17/08/2026
ئاگادارییەک لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە – بەشی پەروەردەی وەرزشی
کۆلێژەکەمان هەڵدەستێت بە دابەشکردنی فۆڕمی تاقیکردنەوەی جەستەیی بەسەر دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی ، وێژەیی) و دەرچووانی پەیمانگە وەرزشییە حکومی و ناحکومەکان.
ئەم وێنانەی لە خوارەوە هاوپێچکراون، رێنمایی و پێداویستییەکانی وەرگرتنی فۆڕمن لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە – بەشی پەروەردەی وەرزشی . زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی (2027 – 2026).
تۆماری کۆلێژەکەمان سەرجەم ئارەزوومەندان ئاگادار دەکاتەوە، کە:
🔸 دەرچووانی خولی یەکەم و دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەمان رێکەوت فۆڕمیان پێ دەدرێت.
🔹 ماوەی وەرگرتنی فۆڕم لە (2026/8/17) دەست پێدەکات و لە (2026/8/31) کۆتایی دێت، بۆ وەرگرتنی فۆڕم تکایە سەردانی تۆماری کۆلێژ بکەن.
راگەیاندنی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە