SU/Faculty of Arts/ Department of Psychology, Counseling and Mental Health

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • SU/Faculty of Arts/ Department of Psychology, Counseling and Mental Health

SU/Faculty of Arts/ Department of Psychology, Counseling and Mental Health The department of psychology offers extensive and competitive training in general psychology, developmental psychology, and educational psychology.

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی سۆران، ئاگاداری قوتابیانی هەموو بەشە زانستییەکانی زانکۆ دەکاتەوە کە لە ئێستادا خۆتۆم...
20/08/2026

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی سۆران، ئاگاداری قوتابیانی هەموو بەشە زانستییەکانی زانکۆ دەکاتەوە کە لە ئێستادا خۆتۆمارکردن بۆ سمستەری پاییزی ٢٠٢٦، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧، لە سیستەمی زانیاریی قوتابی (SIS) بەردەستە و تاکو ٦/٩/٢٠٢٦، کاتژمێر ١٢ی شەو، بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

لینکی خۆتۆمارکردن:

https://sis.soran.edu.iq/home.php

بەناوی سەرۆکایەتی بەش، مامۆستایان و قوتابیانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێز م. غریبە حسێن عەوڵا دەکەین بۆ بۆنەوەی بەرزکردنە...
21/07/2026

بەناوی سەرۆکایەتی بەش، مامۆستایان و قوتابیانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێز م. غریبە حسێن عەوڵا دەکەین بۆ بۆنەوەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە مامۆستای یاریدەدەر بۆ مامۆستا.

بەناوی سەرۆکایەتی بەش، مامۆستایان و قوتابیانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێز پ.ی. د. پاکستان فایەق حمدامین دەکەین بۆ بۆنەوەی...
10/06/2026

بەناوی سەرۆکایەتی بەش، مامۆستایان و قوتابیانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێز پ.ی. د. پاکستان فایەق حمدامین دەکەین بۆ بۆنەوەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە مامۆستا بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر.

قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان بۆ ساڵی چوارەم توانیان پلەی یەکەم لە یاری تۆپی بەدەست بھێنن.پیرۆزە
21/05/2026

قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان بۆ ساڵی چوارەم توانیان پلەی یەکەم لە یاری تۆپی بەدەست بھێنن.
پیرۆزە

لە چوارچێوەی کاری پێکەویی لێکتێگەیشتن لە نێوان بەشەکەمان و کۆمەڵگای دایک، قوتابیانی قۆناغی دووەم سەبارەت بە وانەی دەرونز...
05/05/2026

لە چوارچێوەی کاری پێکەویی لێکتێگەیشتن لە نێوان بەشەکەمان و کۆمەڵگای دایک، قوتابیانی قۆناغی دووەم سەبارەت بە وانەی دەرونزانی زمانەوانی گەشتێکیان بۆ کۆمەڵگای دایک ئەنجامدا.

لە کارێکی زانستی تازەیدا، مامۆستای بەشەکەمان "د. فەرمان حەسەن" بە هاوبەشی تویژینەوەیەکی بە ناونیشانی (دەستنیشانکردنی ڕەه...
01/04/2026

لە کارێکی زانستی تازەیدا، مامۆستای بەشەکەمان "د. فەرمان حەسەن" بە هاوبەشی تویژینەوەیەکی بە ناونیشانی (دەستنیشانکردنی ڕەهەندە دەروونی، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە ڕۆمانی(بەندەر فەیلی)ی بەختیار عەلیدا) لە گۆڤاری قەڵای زانستی ئەکادیمی بڵاوکردۆتەوە. لە توێژینەوەکدا تویژەران، هەوڵییان داوە لە ڕەهەندە دەروونی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ڕۆمانی(بەندەر فەیلی)ی بەختیار عەلی بکۆڵنەوە، لەبەر ڕۆشانیی سێ لایەنی گرنگ کە بریتین لە توانای نووسەر لە وێناکردنی جەور و ستەم و داپڵۆسین و کۆژانی کوردانی فەیلی و گەیاندنیان بە بێلایەنی، دروستکردنی فەزایەکی گەورە لە ناو ڕۆمانێکدا کە پانتاییەکی گەورەی لە ڕووی دەروونیی، کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە گرتووە، هەروەها دۆخی یەکسانی ناو ڕۆمانەکە کە تیایدا نووسەر بێلایەنانە کاراکتەرەکانی خولقاندووە. لە تویژینەوەکەدا پشتیان بە میتۆدی و چۆنایەتی و شیوازی شیکاری ناوەڕۆک بەستووە، تیایدا خوێندنەوەیەکی شیکاریان بۆ ڕەهەندە بنەڕەتییەکانی ڕۆمانەکە کردوووە.
بۆ خوێندنەوەوەی تویژیەنەوەکە گرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارە بکەن.

https://journal.lfu.edu.krd/ojs/index.php/qzj/article/view/3166

پلەی زانستی مامۆستایەکی زانکۆی سۆران بەرزکرایەوە ڕۆژی سێشەممە، ١٧ـی ئاداری ۲۰٢٦، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زا...
17/03/2026

پلەی زانستی مامۆستایەکی زانکۆی سۆران بەرزکرایەوە

ڕۆژی سێشەممە، ١٧ـی ئاداری ۲۰٢٦، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، پێشوازی لە د. عەبدولفەتاح حەسەن فەتاح، مامۆستا لە بەشی دەروونزانی، ڕێنمایی دەرووندروستی فاکەڵتیی ئاداب-زانکۆی سۆران، کرد. مەبەست لەم پێشوازیە، بەرز نرخاندن و دەربڕینی سوپاس و پێزانینی زانکۆی سۆران بوو بەرامبەر بە دەستکەوتە زانستییەکانی ناوبراو، کە بەم هۆیەوە پلەی زانستی لە مامۆستا بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە پسپۆڕی دەروونزانی بەرزکرایەوە. بەم بۆنەیەوە سەرۆکی زانکۆی سۆران، دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاراستەی د. عەبدولفەتاح کرد و هیوای خواست لە پلەی نوێی زانستییدا بەرهەمی زانستی زیاتر پێشکەش بکات.

16/02/2026
لە کارێکی زانستی تازەیاندا، پێنج مامۆستای بەشەکەمان، بەڕێزان د، فەرمان حەسەن، پ.ی.د. کاروان کاکەبرا کامەمد، د. کامەران م...
10/02/2026

لە کارێکی زانستی تازەیاندا، پێنج مامۆستای بەشەکەمان، بەڕێزان د، فەرمان حەسەن، پ.ی.د. کاروان کاکەبرا کامەمد، د. کامەران مەجید علی، د. هۆشەنگ فەرهاد و م. مەهدی عزیزی قادر، توێژینەوەیەکیان بەناونیشانی: پڵماندن(ئیستیفزاز)ی دەروونی و پاڵنەری دەستکەوەتی ئەکادیمی لە گۆڤاری(QALAAI ZANIST SCIENTIFIC JOURNAL) بڵاوکردەوە. لە توێژینەوەکەیاندا هەوڵیان داوە لە پەیوەندی پڵمنادنی دەروونی بە پاڵنەری دەستکەوتی ئەکادیمی لای قوتابی زانکۆ بکۆڵنەوە. نموونەی تویژینەوەکە (٨٠٤) قوتابی زانکۆی لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ و چوار قۆناغی خوێندن لە خۆگرتووە. ئەنجامی توێژینەوەکە ئاماژەی بە ئاستێکی بەرزی بوونی پڵماندنی دەروونی و نزمی پاڵنەری دەستکەوتی ئەکادیمی لای قوتابی زانکۆ کردووە. ڕەگەز هیچ پەیوەندییەکی بە بەرزی ئاستی پڵماندنی دەروونی و نزمی پاڵنەری ئەکادیمییەوە نەبووە، بەڵکو ئاستەکە لای هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ یەکسان بوو، بەڵام ئاستی پڵماندنی دەروونی و پاڵنەری دەستکەوتی ئەکادیمی بەپێی قۆناغەکانی خویندن جیاواز بووە، بە جۆرێک بەرزی پڵماندنی دەروونی و نزمی پاڵنەری دەستکەوتی ئەکادیمی لە قۆناغی چوارەم لەبەرزترین ئاست و لە قۆناغی سێیەم لە نزمترین ئاستدا بووە، لە کاتیکدا قۆناغەکانی یەکەم و دووەم، پلەی دووەم و سێیەمیان گرتووە.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە پەیوەندییەکی پێچەوانە لە نێوان دوو دیاردەکە هەیە و تا ئاستی پڵماندنی دەروونی بەرزتر بێت، ئاستی پاڵنەری دەستکەوتی ئەکادیمی نزمتر دەبێت، بە جۆرێک بە ڕێژەی ٨٣.٢٪، پڵماندنی دەروونی بەشداری لە نزمی ئاستی پاڵنەری دەستکەوتی ئەکادیمی قوتابی هەبووە.
بۆ بینین و خوێندنەوەی توێژینەوەکە، گرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:

https://journal.lfu.edu.krd/ojs/index.php/qzj/article/view/3038

لە نوێترین کاری ئەکادیمی و زانستییان،  هەر یەک لە بەڕێزان(د. عبدالفتاح حسن فتاح ؛ پ.ی.د. کاروان کاکەبرا کاکەمد و د. پاکس...
17/01/2026

لە نوێترین کاری ئەکادیمی و زانستییان، هەر یەک لە بەڕێزان(د. عبدالفتاح حسن فتاح ؛ پ.ی.د. کاروان کاکەبرا کاکەمد و د. پاکستان فایەق حمدامین) توێژینەوێکی زانستییان بە ناونیشانی بەهازانینی خود و پەیوەندی بە نۆمۆفۆبیا لای قوتابیانی زانکۆ
لەگۆڤاری Aran Journal for Language and Humanities بڵاوکردەوە.
نمونەی توێژینەوەکە پێکھاتبوو لە ٣٩٦ قوتابی زانکۆ. لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت کە بەشدرابووان ئاستێکی بەرزی بەهازانینی خوددیان نیشانداوە. سەبارەت بە نۆمۆفۆبیا، نمرەی بڕین ئاماژەی بەوەدا کە نمونەی توێژینەوەکە بەسەر چوار ئاستدا دابەشکراوە: هیچ کام لە بەشداربووان ئاستی نزمیان نیشان نەداوە، بەڵام 9.8% لە ئاستی سوکدابوون، 46.5% ئاستی مامناوەندیان نیشانداوە، و 43.7% ئاستی توندی نۆمۆفۆبیایان تۆمارکردوە. توێژینەوەکە دەریخستووە کە بەهازانینی خود لە ڕەگەزی نێردا زیاترە و نۆمۆفۆبیا لای ڕەگەزی مێینە زیاترە، لەڕووی ئامارییەوە تەمەن هیچ جیاوازییەکی ئاماری نەبوو. بەڵام جیاوازییەکی بەرچاو لە بڕی کاتەکانی بەکارهێنانی مۆبایلدا دۆزرایەوە. هەروەها ئەنجامەکان پەیوەندییەکی پێچەوانەیان لە نێوان بەهازانینی خود و نۆمۆفۆبیادا نیشان دا؛ کەمبوونەوەی بەهازانینی خود پەیوەندی بە ئاستی بەرزی نۆمۆفۆبیا یان ترس لە ئۆفلاین بوون هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر و خوێندنەوەی توێژینەوەکە لەم لینکەی خوارەوە:

https://aran.garmian.edu.krd/article_25017.html

Address

Kawa Street
Soran

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Thursday 09:00 - 14:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when SU/Faculty of Arts/ Department of Psychology, Counseling and Mental Health posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to SU/Faculty of Arts/ Department of Psychology, Counseling and Mental Health:

Shortcuts

Share

Category