قوتابخانەی شەھیدانی ئازادی بنەرەتی تێکەلاو

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • قوتابخانەی شەھیدانی ئازادی بنەرەتی تێکەلاو

قوتابخانەی شەھیدانی ئازادی بنەرەتی تێکەلاو قوتابخانەکەمان بنەرەتیە پێکهاتووە لە پۆلەکانی یەکەم تاوەکو نۆیەم.

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ("وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ")‏ ‏‎یادی لە دایك بوونی  پ...
24/08/2026

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

("وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ")

‏‎یادی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی سەروەرمان ‏‎پێغەمبەر(محمد) ﷺ پیرۆزبێت
🌹اللَّهُم صَلِّی عَلَی مُحَمَّد وَ عَلَی آلِ سَیِّدِنَا مُحَمَّد🌹

15/08/2026
پرسەنامە و سەرەخۆشی﷽﴿إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕ...
05/08/2026

پرسەنامە و سەرەخۆشی


﴿إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزان مامۆستا مەهاباد مستەفا و مامۆستا شلێر مستەفا مامۆستایانی قوتابخانەکەمانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی ستافی کارگێڕی و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی بنەڕەتی تێکەڵاو پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان و بەتایبەت هەردوو مامۆستای خۆشەویست دەکەین.

لە خودای گەورە و میهرەبان داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاریان ببەخشێت.

خوای گەورە جێگای بەهەشت بکات.

ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی
قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی 5/8/2026

ئاگاداری گرنگ بۆ دایک و باوکان و قوتابیانی خۆشەویست..بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە، تکایە بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی...
23/07/2026

ئاگاداری گرنگ بۆ دایک و باوکان و قوتابیانی خۆشەویست..

بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە، تکایە بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ جلوبەرگی فەرمی قوتابیان بەم شێوەیە ئامادە بکرێت:

🔹 پۆلەکانی (١–٦)

👦 کوڕان:

تیشێرتی ماڕۆنی
پانتۆڵی نیلی
لوگۆی وەزارەتی پەروەردە لەسەر تیشێرت.

👧 کچان:

تیشێرتی ماڕۆنی
تەنوورەی نیلی
لوگۆی وەزارەتی پەروەردە لەسەر تیشێرت.

پۆلەکانی (٧-٨-٩)👧 کچان:

تیشێرتی نیلی
تەنوورەی درێژی ڕەساسی
لوگۆی وەزارەتی پەروەردە لەسەر تیشێرت.

🔹 لەچکەی قوتابیان پێویستە یەک ڕەنگ بێت و نیلی بێت.

🔹 کۆلۆنی (جۆرابی) قوتابیان هەروەها پێویستە نیلی و یەک ڕەنگ بێت.

راگەیاندنی قوتابخانەی شهیدانی ئازادی بنەڕەتی تێکەلاو.
2026/7/23

ئاگاداریقوتابخانەی شەهیدانی ئازادی بنەڕەتی تێکەڵاوسڵاو و ڕێزی ئێمە بۆ دایک و باوکانی خۆشەویست...ئاگادارتان دەکەینەوە کە ...
15/07/2026

ئاگاداری

قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی بنەڕەتی تێکەڵاو

سڵاو و ڕێزی ئێمە بۆ دایک و باوکانی خۆشەویست...

ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ / ٧ / ٢٠٢٦ یەکەم ڕۆژی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و قوتابیانە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧

تەنها ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیوەندی بە قوتابخانەکەمانەوە هەیە (پۆلی ١ تا ٩):

١- وەرگرتنی قوتابی لە (قۆناغی یەکەمی باخچە) یاخود (پۆلی یەکەم).
✓ وەرگرتن بەپێی شوێنی جوگرافیای قوتابخانە دەبێت.
✓ دڵنیابوونەوە لەوەی قوتابی ساڵی ڕابردوو لە باخچە بووە یاخود نا.
✓ پڕکردنەوەی فایل و فۆڕمی بنکەی تەندروستی.
✓ هێنانی کارتی نیشتیمانی ئەسڵی قوتابی. ئەگەر کارتی نیشتیمانی نەبوو پێویستە سەردانی پەروەردە (هۆبەی یاسایی) بکات بۆ پڕکردنەوەی بەڵێننامە.

٢- سەبارەت بە وێنەی قوتابی:
دەبێت ٤ وێنەی نوێ بۆ قوتابخانە بهێنرێت و دەبێت وێنەکە نوێ بێت لەم قۆناغانەدا:
✓ لە قۆناغی یەکەمی باخچە
✓ لە قۆناغی باخچە بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی
✓ لە پۆلی ٦ ی بنەڕەتی بۆ پۆلی ٧ ی بنەڕەتی

٣- تێبینی زۆر گرنگ:
لە ئێستادا نابێت هیچ منداڵێکی قۆناغی یەکەمی باخچە و قوتابی پۆلی یەکەم لە سیستەم تۆمار بکرێت، چونکە تا ئێستا ئاست گۆڕین نەکراوە بۆ قوتابیان.

لەگەڵ ڕێزدا...

بەڕێوەبەری قوتابخانە
شەهراز صالح عبدالجبار

قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی بنەڕەتی تێکەڵاو
١٥ / ٧ / ٢٠٢٦

ئاگاداری بەڕێز دایکان و باوکانی خۆشەویستی قوتابیانی پۆلی یەکەمئاگادارتان دەکەینەوە کە دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمان لەمڕ...
12/07/2026

ئاگاداری

بەڕێز دایکان و باوکانی خۆشەویستی قوتابیانی پۆلی یەکەم

ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمان لەمڕۆوە لەبەرواری12/7/2026تاکو 19/8/2026، لەڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممەی هەر هەفتەیەک تەرخان دەکات بۆ ناونوسکردنی قوتابیانی پۆلی یەکەم. وەهەر کارێکی تری پەروەردە ،ئاگاداربە بەپێی شوێنی جوگرافیای وەردەگرین لەگەڵ ڕێزو سوپاس مان بۆهەمووتان

کات: 9:00 بەیانی - 12:00 نیوەڕۆ
شوێن: ژووری کارگێڕی قوتابخانە
راگەیاندنی قوتابخانەی شەھیدانی ئازادی بنەرەتی تێکەلاو
12/7/2026

📢،،ئاگاداری  ،،بەرواری 5/7/2026قوتابیانی خۆشەویست و کەسوکاری بەڕێز،  ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەنجامی کۆتایی وەرزی یەکەم ...
04/07/2026

📢،،ئاگاداری ،،
بەرواری 5/7/2026
قوتابیانی خۆشەویست و کەسوکاری بەڕێز،
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەنجامی کۆتایی وەرزی یەکەم خۆلی دووەم+وەرزی دووەم، خۆلی دووەم ڕۆژی یەک شەممە کاتژمێر ٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە قوتابخانە ڕادەگەیەنرێت.
تکایە لە کاتی دیاریکراودا ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی کارت وکوتایی
لەگەڵ ڕێزدا.
راگەیاندنی
کارگێڕی قوتابخانەی شەھیدانی ئازادی بنەرەتی تێکەلاو

بۆ/ دەستەی کارگێڕی، ئەندامان و خۆبەخشانی ڕێکخراوی وار بۆ ژینگەپارێزی  بابەت/ پیرۆزبایی ١٣ ساڵەی دامەزراندنبەبۆنەی ١٣ـەمی...
27/06/2026

بۆ/ دەستەی کارگێڕی، ئەندامان و خۆبەخشانی ڕێکخراوی وار بۆ ژینگەپارێزی
بابەت/ پیرۆزبایی ١٣ ساڵەی دامەزراندن

بەبۆنەی ١٣ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی واری خەمخۆری ژینگە، بە ناوی خۆم و گشت مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی بنەڕەتی تێکەڵاو، جوانترین پیرۆزبایی و دەستخۆشیتان ئاراستە دەکەین.

١٣ ساڵە "وار" بووەتە سیمبولی خۆبەخشی و خزمەتکردن بە سروشت و نیشتمان. ئێمە لە نزیکەوە شایەتی کاریگەرییە گەورەکانی ئێوەین لەناو قوتابخانەکاندا. هەر نەمامێک کە بە دەستی ئێوە و قوتابیانمان چێنراوە، وانەیەکی زیندوو بووە بۆ خۆشەویستی خاک. هەر سیمینارێک کە پێشکەشتان کردووە دەربارەی **پاراستنی نیشتمان، پیس نەکردنی ژینگە، و بەفیڕۆ نەدانی ئاو**، تۆوێکی هۆشیاری بووە کە ئێستا لە مێشکی سەدان قوتابیدا سەوز بووە. ئێمە وەک قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی، شانازی دەکەین کە هاوبەشی ئێوە بووین و بەڵێن دەدەین هاوبەش و پاڵپشتی هەمیشەیی پەیامە پیرۆزەکەتان بین.

هیوادارین ١٣ ساڵی داهاتووتان پڕ بێت لە نەمامی زیاتر، سیمیناری زیاتر، و نەوەیەکی ژینگەدۆستتر.

سەربەرزین پێتانەوە.
لەگەڵ ڕێز و پێزانینی بێپایاندا
شهرازصالح عبدالجبار
بەڕێوەبەری قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی بنەڕەتی تێکەڵاو
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

Address

Soran
964

Opening Hours

Monday 13:00 - 16:45
Tuesday 08:00 - 12:05
Wednesday 08:00 - 00:00
Thursday 08:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 16:45
Sunday 13:00 - 16:45

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی شەھیدانی ئازادی بنەرەتی تێکەلاو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category