قوتابخانەی گردەبۆری بنەڕەتی :: Grdabor school

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • قوتابخانەی گردەبۆری بنەڕەتی :: Grdabor school

قوتابخانەی گردەبۆری بنەڕەتی :: Grdabor school ئەم پەڕەیە تایبەتە بەبڵاوکردنەوەی چالاکی قوتابخانەکە?

لە سلێمانیش پشووەهەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستیی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، د...
28/03/2026

لە سلێمانیش پشووە

هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستیی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، دوای ڕاوێژو ڕەزامەندیی بەڕێزان وەزیرانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بڕیارماندا؛
سبەی ٢٩ی ئازار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بکرێتە پشوو، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک،

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی

پرسەنامەو سەرەخۆشی ...بــەداخ و پــەژارەیــەکی زۆرەوە  هەواڵی کۆچى دوایـی         به‌رێز(مامۆستا علی) سه‌رپه‌رشتیاری په‌...
25/03/2026

پرسەنامەو سەرەخۆشی ...

بــەداخ و پــەژارەیــەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچى دوایـی به‌رێز(مامۆستا علی) سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی پێشووی یه‌كه‌ی دڵنیایی و جۆری سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی سنوری په‌روه‌رده‌ی دووکان ڕائەگەیەنین .
به‌ناوی به‌ڕێوبەر و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەوە .
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی ئەو خەمەیان ئەزانین. داواکارین لە خوای گـــەورە سـەبوری خانەوادەی کۆچکردوو بـــــدات و دواکۆست وناخۆشییان بێت.

بۆ پشتگیری بەرخۆدانی ڕۆژئاواو ئەو زوڵمەی بەرامبەر کورد لە پارجەکانی تر ئەکرێت .جارێکی تر لە رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان...
22/01/2026

بۆ پشتگیری بەرخۆدانی ڕۆژئاواو ئەو زوڵمەی بەرامبەر کورد لە پارجەکانی تر ئەکرێت .
جارێکی تر لە رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان پەیامی ئەوەمان دایەوە بە گوێ ی نەیارانی کوردو کوردستان کە تاکوردێک مابێت ئەو ئاڵایە هەر بە شەکاوەیی ئەمێنێتەوە .
لێرەوە نەوەکانی ئەم نیشتیمانە وانەی کوردو کوردبوون ئەڵێنەوە .
لەم ڕۆژەدا بەچەند چالاکییەک پشتگیریمان بۆ کوردانی ڕۆژئاواو سەرجەم پارچەکانی تر دوپاتکردەوە.
پێکەوە هەموو بەیەک دەنگ ووتمان بژی کورد بژی کوردستان بژی بەخوردان و شۆڕشەکانی کورد لەهەر پارچەیەکی کوردستان .✌✌✌✌
#ڕۆژئاوا #کوردستان #گردەبۆر #قوتابخانەی

دوو دانە دوو دەبێ بەیەک نابێ بە چوار

وەبیرمە لە مەکتەبا دەیانپرسی دوو دانە دوو دەکاتە چەن؟
هەموو تێکڕا دەیانووسی دەکاتە چوار
کەچی ئەمن لە حیسابا نمرەی کەمم دەهێنا و دەهاتمە خوار
ئەوەش تەنیا لەبەر ئەوەی لای من وابوو
دوو دانە دوو دەبێ بەیەک ،نابێ بە چوار
لای من وابوو ددان و دوو لێو و زوبان نابن بە چوار
دەبن بە زار ، بە تێکڕایی دەکەن هاوار
لای من وابوو دوو دەست و دوو لاقی مرۆڤ
نابن بە چوار ، لە لەشێکدا وا دێنە کار
لای من وابوو گەرەک ، خانوو ، کۆڵان ، شەقام
نابن بە چوار ، دەبن بە شار
تێیدا دەژین دەوڵەمەند و خەڵکی هەژار
لای من وابوو کۆلکە و ڕیشە ، لق و گەڵا
نابن بەچوار ، دەبن بە دار
هێندێک کورت و هێندێک درێژ وەکو چنار
لای من وابوو ئەوین و دڵ ، جوانی و پاکی
نابن بە چوار ، دەبن بە یار ، لای دڵدار
ئەو هەمووەی وا دوو بە دوو دەبن بە یەک نابن بە چوار
یەکجار زۆرن ، بەڵام لەکوێ دێنە ژمار
تەنیا ئەوەندەی دەزانم ئەگەر لەشم سەد پارچەکەن
بمدەنە ژێر گولـلە و ڕەدبار ، بچمە سەر دار
قسەی دڵم دێتە سەر زار
کوردستان هەر وڵاتێکە و نابێ بە چوار.

ئــــــــاگـــــــاداری .....دایکان و باوکان خوێندکارانی ئازیز ئاگادارئەکەینەوە کە سبەینێ چوارشەممە کراوەتە پشوو لە سنور...
13/01/2026

ئــــــــاگـــــــاداری .....
دایکان و باوکان خوێندکارانی ئازیز ئاگادارئەکەینەوە کە سبەینێ چوارشەممە کراوەتە پشوو لە سنوری پەروەردەکەمان و دەوام نییە بۆ ئاگاداریتان لە گەڵ ڕێزدا .
ئاگاداری
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌شناسی‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٦/١/١٤ ‌كه‌ش وهه‌وا ناجێگیره‌.

له‌به‌ر ناجێگیری كه‌ش و هه‌وا و سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان به‌راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان بریاردرا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوره‌كه‌ ببێته‌ پشووی فه‌ڕمی

ئاگاداری
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌شناسی‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٦/١/١٤ ‌كه‌ش وهه‌وا ناجێگیره‌.

له‌به‌ر ناجێگیری كه‌ش و هه‌وا و سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان به‌راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان بریاردرا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوره‌كه‌ ببێته‌ پشووی فه‌ڕمی

13/01/2026

ئاگاداری
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌شناسی‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٦/١/١٤ ‌كه‌ش وهه‌وا ناجێگیره‌.

له‌به‌ر ناجێگیری كه‌ش و هه‌وا و سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان به‌راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان بریاردرا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوره‌كه‌ ببێته‌ پشووی فه‌ڕمی

11/01/2026
کارێکی ناوازەی خوێندکاری ئازیزی پۆلی نۆهەم (هەنی نەبیل).تایبەت بە نەخشەی کوردستان و یەکپارچەیی خاکی کوردستان .وەک مامۆست...
11/01/2026

کارێکی ناوازەی خوێندکاری ئازیزی پۆلی نۆهەم (هەنی نەبیل).تایبەت بە نەخشەی کوردستان و یەکپارچەیی خاکی کوردستان .
وەک مامۆستایەک هیچ هەستێک لەوە خۆشتر نییە کاتێک ئەبینی خوێندکارەکانت ئەو هزرە کوردانەو نەتەوەییانەی هەیەو لەگەڵ ئێش و ئازاری نەتەوەکەیاندان ..
#ڕۆژئاوا #ڕۆژهەڵاتە #کوردستان #یەک #ووڵاتە .
✌✌✌✌✌✌

دایکان و باوکان خوێندکارانی ئازیز ئاگاداربن بەیانی دەوامی قوتابخانە کاتژمێر (نۆ)دەست پێدەکات ..بۆ ئاگاداریتان ..
03/01/2026

دایکان و باوکان خوێندکارانی ئازیز ئاگاداربن بەیانی دەوامی قوتابخانە کاتژمێر (نۆ)دەست پێدەکات ..بۆ ئاگاداریتان ..

ئاگاداری ....
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفر لە بەیانیاندا و دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارماندا یەک کاتژمێر دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خۆێندن لە سنورى پەروەردەی دوکان دوا بخەین بۆ هەردوو رۆژانی ( یەک شەممە ٢٠٢٦/١/٤
دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٦/١/٥
واته‌ دەوامی بەیانیان لەو دوو رۆژەی دیاریكراوه‌ کاتژمێر (٩) دەست پێ ئەکات و دەوامی دوای نیوەڕوان وەک خۆی ئەروات .
بەهیوای سه‌لامه‌تی و له‌شساغی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک .



٣-١-٢٠٢٦

بەرز راگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانەکەمان نمایشکردنی چەند چالاکییەک لە لایەن قوتابیان و مامۆستایانی هونەرو وەرز...
17/12/2025

بەرز راگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانەکەمان نمایشکردنی چەند چالاکییەک لە لایەن قوتابیان و مامۆستایانی هونەرو وەرزشی قوتابخانەکەمان .
بەرزو پیرۆزبێت هەرشەکاوە بێت ئاڵای کوردستان .
سوپاس بۆ بەڕێوبەر و سەرجەم مامۆستایان و قوتابیە ئازیزەکان و کەس و کاریان .
#قوتابخانەی #گردەبۆر #ئاڵا #کوردستان

Address

ڕێگای سلێمانی دوکان نزیک بازگەی کەڵەوانان گوندی گردەبۆر
Slemani

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 08:00 - 17:00
Sunday 08:00 - 17:00

Telephone

+9647502821011

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی گردەبۆری بنەڕەتی :: Grdabor school posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to قوتابخانەی گردەبۆری بنەڕەتی :: Grdabor school:

Shortcuts

Share

Category