کۆلێژی تەکنیکی سۆران

کۆلێژی تەکنیکی سۆران پەیجی فەیسبووکی فەرمی کۆلێژی تەکنیکی سۆران.

سێ قوتابیی بەشی پەرستاریی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، لە وڵاتی ئوردن بە سەرکەوتوویی مەشقی هاوینەی خۆیان ئەنجام دا و ئەزموونێکی...
22/08/2026

سێ قوتابیی بەشی پەرستاریی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، لە وڵاتی ئوردن بە سەرکەوتوویی مەشقی هاوینەی خۆیان ئەنجام دا و ئەزموونێکی پڕبەها و پراکتیکیان لە بواری پەرستاری بەدەستهێنا.

4 قوتابی و فەرمانبەرێکی کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە میسر مەشقی هاوینە ئەنجام دەدەن لە چوارچێوەی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی قوتابیانی ...
19/08/2026

4 قوتابی و فەرمانبەرێکی کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە میسر مەشقی هاوینە ئەنجام دەدەن

لە چوارچێوەی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی قوتابیانی زانکۆ عەرەبییەکان کە ساڵانە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدرێت، 4 قوتابی لێهاتووی بەشەکانی (پەرستاری، شیکاری نەخۆشییەکان، ئافرەتان و لەدایکبوون) و فەرمانبەرێک لە کۆلێژەکەمان گەشتی وڵاتی میسریان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان بۆ ماوەی مانگێک لە زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و زانکۆی فەیوم – میسر.

بەشداربووەکان بریتین لە:
🔹شەهێن احمد صالح ـ فەرمانبەر
🔹 دەریا مهدی قاسم - قۆناغی دووەم
🔹 فینک احمد مصطفی ـ قۆناغی دووەم
🔹 علی قاسم عثمان - قۆناغی دووەم
🔹قاسم ماجید سفی الدین ـ قۆناغی دووەم

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ساڵانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە بۆ ئاڵوگۆڕی قوتابیان، کە تێیدا زانکۆمان ساڵانە میوانداری ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان دەکات، لە بەرامبەریشدا قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان ڕەوانەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان دەکات بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئاشنابوون بە ئەزموونە جیهانییەکان.

هیوای سەرکەوتن و گەشتێکی پڕ لە زانیاری بۆ قوتابییەکانمان دەخوازین

بە ناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبێت ( مەسیح ئاودەل هەرکی/...
17/08/2026

بە ناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبێت ( مەسیح ئاودەل هەرکی/ دری ) دەکەین،کە دەکاتە باوکی بەڕێز ( م. زنگین مەسیح ئاودەل ) مامۆستا لە کۆلێژەکەمان ، لە رێکەوتی ٢٠٢٦/٨/١٧ کۆچی دوایی کرد.

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچووئەمڕۆ شەممە، 15ی ئابی 2026، وۆرکشۆپێکی تا...
15/08/2026

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئابی 2026، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو.

ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن بەشی ڕاگەیاندن و بازاڕگەرییەوە سازکراوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، کە تایبەتە بە بەشداریی قوتابیانی بەشی ڕاگەیاندن و بازاڕگەری.

لە یەکەم ڕۆژی وۆرکشۆپەکەدا، پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ ئامادەبوون.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن مامۆستایانی بەتوانا( وڵات موحسین، زێرەوان جەوهەر ) پێشکەش کرا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانی قوتابیان لە بواری بەڕێوەبردن و بەکارهێنانی کاریگەری پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا.

هەنگاوێک بەرەو بازاڕی کار؛ هەفتەبازاڕ و کۆلێژی تەکنیکی سۆران گەنجان بۆ کار ئامادە دەکەن 💼✨خولی نووسینی سیڤی و چاوپێکەوتن...
15/08/2026

هەنگاوێک بەرەو بازاڕی کار؛ هەفتەبازاڕ و کۆلێژی تەکنیکی سۆران گەنجان بۆ کار ئامادە دەکەن 💼✨

خولی نووسینی سیڤی و چاوپێکەوتنی کار کە لە لایەن کۆلێژی تەکنیکی سۆران و سەنتەری پەرەپێدان و پێگەیاندنی دێڵزیان ڕێکخرابوو، کۆتایی هات.

لەم خولەدا، کۆمپانیای هەفتەبازاڕی سۆران وەک لایەنێکی سەرەکی بەشداربوو لە هەڵسەنگاندنی سیڤی و توانای بەشداربووان، ئەمەش بە ئامانجی هەڵبژاردنی کەسانی شیاو بۆ پڕکردنەوەی ئەو دەرفەتە کارانەی کە کۆمپانیاکە دەیانڕەخسێنێت.

لە کۆتاییشدا لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گەنجان لە فێربوون کرایەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە بازاڕی کاردا جێگەی خۆیان بکەنەوە.

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشداربووانی خولی کۆمپیوتەر بەسەرکردەوەڕۆژی شەممە 15ـی ئابی 2026، پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی، ڕ...
15/08/2026

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشداربووانی خولی کۆمپیوتەر بەسەرکردەوە

ڕۆژی شەممە 15ـی ئابی 2026، پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و شاندی یاوەریی، بەشداربووانی خولی گشتگیری کۆمپیوتەریان بەسەرکردەوە، کە بە هەماهەنگی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ناوچەی زانکۆ و پەیمانگاکانی لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە شێوەی بەخۆڕایی کرایەوە

لە سەرەتادا، پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی جەختی لەسەر گرنگی بەکارهێنانی زانیاری و تواناکانی فێربوون لە بواری کۆمپیوتەر کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە فێربوونی کارامەییە تەکنیکییەکان دەتوانێت یارمەتیدەری گەنجان بێت بۆ دەستکەوتنی دەرفەتی کار و پەرەپێدانی تواناکانیان.

هەروەها ڕاگری کۆلێژ، گرنگی پاراستنی ژینگەی کۆلێژی بۆ بەشداربووان خستەڕوو و داوای لە بەشداربووان کرد کەلوپەلی ژێردەستیان بپارێزن و بەردەوام بن لە فێربوون و بەدواداچوونی دەرفەتە نوێکانی ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکان، و سوود لە دەرفەت و خولە فێرکارییەکانی داهاتووی کۆلێژ وەربگرن.

دەستکەوتێکی نوێ بۆ کۆلێژەکەمان ٣ قوتابی کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە وڵاتی ئوردن مەشقی هاوینە ئەنجام دەدەن لە چوارچێوەی بەرنا...
13/08/2026

دەستکەوتێکی نوێ بۆ کۆلێژەکەمان

٣ قوتابی کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە وڵاتی ئوردن مەشقی هاوینە ئەنجام دەدەن

لە چوارچێوەی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی قوتابیانی زانکۆ عەرەبییەکان کە ساڵانە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدرێت، سێ قوتابی لێهاتووی بەشی (پەرستاری) لە کۆلێژەکەمان گەشتی شانشینی ئوردنی هاشمی-یان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان بۆ ماوەی مانگێک لە زانکۆی ئوردن.

قوتابییە بەشداربووەکان بریتین لە:
🔹 رۆیا عەبدولڕەحمان محەمەد ـ قۆناغی دووەم
🔹 ئیلاف نەجم ساڵح ـ قۆناغی دووەم
🔹 هەنار ئیسماعیل حەمەد ـ قۆناغی یەکەم

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ساڵانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە بۆ ئاڵوگۆڕی قوتابیان، کە تێیدا زانکۆمان ساڵانە میوانداری ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان دەکات، لە بەرامبەریشدا قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان ڕەوانەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان دەکات بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئاشنابوون بە ئەزموونە جیهانییەکان.

هیوای سەرکەوتن و گەشتێکی پڕ لە زانیاری بۆ قوتابییەکانمان دەخوازین

📢 وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیابەشی ڕاگەیاندن و بازاڕگەری، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سۆشی...
12/08/2026

📢 وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا

بەشی ڕاگەیاندن و بازاڕگەری، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا ساز دەکات.

📅 15–16ی ئابی 2026
⏰ 10:00ی بەیانی
📍 کۆلێژی تەکنیکی سۆران – تاقیگەی 3
🎤 بەشداری: قوتابیانی بەشی ڕاگەیاندن و بازاڕگەری

#وۆرکشۆپ

پلاتفۆرمی «چارزان» بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمە زانستییە کوردییەکان دەستی بە کار کردبە پشتگیری پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری ...
12/08/2026

پلاتفۆرمی «چارزان» بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمە زانستییە کوردییەکان دەستی بە کار کرد

بە پشتگیری پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی زانکۆمان ژمارە(٦٧٠٨) لە ڕێکەوتی (٥ - ٨- ٢٠٢٦) ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژمان دەکەینەوە، کەوا دەتوانن سوودمەندبن و بەشداربن لە پلاتفۆڕمی (چـارزان)، کە لەلایەن مامۆستایانی سەربەکۆلێژەکەمان (م.هڤرس عبدی بابکر و م.فایزە مهدی عبدالعزیز) بنیاتنـراوە،کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە زانستی و ئەکادیمییەکان بە زمانی کوردی هەموو شێوەزارەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان.

بەشداربە لە پلاتفۆرمی Çarzan | چـارزان
چـارزان یەکەمین پلاتفۆرمی ئەکادیمی و زانستییە بە زمانی کوردی، کە بۆ کۆکردنەوە، ڕێکخستن، پاراستن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی باوەڕپێکراو دروست کراوە.

ئەگەر:قوتابیت,مامۆستایت,توێژەریت,نووسەر یان وەرگێڕیت یان دڵسۆزی پەرەپێدانی زمانی کوردیت،

لە ڕێگەی «چارزان» دەتوانیت:
• بەرهەمە زانستی و ئەکادیمییەکانت بڵاو بکەیتەوە.
• بە ئاسانی دەستت بە سەرچاوە زانستییە کوردییەکان بگات.
• لەگەڵ مامۆستا و توێژەران پەیوەندی و هاوبەشی دروست بکەیت.
• بەشدار بیت لە دروستکردنی بنکەی زانیاریی کوردی بۆ داهاتووی ژیری دەستکرد (AI)

مەرج و یاساکانی «چارزان»
• پرۆفایل بە ناوی ڕاستەقینە و بە کوردی دروست بکرێت.
• هەموو ناوەڕۆکەکان دەبێت بە زمانی کوردی بن.
• ناوەڕۆکی ئاینی، سیاسی، حیزبی، دژ بە ئەخلاق، هاندانی توندوتیژی، هەراسانکردن و یاساشکێنی ڕێگەپێنەدراوە
• تەنها کەسانی ١٨ ساڵ و زیاتر دەتوانن بەشدار بن.
• هەر بابەتێک دەبێت وێنەیەکی پەیوەندیداری هەبێت.
• تیمی «چارزان» مافی سڕینەوە یان سنووردارکردنی ناوەڕۆک و هەژمارە پێچەوانەکانی یاساکان هەیە.
• بۆ فێربوونی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە، بەشی فێرکاری YouTube بەکاربهێنە.

لینکەکانی بەشدار بوون ….👇

▪️Çarzan / https://www.xn--arzan-xra.com/

▪️you tube / https://youtube.com/?si=WCRrneqzd2jP4s04

▪️Facebook/ https://www.facebook.com/share/1C41a7iMok/?mibextid=wwXIfr


#چارزان #توێژینەوە

Address

Kurdistan
Soran

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Saturday 09:00 - 14:00
Sunday 09:00 - 14:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆلێژی تەکنیکی سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to کۆلێژی تەکنیکی سۆران:

Shortcuts

Share