04/08/2026
توێژینەوەیەکی هاوبەش بڵاوکرایەوە
لە نوێترین کاری ئەکادیمیاندا، م. ئاکام جاسم مصطفى، مامۆستا لە بەشی کیمیا وە بە هاوبەشی د. هەژار محمد حمدامین، مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی فاکەڵتیەکەمان و م. پەروین جلال جلیل مامۆستا لەبەشی بایۆلۆجی و توێژەر لە فاکەڵتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی سۆران توێژینەوەیەکی زانستی ڕەسەنیان لە گۆڤاری ئه‌كادیمی
Iraqi Journal of Science بڵاوکردەوە. گۆڤاره‌كه له سكۆپه‌س (Scopus) ئیندێكس كراوه و خاوه‌ن سایت سكۆری (CiteScore)ی 2.6 و له رێزبه‌ندی (Q3) گۆڤاری ئه‌كادیمیه‌كانی سكۆپه‌سه.
ناونیشانی توێژینەوە:
The Potential Role of Asprosin and Irisin in Colorectal Cancer Diagnosis in Iraqi Patients
ئەم توێژینەوەیە لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێكه (Colorectal cancer) لە هه‌رێمی كوردستان ئەنجامدراوە و ئامانجی سەرەکیی بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی دوو بایۆمارکەری نوێ كه ناسراون به ئه‌دیپۆسایتۆكاینەکان (Asprosin & Irisin) بۆ یارمەتیدان لە زوو ناسینەوە (دەستنیشانکردن) و هەڵسەنگاندن و چاودێری ئەم جۆرە شێرپەنجەیە.
گرنگترین ئەنجامەکان:
🔹 ئاستی Asprosin لە نەخۆشان بە شێوەیەکی بەرچاوی ئاماری کەمتر بوو.
🔹 ئاستی Irisin لە نەخۆشان به‌رچاوی ئاماری بەرزتر بوو.
🔹 هەردوو بایۆمارکەرەکە له‌رێگه‌ی به‌ڵگه‌ی شیكاری و زانستی نیشانیان داوه کەوا دەتوانرێت وەک بایۆمارکەری یاریدەدەر لە داهاتوودا سودبەخش بن له تاقیگه پزیشكییه‌كان، بە تایبەتی بۆ دەستنیشانکردنی زووی نەخۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن و رێكه.
هەرچەندە پێویستە توێژینەوەی گەورەتر و ووردتر و فراوانتر ئه‌نجام بدرێت له داهاتوودا، به‌ڵام ئەم کارە هەنگاوێکە بۆ تێگەیشتنی باشتر لە ڕۆڵ و كیمیای ژیانی ئه‌م دوو گه‌رده مێتابۆلیکییه نوێیه لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێكه.
به‌سته‌ر بۆ خوێندنەوەی توێژینه‌وه‌كه: https://doi.org/10.24996/ijs.2026.67.7.13