Ganjani Parti

Ganjani Parti گه‌نجانی پارتی دیموكراتی كوردستان

کاردانەوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی لە میدیاکانی ئیماراتفۆتۆ: ستار ئەحمەد
26/01/2022

کاردانەوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی لە میدیاکانی ئیمارات
فۆتۆ: ستار ئەحمەد

سەرۆك و برا گەورەى گەل 💛
26/01/2022

سەرۆك و برا گەورەى گەل 💛

💛
02/01/2022

💛

ئومێدى گەلێك 💛
01/01/2022

ئومێدى گەلێك 💛

سەرۆك 💛
30/12/2021

سەرۆك 💛

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جەژنی رەمەزان
14/05/2021

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جەژنی رەمەزان

12/05/2021

قسەكردنى ڕێزدار مەسرور بارزانى لەگەڵ چەند مناڵێكى بێ باوك.
ھەربژى سەرۆك ى گەنج و خەمخۆر...

به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داو...
30/03/2021

به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك بزانن و تەواوی ڕێكاره‌ نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.

ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقی کردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه‌، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه‌ لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا ، ئێستا لە مەترسیدایە.

كوردستانییان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانه‌كانیان. داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەڵەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

صلاح الدین ئەیوبی شانازی ھەموو کوردو موسوڵمانانە لەسەفەری فەرمی  ئەم دواییەمان بۆ کۆماری مصر یەکێک لە شانازیەکانی ئێمە ص...
22/03/2021

صلاح الدین ئەیوبی شانازی ھەموو کوردو موسوڵمانانە
لەسەفەری فەرمی ئەم دواییەمان بۆ کۆماری مصر یەکێک لە شانازیەکانی ئێمە صلاح الدین ئەیوبی بووە، وەک سەرکردەیەکی ئیسلام و کورد وەک سەرکردەیه کی ئازاو قارەمان کە تا مێژوو ماوە ھەموو کوردێک شانازی پێیەوە ده کات
بەداخەوە سەرەرای ئەوەی صلاح الدین ئەیوبی وەک سەرکردەی کوردو قارەمانێکی ئیسلام خزمەتێکی زۆری کەلتوری بە شارستانیەتی ئیسلامی کردوە بەڵام خەڵکانی تر بەجۆرێکی تر سەیری ماف و ئازادی و مافی چارەی خۆنوسینی خەڵکی کوردستان دەکەن ، بەداخەوە دەبوایە وەک رێزێک بۆ پرەنسیپەکانی مافی چارەی خۆنوسین، وەک رێزێ بۆ خەبات و مێژووی صلاح الدین ئەیوبی وشێخ محمودی نەمرو شێخ عبدالسلام بارزانی و بارزانی نەمر ، وەخوێن و ماندوبوونی میللەتەکەمان دانیان بەمافی چارەی خۆنوسینی خەڵکی کوردستان دا نابوایە ، نەک تەنھا بۆخۆیان وڵات و سەربەخۆیان بوێت بۆ کوردستانیش ھیچ مافێ بەرەوا نەبینن
بۆیە ھێرش کردنە سەر سەرکردەکان وەک صلاح الدین ئەیوبی یان ھەر سەرکردەو رەمزێکی تری ئێمە لەلایەن کەسانی کەم مەعریفەوه ئەوا ئەو سیمبولانەگەورەو گەورەتر دەبن
دەمەوێ جه خت بکەمەوە نە ئایینی پیرۆزی ئیسلام نە پێکەوەژ یان بەم جۆرە ھەڵانە لێڵ شێلو نابێت، ئەوکەسانەی ئەو جۆرە شتانە دەکەن لەبەر ئەوەی نا ھۆشیارو و( نەناسراون ) ھیچ رۆڵ و کاریگەریان نیە دەیانەوێ بەشتێکی وەھا خۆیان بناسێنن ، بۆیە لێدەگەرێین لەم بابەتەدا بەپێ ی رێکارەکان یاسا رۆڵی خۆی ببینێت..

دکتۆر پشتیوان صاق ..
وەزیری ئەوقاوف و کاروباری ئاینی ...

ئەمرۆ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی
20/03/2021

ئەمرۆ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی

‏‎بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان...
20/03/2021

‏‎بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکان و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم . هیوادارم ساڵی خۆشی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ گەلی کوردستان.

‏‎نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هەمیشە هێما و سیمبولی ئازادی و نوێبوونەوەی ژیان و سەرکەوتن بووە، بۆیە هیوادارم ئەم نەورۆزە، ببێتە مایەی بە ديهێنانی هەموو مافەکانمان و سەرکەوتن بە سەر هەموو سەختی و ناخۆشییەکاندا.

‏‎لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی کوردستان بکەم، بۆ پشوودرێژی و خۆڕاگرییان کە هاوکار و یارمەتیدەربوون بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بتوانێت ڕووبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە.
‏‎
هیوادارم حکومەتی فيدرالی، ئەرکەکانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی هەمو خاڵە دەستوورییەکان بە جێ بهێنێت، بو ئەوەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئاسایش لە هەمو عێراقدا بچەسپێت.

‏‎داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا، بۆ ئەوەی بە یەکەوە کاربکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە، لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگە بە گشتی و بەسەربردنی کاتێکی خۆشتر.

‏‎نەورۆزتان پیرۆز بێت و کوردستان هەمیشە ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر بێت.

‏‎مەسرور بارزانی
‏‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ی٣ی٢٠٢١

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردیبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەو...
20/03/2021

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو رۆڵەكانی گەلی كورد لە پارچەكانی تری كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نەتەوانە دەكەم كە نەورۆز بەشێكە لە كولتوور و دابونەریتیان.

بۆ گەلی كوردستان نەورۆز جگە لە هاتنی بەهار و نوێبوونەوەی سروشت، مانای ئازادیخوازی و راپەڕین لەدژی ستەمكاریش دەدات. كورد لە نەورۆزدا راپەڕینی كردووە بۆ ئەوەی لە بندەستی رزگاری بێت و ئازادی بە دەست بهێنێت. رۆحی راپەڕین و ئازادیخوازیی كورد لە دێرزەمانەوە هەبووە و ئێستاش هەر هەیە و هەتا بندەستی و ستەمكاری هەبێت هەر درێژەی دەبێت.

گەلی كوردستان بڕوای بە پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایین و بیروڕا جیاوازەكان هەیە و لەمبارەیەوە خاوەنی فەرهەنگێكی مێژوویی و قووڵە و، بە كردەوە بنەماكانی پێكەوەژیانی پیادە كردووە و كاری پێ كردووە. لە هەمانكاتیشدا گیانی ئازادیخوازی و پێكەوەژیانی كورد، هەردەم لەگەڵ ئاشتیخوازیشدا ئاوێتە بووە. گەلی كوردستان دەیەوێت بە شێوازی ئاشتییانە چارەنووسی خۆی دیاری بكات و كێشەكان لە رێگەی ئاشتییەوە چارەسەر ببن و بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ستەم و زۆرداری لە هیچ لایەك قبووڵ ناكات و، كە كار گەییشتە ئەوەی زوڵم و تەعدای لێ بكرێت بەرگری لە مافەكانی دەكات.

ئێمە هەردەم پێمانخۆشە و دەمانەوێ گرفتەكانمان لە عێراقدا لەسەر بنچینەی شەراكەت چارەسەر بكرێن. گەلی كوردستان لەسەر بنەمای یەكێتیی ئارەزوومەندانە لە عێراقدا شەریكە. لادان لە بنەمای یەكێتیی ئارەزوومەندانە و بەكارهێنانی زمانی زۆرینە و كەمینە و كولتووری خۆسەپاندن و نكۆڵیكردن، بە دڵنیاییەوە گرفتەكان چارەسەر ناكات.

نەورۆزتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی.

مەسعود بارزانی

29ـی رەشەممەی 2720 كوردی
20ـی ئاداری 2021 زایینی

Address

Slemani

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ganjani Parti posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category