06/08/2020
کارەساتێکی زۆرگەورەو خەتەر
تکایە ئاگاداری بن و تاکۆتایی بیخوێننەوەو بڵاویشی بکەنەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بزانن هەندێک خەڵکی خەراپ خەریکی چیە ؟؟؟
ماوەیەک لەمەوپێش ئافرەتێک هاتە لام
وتی ڕەسم و شتم بڵاوبۆتەوە لە فەیس بووک و
ئەکاونتێکیش هەڕەشەم لێ دەکات و دەلێ دەبێت وەحدەم بۆ بنیریت
منیش هەموو هەفتەیەک 50 هەزار وەحدەی بۆ دەنیرم
دەڵێت ئەگەر نەینێریت ڕەسمەکانی ترت بلاو دەکەمەوە
ئێ وتم گومانت لە کێ هەیە؟ ئەم ڕەسمانەت پێشتر بۆ کێ ناردووە
وتی هەندێک لەو ڕەسمانەم کە گرتووە تەنها ناردومە بۆ دەسگیرانەکەم و دواتر سڕیومەتەوە
بە هەرحاڵ ....
چێکی ڕەقەمەکەمان کرد کە وەحدەی بۆ دەنارد ..علوج بوو
چێکی ئەکاونتەکەمان کرد کە هەڕەشەی لێ دەکرد هیچ پەیوەندیەکی بە دەسگیرانەکەیەوە نەبوو
نزیکی هەفتەیەک ئیشمان تێداکرد دواتر
بەئافرەتەکەم وت کێ ئەپڵ ئایدیەکەی بۆ دروست کردویت؟
وتی لە بازاڕ بۆیان دروست کردووم
وتم مۆبایلەکەت بێنەو وەرەوە بۆ دوکان
پاش ئەوەی کە هاتەوە بۆ دوکان سەیری ئایکڵۆدەکەیم کرد لە مۆبایلێکی تریشدا کرابویەوە
کاتێک سەیری لۆکەیشنی مۆبایلەکەمان کرد هەمان ئەو دوکانەبوو کە ئەم کچە ئەپڵ ئایدیەکەی لی دروست کردبوو
لە سەدا سەد بۆمان دەرکەوت کە ئەو کەسەیە بۆیە
میردی کچەکە و برای کچەکە و دوو کەسی دەزگای ئەمنیم ئاگادارکردەوە و بە پێی لۆکەیشنەکە چووینە دوکانەکەیەوە
لەگەڵ چوونمان بۆشوێنەکە و ئافرەتەکەی بینی لەگەڵمان شێوەی گۆڕا
وتمان شتێکی وایەو ئێمە بە دەعوا هاتوینەتە ئێرە پاش گەڕان و پشکنین هەموو شتەکان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بوو
و دەستمان گرت بە سەر هەموو کۆمپیوتەر و مۆبایل و تەنانەت هاردە خاریجیەکانیشی ... ئەوەی کە لای من سەیر بوو سەیری کۆمپیوتەر و هاردە خاریجیەکەیم کرد،
فۆڵدەر فۆڵدەر ڕەسمی کچ و عایلەی دنیای لا بوو
وە سوپاس بۆ خوا ئێستا حوکمی 3 ساڵی وەرگرتوە،
ژیانی کچەکەش پارێزراوە
بەڵام ئەگەر ئەم کەسە نەدۆزرایەتەوە چارەنووسی ئەم ئافرەتە بەرەو کوێ دەچوو ؟
خۆ کوشتن ؟ ئابڕوو چوون ؟ سەرهەڵگرتن ؟
بوون بە لەش فرۆش ؟
کاتێک ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی هاک و خۆپاراستن لە هاک دەکەین
دەڵێین خۆتان ئەکاونت دروست بکەن سیقە بە کەس مەکەن
ئەمە دەرئەنجامەکەیەتی
بۆیە چێکی ئەپڵ ئایدیەکەتان بکەن و بزانن لە لای کیی تر کراوەتەوە
هیوادارم لەمەوە دەرسێک وەرگرن
ئەگەر توانیتان بڵاوی بکەنەوە .. ئازادن .. با ئەوانەی نەیان زانیوە بیزا نن ـــ
وەرگیراوە