College of Agr. Eng. Sc - کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • College of Agr. Eng. Sc - کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان

College of Agr. Eng. Sc - کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان University of Sulaimani (UoS) - College of Agricultural Engineering Sciences - کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
(1)

UoS - College of Agricultural Engineering sciences

چەند ڕێنماییەکى گرنگ لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە:وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى شێوازی کۆرسەکانى خوێند...
15/08/2023

چەند ڕێنماییەکى گرنگ لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى شێوازی کۆرسەکانى خوێندنى (دبلـۆمى باڵاى یـەک سـاڵەى ئەکـادیمى، دبلـۆمى بـاڵاى دوو سـاڵەى پزیشـکى، مـاستەر و، دکـتۆرا) بـڵاو دەکاتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەم ڕێنماییانەى خوارەوەى بڵاو کردەوە:

ڕێنمایى ژمارە (٤)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى.
https://drive.google.com/file/d/1H-WJV-jDtS2fxtEcTOt6eP4UawzlPlaP/view

ڕێنمایى ژمارە (٥)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى پیشەیى (کلینیکى) لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان و دەرمانسازى.
https://drive.google.com/file/d/1H3SD7o3Z2sbmk-mfAgydYJdjCPdIpaWG/view

ڕێنمایى ژمارە (٦)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى ماستەر.
https://drive.google.com/file/d/1TdWOdz01PDnr3DvIEOAQ9HjRxmBM87ev/view

ڕێنمایى ژمارە (٧)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دکتۆرا.
https://drive.google.com/file/d/1sLom6sPOZLrFm1Tlq1cq57noYozTKNTi/view

لە ڕێی ئەم پروشەرانەوە زانیاری تەواو لەسەر کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە گشتی و هەر شەش بەشە زانستییەکەی و...
10/08/2023

لە ڕێی ئەم پروشەرانەوە زانیاری تەواو لەسەر کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە گشتی و هەر شەش بەشە زانستییەکەی وەربگرە کە بریتین لە بەشەکانی:
١- زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری Food Science and Quality Control
٢- بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگەیی Biotechnology and Crop Science
٣- سامانە سروشتییەکان Natural Resources.
٤- باخداری Horticulture.
٥- زانستی ئاژەڵ Animal Science .
٦- کارگێڕی کاری کشتوکاڵی و گەشەپێدانی ناوچەی گوندنشین Agribusiness and Rural Development.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و پەیڕە و پرۆگرامی کۆلێج و تەواوی بەشەکانی سەردانی سایتی فەرمی کۆلێج بکە :
https://agr.univsul.edu.iq/

زانکۆی سلێمانی پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان بۆ خوێندکاران رادەگەیەنێت بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان ...
07/08/2023

زانکۆی سلێمانی پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان بۆ خوێندکاران رادەگەیەنێت

بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان و ئاشناکردنیان بەو ڕێگایانەی بەدەستهێنانی هەلی کار ئاسان دەکەن،بە هاوبەشی زانکۆی سلێمانی و ڕێکخراوی STEP-UK بە هاوکاری ڕێکخراوی STEP عێراق، زنجیرەیەک خولی بە‌هێزکردنی لێهاتوییە نەرمەکان دەکاتەوە.

سەردانی وێبسایتی زانکۆ بکە بۆ ناو تۆمارکردن بۆ خولەکەو دەستکەوتنی زانیاری سەبارەت بە بابەت و ناوەڕۆکی خولەکە.

تێبینی: بەشداریکردن تەنها بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمە و خولەکە بە زمانی کوردی دەوترێتەوە.

Youth Skills Development Project Are you aspiring for a better future? This project empowers you to unleash your full potential and become valuable supporters t

25/07/2023

University of Sulaimani got the first place in the new “Transparent Ranking” announcement In the latest release of the Transparent Ranking, Google Schola

پێشبڕکێی جیهانی پرۆژەی Falling Walls Lab Iraq لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت بڕیارە لە  ٥ ئەیلولی ٢٠٢٣ ڕێکخراوی ئەڵمانی D...
21/07/2023

پێشبڕکێی جیهانی پرۆژەی Falling Walls Lab Iraq لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە لە ٥ ئەیلولی ٢٠٢٣ ڕێکخراوی ئەڵمانی DAAD میوانداری پرۆژەی Falling Walls Lab Iraq دەکات لە زانکۆی سلێمانی. ئەم پرۆژەیە بریتییەلە پێشبڕکێیەکی جیهانی کە کۆمەڵێکی هەمەجۆر و جیاواز لە خوێندکاران و موعیدەکان و فەرمانبەرە کەم ئەزموونەکان کۆدەکاتەوە بۆ خستنە ڕووی بیرۆکە و داهێنانەکانیان لە سەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی. پرۆژەکە پاڵپشتی بەشداربووان دەکات لە بەرەوپێشبردنی بیرۆکە و داهێنانەکانیان.

هەموو ساڵێک دامەزراوە ئەکادیمییە بەناوبانگەکان لە سەرانسەری جیهاندا هەڵدەستن بە ڕێکخستنی پرۆژەی Falling Walls Lab بە مەبەستی نیشاندانی هەمەجۆری بیرۆکە و داهێنانەکان و خستنە ڕووی داهێنەرترینی ناوچەکەیان.
هەریەک لە بەشداربووان دەرفەتی ئەوەیان پێدەدرێت لە ماوەی سێ خولەکدا چارەسەری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ هەندێک لە کێشە و ئاڵنگاریەکانی ئەم سەردەمە. بیرۆکە و داهێنانەکان لەلایەن دەستەیەکی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. براوەی پێشبڕکێکە بەشداری پێشبڕکێی کۆتایی جیهانی دەکات کە بڕیارە لە لە ۷ی تشرینی دووەم لە بەرلین بەڕێوەبچێت. براوەی پێشبڕکێکە بلیتێک بەدەست دەهێنێت بۆ بەشداریکردن لە Falling Walls Science Summit ، کە تێیدا دەرفەتی دەبێت پەیوەندی دروستبکات لەگەڵ کەسانی کاریگەری جیهان لە بوارەکانی زانست و بازرگانی و سیاسەتدا.
پرۆژەی Falling Walls Lab لە عێراق لەلایەن ڕێکخراوی DAADی عێراق میوانداری دەکرێت و لە 5 ی ئەیلوول لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

هەر خوێندکارێک، موعیدێک یان و فەرمانبەرێکی کەم ئەزموون بیرۆکە و داهێنانەکانی هەیە لە هەر بوارێکدابێت پێویستە پەختەیەک لە بیرۆکەکە بنێرێت بۆ[email protected] بۆ پێداچوونەوەی یەکەم جار پاشان دەتوانێت لە ڕێگەی https://falling-walls.com/lab/apply/ داواکاری پێشکەش بکات. دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١\٨\٢٠٢٣ یە.

Falling Walls Lab Iraq will be hosted by the DAAD Iraq and will take place on September 5 at University of Sulaimani on 5 September 2023. Falling Walls Lab is a

ئەمڕۆ کە ڕۆژێکی پیرۆزە و یادی (سەری ساڵی کۆچی)یە و پشووبوو بۆ تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەران.کارە کشتوکاڵییەکانی کۆلێج ...
19/07/2023

ئەمڕۆ کە ڕۆژێکی پیرۆزە و یادی (سەری ساڵی کۆچی)یە و پشووبوو بۆ تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەران.

کارە کشتوکاڵییەکانی کۆلێج ڕاناوستن و بەردەوامن ، بۆ ئەو مەبەستەش ڕاگری کۆلێج دەست خۆشی خۆی ئاڕاستەی هەریەکە لەم مامۆستا و فەرمانبەرە بەڕێزانەی کۆلێج دەکات کە لەم ڕۆژە پیرۆز و پشووەدا، هەستاون بە بڕینەوەی شانە هەنگەکانی کۆلێجمان و لە قتوونانی هەنگوینەکەی.

دەستخۆشی بەڕێز ڕاگر بۆ هەر یەکە لە ( د.ڕوخۆش‌ جوهر، د.هۆشمەن عومەر، کاک هێمن، سیامند فتاح، صباح فتاح)ە.

17/07/2023

سبەی دەوامی فەرمیە

چوارشەممە ١٩ ی تەمموز پشووە، پشووەکە بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییە و سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

11/07/2023
ئەنجامی بەرایی خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵای یەکساڵە و ماستەر و دکتۆرا لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکاندبلۆمی با...
04/07/2023

ئەنجامی بەرایی خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵای یەکساڵە و ماستەر و دکتۆرا لە
کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان

دبلۆمی باڵا
https://docs.google.com/spreadsheets/d/1LQzF7Y4N9c7CzZlawijAkU_xY2cdE9cpvE1EQYrqw2Q/edit?usp=drive_link

ماستەر
https://docs.google.com/spreadsheets/d/121-5vmStyRhGLO-YdgAPPgiAy1_9J9j-VNj0v-lp9bE/edit?usp=drive_link

دکتۆرا
https://docs.google.com/spreadsheets/d/11ZRjf3R829yhuV6luvIF7Gq_Ri0JNAJHWJQmnMYPkwM/edit?usp=drive_link

ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان جەژنی قوربانتان لێ پیرۆز دەکات.بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕاگرایەتی کۆل...
27/06/2023

ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان جەژنی قوربانتان لێ پیرۆز دەکات.

بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی تەواوی موسڵمانان بە گشتی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی بەتایبەتی دەکات.

هیوادارین کە جەژنێکی پڕ کامەرانی ئاسوودەیی بێت بۆ هەمووان .

سیمینارێکی زانستی لەسەر تای خوێن بەربوون لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەچوو.ئەمڕۆ بەرواری 20/6/2023 ل...
20/06/2023

سیمینارێکی زانستی لەسەر تای خوێن بەربوون لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ بەرواری 20/6/2023 لە هۆڵی دکتۆر ئومێد لە کۆلێج ، سیمینارێکی زانستی لەسەر خستنە ڕووی مەترسییەکانی تای خوێن بەربوون و ڕێگاکانی خۆپارێزی لێی لەلایەن پرۆفیسۆر (د.بەهزاد حمە صاڵح)ەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لە ئێستادا ئەم نەخۆشییە کە پێی دەوترێت تای خوێن بەربوون بەربڵاوە و کە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی لە ڕێگەی گۆشتی سووری ئاژەڵەوەیە.
هەر بۆ ئەو مەبەستە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان ئەنجامدانی ئەم سیمینارەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بە گرنگ و پێویست زانی تاوەکو هۆکارەکانی خۆپارێزی ڕوون بکرێتەوە بۆ ئامادەبووان.

Address

College Of Agricultural Engineering Sciences/Bakrajo/Awall Raod
Slemani
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when College of Agr. Eng. Sc - کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to College of Agr. Eng. Sc - کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان:

Shortcuts

Share