ئامادەیی ژینی کچان

ئامادەیی ژینی کچان Ƹ̵̡Ӝ̵̨̄Ʒwelcome to zhin high school for girlƸ̵̡Ӝ̵̨̄Ʒ.█║▌│█│║▌║│?

19/08/2026
11/08/2026

ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە ،لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی دووەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://bit.ly/4xwnTSP
تێبینى:-
ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زیندەزانى و مێژوو) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان

ئاگاداری..خوێندکارانی ئازیزی خولی دووەمی پۆلی ( ١٢ ی زانستی ) ئاگادار دەکەینەوە کە هەر لە خوێندنگەی خۆمان تاقیکردنەوە ئە...
30/07/2026

ئاگاداری..
خوێندکارانی ئازیزی خولی دووەمی پۆلی ( ١٢ ی زانستی ) ئاگادار دەکەینەوە کە هەر لە خوێندنگەی خۆمان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.. خوێندکارانی ( ١٢ ی وێژەیی ) لە قوتابخانەی ( مهابادی بنەڕەتی) تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن..
تاقیکردنەوەکان لە ڕێکەوتی ( ١١/٨/٢٠٢٦) کاتژمێر (٧:٣٠) دەست پێ دەکات..
پێویستە خوێندکار بۆ دڵنیابونەوە ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوە بکات..

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە  بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخ...
30/07/2026

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱۱ی٨ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی بابەتی ماوەی خولی دووەم پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
‌ ‌ ⬇️
https://tinyurl.com/X2pol12-2026

لیژنەی بالای تاقیکردنەوەگشتیەکان
٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆ ی بنەڕەتی هەردوو قوتابخانەی ( حمرین و بێخودی ) بنەڕەت دەكەینەوە كە ڕۆژانی یەك ...
26/07/2026

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆ ی بنەڕەتی هەردوو قوتابخانەی ( حمرین و بێخودی ) بنەڕەت دەكەینەوە كە ڕۆژانی یەك شەممە و چوارشەممە سەردانی ئامادەییەكەمان بكەن لەزووترین كاتدا بۆ كاری پیویست🌿
دەستەی كارگێڕی ئامادەیی ژین ی كچان

ڕۆژی ٥شەممە ( ٢٠٢٦/٧/٢٣) (ئامادەیی ژین ) ی پێشەنگ لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی زانستخوازی -بەردەوام-هەگبەی مامۆستا) بۆ ...
24/07/2026

ڕۆژی ٥شەممە ( ٢٠٢٦/٧/٢٣) (ئامادەیی ژین ) ی پێشەنگ لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی زانستخوازی -بەردەوام-هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦/٢٠٢٥) لەگەڵ (٩٥)ناوەندی تری خوێندنی شارەکانی (هەولێر ، سلێمانی، دهۆک) بەڵگەنامەی ڕێزلێنانی پێشکەشکرا لە لایەن جەنابی(وەزیری پەروەردە ) بەڕێز :ئالان حەمەسعید ، ئەمەش بەهەوڵ وماندووبوونی سە رپەرشتیاری خوێندنگە زۆر بەڕێز (مامۆستا دڵشاد مجید صالح ) كە بەدرێژایی ساڵەكە زۆر ماندوو بوو لەگەڵمان هەمیشە هاوكاری كردوین و پاڵپشتمان بوە بۆ بەرەو پێش چوون و سەركەوتنی زیاتر دەستی ماندوو بوونی دەگوشین زۆر سوپاسی ئەكەین و وە مامۆستا ( كوێستان حمە نجیب )وەك بەڕێوبەر كە هەمیشە لەهەوڵداندایە بۆ هەركارێك كە باشتركردنو سەركەوتنی خوێندنگەی تیا بێت هەمیشە لە هەوڵداندایە بۆ خزمەتكردنی زیاتری خوێندنگە وە هەروەها مامۆستای خوێندنگە زۆر بەڕێز ( مامۆستا جلیل حسين پسۆری مێژوو) بەرپرسی هەگبەی مامۆستا کە بەدرێژای ساڵەکە بەڕاستی ماندوو نەناسانە شەو و ڕۆژ کاری دەكرد لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرشانی هەر لەکاری تایپ و پۆلێن کردنی چالاکییەکان و درووستکردنی خشتەو زەخیرەکردنی زانیاری و ڕێکخستنەوە و دووبارە یاداشت کردنەوەیان لەفۆڕمی پەیوەستدار و گەیاندنی زانیاری نوێ بە بەشداربوانی پڕوسەکە) ، دەستی حورمەت و ڕێز لە ئاستی بەخشینە پەروەردەییەکانتان بەسنگەوە دەگرین و نزای سەرفزازی و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین. لەیادی نەكەین بەڕێزان سەرپەرشتیاران و مامۆستاو دڵسۆزان و خەمخۆرانی بواری پەروەردەو زانست ( مامۆستا نورەدین - مامۆستا تەها - مامۆستا كیژە)سوپاسی بێ پایانمان بۆ بەڕێزیان لیژنەی دڵنیایی و جۆری ئەم ڕێز لێنانە بەهەوڵ و ماندوو بوونی بەڕێزتان بەدەست هاتووە بەهیوای سەركەوتنی زیاتر🌺
دەستەی کارگێڕی ئامادەیی ژین ی كچان
هەمیشە لەبەرەو پێش چووندایە بەرەو سەركەوتنی زیاتر..🌿

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٦/٧/٢٣لەهەولێری پایتەختی كوردستان  بەشداری كردنمان لە مەراسیمی دابەشكردنی بەڵگەنامەی ڕێزلێنا...
23/07/2026

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٦/٧/٢٣
لەهەولێری پایتەختی كوردستان بەشداری كردنمان لە مەراسیمی دابەشكردنی بەڵگەنامەی ڕێزلێنان بۆ ئەو دامەزراوانەی خوێندن كە چالاكانە بەشداربوون لە پرۆسەی ( زانستخوازی بەردەوام - هەگبەی مامۆستا )
بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

خوێندكارانی ئازیزبەپێی بڕیاری وەزەراتی پەروەردە جل و بەرگی خوێندكاران بەو شێوەیە دەبێت بۆ ساڵی خوێندنی٢٠٢٦-٢٠٢٧تیشێرتی ڕ...
17/07/2026

خوێندكارانی ئازیز
بەپێی بڕیاری وەزەراتی پەروەردە جل و بەرگی خوێندكاران
بەو شێوەیە دەبێت بۆ ساڵی خوێندنی٢٠٢٦-٢٠٢٧
تیشێرتی ڕەساسی قۆڵەكانی و ئیخەكەی ڕەش بێت
پانتۆڵی قوماشی ڕەش یان تەنورەی ڕەش
هەمویان لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی لەسەر بێت
ئەو خوێندكارانەی باڵاپۆشن پێویستە لەچكی ڕەش یان ڕەساسی بپۆشن
پانتۆڵی كابۆی ڕەش ڕێگە پیدراو نیە
بۆ ئاگاداریتان و پابەندبوونتان تكایە

خشتەی تاقیكردنەوە گشتیەكانی قۆناغی دوانزەی زانستی و وێژەیی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) خولی دووەمبەهیوای سەركەوتن🌿
15/07/2026

خشتەی تاقیكردنەوە گشتیەكانی قۆناغی دوانزەی زانستی و وێژەیی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) خولی دووەم
بەهیوای سەركەوتن🌿

Address

Ibrahimpasha
Slemani

Telephone

+964533231796

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی ژینی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share