15/04/2018
به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌رێم نانێرێت..عه‌بادی ڕونكردنه‌وه ده‌دات
حكومه‌تی عیراق هیچ بودجه‌یه‌كی دیكه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرێت و په‌رله‌مانتارێكی نزیك له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش په‌یامێك ئاراسته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت و داهاته فیدڕاڵیه‌كان ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كات، ئه‌وا به‌غدا هیچ پاره‌یه‌ك بۆ موچه نانێرێت".
جه‌بار عه‌بادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بهSNNی ڕاگه‌یاند، "ناردنی بڕی 317 ملیار‌و 545 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌مانگی ڕابردودا، وه‌ك نیازپاكیه‌ك بوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
وتیشی:"له‌مه‌ودوا ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌سته به‌جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی عیراق له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه بریتییه له‌ڕاده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌كۆمپانیای سۆمۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو داهاته فیدراڵییه‌كان، ئه‌و خاڵانه‌ش له‌یاسای بودجه‌ی 2018 ئاماژه‌ی بۆكراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نزیك له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاشكراشیكرد، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بێت ئه‌و بڕه نه‌وته‌و داهاته فیدراڵیه‌كان ڕاده‌ستی ناوه‌ند بكات، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه به‌غدا هیچ جۆره پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرێت".
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، "له‌دوای ئه‌و پاره‌یه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش نه‌ورۆز بۆ هه‌رێم نێردرا، هیچ گوژمه‌یه‌كی دیكه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌نێردراوه، چونكه ناردنی هه‌ر بودجه‌یه‌كی دیكه په‌یوه‌سته به‌مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی عیراقه‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌له‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، "ده‌بێت موچه‌خۆرانی هه‌رێم ئه‌و ڕاستییه بزانن كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌یان پابه‌ندنه‌بێت به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته‌كان، ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر موچه‌كانیان ده‌بێت، بۆیه باشتروایه حكومه‌تی هه‌رێم بێته ژێرباری یاسا بودجه‌ی 2018وه".
له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا، عه‌بادی وتی:"به‌ڕه‌سمی هیچ به‌حكومه‌تی عیراق نه‌وتراوه له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی نه‌وت و بودجه".