30/08/2019
ئایا کەفالە (ئازاد کردن بە دەستەبەرى) چییە؟ و ئەو تاوانانە چییە کە بە کەفالە ئازاد ناکرێن؟
کەفالە (ئازاد کردن بە دەستەبەرى): بریتییە لە ئازاد کردنى تۆمەتبار بە بڕیارى دادوەرى لێکۆلینەوە بەرامبەر بە بەڵێنامەیەک یاخود کەفیلێک کە هەرکات پیویست بوو تۆمەتبار بۆ لێکۆلینەوە لە هەر قۆناغێکدا ئامادەبێت.
ئەو تاوانانەى بە کەفالەت ئازاد ناکرێن:
١- تاوانى دزیکارى (الاختلاس) ماددە (٣١٥) لە یاسای سزادانى عێراقى کە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەى سامانى گشتى دەدزن.
٢- کوشتنى بە مەبەست (قتل عمدى) ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادانى عێراقى بە هەموو بڕگەکانییەوە شموولى کەفالە ناکات.
٣- هەروەها سەرجەم ئەو تاوانانەى پەیوەستن بە یاسای تیرۆرەوە
٤- سەرجەم ئەو تاوانانەى پەیوەستن بە مادە هۆشبەرەکانەوە (المخدرات).
5- ماددە (156) لە ياساي سزادان كە تایبەتە بە تاوانى تێکدانى ئەمن و ئاسایش و سەروەرى دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستانى عیراق.
٦- ماددەکانى ١٩٦ و ١٩٧ لە یاسای سزادان تایبەت بە تاوانەکانى ئاسایشى ناوخۆ.
٧- ماددەکانى ٣٥٤ و ٣٥٥ و ...کە تایبەتە بە تێکدناكريت ى هۆکارەکانى گۆاستنەوە کە بەهۆیەوە کەسێک گیانى لە دەست بدات وەک شەمەندنەفەر و فڕۆکە و ...
٨-ماددە (٤٠٥) لە یاسای سزادانى عێراقى لە بنەڕەتدا بە پێی یاسا کەفالە دەیگرێتەوە بەڵام وەک ڕێکاڕێکى دادوەرى دادوەرى لیکۆلینەوە تۆمەتبار بە کەفالە بەرنادات بۆ سەڵامەتى لێکۆلینەوە , چونکە زۆرجار لە قۆناغى لیکۆلینەوە ماددە ٤٠٥ دەکگۆرێت بۆ ٤٠٦ یاخود بە پێچەوانەوە.
٩- ماددە ٣٩٣ یاسای سزادان کە تایبەتە بە جووت بوونى بەزۆرى لە بنەڕەتدا کەفالە دەیگرێتەوە بەڵام دادوەرى لێکۆلینەوە بۆ سەڵامەتى گیانى تۆمەتبار و پەراوى لێکۆلینەوە کەفالە قبوول ناکات.