10/06/2026
ماستەرنامەیەکیتر لە بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی، فاکەڵتیی ئاداب تاوتوێ کرا
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٠/٦/٢٠٢٦ لە فاکەڵتیی ئاداب/ زانکۆی سۆران، گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی "بارزان صابر محمد صالح" لە بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی، بە ناونیشانی: (کاریگەری فێرخواز سەنتەری لەسەر ئاستی زانستی قوتابیان: توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسیە لە زانکۆ تایبەتەییەکانی شاری هەولێر) بەڕێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:
١-پ. ی. د. پەروین ابوبکر محمد
زانكۆی سلێمانی
سەرۆکی لیژنە
٢- پ. ی. د. سعید قادر فقی ابراهیم
زانكۆی سۆران
ئەندام
٣- پ. ی. د. سورێن ابوبکر عبداللە
زانكۆی سلێمانی
ئەندام
٤- د. بارزان کمال حسن
زانکۆی سۆران
ئەندام و سەرپەرشتیار
پ.ی.د. کارزان حسن عبدالرحمان - نوێنەری بەش
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕی زانستی لەسەر ناوەڕۆکی توێژینەوەکە، لەنێوان قوتابییەکە و لیژنەی هەڵسەنگاندنی توێژینەوە، لێژنەی ناوبراو بڕیاری پەسندکردنی ماستەرنامەکەی دا.
بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی، پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابی (بارزان صابر محمد) دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کاری زانستی بۆ دەخوازین.