بەریوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • بەریوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران

بەریوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەریوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران, Educational consultant, Aras Street, Soran.

بەرێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران بۆ رەخساندنی، هەلی کار و بەشداریکردن لە خوولەکانی راهینانی پیشەیی پێدانی بروانامەی پیشەیی

[email protected]

ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ئابی ٢٠٢٦بەڕێز (ئەختیار حاجی سعید)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران، پێشوازی ک...
17/08/2026

ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ئابی ٢٠٢٦
بەڕێز (ئەختیار حاجی سعید)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران، پێشوازی کرد لە بەڕێز مقدم [ جاسم بایز ]، بەرپرسی بنکەی ئاسایشی دیانا، و یاوەرانی، بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیاتر.

روژی یەک شەممە ١٦ئابی ٢٠٢٦بەڕێز ( ئەختیار حاجی سعید ) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کارو ڕاهێنانی پیشەیی سۆران پێشوازی کرد ل...
16/08/2026

روژی یەک شەممە ١٦ئابی ٢٠٢٦
بەڕێز ( ئەختیار حاجی سعید ) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کارو ڕاهێنانی پیشەیی سۆران پێشوازی کرد لە بەڕیز ( نیهاد صالح )بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مروڤی سوران بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی .

بو زانیاری زیاتر سەردانی پورتال کار بکە👇https://kar.molsa.gov.krd/Jobsنامە بۆ پەیج بنێرن یاخود پەیوەندی بەم ژمارەیە بکەن...
10/08/2026

بو زانیاری زیاتر سەردانی پورتال کار بکە👇

https://kar.molsa.gov.krd/Jobs
نامە بۆ پەیج بنێرن یاخود پەیوەندی بەم ژمارەیە بکەن لەکاتی دەوامی فەرمی

0751 159 6408

بەڕێز (احمد قادر حمدامین) قایمقامی قەزای ڕەواندز و بەڕێز (ئەختیار حاجی سعید) بەڕێوەبەری کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران ، سە...
05/08/2026

بەڕێز (احمد قادر حمدامین) قایمقامی قەزای ڕەواندز و بەڕێز (ئەختیار حاجی سعید) بەڕێوەبەری کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران ، سەردانی بنکەی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی ڕەواندزیان کرد.
لەم سەردانەدا، بە فەرمی کردنەوەی چەند خولێکی پیشەیی ڕاگەیەندرا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆرانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی ڕەواندز ئەنجام دەدرێن، کە ئەمانەن:
خولی دروومان
خولی کۆمپیوتەر
وکامێرای چاودێری
ئەم خولانە بە ئامانجی پەرەپێدانی توانای گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کار لە قەزای ڕەواندز کراونەتەوە.

لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیکەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەتبە 500,000 دینار پەسەند ...
30/07/2026

لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

کەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت
بە 500,000 دینار پەسەند کرا

پشتبەست بە حوکمەکانی مادەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە (3) ساڵی 1992 هەموارکراو، و بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بە ژمارە (9) ساڵی 2014 لە هەرێمی کوردستان کە تێیدا کەمترین مووچەی بۆ خانەنشینی کۆرتی کەشتی بە بڕی (500000) پێنج سەد هەزار دینار دەستنیشانکراوە، و بە پێی نووسراوی ڕێوبەریایەتی گشتی خانەنشینی ژمارە (33425) لە 20/5/2025، و پشتبەست بە مادەی (65) لە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران بە ژمارە (39) ساڵی 1971 هەموارکراو، و مادەی (7) لە بڕگەی دووەم لە یاسای ژمارە (4) ساڵی 2013 یاسای پیاوەکردن و جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران ژمارە (39) ساڵی 1971 لە هەرێمی کوردستان-عێراق، و نامەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (771) لە 24/6/2026، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بە:

1. پەسەندکردنی پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەرزکردنەوەی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی کرێکاران بڕی تایبەت بە (500000) پێنج سەد هەزار دینار.
2. هەردوو وەزارەتی (کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری) ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەردەکەن.
3. وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن و لە ڕۆژنامەی (وەقائعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە

پەیامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤلە ڕۆژ...
30/07/2026

پەیامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ

لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دووپات لە پابەندییە نەگۆڕەکانی خۆی بۆ پاراستنی شکۆى مرۆڤ و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی کاری شایستە، دادپەروەرانە و دوور لە هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک دەکاتەوە.

بازرگانیکردن بە مرۆڤ و چەوساندنەوەى تواناکانیان، تاوانێکی ڕێکخراو و مەترسیدارە و بە "کۆیلایەتیی سەردەم" ئەژمار دەکرێت کە هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆییەکان پێشێل دەکات. لەم سۆنگەیەوە، ئێمە وەک لایەنی بەرپرس، بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبینەوە کە ئامانج لێی سەپاندنی کاری زۆرەملێ، زەوتکردنی ئازادیی کرێکاران، یان خراپ بەکارهێنانی بارودۆخی کەسانی بێدەرەتان بێت لە بازاڕی کاردا.

پاراستنی مافی کرێکارانی بیانی و ڕێگریکردن لە کارکردنی زۆرەملێ لەژێر هەر فشار و هەڕەشەیەکدا، لەگەڵ بنبڕکردنی یەکجارەکیی دیاردەی "کاری منداڵان" و گێڕانەوەیان بۆ شوێنی ڕاستەقینەی خۆیان کە ناوەندەکانی خوێندن و پەروەردەیە، لە پێشینەى کارە ستراتیژییەکانمانن. ئێمە لە ڕێگەی تیمە پسپۆڕەکانی پشکنینی کار و بەشە یاساییەکانمانەوە، چاودێرییەکی وردی سەرجەم کەرتەکانی کار دەکەین بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک.

جارێکى تر دووپات لەوە دەکەینەوە کە "کارکردن بە شکۆوە" مافێکی بنەڕەتیی هەموو مرۆڤێکە، ماف و ماندووبوونی هیچ کرێکارێک قابیلی مامەڵەکردن و بازرگانیکردن نییە، ئێمە داکۆکیکارى پاراستنی ئەو مافانە و پاککردنەوەی بازاڕی کار لە هەر جۆرە چەوساندنەوەیەک دەبین.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
30ـی تەمووزى 2026

یەکەم روژی بەریوەچونی چاوپیکەوتن بۆ بەشداربووانی خولەکانی پیشەیی  لە سەنتەری بنکەی چاودیری گەشەپیدانی رواندوز  ئاگاداری ...
12/07/2026

یەکەم روژی بەریوەچونی چاوپیکەوتن بۆ بەشداربووانی خولەکانی پیشەیی لە سەنتەری بنکەی چاودیری گەشەپیدانی رواندوز ئاگاداری گشت ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ناویان لە خولە پیشەییەکانی بنکەی چاودێری و گەشەپێدانی ڕواندوز تۆمار کردووە، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٦، دوایین وادە و کۆتایی کاتی چاوپێکەوتنە بۆ بەشداربووان.

📢 ئاگاداری بۆ بەشداربووانی خولە پیشەییەکان لە قەزای رواندوز ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ناویان بۆ خولە پیش...
10/07/2026

📢 ئاگاداری بۆ بەشداربووانی خولە پیشەییەکان لە قەزای رواندوز
ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ناویان بۆ خولە پیشەییەکان تۆمار کردووە، ئەوا لە ڕۆژانی ( یەکشەممە و دووشەممە ) سەردانی بنکەی چاودێری گەشەپێدانی ڕواندز بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.

تێبینی/بۆ هەر زانیارییەکی زیاتر، پێویستە لەو کاتانەدا سەردانی بنکەکە بکەن.
کاتژمێر: ١٠:١٥ی بەیانی
ناونیشان: ڕواندز، گەڕەکی شەهیدان

https://maps.app.goo.gl/4zvdTNeCThGRy121A?g_st=ic

پرسەنامەــــــــــــــــــــپرسەنامەیەک لە بەڕێوەبەڕایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەی سۆرانەوە...بۆ هاوکارمان بەڕێز" ( عبدالخال...
09/07/2026

پرسەنامە
ــــــــــــــــــــ

پرسەنامەیەک لە بەڕێوەبەڕایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەی سۆرانەوە...
بۆ هاوکارمان بەڕێز"
( عبدالخالق احمد غازی ) گوانی

بە ناوی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین بە بوونەی کۆچی دوایی خێزانی بەڕێزتان خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و لە خوای گەورە داواکارین خێزانی بەڕێزتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان بداتەوە...
اناللە و اناالیە ڕاجعون

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارو راهێنانی پیشەیی سۆران

٧ ی تەموز ٢٠٢٦

Address

Aras Street
Soran

Opening Hours

Monday 08:00 - 02:00
Tuesday 08:00 - 02:00
Wednesday 08:00 - 02:00
Thursday 08:00 - 02:00
Sunday 08:00 - 02:00

Telephone

+9647508908717

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەریوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share