤقره‌یان گرت ، بؤ... ئه‌وه‌ی كه‌ميك بحه‌سينه‌وه‌ ، به‌یه‌كه‌وه‌ چوون بؤ ده‌ست شوشتن ئه‌و كه‌سه‌ی زله‌‌كه‌ی به‌ركه‌وتبوو هه‌ردوو قاچه‌كانی چه‌قین له‌ لميكی قوراوی ، وورده‌ وورده‌ به‌ره‌و نوقم بوون ده‌چوو ، هاوريكه‌ی به‌په‌له‌ كيشای و رزگاری كرد ، دوای ئه‌وه‌ی رزگاری بوو له‌ مردن هه‌لسا و له‌سه‌ر به‌رديكی گه‌وره‌ نووسی هاوريكه‌م منی رزگاركرد و ژیانی بؤ گه‌راندمه‌وه ،،، هاوريكه‌ی پرسی له‌به‌رچی له‌ جاری یه‌كه‌میانا كاتئ‌ زله‌‌كه‌م كيشا پيت له‌سه‌ر لمی بیابان نووسیت ، كه‌چی جاری دووه‌م كه‌ رزگارم كردی له‌سه‌ر به‌رد نووسیت ،هاوريكه‌ی له‌ وه‌لامدا ووتی كاتئ‌ كه‌سيك ئازارمان ده‌دا پيویسته‌ له‌سه‌ر لم و خاك بینووسین ، بؤ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتئ بایه‌ك هه‌ل بكات بیكوژينيته‌وه‌ له‌گه‌ل خؤی به‌ريت ، به‌لام هه‌ر كاتئ‌ كه‌سيك چاكه‌یه‌كی له‌گه‌ل كردین پيویسته‌ له‌سه‌ر به‌ردی گه‌وره‌ بینه‌خشينین بؤ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتئ بایه‌كی به‌هيزیش هه‌ل بكات نه‌توانيت بیكوژينيته‌وه كه‌واته‌ با هه‌موومان فيربین ئازاره‌كانمان له‌سه‌ر لم بنووسین و چاكه‌كانیش له‌سه‌ر به‌رد

04/11/2013

سیناریۆی کێ فێریکردی ؟

نووسینی: رزگار باهیر

1... ڕۆژه‌ ... کۆڵانێکه‌ ... ده‌روه‌یه‌ .
کاواری ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له‌ به‌رده‌م عه‌ره‌بانه‌یه‌کی له‌ڤه‌ فرۆشدا خه‌ریکی خواردنی له‌ڤه‌ی قاورمه‌یه‌ ،له‌مکاته‌دا بڕیاری هاوڕێی که‌ته‌مه‌نی (15) ساڵه‌ دێت به‌سه‌ریاو وێری ده‌کات .
کاوار /

ئه‌ی به‌خێر بێیت بڕیار گیان وه‌ره‌
له‌ڤه‌یه‌کی شاز بخۆ .. ده‌ی حه‌زت
له ‌له‌ڤه‌ی قاورمه‌ یان له‌ڤه‌ی جگه‌ر
یان مریشکه‌ ؟
بڕیار /
سووپاست ده‌که‌م کاوار گیان .ئێستا
تێرو پڕم . دواتر له‌قوتابخانه‌ شتێک
ده‌خۆم ... به‌س نازانم تۆدایم له‌ده‌ره‌وه‌و
له‌سه‌ر ئه‌م عه‌ره‌بانانه‌ نان ده‌خۆیت ته‌نها
یه‌کجار تۆم نه‌بینیوه‌ له‌حانووتی قوتابخانه‌
نان بخۆیت یان تۆ ئه‌وه‌نده‌ له‌قوتابخانه‌
نیت .
کاوار /
تۆ راست ده‌که‌ی بڕیار گیان نه‌ ئه‌وه‌نده‌
له‌قوتابخانه‌ و نه‌ئه‌وه‌نده‌ش حه‌زم له‌حانوته.‌
بڕیار /
باشه‌ بۆ ؟
کاوار /
ده‌زانی بۆ ؟ چونکه‌ فێریان کردم .

2...رۆژه‌ ... قوتابخانه‌یه‌ ... ناوه‌وه‌یه‌ .
ئه‌م دیمه‌نه‌ فلاشباکه‌ .....
قوتابخانه‌که‌ی کاواره‌ ،پێش (10) ساڵ . کۆمه‌ڵێك منداڵی بچووك له‌ پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تاین و کاواریش له‌ناویاندایه‌ . مامۆستا عه‌زیزی ته‌مه‌ن (40)ساڵ خه‌ریکی سه‌حکردنی وه‌زیفه‌ی قوتابیانه‌ تا ئه‌و کاته‌ی ده‌گاته‌ لای کاوار . کاوار بێ یه‌ك و دوو و به‌بێ دوودڵی بسکیتێکی زه‌رد له‌جانتاکه‌ی ده‌رده‌هێنێ و یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌کات به‌خواردنی بۆئه‌وه‌ی مامۆستا عه‌زیز بیبینێ، مامۆستاش که‌ ئه‌م دیمه‌نه‌ ده‌بینێ چاوی ده‌چێته‌ پشتی سه‌ری و تووشی هێستریا ده‌بێت ،هه‌ر بۆیه‌ کاوار داده‌گرێته‌وه‌ به‌زله‌و شه‌ق و دار لێیده‌دات و پاشان تڤ بارانی ده‌کات وبه‌جنێو ده‌یکاته‌ ده‌ره‌وه‌ی پۆل.

3... رۆژه‌ ... کۆڵانه‌ ... ده‌ره‌وه‌یه‌ .
گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دیمه‌نی یه‌که‌م .....
به‌رده‌م عه‌ره‌بانه‌ی له‌ڤه‌که‌یه‌و به‌ده‌م گفتوگۆکردنه‌وه‌ به‌ڕێ ده‌که‌ون، بڕیار چیرۆکه‌که‌ی کاوار سه‌رنجی راده‌کێشێت ده‌ستده‌کات به‌ پرسیار لێکردنی .
بڕیار /
باشه‌ تۆ بۆ له‌به‌رده‌م مامۆستا ده‌ستکرد
به‌پسکیت خواردن؟..دوای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌
په‌یوه‌ندی چییه‌ به‌ قوتابخانه‌وه‌ که‌ تۆ
له‌ وێ هیچ نه‌خۆیت ؟
کاوار/
ئاخر هه‌ر مامۆستا عه‌زیز بوو هه‌موو
رۆژ ده‌یگووت شته‌کانی حانووت بکڕن
پاکه‌ ،ته‌ندروسته‌ ،جوانه‌ ، خاوێنه،چاکه‌ ‌.... نابێ شتی ده‌ره‌وه‌ بخۆن پیسه.‌
بۆیه‌ منیش چووم بسکیتی زه‌ردم
له‌حانووتی قووتابخانه‌ کڕی و به‌قسه‌ی
مامۆستام کرد و له‌به‌رچاوی ئه‌ودا
گازم له‌پسکیته‌که‌ گرت بۆ ئه‌وه‌ی به‌
به‌قووتابییه‌کان بڵێ چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ن
هه‌مووتان چاوله‌ کاوار بکه‌ن و
وه‌ك کاوار شتی حانووت بکڕن ..
به‌ڵام مامۆستا لێیدام و تڤ بارانی
کردم و له‌به‌رچاو قووتابییه‌کانی هاورێم
جنێوی پێدامو لێیپاڕامه‌وه‌ گوێی لێنه‌گرتم.‌
ئیتر له‌وڕۆژه‌وه‌ فێری وانه‌یه‌کی تر بووم.

29/10/2013
ئەم وێنەیە لە ١٩-٤-١٩٩٨ گیراوە،بە سووپاسەوە لەلایەن کاک سەریاسەوە نێراوە.
24/09/2013

ئەم وێنەیە لە ١٩-٤-١٩٩٨ گیراوە،بە سووپاسەوە لەلایەن کاک سەریاسەوە نێراوە.

Address

Baranan
Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی قەدەمخێری سەرەتای Qadamxer School posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category