ئامادەیی دیاناى زانستى کوران

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • ئامادەیی دیاناى زانستى کوران

ئامادەیی دیاناى زانستى کوران پێشەنگی پێگەیاندنی قوتابیان

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی [ 2025 - 2026 ] تێبینی / تاقیکردنەوەکان کاتژمێر [ ٨ ]ی بەیانی دەست پێ دەکا...
01/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
ساڵی خوێندنی [ 2025 - 2026 ]

تێبینی / تاقیکردنەوەکان کاتژمێر [ ٨ ]ی بەیانی دەست پێ دەکات.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان

🌸 پەیامی کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) 🌸​کەس‌وکارە بەڕێزەکان، مامۆستایانی دڵسۆز و قوتابییە خۆشەویستەکانمان...⚡ ​وێست...
25/05/2026

🌸 پەیامی کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) 🌸

​کەس‌وکارە بەڕێزەکان، مامۆستایانی دڵسۆز و قوتابییە خۆشەویستەکانمان...

⚡ ​وێستگەیەکی تری پڕ لە چالاکی، کۆشش و سەرکەوتنمان بەڕێ کرد. ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بە هەموو جوانی، ئاڵۆزی و دەستکەوتەکانییەوە گەیشتە وێستگەی کۆتایی. لەم کۆتاییەشدا، تەنها یەک شت هەیە کە شایەنی باس بێت، ئەویش "سوپاسگوزاریی و شانازییە".

​بەخۆشحاڵییەوە، سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو دەستە ڕەنگین و دڵسۆزانە دەکەین کە بوونە هۆکاری درەوشانەوەی ئەمساڵمان:

​🏆 دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیاری بەڕێز
​سوپاس بۆ سەرکردایەتییەکی حەکیمانە، پلانداڕشتنی ورد و بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی قۆناغەکانی ئەم ساڵە. ئێوە هەمیشە پشتیوانێکی بەهێز و قیبلەنمایەکی ڕاست بوون بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە قوتابخانەکەماندا.

​✒️ مامۆستایانی نەوەپێگەیەن و دڵسۆز
​ئێوە تەنها زانیاریتان نەبەخشی، بەڵکو ژیانتان پێ بەخشیین. سوپاس بۆ کات، وزە و ئەو دڵسۆزییە بێسنوورەی کە لە پۆلەکاندا نیشانتان دا. ئێوە چرای ڕووناکەرەوەی ڕێگای پاشەڕۆژی نەوەکانمانن.

​💼 فەرمانبەرانی ماندوونەناس
​سوپاس بۆ هێزە بێدەنگەکەی پشتی پەردە. بۆ ماندووبوون و شەونخونی و ڕێکخستنی کاروباری کارگێڕی و پاراستنی ژینگەی خاوێنی قوتابخانە. بەبێ هاوکاریی و دڵسۆزیی ئێوە، هیچ سەرکەوتنێک بەدی نەدەهات.

​🎓 قوتابییە خۆشەویست و چاوگەشەکانمان
​ئێوە سەرچاوەی وزە و مانای ڕاستەقینەی قوتابخانەکەمانن. بینینی هەوڵ و ماندووبوون و سەرکەوتنتان، گەورەترین پاداشتە بۆ ئێمە. هیوای سەرکەوتنی گەورە و درەوشانەوەی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە تەواوی ژیانتاندا. ئێوە شایەنی باشترینن.

​هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتندا بن... ✨

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قۆناغی دەیەم و یازدەمی زانستی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە، کە سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ / ٥ / ٢٠٢٦...
23/05/2026

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قۆناغی دەیەم و یازدەمی زانستی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە، کە سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی
٢٤ / ٥ / ٢٠٢٦، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ (کارت) دابەش دەکرێت.

​تکایە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن:

​پۆلی یازدەمی زانستی: کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی
​پۆلی دەیەمی زانستی: کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی

​⚠️ تێبینی:
پێویستە سەرجەم قوتابیان لە کاتی هاتنیاندا سەرجەم کتێبەکانی قوتابخانە لەگەڵ خۆیان بهێننەوە.

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی ۱۲ سبەی پێنج شەممەڕێکەوتی   ٢١ / ٥ / ٢٠٢٦  کاتژمێر  [ ٩:٣٠ ]  سەردانی قوتابخانە بکەن بەمەبەست...
20/05/2026

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی ۱۲

سبەی پێنج شەممەڕێکەوتی ٢١ / ٥ / ٢٠٢٦ کاتژمێر [ ٩:٣٠ ] سەردانی قوتابخانە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پێناسی تاقیکردنەوەکان [ بیتاقە ].

لەگەڵ ڕێز.....

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە  بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخ...
19/05/2026

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱٤ی٦ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
‌ ‌ ⬇️
https://tinyurl.com/Plo12X12026

پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی وەزارەتى پەروەردە
١٩ی ٥ ی ٢٠٢٦

📝 پرۆسەی تەسلیح و وردبینی؛ ئەمانەتێک لە پێناو دادپەروەریدا​✏️ ​تەسلیحکردن و وردبینیکردنی پەڕاوەکانی تاقیکردنەوە لەلایەن ...
18/05/2026

📝 پرۆسەی تەسلیح و وردبینی؛ ئەمانەتێک لە پێناو دادپەروەریدا

​✏️ ​تەسلیحکردن و وردبینیکردنی پەڕاوەکانی تاقیکردنەوە لەلایەن لیژنەی مامۆستایانەوە، بەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتی و ئەمانەتداریی کەرتی پەروەردەیە.

​👥 لەم چوارچێوەیەدا، قوتابخانەکەمان بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری قوتابخانە بەڕێز [ م. زانا قادر ] بەلیژنە پڕۆسەی تەسلیحکردن وردبینی ئەنجام دەدەن، ئەم کارە بەکۆمەڵەش دەستەبەری تەواوی دادپەروەری و پاراستنی مافی ڕەنجی قوتابییان دەکات لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هەر هەڵەیەکی گشتیدا.

🔻 ​پێداچوونەوەی وردی مامۆستایان بەوپەڕی ویژدانەوە، پەیامێکی دڵنیاییە بۆ قوتابییان و دایکان و باوکان کە نمرەکان بە بێلایەنییەکی تەواوەوە تۆمار دەکرێن.

✨ دەستخۆشی لە ماندووبوون و دڵسۆزیی بێپایانی سەرجەم مامۆستایان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

🔶 بە مەبەستی ئامادەکاری تەواو و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم (خولی یەکەم) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦، ئ...
10/05/2026

🔶 بە مەبەستی ئامادەکاری تەواو و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم (خولی یەکەم) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦، ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ ستافی بەڕێزی مامۆستایان ئەنجامدا.

​لەم کۆبوونەوەیەدا، تیشک خرایە سەر چەند خاڵێکی گرنگ:

🔹 ​ڕێنماییە نوێیەکان: جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە کارگێڕی و پەروەردەییەکان بۆ پاراستنی کوالێتی تاقیکردنەوەکان.
🔹 ​ژینگەی تاقیکردنەوە: دابینکردنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ قوتابییە خۆشەویستەکانمان تا بتوانن بە باشترین شێوە ئەنجامی ماندووبوونی ساڵەکەیان بچننەوە.
🔹 ​خشتە و ئەرکەکان: دابەشکردنی ئەرکی چاودێری و وردبینی بەسەر مامۆستایانی بەڕێزدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.

​هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابییەکانمان دەخوازین و سوپاسی بێپایانی مامۆستایان دەکەین بۆ دڵسۆزییان.

ئامادەیی دیاناى زانستى کوران

07/05/2026

قوتابیانی ئازیز؛ لە ئێستاوە دەتوانن (ئەنجامە بەراییەکانی) تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی، لە ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) وەربگرنەوە:

https://www.e-parwarda.com/qrha

​وەزارەتی پەروەردە

٧ی ٥ی ٢٠٢٦

ڕاگەیەندیاندنی نەخشەی دابەشبوونی قوتابیان بەسەر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەداوەرزی دووەم / خولی یەکەم (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦)​قوتابیان نا...
06/05/2026

ڕاگەیەندیاندنی نەخشەی دابەشبوونی قوتابیان بەسەر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا
وەرزی دووەم / خولی یەکەم (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦)

​قوتابیان ناسنامەی سەرکەوتنی قوتابخانەکەمانن

بەمەبەستی پاراستنی بەڕێوەچوونێکی بێگەرد و ڕێکخراو بۆ تاقیکردنەوەکان، نەخشەی دانیشتن و دابەشکردنی هۆڵەکان بە وردی ئامادە کراوە.
داواکارین لە هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکان و شوێنی دیاریکراوی خۆیان بن، تاوەکو پێکەوە کەشێکی ئارام و زانستی بۆ دەستپێکردنی ئەم وێستگە گرنگە فەراهەم بکەین.

​بە ئومێدی درەوشانەوە و سەرکەوتنی بێوێنە بۆ هەمووان.

هاوڕێکانتان تاگ بکەن

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم / خولی یەکەم ساڵی خوێندنی [ 2025 - 2026 ] تێبینی / تاقیکردنەوەکان کاتژمێر [ ٨ ]...
04/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم / خولی یەکەم
ساڵی خوێندنی [ 2025 - 2026 ]

تێبینی / تاقیکردنەوەکان کاتژمێر [ ٨ ]ی بەیانی دەست پێ دەکات.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان

Address

Soran

Telephone

07504560450

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی دیاناى زانستى کوران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share