Faculty of Law, Political Science and Management - Soran University

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • Faculty of Law, Political Science and Management - Soran University

Faculty of Law, Political Science and Management - Soran University Faculty of Law, political Science and Management - Soran University
Media Unit

پەیجى فەرمى بەشى ڕاگەیاندنى فاکەلتى یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن - زانکۆى سۆران
بڵاوکردنەوەى ووتار و نووسینى یاسایى - چالاکییەکانى فاکەلتى و زانکۆ- لێکنزیکردنەوەى بەشداربوون

27/07/2026
تاوتوێکردنی ماسته‌رنامه‌رۆژی پێنج شەممە، ڕێكه‌وتی ۲۳ی تەمموزی ٢٠٢٦ ، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا ( سلیم عب...
26/07/2026

تاوتوێکردنی ماسته‌رنامه‌
رۆژی پێنج شەممە، ڕێكه‌وتی ۲۳ی تەمموزی ٢٠٢٦ ، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا ( سلیم عبدالواحد ٲحمد) له‌ به‌شی یاسای فاكه‌ڵتییه‌كه‌مان ئەنجامدرا، به‌ ناونیشانی ( الإطار القانوني لوقف العمليات المصرفية في المصارف الخاصة– دراسة مقارنة).
لێژنه‌كه‌ پێکاهاتبوو له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌:
پ. ی. د. محسن شریف صالح/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی- هەولێر/ سه‌رۆكی لێژنه‌
پ. ی. د. ڕێبەر حسین یوسف/ زانكۆی دهۆک/ ئه‌ندام
پ. ی. د. بژار عبداللە احمد/ زانكۆی سۆران / ئه‌ندام
پ. ی. د. ئالان بهاءالدین عبدالڵە/ زانكۆی سەلاحەددین/ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
هه‌روه‌ها م. بەشدار عبداللە محمد وه‌كو نوێنه‌ری به‌شی یاسا ئاماده‌ی گفتوگۆكه‌ بوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕی زانستی و خستنه‌ڕووی پێشنیار و تێبینییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ و به‌رگری قوتابی، ماسته‌رنامه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی تاووتوێكردن په‌سه‌ند كرا و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ قوتابی ناوبراو به‌خشرا.
بەناوی فاکەڵتی پیرۆزبایەکی گەرم له‌ قوتابی ناوبرا ده‌كه‌ین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

ڕاگه‌یاندنی فاكه‌ڵتی
٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٦.

بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی هاوبەش بەناونیشانی (Political Security Threats in the Kurdistan Region of Iraq: A Feminist Se...
25/07/2026

بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی هاوبەش بەناونیشانی (Political Security Threats in the Kurdistan Region of Iraq: A Feminist Security Perspective) لە بەشی سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی فاکەڵتیەکەمان لەلایەن هەردوو توێژەر: د. شهلە صالح عبدالله، د. شوكر أبوبكر.

ئەم توێژینەوەیە باس لە ئاسایشی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕوانگەی ئاسایشی فێمینیستییەوە دەکات. هەوڵیداوە شیکردنەوە لەسەر ئاسایشی سیاسی هەرێمی کوردستان لە دیدگای قوتابخانەی کۆبنهاگنەوە بکات و رەخنەی فێمینیستەکانیش لەسەر ئەم تێگەیشتنەی ئەمن و ئاسایشە بخاتەڕوو. هەروەها. بە بەکارهێنانی ڕێبازی توێژینەوەی چۆنیەتی ئەوەی شیکردۆتەوە کە دابەشبوونی دەسەڵات و شەرعیەتی حکومڕانی، کاریگەری ناکۆکییە سیاسییەکان لەنێوان حیزبەکان و لاوازی ڕۆڵی بەشداریی سیاسی ژنان مەترسییە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی. توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان، بەهێزکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و فراوانکردن و بە کوالیتیکردنی بەشداری ژنان لە پرۆسەی سیاسی و کارکردن لەسەر چۆنایەتی نەک چەندیەتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی هەرێمێکی یەکگرتوو و ئاسایش.
بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لە بارەی توێژینەوەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە

https://iasj.rdd.edu.iq/journals/uploads/2026/01/20/fe8fc3c0a995f86d257e4adaf0b847b2.pdf

گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌رۆژی چوار شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۱٥ی تەموزی ٢٠٢٦، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا (نیدا نجات محم...
17/07/2026

گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌
رۆژی چوار شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۱٥ی تەموزی ٢٠٢٦، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا (نیدا نجات محمد ) له‌ به‌شی بەڕێوبردنی کارى فاكه‌ڵتییه‌كه‌مان كرا، به‌ ناونیشانی (Service Consistency and Its Role in Perceived Price Fairness: An Analytical Study for the Opinions of the Residents of Some Private Residential Housing Projects in Erbil City
) لێژنه‌كه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ پێكهاتبوون :
پ. د. مێهڤان شریف یوسف/ زانكۆی زاخۆ/ سه‌رۆكی لێژنه‌
پ. ی. د. بەختیار عبید شریف / زانكۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى / ئه‌ندام
پ. ی. د. صابر صادق عبدالخالق / زانكۆی سۆران / ئه‌ندام
پ. د. عثمان کریم محمود / زانكۆی سۆران / ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
هه‌روه‌ها م. ی. یشار فاضل محمد وه‌كو نوێنه‌ری به‌شی بەڕێوبردنی کار ئاماده‌ی گفتوگۆكه‌ بوو.
دوای گفتوگۆی چڕی زانستی و خستنه‌ڕووی پێشنیار و تێبینییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ و به‌رگری قوتابی، ماسته‌رنامه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی تاووتوێكردن په‌سه‌ند كرا و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ قوتابی به‌خشرا. بەناوی فاکەڵتی پیرۆزبای له‌ قوتابی ناوبراو ده‌كه‌ین.

ڕاگه‌یاندنی فاكه‌ڵتی
١٧ی تەمموزی ٢٠٢٦.

گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌رۆژی یەک شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٦ ، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا ( هاوسەر کما...
16/07/2026

گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌
رۆژی یەک شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٦ ، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا ( هاوسەر کمال مصطفی) له‌ به‌شی یاسای فاكه‌ڵتییه‌كه‌مان ئەنجامدرا، به‌ ناونیشانی ( الأثبات الجنائي بالقرائن الطبية المستحدثة في الطب العدلی– دراسة تحلیلیة‌ ) لێژنه‌كه‌ له‌و به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ پێكهاتبوون :
پ. د. وعدی سليمان على/ پەرلەمانی کوردستان/ سه‌رۆكی لێژنه‌
پ. د. مسعود حمید اسماعیل / زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/ ئه‌ندام
پ. ی. د. ئومێد سعید خضر/ زانكۆی سۆران / ئه‌ندام
پ. د. مجید خضر احمد/ زانكۆی سۆران / ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
هه‌روه‌ها م. باران سعید حاجی وه‌كو نوێنه‌ری به‌شی یاسا ئاماده‌ی گفتوگۆكه‌ بوو.
دوای گفتوگۆی چڕی زانستی و خستنه‌ڕووی پێشنیار و تێبینییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ و به‌رگری قوتابی، ماسته‌رنامه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی تاووتوێكردن په‌سه‌ند كرا و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ قوتابی ناوبراو به‌خشرا. بەناوی فاکەڵتی پیرۆزبایەکی گەرم له‌ قوتابی ناوبرا ده‌كه‌ین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

ڕاگه‌یاندنی فاكه‌ڵتی
١٦ی تەمموزی ٢٠٢٦.

مامۆستايه‌كى فاکەڵتییەکەمان زه‌ماڵه‌يه‌كى زانكۆى ئۆكسفۆرد به‌ده‌ستده‌هێنێت  له‌ دواين ده‌ستكه‌وتى ئه‌كاديميدا، مامۆستا و...
09/07/2026

مامۆستايه‌كى فاکەڵتییەکەمان زه‌ماڵه‌يه‌كى زانكۆى ئۆكسفۆرد به‌ده‌ستده‌هێنێت

له‌ دواين ده‌ستكه‌وتى ئه‌كاديميدا، مامۆستا و توێژه‌رى ياساى ده‌ستوورى له‌ بەشی یاسای فاكه‌ڵتییەکەمان بەڕێز د. حه‌سه‌ن مسته‌فا، زه‌ماڵه‌يه‌كى گرنگى له‌ زانكۆى ئۆكسفۆردى به‌ريتانى بۆ په‌ره‌پێدانى توێژينه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر بنه‌ماى پرۆپۆزه‌لى توێژينه‌وه‌، ريكۆردى ئه‌كاديمى و چاوپێكه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت. زه‌ماڵه‌كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ توێژه‌رانى گه‌نجى ئاستبه‌رز له‌ بوارى ياساى ده‌ستوورى و سه‌روه‌رى ياسا و پاراستنى مافى ئازادى ئاينى و كه‌رامه‌تى مرۆڤ كه‌ دواتر وه‌كو هاوه‌ڵ (fellow) له‌ سه‌نته‌رى (ICLRS) كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

له‌م پڕۆگرامه‌دا، پرۆژه‌ى توێژينه‌وه‌ى د. حه‌سه‌ن به‌ ناونيشانى (ديزاينى ده‌ستوورى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى دابه‌شبوودا: عێراق، سوريا و لوبنان وه‌ك كه‌يسى لێكۆڵينه‌وه‌) له‌ نێوان زياتر له‌ 200 توێژه‌رى ئاستبه‌رز په‌سه‌ندكرا، ده‌رچوانى پرۆگرامه‌كه‌ به‌شدارى كۆرسێكى چڕى چۆنيه‌تى ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ى زانستى له‌ زانكۆى ئۆكسفۆرد ده‌كه‌ن و له‌ ماوه‌ى كۆرسه‌كه‌ په‌ره‌ به‌ پرۆژه‌كه‌يان ده‌ده‌ن و دواتر له‌ گۆڤارێكى زانستى بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌م پڕۆگرامه‌ ساڵانه‌ له‌ زانكۆى ئۆكسفۆرد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌لايه‌ن چه‌ند دامه‌زاروه‌يه‌كى ئه‌كاديمى پاڵپشتى و هاوبه‌شى ده‌كرێت، له‌وانه‌ سه‌نته‌رى (ICLRS) له‌ زانکۆی بریگام یۆنگ (BYU)، کۆلێژی ڕیجێنت پارک ئۆکسفۆرد، سه‌نته‌رى (BYU London).

ڕاگەیاندنی فاکەڵتی
٩ی تەمموزی ٢٠٢٦.

گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌رۆژی دوو شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی ٢٩ی حوزیرانی ٢٠٢٦ گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا ( نادر صالح م...
30/06/2026

گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌
رۆژی دوو شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی ٢٩ی حوزیرانی ٢٠٢٦ گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا ( نادر صالح محمد ) له‌ به‌شی یاسای فاكه‌ڵتییه‌كه‌مان ئەنجامدرا، به‌ ناونیشانی ( قیمة الیقین القضائي في بنیان الاحكام الجزائیة – دراسة تحلیلیة‌ ) لێژنه‌كه‌ له‌و به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ پێكهاتبوون :
پ. د. تاڤگه‌ عباس توفیق/ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/ سه‌رۆكی لێژنه‌
پ. د. خلیل یوسف جندی / زانكۆی دهوك / ئه‌ندام
پ. ی. د. عثمان مصطفی عبدالله‌ / زانكۆی سۆران / ئه‌ندام
پ. د. مجید خضر احمد / زانكۆی سۆران / ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
هه‌روه‌ها م. باران سعید حاجی وه‌كو نوێنه‌ری به‌شی یاسا ئاماده‌ی گفتوگۆكه‌ بوو.
دوای گفتوگۆی چڕی زانستی و خستنه‌ڕووی پێشنیار و تێبینییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ و به‌رگری قوتابی، ماسته‌رنامه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی تاووتوێكردن په‌سه‌ند كرا و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ قوتابی به‌خشرا. پیروزبایی له‌ قوتابی ناوبرا ده‌كه‌ین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

ڕاگه‌یاندنی فاكه‌ڵتی
٣٠ی حوزیرانی ٢٠٢٦.

گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ی حوزیرانی ٢٠٢٦، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا (تاریا نعمان...
29/06/2026

گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌
رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ی حوزیرانی ٢٠٢٦، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا (تاریا نعمان سلیم ) له‌ به‌شی یاسای فاكه‌ڵتییه‌كه‌مان كرا، به‌ ناونیشانی ( به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی ژێنگه‌ی ته‌ندروست له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییدا: توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكاری و به‌راوردكارییه‌ ) لێژنه‌كه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ پێكهاتبوون :
پ. ی. د. شاری خالد معروف/ زانكۆی سۆران/ سه‌رۆكی لێژنه‌
پ. ی. د. زانا توفیق كاكه‌مین / زانكۆی ڕاپه‌رین / ئه‌ندام
پ. ی. د. هێرش فاضل شاكر / زانكۆی نه‌ورۆز / ئه‌ندام
د. ئومید سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن / زانكۆی سۆران / ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
هه‌روه‌ها د. دلدار عبدالواحد قادر وه‌كو نوێنه‌ری به‌شی یاسا ئاماده‌ی گفتوگۆكه‌ بوو.
دوای گفتوگۆی چڕی زانستی و خستنه‌ڕووی پێشنیار و تێبینییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ و به‌رگری قوتابی، ماسته‌رنامه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی تاووتوێكردن په‌سه‌ند كرا و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ قوتابی به‌خشرا. بەناوی فاکەڵتی پیرۆزبای له‌ قوتابی ناوبراو ده‌كه‌ین.

ڕاگه‌یاندنی فاكه‌ڵتی
٢٩ی حوزیرانی ٢٠٢٦.

بەڕێوەچوونی کۆتا Round Table لە بەشی بەڕێوەبردنی کارڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە  بەشی بەڕێوەبردنی کار لە فاکە...
29/06/2026

بەڕێوەچوونی کۆتا Round Table لە بەشی بەڕێوەبردنی کار

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە بەشی بەڕێوەبردنی کار لە فاکەڵتییەکەمان، کۆتا Round Table تایبەت بە قوتابیانی خوێندنی باڵا (دکتۆرا) بەڕێوەچوو.
لە ماوەی ئەم چالاکییە زانستییەدا، قوتابیان توانییان بیر و بۆچوون، ئەزموون و ئەنجامەکانی توێژینەوەکانی خۆیان بۆ لێژنەکە بخەنە بەرباس و گفتوگۆ، هەروەها لە ڕێگەی وتووێژ و ئاڵوگۆڕی زانستییەوە، سود لە سەرنج و ڕاوێژکارییەکانی ئەندامانی لێژنە و مامۆستایان وەرگرت.

ڕاگەیاندنی فاکەڵتی
٢٩ی حوزیرانی ٢٠٢٦.

گفتوگۆی ماستەرنامەڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی فاکەڵتییەکەمان...
13/06/2026

گفتوگۆی ماستەرنامە
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی فاکەڵتییەکەمان، گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (ثریا میرحاج یوسف) بە ناونیشانی: The Impact of KRG’s Diplomacy in Balancing Between its External Relations and Internal Governance 2005 to 2023
بەڕێوەچوو.
لێژنەی گفتوگۆکە پێکھاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
١— پ. ی. د. سەروەر محمد عبداللە، — سەرۆکی لێژنە
٢— پ. د. شاڵاو عبدالخالق محمد—ئەندام
٣— پ. ی. د. نیار محی الدین حمدامین — ئەندام
٤— د. ڕێباز علی سمایل — ئەندام و سەرپەرشتیار.
ھەروەھا بەڕێز د.شهلا صالح وەک نوێنەری بەش بەشداربوو لە گفتوگۆکە.
جێگای ئاماژە پێدانە، ​دوای گفتوگۆیەکی زانستی، لێژنەی گفتوگۆکە بڕیاریدا بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بە قوتابی ناوبراو.
لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین، بە ناوی ڕاگرایەتی فاکەڵتییەکەمانەوە پیرۆزبای لە توێژەر بکەین، و هیوای سەرکەوتن و دەستکەوتی زانستی زیاتری بۆ دەخوازین.

ڕاگەیاندنی فاکەڵتی
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.

Address

Sora, Delzyan Campus
Soran
44008

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Faculty of Law, Political Science and Management - Soran University posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Faculty of Law, Political Science and Management - Soran University:

Shortcuts

Share