Scientific Research Center-Soran University

Scientific Research Center-Soran University Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Scientific Research Center-Soran University, Community College, Delzyan, Soran.

The Scientific Research Center at Soran University is a hub for advanced research in nanotechnology, environment, geoscience, and health, aiming to drive innovation and sustainable development in the region

02/08/2026

University of Soran and Barzani Charity Foundation, jointly announced a one-year campaign against cancer, aimed at raising awareness, community health, development and supporting scientific research and strengthening joint communication between institutions, to combat cancer.

30/07/2026
هێز و زانستی ژن لە پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا!ئەمە تەنها وێنەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو تابلۆیەکە لە خۆڕاگری، لێها...
28/07/2026

هێز و زانستی ژن لە پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا!
ئەمە تەنها وێنەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو تابلۆیەکە لە خۆڕاگری، لێهاتووی و شانازی. ئەمڕۆ دەمانەوێت شانازی بە بەشدارییە گەورەکانی ئافرەتانەوە بکەین لە جیهانی زانست و هۆشیاریدا . لەم هەڵمەتە ئەم ژنە زانستپەروەرانە سەرپەرشتی تەواوی چاڵاکییەکانی هەڵمەت و جێبەجێکردنیان دەکەن.

تیمی زانستی سەرپەرشتیارانی ئەم کەمپەینە:
رغدا رفیق قادر/سەرۆک تیم ـ سەنتەری توێژینەوەی زانستی
سەروین یابە صابر/ بریاردەری تیم - بەشی بایۆلۆجی
پەروین جلال جلیل/ئەندام-سەنتەری توێژینەوەی زانستی
شاهیدە نورەدین خیات/ ئەندام-بەشی بایۆلۆجی
خانزاد وسو وسو/ ئەندام- سەنتەری توێژینەوەی زانستی

بە وێنە پەراوێزێک لە ئەلبوومی وێنەکانی ڕۆژی ڕاگەیاندنی "هەڵمەتی بەیەکەوە بەرەو کۆمەڵگەیەکی دوور لە شێرپەنجە" کە لە کەمپە...
28/07/2026

بە وێنە پەراوێزێک لە ئەلبوومی وێنەکانی ڕۆژی ڕاگەیاندنی "هەڵمەتی بەیەکەوە بەرەو کۆمەڵگەیەکی دوور لە شێرپەنجە" کە لە کەمپەسی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.

27/07/2026

چاوپێکەوتنی میدیایی
ئەمرۆ لە چوارچێوەی راگەیاندنی هەڵمەتی نیشتیمانی رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لەژێر ناونیشانی ( بەیەکەوە بەرەو کۆمەڵگایەکی دوور لە شێرپەنجە)، کەوا چەمکەکانی ( ووشیاری، توێژینەوە، هیوا) لەخۆ دەگرێت.
مامۆستای یاریدەدەر.رەغدا رەفیق/ سەرپەرشتیاری زانستی ئەم هەڵمەتە لە چاوپێکەوتنیێکی میدیای لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، ئاماژە بە پلانی ئەم هەڵمەتە و لایەنە جێبەجێکارەکانی دەکات.

ڕۆژی دووشەممە (٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی ئەکادیمی و ئیداری، هەڵمەتێکی یەکساڵەی نیشت...
27/07/2026

ڕۆژی دووشەممە (٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی ئەکادیمی و ئیداری، هەڵمەتێکی یەکساڵەی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە لەژێر ناونیشانی "بەیەکەوە بەرەو کۆمەڵگەیەکی دوور لە شێرپەنجە" بە هاوبەشی لەنێوان فاکەڵتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی/زانکۆی سۆران و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاگەیندرا.

ئەم هەڵمەتە، کە چالاکییەکانی بواری هۆشیارکردنەوە، توێژینەوەی زانستی و پشتگیریکردنی نەخۆشان لەخۆدەگرێت، ئامانجی سەرەکی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان دامەزراوە ئەکادیمی، تەندروستی و خێرخوازییەکانە؛ و لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا، یاداشتێکی تێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی تەندروستی، زانکۆی سۆران و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ئەم هەڵمەتە واژووکرا.

پلەی زانستی توێژەرێکی فاکەڵتییەکەمان بەرزکرایەوەڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٦، پ.د. شێروان شریف قورتاس، سەرۆکی ...
26/07/2026

پلەی زانستی توێژەرێکی فاکەڵتییەکەمان بەرزکرایەوە
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٦، پ.د. شێروان شریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، ڕێز و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی (م. پەروین جلال جلیل)، توێژەر لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی و مامۆستا لە فاکەڵتیی زانست کرد، بەرامبەر بە دەستکەوتە زانستییەکانی و ڕۆڵی دیاری لە پێشخستنی ڕەوتی توێژینەوەدا.
وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونەکانی، بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی ناوبراو لە (مامۆستای یاریدەدەر) بۆ پلەی (مامۆستا)، پیرۆزبایی گەرمی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەتری بۆ خواست لە کاروانی زانستیدا.

26/07/2026

زانکۆی سۆران بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی، هەڵمەتێکی گەورە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، ڕادەگەیەنن.

فاکەڵتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی/ زانکۆی سۆران بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێر...
25/07/2026

فاکەڵتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی/ زانکۆی سۆران بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لە ژێر دروشمی "بەیەکەوە بەرەو کۆمەڵگەیێکی دوور لە شێرپەنجە، هۆشیاری، توێژینەوە، هیوا" ، ڕادەگەینێت.

Address

Delzyan
Soran
44008

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Scientific Research Center-Soran University posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Scientific Research Center-Soran University:

Shortcuts

Share