01/06/2017
ئه‌زانی صه‌بری ئه‌یوب چیه ؟!
ئه‌یوب 7 كوری هه‌بوو ... 7 كچیشی هه‌بوو ... سامان و مه‌رو مالاتێكی زۆری هه‌بوو ... زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ... 70 ساڵیش له‌سه‌ر ئه‌م ژیانه بوو !
دوای ئه‌وه له كتوپری خوای گه‌وره هه‌موو مناڵه‌كانی لێ سه‌نده‌وه - دوای ئه‌وه گشت سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی لێ سه‌نده‌وه - دوای ئه‌وه‌ش توشی نه‌خۆشیه‌ك بوو كه چاره‌سه‌ری نه‌بوو ئه‌به‌د !ئه‌و نه‌حۆشیه‌ی توشی هات به جۆرێك قورس و به ئازار بوو كه گۆشتی جه‌سته‌ی لێ ئه‌بوه‌و هه‌ڵئه‌وه‌ری ... دواتر بۆگه‌نی كرد ... به جۆرێك خه‌ڵكی بێ چاره‌بوون دووریان خسته‌وه له خۆیان هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ری خواش بوو !!
خێزانه‌كه‌ی ئه‌یوب ئه‌چوو ئیشی ئه‌كرد هه‌تا خزمه‌تی ئه‌یوبی پێ بكات - تا وای لێهات ئیشیان پێ نه‌ئه‌كرد وئه‌ویشیان دوور خسته‌وه له خۆیان چونكه ئه‌یان وت تۆ ئێمه توشی نه‌خۆشی ئه‌كه‌یت ... چونكه سه‌ردانی ئه‌یوبی ئه‌كرد .... ئه‌یوب وای لێهات كرم له سه‌ر گیانی ئه‌كه‌وته خواره‌وه ... ئه‌ویش هه‌ڵی ئه‌گرته‌وه و كرمه‌كه‌ی ئه‌خسته‌وه له‌شی خۆی ... ئینجا تاقیكردنه‌وه‌كه گرانتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌نها دڵی لێی ئه‌داو ته‌نها زمانی ئه‌جوڵا !
18 ساڵ به‌و ناره‌حه‌تیه مایه‌وه ...بۆ یه‌كجار له رووی نه‌هات بڵێ خوایه شیفام بده .... هه‌تا خێزانه‌كه‌ی پێی وت : تۆ یه‌ك جار داوا له خوا بكه من دڵنیام خوای په‌روه‌ردگار شیفات ئه‌دا ... ئه‌یوبیش پێی فه‌رموو : ( عه‌یبه‌یه‌و شه‌رمه‌زاریه 70 ساڵ له ناو نیعمه‌ت و به‌روبووم ژیاندوومی .. ئێستاش 70 ساڵ له ناره‌حه‌تی و ئازاری صه‌بر نه‌گرم !!)
هه‌تا له كۆتایش له رووی نه‌هات و ته‌نها فه‌رمووی : ( خوایه من توشی ناره‌حه‌تی هاتووم و تۆش ارحم الراحمینی )
خوای گه‌وره شیفای بۆ نارد و پێی فه‌رموو : ((هه‌سته له‌و ئاوه بخۆره‌وه‌و خۆت بشۆره‌وه ))پاشان بوه‌وه به خاوه‌نی 14 كچ و 14 كور و سه‌ر و سامانێكی زۆر زیاتر له وه‌ی پێی درابوو له رابردوو.... گه‌رایه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش 18 ساڵه‌كه به دووقاته‌وه ... له‌پاداشتی ئه‌و صه‌بره عه‌زیمه !
ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر شتێكی بچوكمان له كیس بچێ ... یا هه‌وڵ بۆ شتێك به‌ین و پێی نه‌گه‌یشتین ... یه‌كه‌م جار تێڕ خۆمان مشه‌وه‌ش ئه‌كه‌ین و ناره‌زایی ده‌ر ئه‌برین ... ئینجا له ناچاریا ئه‌ڵێین : ده‌ی خێری تیایه خوایه شكور بۆ قسمه‌ت و نسیبت
وەرگیراوە لەگروبی هەنسکی خەم