ڕاستــیــەکــانی ژیـــان Truths Of Life حقائق الحیات

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimania
  • ڕاستــیــەکــانی ژیـــان Truths Of Life حقائق الحیات

ڕاستــیــەکــانی ژیـــان  Truths Of Life حقائق الحیات someone who accept me,I will accept him/her happily,and you wellcome .

08/08/2026
دەگێڕنەوە ...جارێك عارفێکی خواناس و ناسراو ڕۆشتە نانەوایەك و داوای نانێکی کرد بەڵام چونکە پۆشاکی کۆن و هەژارانەی لەبەردا...
09/11/2017

دەگێڕنەوە ...

جارێك عارفێکی خواناس و ناسراو ڕۆشتە نانەوایەك و داوای نانێکی کرد بەڵام چونکە پۆشاکی کۆن و هەژارانەی لەبەردا بوو نانیان پێنەدا و خواناسەکەش بەبێدەنگی ڕۆشت ،
کەسێک لەوێ وەستابوو خواناسەکەی ناسی ،
بۆیە بە سەرسوڕمانەوە بە کابرای نانەوای ووت : باشە بۆ نانت پێنەدا مەگەر ئەم پیاوەت نەناسی .؟!
کابرای نانەواش ووتی : نەوەڵا نەمناسی کێ بوو.؟
کابراش ووتی فڵان زانای خواناس بوو ،
کاتێک کابرای نانەوا گوێی لە ناوەکەی بوو بە ژڵەژاویەوە ووتی : ئەوە بەڕاستە .! خۆ من دەمێکە ناوبانگی ئەم پیاوچاکەم بیستووەو زۆر سەرسامم پێی بۆیە هەمیشە ئاواتە خوازبووم کە بیبینم ،
بۆیە بە پەلە شوێنی خواناسەکە کەوت و کاتێک پێی گەشتەوە پێی ووت مامۆستا گیان بمبورە نەمناسیت چونکە لە نزیکەوە نەمبینیوی من زۆر سەرسامی تۆم ئەمەوێ ببم بە قوتابی تۆ .
خواناسەکە ڕازی نەبوو ...!
دوای وەڵامی خواناسەکە کابرای نانەوا زانی کە هەڵەی کردووەو دڵی خواناسەکەی شکاندووە ،بۆیە بۆ ئەوەی ڕازی بکات بە ناچاری پێی ووت : ئەگەر تۆ لێم ڕازی بیت من ئەمشەو هەموو خەڵکی ئاوای داوەت دەکەم و خوانێکی خۆشیان پێشکەش دەکەم خواناسەکە بەم پێشنیارە ڕازی بوو ...!
کاتێك هەموان نانیان خوارد کابرای نانەوا ووتی مامۆستا گیان من پرسیارێکم هەیە و دەمەوێ وەڵامەکەیم دەست بکەوێ پرسیارەکەشم ئەوەیە : دۆزەخ واتای چیە .؟!
خواناسەکەش ووتی : دۆزەخ واتە ئەوەی کە تۆ لەبەر خاتری خوا یەك نانت بە بەندەیەکی خوا نەبەخشی ،
بەڵام بۆ ڕازی کردنی دڵی بەندەیەکی خوا نانت بە ئاوایەك بەخشی ...!
وەرگیراوە

Address

Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕاستــیــەکــانی ژیـــان Truths Of Life حقائق الحیات posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category