قوتابخانەی دواناوەندی دێلزیانی تێکەڵاو

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • قوتابخانەی دواناوەندی دێلزیانی تێکەڵاو

قوتابخانەی دواناوەندی دێلزیانی تێکەڵاو بەڕێوەبەر
( لقمان خالد محمد )
07504540659

بۆ قوتابیانی پۆلی دوازدە ئاگاداربن
19/08/2026

بۆ قوتابیانی پۆلی دوازدە ئاگاداربن

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانەوەئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی بەڕێز دەکەینەوە کە پڕۆسەی تۆمارکردنی ناو بۆ...
13/08/2026

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانەوە

ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی بەڕێز دەکەینەوە کە پڕۆسەی تۆمارکردنی ناو بۆ ئارەزوومەندانی گرتنەوەی فرۆشگەی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی نوێ دەستپێدەکات.

📅 کات و شوێنی ناونووسین:
ڕۆژانی ناونووسین: یەکشەممە، دووشەممە، و سێشەممە (١٦، ١٧، و ١٨ی ٨ی ٢٠٢٦)

لە کاتژمێر٨:٣٠ی بەیانی تاکوو ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆ

لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆران هۆبەی فرۆشگەکان.

⚠️ تێبینیی: تەنها ئەم سێ ڕۆژە بۆ تۆمارکردنی ناو تەرخانکراوە، و دوای ئەم وادەیە بە هیچ جۆرێک داواکاری وەرناگیرێت.

📋 قۆناغ و ڕێکارەکانی بەشدارییکردن:
١/ خوازیار سەرەتا سەردانی دیوانی پەروەردە دەکات و ناوی خۆی تۆمار دەکات.

٢/ پسۆلەیەک دەبڕێت بە بڕی 5% لە کرێی خەمڵێنراوی فرۆشگەی ئەو قوتابخانەیەی داوای دەکات.
٣/ ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی خوازیار لە ڕۆژی دیاریکراوی زیادکردنی ئاشکرادا (موزایەدە).

🛑 مەرجەکانی بەشداریکردن:

🔹 بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە بەشداریکردن لە زیادکردنی ئاشکرادا (موزایەدە) نادرێت ئەگەر خوازیار وپسۆلەی داخلبوونی نه‌بڕێت.

🔹 نابێت خوازیار فەرمانبەری میری بێت (چ لە کەرتی مەدەنی یان سەربازی).

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران

29/07/2026

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱۱ی ٨ی ۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی بابەتی ماوەی خولی دووەم پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
‌ ‌ ⬇️
https://tinyurl.com/X2pol12-2026

لیژنەی بالای تاقیکردنەوەگشتیەکان
٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦

بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ دیاری کردنی لقی خوێندن (زانستی یان وێژەیی).
24/07/2026

بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ دیاری کردنی لقی خوێندن (زانستی یان وێژەیی).

09/07/2026

ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://www.azmwnakan.com

🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .

وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٩ی ٧ی ٢٠٢٦

بەڕێوەچوونی  تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلەناکۆتاییەکان سالی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥
22/06/2026

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلەناکۆتاییەکان سالی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥

خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی خولی دووەم سالی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥
03/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی خولی دووەم سالی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم (وەرزی یەکەم+وەرزی دووەم) بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢٥/٢٠٢٦
03/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم (وەرزی یەکەم+وەرزی دووەم) بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢٥/٢٠٢٦

قوتابیانی دوازدەمی ئامادەیی (دەوامکار+یەک بابەتی و دووبابەتی+چاککردنی تێکڕا+دەرەکی) بە هەردوو بەشی (زانستی+وێژەیی )ئاگاد...
21/05/2026

قوتابیانی دوازدەمی ئامادەیی (دەوامکار+یەک بابەتی و دووبابەتی+چاککردنی تێکڕا+دەرەکی) بە هەردوو بەشی (زانستی+وێژەیی )ئاگادار دەکەینەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ٢:٣٠ سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی (پێناسەی بەشداری ئەزموونی).

تێبینی// ئەوانەی وێنەیان نەهێناوە دوو وێنەی مامەلە لەگەل خۆیان بهێنن

ئاگادارى .....١-سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی، دەتوانن شوێن و هۆڵى  تاقیکردنەوەکان بزانن.٢- پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجا...
19/05/2026

ئاگادارى .....
١-سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی، دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن.
٢- پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱٤ی٦ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت سەردانی هۆلەکانیان بکەن بۆ دۆزینەوەی ناوی خۆیانو شوێنی دانیشتنیان.

Address

Delizyan
Soran

Telephone

07504540659

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی دواناوەندی دێلزیانی تێکەڵاو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to قوتابخانەی دواناوەندی دێلزیانی تێکەڵاو:

Shortcuts

Share

Category