Computer Science Department/Faculty of Science/Soran University

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • Computer Science Department/Faculty of Science/Soran University

Computer Science Department/Faculty of Science/Soran University Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Computer Science Department/Faculty of Science/Soran University, College & University, Delzian, Erbil, KRG, Soran.

22/12/2025
14/12/2025

لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر توێژینەوەیەکی هاوبەش بڵاوکرایەوە

لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەکانی خۆیاندا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر/فاکەڵتیی زانست/زانکۆی سۆران مامۆستایان (م.ی. سابات صالح محمد ،پ.ی.د. حاکم بەیتولاهیی و قوتابیانی دەرچوو بە (ڕێژین شهاب و ئاشنا دڵشاد) لەهەمان بەش توێژینەوەیەکیان بەناونیشانی
An Ensemble-based Model for Sentiment Analysis of Kurdish Tweets
لە گۆڤاری ئاستبەرزی زانستی نیودەوڵەتی
ARO-The Scientific Journal of Koya University
Index of Clarivate IF= 2.1
Scopus CiteScore =2.4
لینکی توێژینەوە:
https://aro.koyauniversity.org/index.php/aro/article/view/2255

پوختەی توێژینەوە:
ئەم توێژینەوەیە کارکردنە لەسەر (Sentiment Analysis) بۆ شێوە زاری سۆرانی زمانی کوردی جەخت دەکاتەوە لەوەی کە ڕۆژانە بە هەزاران کۆمێنت لە سۆشیال میدیا لە هەرێمی کوردستان دروست دەبێت، شیکاری هەست (SA)ی ئەم سەرنجانە بۆ ڕێکخراوەکان بەنرخە. شیکاری هەستەکان تەکنیکێکی بەکارهێنراوی بەرفراوانە بۆ هەڵسەنگاندنی پێداچوونەوە و سەرنجەکانی بەکارهێنەران لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان. بۆ ئەم مەبەستە ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر شیکردنەوەی هەست له ریگای فێرکردنی ئامێری زیرەک و شێوازی ئەنسەمبڵی دەنگدانی سەختی پێشنیار کرد کە لەسەر بنەمای پێنج پۆلێنبەندی بەناوبانگ، KNN، SVM، MLP، LSTM و Bi-LSTM، بۆ شیکردنەوەی هەستی زمانی کوردی ناوەڕاست وە مۆدێلی زمانی RoBERTa بۆ تۆکەنیزکردنی زمانی کوردی بەکارهێنراون.

06/12/2025

( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )
(كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة)

پرسەنامە

بەناوی ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانست و سەرۆکایەتیی بەشی کۆمپیوتەر پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی (د هۆشەنگ قاسم عولا) مامۆستا لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر دەکەین، بەهۆی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان.
‏‎بەم بۆنە خەمناکەوە، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. و لە خودای مەزن دەپاڕینەوە دواخەمتان بێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.

‏‎‏‎إنا لله وإنا إليه راجعون

‏‎‏ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانست

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٥ / ١١ / ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز د.ئەیاد نوری فەقێ ڕاگری فاکەڵتی زانست، یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵ...
05/11/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٥ / ١١ / ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز د.ئەیاد نوری فەقێ ڕاگری فاکەڵتی زانست، یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتی بەڕێز د. هەڤاڵ عبداللە، هەروەها بەڕێز م.سابات صالح محمد سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر وە بڕیاردەری بەش بەڕێز م.مظفر حاجی دیدارێکی تایبەت بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر ڕێکخرا کە تێیدا بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی وێڕای پیرۆزبایی لەقوتابیانی تازە وەرگیراو هیوای دەسپێکێکی تازە و پڕ بەرهەمی بۆ قوتابیان خواست و پشتگیری ستافی فاکەڵتیی دوپات کردەوە. پاشان یاریدەدەری راگر هەندێک ڕێنوێنی تایبەت بە پڕۆسەی خوێندن و چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە سیستەم و ئامرازە پێویستیەکانی زانکۆ بۆ قوتابیان ڕوون کردەوە.

گروپێکى هاوبەش لە پسپۆڕانى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیارى لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پێنج زا...
03/06/2025

گروپێکى هاوبەش لە پسپۆڕانى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیارى لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پێنج زانکۆى کوردستان توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکى زانستی ئاست بەرز بڵاو دەکەنەوە.
توێژەران لە سەنتەرى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و گەیاندنى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و زانکۆکانى سۆران و نۆڵج و کوردستان-هەوڵیر و گەرمیان و پۆلیتەکنیکى سلێمانى توێژینەوەیەکیان بەناونیشانى
A novel facial recognition technique with focusing on masked faces
بڵاوکردەوە لە گۆڤارى
Ain Shams Engineering Journal
كە خاوەنى ئیمپاکت فاکتەرى شەشە لە کلاریفەیت و یەکێکە لە باشترین گۆڤارەکانى بوارى تەکنۆلۆجیاى زانیارى

لینکی توێژینەوە

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2090447925000917

01/05/2025

ئاگاداری قوتابییانی بەشە زانستییەکانی گشت فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران دەکەینەوە، کە لە ئیستادا خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی سمستەری بەهارە 2025 هەوڵی یەکەم، بەردەستە لە سیستەمی زانیاری قوتابی (SIS).

بۆ خۆتۆمارکردن لینکی خوارەوە دابگرە:

https://sis.soran.edu.iq/home.php

تێبینی:

1- ماوەی خۆتۆمارکردن و درۆپ کردن، تاوەکو ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەردەوامدەبێت.

2- سەرەتا پێویستە قوتابی فیدباکی هەموو ئەو مۆدوڵانە پڕبکاتەوە، کە لەم سمستەرە ئامادەبووە، پاشان دەتوانێ خۆی تۆماربکات بۆ تاقیکردنەوە لەو مۆدوڵانە.

01/05/2025
29/04/2025

قوتابییانی بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی سۆران ، دڕۆنێکی دروستکردوە، لە ١١مین کۆنفڕانسی قوتابیی زانکۆی سۆران، خستیەڕوو.

Address

Delzian, Erbil, KRG
Soran

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:30
Tuesday 08:30 - 14:30
Wednesday 08:30 - 14:30
Thursday 08:30 - 14:45
Sunday 08:30 - 14:30

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Computer Science Department/Faculty of Science/Soran University posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Computer Science Department/Faculty of Science/Soran University:

Shortcuts

Share