پەیمانگای سۆمای ناحکومی soma private institute

پەیمانگای سۆمای ناحکومی soma private institute

Share

پەیمانگای سۆمای ناحکومی لە شارۆچکەی هەریر
بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراو

23/05/2026

لە ئەرشیفی پەیمانگەوە..
بەشێک لە ساتەکانی چاڵاکی زانستی و کێبڕکێی (پرسیار و گەڕان)ی قوتابییان.

لە پەیمانگەی ئێمەدا، بڕوامان وایە کە لە پاڵ پڕۆسەی خوێندن و ئەرکە زانستییەکان، ڕەخساندنی کەشێکی چالاک و چێژبەخش، پێویستە بۆ نوێکردنەوەی وزەی قوتابییان و گەشەپێدانی توانای کارکردنی بەکۆمەڵ.

هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابییەکانمان دەخوازین.

Photos from ‎پەیمانگای سۆمای ناحکومی soma private institute‎'s post 18/05/2026

سەردانی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بۆ پەیمانگە

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 18\5\2026، خۆشحاڵ بووین بە پێشوازیکردن لە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پەیمانگەکەمان بەڕێز "مامۆستا ئازاد ئیسماعیل".

مەبەست لە سەردانەکەی بەڕێزیان، لە نزیکەوە ئاگاداربوون و چاودێریکردنی
چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لە پەیمانگەکەمان بوو.

لە میانی سەردانەکەیدا، بەڕێزیان چەند ڕێنمایی و تێبینییەکی گرنگیان پێشکەشکردین بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردن و سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن.

16/05/2026

گەشتی بەهارەی خێزانی پەیمانگەی سۆمای ناحکومی

​بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی پڕ لە ئارامی و نوێکردنەوەی وزە، پەیمانگەی سۆمای ناحکومی گەشتێکی بەهارەی  بۆ قوتابییە خۆشەویستەکان ڕێکخست.

13/05/2026

بەڤیدیۆ

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرى پەیمانگە بەڕێز "عبدالکریم حمدامین قادر" بۆ قوتابییانی دەرچووی پەیمانگەکەمان

Photos from ‎پەیمانگای سۆمای ناحکومی soma private institute‎'s post 11/05/2026

سەردانی بۆردی دامەزراوەی شەهید بۆ پەیمانگەی سۆما

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١١/٥/٢٠٢٦، ​خۆشحاڵ بووین بە سەردانی بەڕێز "د. فەرهاد حەمەد" ئەندامی بۆردی دامەزراوەی شەهید بۆ پەیمانگەکەمان.

مەبەست لە سەردانەکەی بەڕێزیان، لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پڕۆسەی زانستی و کارگێڕی بوو.

​لە میانی سەردانەکەیدا، بەڕێزیان چەند سەرنج و ڕێنماییەکی گرنگیان خستەڕوو، کە دەبنە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر و باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانمان لە داهاتوودا.

پێویستە بگوترێ، پەیمانگەی سۆما بەشێکە لە دامەزراوەی شەهید بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا، کە گەورەترین دامەزراوەی کەرتی تایبەتە لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا.

Photos from ‎پەیمانگای سۆمای ناحکومی soma private institute‎'s post 10/05/2026

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابییە ئازیزەکانمان

​ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٠ی ٥ی ٢٠٢٦، پڕۆسەی تاقیکردنەوە تیۆرییەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن لە کەشێکی ئارام و ڕێکخراودا بەڕێوەچوو

Photos from ‎پەیمانگای سۆمای ناحکومی soma private institute‎'s post 08/05/2026

ئەلبومی دووەمی وێنەی دەرچووانی پەیمانگەی سۆما 🎓

​پیرۆزە لە سەرجەم دەرچووانمان، هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و داهاتوویەکی گەش بۆ هەموولایەک دەخوازین.

08/05/2026

ساتی چنینەوەی بەرهەمی ماندووبوون...

​کورتەیەک لە ڤیدیۆی یەکەمین مەڕاسیمی دەرچووانی پەیمانگەی سۆما
پێنج ساڵ لە پێکەوەبوون، فێربوون، و بونیادنانی داهاتوو، ئەمڕۆ بوو بە ڕاستی.

​هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو بن دەرچووانمان، داهاتوو چاوەڕێتانە

Photos from ‎پەیمانگای سۆمای ناحکومی soma private institute‎'s post 06/05/2026

ڕۆژە مەزنەکە گەیشت... ئەو ڕۆژەی هەموومان بە پەرۆشەوە چاوەڕێمان دەکرد

​"یەکەمین چرای سۆما، ڕووناکیی ڕێگای سبەینێمانە
​قوتابییە ئازیزەکانمان...
ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە شانازییەوە سەیری سەرکەوتنتان دەکەین. لە ناخەوە پیرۆزبایی ئەم قۆناغە گرنگەی ژیانتان لێ دەکەین، کە بوونە بەردی بناغە و یەکەمین خولی دەرچووانی پەیمانگەکەی خۆتان؛ پەیمانگەی سۆما.

​ئێوە بۆ ئێمە تەنیا کۆمەڵێک قوتابی نەبوون، بەڵکو ئەو پێشەنگە بوێرەن کە بوونە هەوێنی گۆڕانکارییەکی گەورە لە کۆمەڵگەکەماندا.

ماندووبوون و شەونخوونیتان بەرهەمی هێنا، ئێستاش کاتی ئەوەیە ئەو زانستەی لێرە فێری بوون، بیخەنە خزمەتی کۆمەڵگە.

​هیوادارین کاروانی داهاتووتان پڕ بێت لە دەستکەوتی گەورەتر و داهێنانی نوێ. دڵنیاین لە هەر شوێنێک بن، ناو و درەوشاوەیی سۆما لەگەڵ خۆتان دەبەن.

​با ئەم ڕووناکییە هەمیشە درەوشاوە بێت

04/05/2026

یەکەمین چرای سۆما، ڕووناکی ڕێگای
سبەینێمانە

بەوپەڕی شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە بڕیارە لە ڕۆژی 6\5\2026، مەراسیمی یەکەمین خولی دەرچوونی قوتابییانی قۆناغی پێنجەم لە پەیمانگەی سۆما بەڕێوەبچێت.

ئەم ڕۆژە چاوەڕوانکراوە، بەرهەمی پێنج ساڵ کارکردنی بێ وەستان و ماندووبوونە. بە پەرۆشەوەین بۆ ئەوەی یەکەمین کاروانی سۆما بە سەرکەوتوویی بۆ خزمەتکردنی نیشتیمان بەڕێبکەین.

ساتێکی مێژوویی و پڕ لە شانازی لە ڕێگایە

ڕێکەوت: 6\5\2026
شوێن:باخچەی پەیمانگە

Want your school to be the top-listed School/college in Shaqlawa?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


هه رير
Shaqlawa