23/07/2026
مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی (زانستخوازی بەردەوام -هەگبەی مامۆستا) بەڕێوەچوو
پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٦ :
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداربوو لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی (زانستخوازیی بەردەوام - هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦). کە بەڵگەنامەی ڕێزلێنانی بەخشییە (٩٦) ناوەندی خوێندن و (٣٣) مامۆستا کە لە پلەبەندی یەکەم تاوەکو پلەبەندی دەیەمیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێنابوو، هەروەها بەخشینی ڕێز و سوپاس بە نووسراوی فەرمی بە ١,٦١٩ مامۆستای بەشداربوو لەگەڵ (٩٥) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کە پاڵپشتی پڕۆسەکە بوون،
شایەنی باسە بەسەرپەرشتی و بەشداری ڕاستەوخۆی “ایڤان جانی کۆربیڵ” بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران (بەوەکالەت) و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەی سۆران و بەڕێوەبەری (٢)دوو لە قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بەشداریانکرد
هەروەها لە کۆی ئەم (٩٦)قوتابخانانەی بەڵگەنامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا هەردوو قوتابخانەکانی (ئامادەیی گۆڤاری زانستی کوڕان و ئامادەیی باڵەکایەتی وێژەیی کوڕان )لە سنورەکەمان وەک لە باشترینەکانی هەرێمی کوردستان بەڵگەنامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا لە چوارچێوەی پڕۆسەی(زانستخوازیی بەردەوام-هەگبەی مامۆستا)
بەئامانجی ئاشناکردنی زیاتری قوتابخانەکانی سنورەکەمان و بەشداریکردنی زیاتریان لە پڕۆسەکە بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری پەروەردە و فێرکردن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران
٢٣ی تەمووز ٢٠٢٦