A.Shaistay Kchanئامادەیی شایستەی کچان

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • A.Shaistay Kchanئامادەیی شایستەی کچان

A.Shaistay Kchanئامادەیی شایستەی کچان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from A.Shaistay Kchanئامادەیی شایستەی کچان, Tutor/Teacher, Slemani.

گۆڕینی ڕێکەوتی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ زانستی و ۱۲ وێژەیی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن (دروودی خوای لە...
19/08/2026

گۆڕینی ڕێکەوتی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ زانستی و ۱۲ وێژەیی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن (دروودی خوای لەسەر بێت)

13/08/2026
11/08/2026
ئاگاداری ئەم خۆێندکارانەی ئامادەییەکەمان دەکەین کەلەم لیستەی خوارەوەناویان هاتووەسبەینێ تاقیکردنەوەیان هەیە لە هۆڵی ژمار...
10/08/2026

ئاگاداری ئەم خۆێندکارانەی ئامادەییەکەمان دەکەین کەلەم لیستەی خوارەوەناویان هاتووەسبەینێ تاقیکردنەوەیان هەیە لە هۆڵی ژمارە ۲۳۳

ئاگاداری خۆێندکارانی هۆڵی ژمارە ۲۳٥ دەکەین کە لەم لیستەی خوارەوە ناویان هاتووە سبەینێ یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکان لەدەرگای...
10/08/2026

ئاگاداری خۆێندکارانی هۆڵی ژمارە ۲۳٥ دەکەین کە لەم لیستەی خوارەوە ناویان هاتووە سبەینێ یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکان لەدەرگایی لای پاسەکانەوە بچنە ژوورەوە

خوێندکارانی ئازیزی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی شایستە، لەگەڵ نزیک بوونەوە لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی دووەم لەگەڵ خواستنی هیوا...
09/08/2026

خوێندکارانی ئازیزی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی شایستە، لەگەڵ نزیک بوونەوە لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی دووەم لەگەڵ خواستنی هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان، جارێکی تر بیرتان دەخەینەوە کە خولی دووەم دەرفەتێکی زێڕینە بۆ قەرەبووکردنەوە، وەکو دەرفەتی دووەم سەیری بکە نەک پەستانێک و خۆت لە هەنگاوی کۆتایی گەیشتن بە ئامانجەکەت ببینە.
لێرەدا چەند ڕێنماییەکی گرنگ تایبەت بە ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی تاقیکردنەوەتان بە بیر دەهێنینەوە بە هیوای سوود:
١.دەست نیشانی خاڵی لاوازی خۆت بکە و بزانە لە کام بابەت و کام بەشدا نمرەت لە دەست داوە جارێکی تر بە ووردی پێداچوونەوە بکە و کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆ ئەو بەشانەی پێویستییان بە تێگەیشتنی قووڵتر هەیە.
٢. تەنها بابەتەکان لەبەر مەکە، بەڵکو هەوڵ بده لە پرسیارە وردەکان بگەیت.
٣. حل کردنی پرسیارەکانی خولی یەکەم، پرسیارەکانی خولی یەکەمی ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردوو بە وردی شیکار بکەرەوە، چونکە شێوازی پرسیارەکان زۆر لێک نزیکن.

لە هۆڵی تاقیکردنەوە:
١. پرسیارەکان بە هێمنی بخوێنەوە و لەوانەوە دەست پێبکە کە زۆر لێیان دڵنیایت.
٢.لەکاتی گواستنەوەی وەلامەکان بۆسەر پەڕەی سۆما هەوڵبدە زۆر بە وورییای کارەکە ئەنجامبدە و ئاگات لە ژمارەی پرسیارەکە و خانەی وەڵامەکە بێت.
٣. بە هیچ جۆرێک پەلە مەکە لە چوونە دەرەوەی هۆڵەکە بە هەموو وەلامەکانتدا بچۆوە ئینجا هۆڵەکە بەجێ بهێڵە.

لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن و هاتنە بەری ڕەنج و ماندووبوونەکانتان بۆ هەمووتان دەخوازین..

ڕێنماییکاری پەروەردەیی ساوێن عزیز علی

خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 بۆ خولی دووەم
04/08/2026

خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 بۆ خولی دووەم

ئاگاداری ئەوخۆێندکارانەدەکەین کەلەقوتابخانەکانی(شادو وان)وەهاتوون بۆخۆێندنگەکەمان ڕۆژانی(۱شەممە)و  (٤ شەممە)خۆتان یان کە...
31/07/2026

ئاگاداری ئەوخۆێندکارانەدەکەین کەلەقوتابخانەکانی(شادو وان)وەهاتوون بۆخۆێندنگەکەمان ڕۆژانی(۱شەممە)و
(٤ شەممە)خۆتان یان کەس وکارتان سەردان بکەن بۆ دیاری کردنی بەشی زانستی و وێژەی
لەکاتژمێر (٩ بۆ ۱۱:۳٠)

⚽️یەکەم هەڵمەتی هۆشیاری وەرزشی راگەیەنرا⚽️مامۆستایانی وەرزشی بەشدار لە چالاكییەكانی پەروەردە خەڵات كران🏀🏆رۆژی چوارشەممە ...
29/07/2026

⚽️یەکەم هەڵمەتی هۆشیاری وەرزشی راگەیەنرا⚽️

مامۆستایانی وەرزشی بەشدار لە چالاكییەكانی پەروەردە خەڵات كران🏀🏆

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٦/٧/٢٩ بە ئامادەبوونی مامۆستا بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، لە رێوەڕەسمێكدا خەڵاتی رێزلێنان 🏆🏅پێشكەش كرا بە زیاتر لە 70 مامۆستای وەرزشی ئامادەییەكان، كە بەبەردەوامی لە چالاكییەكانی پەروەردە رۆڵیان هەبووە، بە ئەنجامدانی چالاكی جۆراوجۆر بەشداریی كارایان هەبووە.
بەڕێوبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا هۆبەی چالاکی و وەرزشی و دیدەوانی هه ڵمەتی ڕۆشنبیری وەرزشی ڕادەگەیەنێت لە ژێر دروشمی
🥎نەوەکانتان فێرکەن کە وەرزش شێوازی ژیانە 🏐

هەنگاوێک کە ئامانجی دروست کردنی نەوەیەکی هۆشیارو چالاک و داهێنەرە

مامۆستا (كوردە نجیب) 🏆مامۆستای وەرزشی خوێندنگەکەمان یەکێک بوو لە مامۆستایانی بەشداربوو کە خەڵات کرا بەناوی سەرجەم ستافی ئامادەیی شایستەی کچانەوە پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزیان دەکەین بەھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێزیان...

Address

Slemani

Telephone

+9647736991396

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when A.Shaistay Kchanئامادەیی شایستەی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category